www.govarikoch.com
هۆشیار عەبدوڵا
ئەملاو و ئەولاکانی پارتی


ئەملاو و ئەولاکانی پارتی

پارتی وەک هێزی یەکەم کە حکومەتی پێک هێناوە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، بێ گەڕانەوە بۆ حزبەکان، تەنانەت بێ گەڕانەوە بۆ حزبەکەی خۆشی بە بریار و میزاجی یەک دوو کەس بەمجۆرە سیاسەت دەکا،

دیقەتی ئەم ٤ نمونەیە بدەن:

نمونەی یەکەم:
پارتی دوای ریفراندۆم گوایە لە داخی ئەمریکا رۆیشت بۆڕی نەوتی هەرێمی بە کۆمپانیایەکی روسی فرۆشت، لەملاوە چوە بۆ بریتانیا تا بڵێ دەبینە جێگرەوەی غاز بۆ ئەوروپا وەک بەدیل و لە دژی روسیا!

نمونەی دووەم:
پارتی لە لایەکەوە لەوەتەی هەیە پۆز بە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلەوە لێدەدات لە لایەکی ترەوە دەروا لەگەڵ صەدر پرۆژە یاسای دژی ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل گەڵاڵە دەکا!

نمونەی سێهەم:
پارتی لە لایەکەوە هەر دوای کەوتنی صەدام و بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی داعش هەولێری کردۆتە جێگەی حەوانەی ئەو سەرکردە سوننانەی بە تۆمەتی بەعسی بون و نزیکیان لە داعش تێوە گلاون، کەچی بە فیکەیەک ئەو سوننانە گەڕانەوە بۆ بەغدا بۆ دژایەتی هاوپەیمانیە سێ قۆڵیەکەی بارزانی و حەلبوسی و صەدر!

نمونەی چوارەم:
پارتی لە لایەکەوە بێ پرسی هیچ حزب و لایەنێکی کوردستانی چووە هاوپەیمانی لەگەڵ صەدر و داوای سەرۆکایەتی کۆماری کرد، ئینزارێکی سوور و دوو زەردی وەرگرتوە لەسەر ئەو هەنگاوە، کەچی تازەبە تازە ژێراو ژێر لەگەڵ چوارچێوەی هاوپەیمانی شیعەکان کەوتۆتە دانوستانی نهێنی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار.

هەموو ئەوانەی بە ویژدانەوە وێنەکە دەبینن دەزانن کە پارتی ئێستا حزب نەماوە، سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی، رۆڵیان سفرە، پارتی ئێستا علاقەی لەگەڵ حزبەکانی کوردستان سفرە، پارتی ئێستا عیبارەتە لە میزاج و بریاری باوکێک و کوڕەکەی!

ئەم ئەملاولاکردنە قومارکردنە بە ئێستا و ئایندەی هەرێم و خەڵکەکەیەوە و کاتێک بەرەنجامی ئەو کورتبینیە سیاسیانە دەبێتە قەیران و کارەسات خەڵکی ئاسایی باجەکەی ئەدا.

تازەترین نوکتەی سیاسییان کۆنفیدڕالیەکەیە، لەدەرفەتی تر قسەی لەبارەوە دەکەین.

 

 Print