سڵاید

  • هۆزی زەنگەنە …

    رەنجدەر شێرزاد نووسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ تێبینی لەسەر هۆزەکان، بنەماڵەکان و کەسایەتییە دیارەکانی قەزای کفری. هۆزی زەنگەنە لە ڕووی نەسەبەوە  دوو خێڵ (تیرە) دەگریتەوە: (فارس ئاغا و ڕۆستەمئاغا) بە پێی شوێنی جوگرافی لە دوو بەش پێک دێت: یەکێکیان لە ئیبراهیم خانچی دەژین وبەشەکەی تری لە نزیک کفری لە زەرداو، هەروەها هەر یەکێک لەم دوو بەشە لە ڕووینەسەبەوە نووێنەرایەتی دوو خێڵەکە دەکەن. ناوی سەرۆکەکانیان ئەمانەی خوارەوەن: خێڵی فارس ئاغا:  خێڵی ڕۆستەم ئاغا: عبدول کەریم ئاغا   حەسەن ئاغا غەفور ئاغا  محەمەد کەریم ئاغا عەزیز ئاغا  عەلی ئاغا/ حەسەن ئاغا ڕەحیم ئاغا قادر سەرفوک ئاغا ئەوانەی کە لەسەرەوە ناویان بە پیتی گەورە نوسراوە لە سەرۆکە سەرەکییەکانیانن. حەسەن ئاغا سەرۆکی باڵای هۆزەکە بوو، بەڵام خانەنشین بوو، بۆ ئەوەی لە شارەبانبژی. لە خێڵی فارس ئاغا، عەبدولکەریم ئاغا لە زەرداو لە نزیک ڕێگای کفری – قەرەتەپەدەژی، کە ناوبراو بە ئاسانی هەڵبژاردەی سەرۆکەکانی هۆزەکەیە. دەنگۆی مامەڵەیدادپەروەرانەی لەگەڵ کۆڵبەرەکانیدا، تەنانەت لە کاتی فشاریشدا گوندەکەی پڕ کردووە،هەروەها کاتێک حکومەت کاری لێی دەوێت، دەبێت پشتی پێ ببەستێت. ئامۆژگارییەکانی لەبارەی بابەتە خێڵەکییەکان بەگشتی سوودێکی زۆری هەبووە. ڕەحیم ئاغای ڕەحیم ورقە، لە نزیک کفری نزیکە لەوەی کە واز لە ژیانی خێڵایەتی بهێنێت،هەروەها کەسێکی بێ کاریگەرییە. غەفور و جاسم ئاغا کوڕانی جاسم ئاغای ئەم خێڵە لەنزیک ئیبراهیم خانچی دەژین لە گوندی هەڕێنە، گوڵباخ و برایم غولام. ئەمانەهەردووکیان گرنگییەکی کەمیان هەیە و خۆبەزلزانینی بێمانا و بێ توانای لەچارەسەرکردن وایان لێدەکات کە سوودێکی کەمیان بۆ حکومەت هەبێت.  حەسەن ئاغا نەماوە و عەلی ئاغای کوڕی لە نزیک کفری دەژی لە  ئۆنەکی ئیمام (دوانزەئیمام).  عەلی ئاغا کاریگەرییەکی کەمی هەیە لە ناو هۆزەکە و شوێنکەوتووەکانی حەزی لێناکەن.  محەمەد کەریم ئاغا سەرۆکی باڵای خێڵەکە و هەروەها هی زەنگەنەیە لە ناوچەیئیبراهیم خانچی. بە سەرکردەیەکی شەڕکەر بەناوبەنگە، بەڵام مامەڵەیەکی گەمژانە وبێتاکتیکی هەیە. وەکو زۆربەی کوردە شاخاوییەکان (ئەم چەمکە زۆر جار لە لایەننەیارانی کوردەوە بەرامبەر کورد و کەسایەتییەکانی بە کارهێنراوە) بە دەستخۆبەزلزانینی بێسنورەوە دەناڵێنێت. شەڕی خوێناوی هەیە لە نێوان خۆی و قادرسوفوک ئاغای هەمان خێڵدا. ئەمە تاکە کێشەیە کە تا ئێستا کێشەی لە نێوان هۆزەکانیکفریدا دروست کردووە و هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە. …

    زیاتر بخوێنەوە »
  • کوردستان لە عێراق

    ڕەنجدەر شێرزاد ٨٧٨. شێخ مەحمود لە هەوڵەکانی پێشوی شکستی نەهێناو (نا ئومێد نەبو) جارێکی تر نێردەکانی نارد بۆ بەغداد. سەید…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • کوردستان لە عێراق

    ڕەنجدەر شێزاد ٨٤٢. لە ١٨ی تشرینی دووەم شەڕ لە نێوان لەشکرەکانی سلێمانی و پیاوانی هۆزیسەرگەڵو لە کۆتایی باشووری ڕۆژهەڵاتی دۆڵی سورداشدا ڕوویدا. قوربانییەکانکەسوکاری سەرکردەکانی هەر لایەکیان لەخۆگرتبوو و دەوترێت هەردوو لایەنەکە لەلەشکرە تازەکانی یەکتریان دەدا . حاجی شێخ عارفی سەرگەڵو کە لە کەرکوک بوو،لەلایەن پشکنەری کارگێڕییەوە ڕەوانە کرا بۆ بانگکردنەوەی شوێنکەوتووەکانی و  هەمانڕێنمایش بۆ شێخ مەحمود دەرکرا. لەم ناوچەیە بۆ ماوەیەک ئەگەری ئاژاوەو دوژمنایاتی هەیە. ٨٤٣. لە ١٩ی تشرینی دووەم، پشکنەری کارگێری لە کەرکوک سەردانی قادر کەرەمی کرد ولە ڕیگەی شێخ عبدول کەریمەوە زانی کە شێخ محمود ڕایگەیاندوە کەوا بریکارەکەیسەید ئەحمەد بەرزنجی نامەیەکی زۆر هاندەرانەی هێناوەتەوە لە بەڕێز جەنابیکۆمیسیاری باڵاو خاوەنشکۆ شای (عێراق).  بۆ ئەمە، پشکنەری کارگێڕی وەڵامی دایەوەکە تەنها نامە ئەوەیە کە فەرمان بە شێخ محمود کراوە کە بێت بۆ بەغداد. دواتر شێخعبدول کەریم پشکنەری ئاگادار کەدەوە کە شێخ محمود ناتوانێت سلێمانی بەجێبهێڵێتلەبەر ئەوەی هێچ دۆستێکی نیە لە تەواوی وڵاتەکە و هەروەها لایەنە دژەکانی وادەکەنکە ناتوانێت بگەڕێتەوە. جاف و هەمەوەند و پشدەردژی شێخن، هەروەها شێخەکانیسەرگەڵو بە کراوەی شەڕی دەکەن و لایەنێکی بەهێزی چەوسێنەر لە ناو سلێمانی بوونیهەیە. سەبارەت بە پێشنیازێکی پشکنەری کارگێڕی کە شێخ مەحمود پێویستە ئەو مەبەستەجێبەجێ بکات کە زۆرجار خۆی ئاماژەی پێکردوە و بۆ خانەنشێن بوون لە سیاسەت،عەبدولکەریم وەڵامی دایەوە کە ناتوانێت ئەوە بکات چونکە ژمارەیەکی زۆری خەڵک کەئەویان بریندار کردوە داوای چاکسازی دەکەن و حکومەت ناچار دەکەن بۆ ئەوەیڕێوشوێن لە دژی بگرنەبەر. پاشان بە توندی ئامۆژگاری پشکنەری کرد کە پێویستە شێخمەحمود ڕێگەی پێبدرێت لە سلێمانیدا بمێنێتەوە و ئەو خاکانە بەڕێوەببات کە لەئێستادا لە ژێر کۆنترۆڵی ئەودان، بەڵام لەگەڵ ڕاوێژکارێکی بەریتانی، ئاماژەی بۆئەوەش کرد کە پێویستە لە هەمانکاتدا ئەو لایەنەی کە لایەنگری تورکیان لە سلێمانی وشێخیان گومڕا کردبوو، لەناوببرێت . هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە شێخ مەحمود زۆربەسوود دەبێت لە هێنانی ئەو هۆزە کوردانەی کوردستانی ئێران بۆ ژێر ڕكیفیشکۆمەندی دەسەڵاتی بەریتانی، کە لە شێخ نزیک بونەتەوەو داوایان کردوە کە لە ستەمیحکومەتی فارس ئازادیان بکات. پشکنەری کارگێڕی ئەگەری بەکارهێنانیخزمەتگوزارییەکانی شێخ مەحمودی بەم شێوەیە ڕەتکردەوە و پێداگری لەسەر ئەوە کردکە ناتوانرێت  هیچ پرسیارێک سەبارەت بە هەماهەنگی زیاتر بە هیچ جۆرێک لە نێوانحکومەتی بەریتانیا و شێخدا هەبێت. پاشان عەبدولکەریم پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایادەکرێت چاوی بە شێخ مەحمود بکەوێت و بۆ ئەوەش مۆڵەتی پێدرا لەسەر بنەمای ئەوتێگەیشتنەی کە جەنابی کۆمیسیار هیچ گفتوگۆیەکی سیاسی لە ڕێگەی هیچنێوەندگیرێکەوە ناکات. پیویستە شێخ محمود ئاگادار بکاتەوە کە ئەگەر بە خێراییپابەند نەبێت بە فەرمانەکانی بەڕێز جەنابی کۆمیسیارەوە، ئەوا تەواوی هەل و مەرجەکەپێداچونەوەی پێدادەکریت بە شێوەیەک کە زۆر خراپ بێت بۆ شێخ. وەزیری حکومەتی بەریتانی لە تاران ئاشنا بووە بە بارودۆخی شێخ مەحمود ودەستتێوەردانەکانی لەگەڵ هۆزەکانی فارس، بۆیە وەزیر داوای کردووە ئەم خاڵانەبەکاربهێنێت لە هاندانی حکومەتی فارس بۆ ئەوەی داواکارییەکەی محمود بۆئازادکردنی سەرۆکەکانی پشدەر نەیار ڕەت بکاتەوە ****

    زیاتر بخوێنەوە »
  • تێبینی لەسەر زاراوەی گۆران یان هەورامی ..

    نووسینی: موحەمەد رەشیدی ئەمینی لە میژوی وشەی گۆران بۆتە داڵغەی ژیان و مەشغەڵەی بیر و هۆشم، لە هەر شوینی چاوم…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • کورد لەنامەکانی (میس بێڵ)دا ..

    محەمەد حەمەساڵح تۆفیق – لەئینگلیزییەوە کردویەتی بەکوردی میس بێڵ كێیەو ڕۆڵی چی بووە لەدروستكردنی عێراقدا؟ خاتوو گێرتروود مارگرێت لوسیان  بێڵ…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • ئەو پاشایانەی ئێرانیان بە وێرانە کرد …

    نووسینی: زانیار مەحموودی ـ ناصرالدین شا: ناکارامەترین شای مێژووی ئێران بوو. لەسەروەختی ئەم پاشایەدا جیهان زۆر بەخێرایی پێش ئەکەوت لەڕووی…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • کوردستان لە عێراق – ٢

    ڕەنجدەر شێزارد ٨١١. بەڕێز جەنابی کۆمیسیاری باڵا لە گەڕانەویدا لە موسڵ چاوی کەوت بە سەیدئەحمەد بەرزنجی، نێردەی شێخ محمود و بە تەوای چونە نێو هەر گفتوگۆیەکی سیاسیرەتکردەوە کە ئەگەر تەنها لە بەغداد و لەگەڵ خودی شێخ محمود نەبێت. سەید ئەحمەدنێردرایەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی شێخ محمود کە ئەگەر لە کاتی گونجاودا نەیەتە بەغدادئەوا جەنابی کۆمیسیاری باڵا بۆ ڕێگەی تر ئەگەڕێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەل ومەرجەکەدا. ٨١٢. دەوترێت شێخ بریکارێکی خۆی کە دایناوە بە مودیری خورماڵ لە قەزای هەڵەبجە ،گەڕاوەتەوە خورماڵ و باج وەردەگرێت. لە لایەکی دیکەوە، ئێستا جافەکان هەموویان بەتوندی دژی ئەون و لە کەرکوک پێشنیازەکان (دەستپێشخەرییەکان) لە سەعید عەبدوڵڵا،قایقامی پێشتری شێخ مەحمود لە ڕانیە، و هەروەها لە کەسایەتییە دیارەکانی سلێمانیوەرگیراوە، کە ئاماژە بە مەزبەتەیەک دەکات بۆ ڕەتکردنەوەی شێخ (محمود) و لایەنگریوابەستەبوون بە عێراقەوە. ٨١٣. عەباس محمودی پشدەر بۆ شیخ محمودی نوسیوەو بەڵێنی پشتیوانی کرداریپێدەدات ئەگەر بێتو شێخ محمود بتوانێت شێخانی پشدەر ئازاد بکات کە لە لایەندەسەڵاتدارانی ئیرانەوە زیندانی کراون. ئەوەی جێگای گرنگیپێدانە  لە پەڕاوی سلێمانیداهاتوە کە مەجید ئەفەندی بە نوێنەرایەتی شێخ مەحمود چووەتە سەقز، بۆ دانانیتەئمینی داواکراو لەلایەن حکومەتی فارسەوە، بابەکێ ئاغا فشار دەکات بۆ دووبارەدامەزراندنەوەی ئیدارە لە پشدەر و پێدەچێت کاتەکە بۆ ئەمە مناسب بێت. ئەستێرەیشێخ مەحمود لە ژێر مانگگیراندایە. بە گوێرەی ڕاپۆرتێک، ئاغا نەیارەکانی پشدەرخەریکی دەستپێشخەرین بۆ بابەکر ئاغا. ٨١٤. سەید تەها بەێز جەنابی کۆمیسیاری باڵای ئاگادار کردوەتەوە کەوا حکومەتی ئێراننیازی هەیە زەوییەکانی بفرۆشن، هەروەها دەڵێت کە ئامادەیە بۆ پابەند بوون بە هەرداوایاکی یاسایی کە بخرێتە ڕوو. بەڕێز کۆمیسیاری باڵا داوای لە وەزیری حکومەتیبەریتانیا کرد کە ئەگەر بکرێت بیر لە ڕێگریکردن لەو کارە بکرێت لە لایان حکومەتیئێرانەوە.

    زیاتر بخوێنەوە »
  • کوردستان لە عێراق

    ڕەنجدەر شێرزاد ٧٦٤. سەید ئەحمەد بەرزنجی، نێردەی شێخ محمود لە ٢٣ی تشرینی یەکەم گەیشتە بەغدا و نامەیەکی شێخی هێنا بۆ…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • ناوەندی کەلتووری کۆچ، شەش کتێبی نوێی چاپ کرد ..

    حیکمەت مەعرووف ناوەندی کەلتووری کۆچ، شەش کتێبی نوێی بەم ناونیشانانی خوارەوە چاپ کرد: ١. شیعر و بیرکردنەوە، نووسینی: هەرێم عوسمان…

    زیاتر بخوێنەوە »
  • دەنگۆی هەژەند و سەرسووڕهێنەر لەمەڕ بوومەلەرزەکەی تورکیە

    زانیار محمودی لە هەوەڵ ساتەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە، جارێکی تر دەنگۆی سەیر سەیر سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە بەهۆی ئەشیعەی «هاڕپ»ـەوە…

    زیاتر بخوێنەوە »
Back to top button