سڵاید

کوردستان لە عێراق – ٢

ڕەنجدەر شێزارد

٨١١بەڕێز جەنابی کۆمیسیاری باڵا لە گەڕانەویدا لە موسڵ چاوی کەوت بە سەیدئەحمەد بەرزنجی، نێردەی شێخ محمود و بە تەوای چونە نێو هەر گفتوگۆیەکی سیاسیرەتکردەوە کە ئەگەر تەنها لە بەغداد و لەگەڵ خودی شێخ محمود نەبێتسەید ئەحمەدنێردرایەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی شێخ محمود کە ئەگەر لە کاتی گونجاودا نەیەتە بەغدادئەوا جەنابی کۆمیسیاری باڵا بۆ ڕێگەی تر ئەگەڕێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەل ومەرجەکەدا.

٨١٢دەوترێت شێخ بریکارێکی خۆی کە دایناوە بە مودیری خورماڵ لە قەزای هەڵەبجە ،گەڕاوەتەوە خورماڵ و باج وەردەگرێتلە لایەکی دیکەوە، ئێستا جافەکان هەموویان بەتوندی دژی ئەون و لە کەرکوک پێشنیازەکان (دەستپێشخەرییەکانلە سەعید عەبدوڵڵا،قایقامی پێشتری شێخ مەحمود لە ڕانیە، و هەروەها لە کەسایەتییە دیارەکانی سلێمانیوەرگیراوە، کە ئاماژە بە مەزبەتەیەک دەکات بۆ ڕەتکردنەوەی شێخ (محمودو لایەنگریوابەستەبوون بە عێراقەوە.

٨١٣عەباس محمودی پشدەر بۆ شیخ محمودی نوسیوەو بەڵێنی پشتیوانی کرداریپێدەدات ئەگەر بێتو شێخ محمود بتوانێت شێخانی پشدەر ئازاد بکات کە لە لایەندەسەڵاتدارانی ئیرانەوە زیندانی کراونئەوەی جێگای گرنگیپێدانە  لە پەڕاوی سلێمانیداهاتوە کە مەجید ئەفەندی بە نوێنەرایەتی شێخ مەحمود چووەتە سەقز، بۆ دانانیتەئمینی داواکراو لەلایەن حکومەتی فارسەوە، بابەکێ ئاغا فشار دەکات بۆ دووبارەدامەزراندنەوەی ئیدارە لە پشدەر و پێدەچێت کاتەکە بۆ ئەمە مناسب بێتئەستێرەیشێخ مەحمود لە ژێر مانگگیراندایەبە گوێرەی ڕاپۆرتێک، ئاغا نەیارەکانی پشدەرخەریکی دەستپێشخەرین بۆ بابەکر ئاغا.

٨١٤سەید تەها بەێز جەنابی کۆمیسیاری باڵای ئاگادار کردوەتەوە کەوا حکومەتی ئێراننیازی هەیە زەوییەکانی بفرۆشن، هەروەها دەڵێت کە ئامادەیە بۆ پابەند بوون بە هەرداوایاکی یاسایی کە بخرێتە ڕووبەڕێز کۆمیسیاری باڵا داوای لە وەزیری حکومەتیبەریتانیا کرد کە ئەگەر بکرێت بیر لە ڕێگریکردن لەو کارە بکرێت لە لایان حکومەتیئێرانەوە.

Hikmat Maaroof

حیکمەت مەعروف، بەڕێوەبەری سایتی ناوەندی کەلتوری کۆچ. 07705028030

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button