رۆشنبیریهزر

بە لۆژیک دەگەم بە حەقیقەت یان بە خەیاڵ ؟

دانا زەنگەنە

سەرەتا وەک دەستپێیەک ڕاڤەی و شەی لۆژیک دەکەم  logic  لە  بنەچەدا  وشەیەکی یۆنانیە  logike ،  یاخود  logos  کە  بە واتایی شرۆڤەیەکی فکری، خوێندنەوەیەکی  بابەتیانە دێت  بۆ هەر پرس و ڕوداو، کردار و گوفتارێکی مرۆڤ  یا  خود  چی لە چوار  دەوری  مرۆڤدا  ڕوودەدات  بە شێوازێکی شیکاری  و  بیر هەڵگرانە  کە تاک بتوانێت هۆکار و کردار   و دەرئەنجام  بەیەکەوە  ببەستێت بە شێوازێکی قەناعەتپێکراو.

لێرەوە  دێمە سەر  بابەتەکە  لۆژیک  لاوازییە یاخود بە هێزی؟ 

بێگومان  ڕەفتارو و گوفتار و جوڵەی مرۆڤ  زۆر  شیکردنەوە  هەڵدەگرن بەڵام  ڵە هەمووی گرنگتر  بەلامەوە  ململانێی  نێوان لۆژیک  منگق و  خیاڵە، 

مرۆڤ  بۆ هەمیشە لەنێوان  لۆژیک و خەیاڵدا  جۆلانە دەکات و کامیان بەهێزن ؟
بێگومان  لۆژیک  بەهێزە  بۆ ؟   چونکە  ڕووداو دەبەستێتەوە بە واقع   پاشان  دەرئەنجام    ئەمەش  وەک  پاساو هێنانەوە دەبێنم  بۆ  خۆ ڕزگارکردن  لە  (چاڵی  گومان)  ئەمەش دووجۆرە کە لاوازیش لە خۆدەگرێت.

یەک، وەک  پاساو هێنانەوە  دێتەوە  بۆ چوار دەوەر  و  گفتوگۆیەکی  تاقەت پڕوکێنە لە بەڵگە هێناوە  بۆ  مێشک  و هزری  بەرامبەر  من پاکم  من تاوانبار نیم   لەسەر ئاستی  تاک   لەسەر ئاستی  ڕووداوگەلە  بە کۆمەڵەکانیش  دووبارە بەڵگەهێنانەوەیە  بۆ هەڵبژاردنی بەرەیەک  س یاخود  ص  بۆ سەلماندنێکی هۆکارییانە  کە نزیکە لە زانستی بیلدۆز و بیرکاری  چونکە زانستی  لۆژیک پشت دەبەستێت بە هۆکار و ئەنجامەوە.

دووهەم  لۆژیک  بەهێزە  و ڕەسەنایەتی  لە  ئەزەلەوە  هەڵگرتووە  وەک  ماک  گەر حقیقەتت قبوڵ بێت  یان نا  ؟

چونکە بەپێی شیکردنەوەی هزری  س، دەبێت س بێت  ئەمە یەک 

دوو گەر س، نەبێت، دەبێت ص بێت  واتا  واقع بینییەکی کوتومت هەیە بۆ پێناسەکردنی بابەتەکان دار  هەر دارە  و ناگۆڕێت وەک ڕەگەز  

سێهەم  هیچ پەیوەندییەکیش لە نێوان  دوو دژدا نیە  گەر س، بە دژی ص دانێن بەکورتی .

 فەیلەسوفی یۆنانی ئەرستۆ  لە هەرە زانا بە ناوبانگەکانی پەرەپێدەری زانستی لۆژیکە پێناسەی مەنتیقی کردووە  بە ئامێری زانست، و هەرەوەها لە سەدەکانی ناوەڕاستیشدا زیاتر  پەرەی پێدرا وەک ڕێچکەیەکی زانستی کە پشت دەبەستێت بە بە بەڵگە و سەلماندن. 
بە دوو جۆری ناساندەوە  بەش  و گشت ..  کە یەکەمیان لەگەڵ  زانستدا  دەگونجێت  بەڵام  لەگەڵ  غەریزەکان و  کۆمەڵە هەستو هزری مرۆڤدا ناگونجێت و بۆ ئەمەش کورتە چیرۆکێکم  هەیە  دەگێڕنەوە پاشایەک دەبێت  پاش خۆشەویستی و هاوسەرگیری  کوڕێکی دەبێت و نەهامەتی زۆر دەبینێت لەگەڵ  هاوسەرەکەیدا بڕیاردەدات  بە  ئامادەکردنی کۆشکێکی تایبەت بۆ کوڕە تاقانەکەی  کەسەرجەم  خزمەتکارەکانیشی نێرینەبن  بۆ ئەوەی کوڕەکەی هەرگیز پەی نەیبات بە مێینە و نەزانێت چیشە لە ژیاندا  

پاش گەورەبوونی کوڕەکە و گەیشتن بە تەمەنی هەرزەکاری دوور لە چاوی  خرمەتکارەکانی  دەچێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی کۆشکەکەو  لە ناکاو لەباڵکۆنەکەوە  دەڕوانێت  و لەدوور  کۆمەڵێک خانم دەبینێت  و هاوار  دەکات  لە باوکی و خزمەتکارەکان  و دەپرسێت  ئەو شتەنامۆیانە چین کە لەخۆمان ناچن  واتا نێرینە نین ؟  

لە وڵامدا  پاشا بەکوڕەکەی دەڵێت هیچ نیە کوڕم  ئەوانە جۆرێکن  لە قاز  و بێردا  تێدەپەڕن  ….

کوڕەش بیردەکاتەوە  و دەڵێت باوکە من دەمەوێت بچم  بۆ لای ئەو قازانە ….. لێرەوە بیلدۆزی گوڕینی هزری مرۆڤ کە لە جیناتەوە چی هاتوە بە نەگۆڕ  دەردەکەوێت  

بۆیە دەشێت زانستی  لۆژیک بۆ سەرجەم  زانستەکان  دروستبێت بەڵام  لە بەربەرەکانێدایە  لە گەڵ  فترەتو  غەریزەکانی مرۆڤدا لە برسێتی و توێنێتی و حەزو  و ئارەزۆکانیدا 

لێرەدا   دێمە سەر خەیاڵ    intellectual imagination،  کە جۆرێکە لە بیرکردنەوەیەکی شیکاری هزری  کە پێدەچێت بێتە دی  و هیچ گەرەنتییەکیشی  تێدا نیە بۆ هاتنە دی  و لە زۆربەی کارە هونەرییەکانیشدا ڕەنگدانەوەی هەیە وەک ئامراز و کەرەستە بەکاردهێنرێت  لە چیرۆک، ڕۆمان  و نوسینەوەی دەقە ئەدەبییەکاندا. 

خەیاڵ، خاڵی بەهێزی ئەوەیە خاوەنەکەی  خاوەن کارێزمایەکی بەهێزە  و هزرێکی ڕۆشنی هەیە کەدەتوانێت  بە چەندین شێوازی جیاواز  چارەسەر بۆ سەرجەم گرفتەکان بدۆزێتەوە.

خاڵی  لاوازی  خەیاڵ مەندەکان ئەوەیە  کە لە جیهانێکی  تایبەتدا دەژین و دورن لە واقع  و زۆریش گوێنادەن  بە منتیق و داب ونەریتە نەگۆڕەکان کە چەقبەستویاندەکات لە ڕووی  کۆمەڵایەتییەوە زۆر جار دەکەونە بەربەرەکانێوە  لەگەڵ چواردەوردا.

لە کۆتایشدا دێمە سەر ئەوەی  لۆژیک بە هێزە یان خەیاڵ ؟

   لە وڵامدا  بە ڕای من مرۆڤ  دەبێت لە هەردوو لایەنەکە سوود ببینێت بەڵام  بە شێوازێکی تەندروستانە  هەندێک دەڵێن خەیاڵ  لاوازییە و هەندیکیش دەڵێن لۆژیک لاوازیییە زانای ئەڵمانی ئەنشتاین لەمبارەیەوە دەڵێت ،،خەیاڵ لە زانست بەهێزترە چونکە هەموو کەسێک دەتوانێت بگات بەزانست بەڵام،  خەیاڵ زانین مەعریفە،  بەکار دەهێنێت بۆ گەیشتن بە حقیقەت،،  لێرەدا  بابەتەکەم  هاتە پایان. 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button