رۆشنبیری
21كاتژمێر پێشتر
هۆزی زەنگەنە …
رەنجدەر شێرزاد نووسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ تێبینی لەسەر هۆزەکان، بنەماڵەکان و کەسایەتییە دیارەکانی قەزای کفری. هۆزی زەنگەنە لە ڕووی نەسەبەوە دوو خێڵ (تیرە) دەگریتەوە: (فارس ئاغا و ڕۆستەمئاغا) بە پێی شوێنی جوگرافی لە دوو بەش پێک دێت: یەکێکیان لە ئیبراهیم خانچی دەژین وبەشەکەی تری لە نزیک کفری لە زەرداو، هەروەها هەر یەکێک لەم دوو بەشە لە ڕووینەسەبەوە نووێنەرایەتی دوو خێڵەکە دەکەن. ناوی سەرۆکەکانیان ئەمانەی خوارەوەن: خێڵی فارس ئاغا: خێڵی ڕۆستەم ئاغا: عبدول کەریم ئاغا حەسەن ئاغا غەفور ئاغا محەمەد کەریم ئاغا عەزیز ئاغا عەلی ئاغا/ حەسەن ئاغا ڕەحیم ئاغا قادر سەرفوک ئاغا…
رۆشنبیری
22كاتژمێر پێشتر
هۆز و تیرەکان لە ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕامیاریی بەریتانیا ..
ڕەنجدەر شێرزاد «ئەم بابەتە بەشێکە لە ڕاپۆرتێکی نووسینگەی ڕامیاری بەریتانیا لەسەر هۆز و تیرەوبنەماڵە و کەسایەتییەکانی قەزای کفری لە ساڵی ١٩١٩. هەر جارەو بەشێکی وەردەگێڕمبۆ کوردی و بە جیا بڵاوی دەکەمەوە، ڕاپۆرەتەکە بە باسی ئێلی گەورەی جاف دەستپێ دەکات لە ناوچەکانی سەر بە قەزای کفری ئەو کاتە، بەم شێوەی لای خوارەوە. سوپاس بۆ هەر کەسێک کە ئەگەر تێبینی لەسەر ناوی شوێن و تیرە و کەسایەتییەکانهەیە بۆم ڕاست بکاتەوە، چونکە لە دەقە ئینگلیزییەکەدا بەم شێوە هاتووە.» نوسینگەی ڕامیاری، بەریتانیا کفری، ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ تێبینی لەسەر هۆزەکان، بنەماڵەکان و کەسایەتییە دیارەکانی قەزای کفری. قەزای کفری (پێکهاتەی کارگێڕی قەزای کفری ئەوکاتە زۆربەی ناوچەکانی گەرمیانیئەمڕوی گرتوەتەوە) هۆزەکانی کورد و عەرەب و تورکمانی تیدایە. ناوچەی باشوریجوسباح داخ و زنجیرە چیای گڵابات بەشی زۆری دانیشتوانەکەی عەرەبن و لە باکوریئەم هێڵە زۆربەی دانیشتوانەکەی لە کوردەکانن، وا دانراوە کە بەشێکی گەورەی هۆزیبریجەتی عەرەب و تورکمانیش لەم ناوچەیەن. هەموو هۆزە عەرەبییەکان نیشتەجێن، جگە لە تیرەی بریجەت کە هەندیک جار شوێنیکشتوکاڵکردنیان ئەگۆڕن. هەموو هۆزە کوردییەکان نیشتەجێن، جگە لە ئەوەی کە بەشێوەی کرداری تەواوی تیرە کۆچەرییەکانی هۆزی جاف لە زستاندا دینە نێو قەزاکە. ئەمانەی خوارەوە ناوی هۆزەکانن لە قەزای کفری: کورد {جاف، زەنگەنە، داودە، دەلۆ، تاڵەبانی، گێژ، زەند، پاڵانی، گاخۆر، ئۆمەربل}. عەرەب {کروی، لهيب، بەنی زەید، جبور، عوبەید}. تورکمان {تەترانی و بەیات}. وشەی تورکمان لێرەدا بەکارنایەت بە مانای بنەڕەتی هۆزە تورکمانەکانی باکوریڕۆژهەڵات، بەڵکو تەنها بۆ ئەو خەڵکانە بەکار دێت کە زمانی تورکی بەکار ئەهێنن لەقسەکردندا. هۆزی جاف (جاف ئیلە و گەورەترە لە هۆز). هۆزەکە پێشتر لە ژێر سەرکردایەتی باڵای محمد پاشادا یەکخرا. محمد پاشا لە لایەنحکومەتی تورکیاوە وەکو حاکمی فەرمی هۆزەکە دانی پیادانرا. ئەو بەهۆی توندی وتووڕەیەکەیەوە نیزامەکەی دەپاراست و کاتێک لە تەمەنی لاویدا بوو، دەبو وەکو کەسێکی خاوەن دەسەڵاتی ڕەها دەرکەوێت، بەڵام دوو سێ ساڵ پێش ئازادبوونیهۆزەکە سکاڵای لە تورکەکان کرد دژی زیادەڕۆیی لە باجەکان، بۆیە تورکەکانڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە کە بەڕێوەبردنی هۆزەکەی لێ وەرگیراوەتەوە. مەحمود پاشاهێشتا لە ژیاندایە، بەڵام پیر بووە و نزیکە لە کوێربوون، بەڵام لە هەموو ئەو بەشانەی کەمن ناسیومە، ناوەکەی هێشتا بە سەرسامی و ڕێزەوە بەکاردەهێنرێت، وا دەردەکەوێت کەخێزانی بەگزادە بە ڕێزەوەو لە ڕاستیدا وەکو پاپەندبوون پییانەوە مامەڵەیان لەگەڵبکرێت بە هۆی سەرۆکایەتی بنەماڵەکەوە. …
سڵاید
2 هەفتە پێشتر
کوردستان لە عێراق
ڕەنجدەر شێرزاد ٨٧٨. شێخ مەحمود لە هەوڵەکانی پێشوی شکستی نەهێناو (نا ئومێد نەبو) جارێکی تر…
رۆشنبیری
3 هەفتە پێشتر
کوردستان لە عێراق
ڕەنجدەر شێزاد ٨٤٢. لە ١٨ی تشرینی دووەم شەڕ لە نێوان لەشکرەکانی سلێمانی و پیاوانی هۆزیسەرگەڵو لە کۆتایی باشووری ڕۆژهەڵاتی دۆڵی سورداشدا ڕوویدا. قوربانییەکانکەسوکاری سەرکردەکانی هەر لایەکیان لەخۆگرتبوو و دەوترێت هەردوو لایەنەکە لەلەشکرە تازەکانی یەکتریان دەدا . حاجی شێخ عارفی سەرگەڵو کە لە کەرکوک بوو،لەلایەن پشکنەری کارگێڕییەوە ڕەوانە کرا بۆ بانگکردنەوەی شوێنکەوتووەکانی و هەمانڕێنمایش بۆ شێخ مەحمود دەرکرا. لەم ناوچەیە بۆ ماوەیەک ئەگەری ئاژاوەو دوژمنایاتی هەیە. ٨٤٣. لە ١٩ی تشرینی دووەم، پشکنەری کارگێری لە کەرکوک سەردانی قادر کەرەمی کرد ولە ڕیگەی شێخ عبدول کەریمەوە زانی کە شێخ محمود ڕایگەیاندوە کەوا بریکارەکەیسەید ئەحمەد بەرزنجی نامەیەکی زۆر هاندەرانەی هێناوەتەوە لە بەڕێز جەنابیکۆمیسیاری باڵاو خاوەنشکۆ شای (عێراق). بۆ ئەمە، پشکنەری کارگێڕی وەڵامی دایەوەکە تەنها نامە ئەوەیە کە فەرمان بە شێخ محمود کراوە کە بێت بۆ بەغداد. دواتر شێخعبدول کەریم پشکنەری ئاگادار کەدەوە کە شێخ محمود ناتوانێت سلێمانی بەجێبهێڵێتلەبەر ئەوەی هێچ دۆستێکی نیە لە تەواوی وڵاتەکە و هەروەها لایەنە دژەکانی وادەکەنکە ناتوانێت بگەڕێتەوە. جاف و هەمەوەند و پشدەردژی شێخن، هەروەها شێخەکانیسەرگەڵو بە کراوەی شەڕی دەکەن و لایەنێکی بەهێزی چەوسێنەر لە ناو سلێمانی بوونیهەیە. سەبارەت بە پێشنیازێکی پشکنەری کارگێڕی کە شێخ مەحمود پێویستە ئەو مەبەستەجێبەجێ بکات کە زۆرجار خۆی ئاماژەی پێکردوە و بۆ خانەنشێن بوون لە سیاسەت،عەبدولکەریم وەڵامی دایەوە کە ناتوانێت ئەوە بکات چونکە ژمارەیەکی زۆری خەڵک کەئەویان بریندار کردوە داوای چاکسازی دەکەن و حکومەت ناچار دەکەن بۆ ئەوەیڕێوشوێن لە دژی بگرنەبەر. پاشان بە توندی ئامۆژگاری پشکنەری کرد کە پێویستە شێخمەحمود ڕێگەی پێبدرێت لە سلێمانیدا بمێنێتەوە و ئەو خاکانە بەڕێوەببات کە لەئێستادا لە ژێر کۆنترۆڵی ئەودان، بەڵام لەگەڵ ڕاوێژکارێکی بەریتانی، ئاماژەی بۆئەوەش کرد کە پێویستە لە هەمانکاتدا ئەو لایەنەی کە لایەنگری تورکیان لە سلێمانی وشێخیان گومڕا کردبوو، لەناوببرێت . هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە شێخ مەحمود زۆربەسوود دەبێت لە هێنانی ئەو هۆزە کوردانەی کوردستانی ئێران بۆ ژێر ڕكیفیشکۆمەندی دەسەڵاتی بەریتانی، کە لە شێخ نزیک بونەتەوەو داوایان کردوە کە لە ستەمیحکومەتی فارس ئازادیان بکات. پشکنەری کارگێڕی ئەگەری بەکارهێنانیخزمەتگوزارییەکانی شێخ مەحمودی بەم شێوەیە ڕەتکردەوە و پێداگری لەسەر ئەوە کردکە ناتوانرێت هیچ پرسیارێک سەبارەت بە هەماهەنگی زیاتر بە هیچ جۆرێک لە نێوانحکومەتی بەریتانیا و شێخدا هەبێت. پاشان عەبدولکەریم پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایادەکرێت چاوی بە شێخ مەحمود بکەوێت و بۆ ئەوەش مۆڵەتی پێدرا لەسەر بنەمای ئەوتێگەیشتنەی کە جەنابی کۆمیسیار هیچ گفتوگۆیەکی سیاسی لە ڕێگەی هیچنێوەندگیرێکەوە ناکات. پیویستە شێخ محمود ئاگادار بکاتەوە کە ئەگەر بە خێراییپابەند نەبێت بە فەرمانەکانی بەڕێز جەنابی کۆمیسیارەوە، ئەوا تەواوی هەل و مەرجەکەپێداچونەوەی پێدادەکریت بە شێوەیەک کە زۆر خراپ بێت بۆ شێخ. وەزیری حکومەتی بەریتانی لە تاران ئاشنا بووە بە بارودۆخی شێخ مەحمود ودەستتێوەردانەکانی لەگەڵ هۆزەکانی فارس، بۆیە وەزیر داوای کردووە ئەم خاڵانەبەکاربهێنێت لە هاندانی حکومەتی فارس بۆ ئەوەی داواکارییەکەی محمود بۆئازادکردنی سەرۆکەکانی پشدەر نەیار ڕەت بکاتەوە ****
رۆشنبیری
4 هەفتە پێشتر
تێبینی لەسەر زاراوەی گۆران یان هەورامی ..
نووسینی: موحەمەد رەشیدی ئەمینی لە میژوی وشەی گۆران بۆتە داڵغەی ژیان و مەشغەڵەی بیر و…
رۆشنبیری
4 هەفتە پێشتر
کورد لەنامەکانی (میس بێڵ)دا ..
محەمەد حەمەساڵح تۆفیق – لەئینگلیزییەوە کردویەتی بەکوردی میس بێڵ كێیەو ڕۆڵی چی بووە لەدروستكردنی عێراقدا؟…
رۆشنبیری
4 هەفتە پێشتر
ئەو پاشایانەی ئێرانیان بە وێرانە کرد …
نووسینی: زانیار مەحموودی ـ ناصرالدین شا: ناکارامەترین شای مێژووی ئێران بوو. لەسەروەختی ئەم پاشایەدا جیهان…
سڵاید
شوبات 17, 2023
کوردستان لە عێراق – ٢
ڕەنجدەر شێزارد ٨١١. بەڕێز جەنابی کۆمیسیاری باڵا لە گەڕانەویدا لە موسڵ چاوی کەوت بە سەیدئەحمەد بەرزنجی، نێردەی شێخ محمود و بە تەوای چونە نێو هەر گفتوگۆیەکی سیاسیرەتکردەوە کە ئەگەر تەنها لە بەغداد و لەگەڵ خودی شێخ محمود نەبێت. سەید ئەحمەدنێردرایەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی شێخ محمود کە ئەگەر لە کاتی گونجاودا نەیەتە بەغدادئەوا جەنابی کۆمیسیاری باڵا بۆ ڕێگەی تر ئەگەڕێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەل ومەرجەکەدا. ٨١٢. دەوترێت شێخ بریکارێکی خۆی کە دایناوە بە مودیری خورماڵ لە قەزای هەڵەبجە ،گەڕاوەتەوە خورماڵ و باج وەردەگرێت. لە لایەکی دیکەوە، ئێستا جافەکان هەموویان بەتوندی دژی ئەون و لە کەرکوک پێشنیازەکان (دەستپێشخەرییەکان) لە سەعید عەبدوڵڵا،قایقامی پێشتری شێخ مەحمود لە ڕانیە، و هەروەها لە کەسایەتییە دیارەکانی سلێمانیوەرگیراوە، کە ئاماژە بە مەزبەتەیەک دەکات بۆ ڕەتکردنەوەی شێخ (محمود) و لایەنگریوابەستەبوون بە عێراقەوە. ٨١٣. عەباس محمودی پشدەر بۆ شیخ محمودی نوسیوەو بەڵێنی پشتیوانی کرداریپێدەدات ئەگەر بێتو شێخ محمود بتوانێت شێخانی پشدەر ئازاد بکات کە لە لایەندەسەڵاتدارانی ئیرانەوە زیندانی کراون. ئەوەی جێگای گرنگیپێدانە لە پەڕاوی سلێمانیداهاتوە کە مەجید ئەفەندی بە نوێنەرایەتی شێخ مەحمود چووەتە سەقز، بۆ دانانیتەئمینی داواکراو لەلایەن حکومەتی فارسەوە، بابەکێ ئاغا فشار دەکات بۆ دووبارەدامەزراندنەوەی ئیدارە لە پشدەر و پێدەچێت کاتەکە بۆ ئەمە مناسب بێت. ئەستێرەیشێخ مەحمود لە ژێر مانگگیراندایە. بە گوێرەی ڕاپۆرتێک، ئاغا نەیارەکانی پشدەرخەریکی دەستپێشخەرین بۆ بابەکر ئاغا. ٨١٤. سەید تەها بەێز جەنابی کۆمیسیاری باڵای ئاگادار کردوەتەوە کەوا حکومەتی ئێراننیازی هەیە زەوییەکانی بفرۆشن، هەروەها دەڵێت کە ئامادەیە بۆ پابەند بوون بە هەرداوایاکی یاسایی کە بخرێتە ڕوو. بەڕێز کۆمیسیاری باڵا داوای لە وەزیری حکومەتیبەریتانیا کرد کە ئەگەر بکرێت بیر لە ڕێگریکردن لەو کارە بکرێت لە لایان حکومەتیئێرانەوە.
سڵاید
شوبات 13, 2023
کوردستان لە عێراق
ڕەنجدەر شێرزاد ٧٦٤. سەید ئەحمەد بەرزنجی، نێردەی شێخ محمود لە ٢٣ی تشرینی یەکەم گەیشتە بەغدا…
رۆشنبیری
شوبات 9, 2023
ناوەندی کەلتووری کۆچ، شەش کتێبی نوێی چاپ کرد ..
حیکمەت مەعرووف ناوەندی کەلتووری کۆچ، شەش کتێبی نوێی بەم ناونیشانانی خوارەوە چاپ کرد: ١. شیعر…