www.govarikoch.com
لە دروشمی نەتەوەییەوە بۆ ژێر عەباکەی سەدر؟
رێبین عومەر

هەموو ئەو دروشمانەی لە رابردوو بەرزكرابوونەوە و باس لەوە دەكرا كە كار بۆ كورد و كوردستان و نەتەوەی كورد دەكەن،

هەموو  بڵق سەر ئاو دەرچوون، پارتی وەک هێزێکی عێراقچی بەرژەوەندی خۆی خۆستۆتە سەروبەرژەوەندی گەل و ووڵات و یەك بوونی كوردو تەباییەکەی، لە تازەترین هەوڵدا وەك پاشكۆی سیاسی كەوتە نێو پلانی دژبەری كورد و بووە بەشێك لە ئەجێندای چەند پلانێكی هەرێمی و كۆبوونەوە لەژێر عەبای سەدر و عەبای مەزهەبی تەنها لەپێناو پۆستا.

ئەو سیاسیەتەی پارتی گرتویەتییە بەر لە نێو پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا، سەرلەبەری هەڵەیەو ناوماڵی کوردی ترازان..!

 ئەم دۆخە بەخراپ لەسەر یەك ریزی كورد دەكەوێت. بەتایبەت كە پارتی لە هێزە كوردییەكان دووركەوتەوەو چۆتە باوەشی هێزە عەرەبییەكان؛ كە ئێستا كار بۆ لەیەكترازانی پرۆسەی سیاسی و نەمانی هاوكێشەی تەوافوقی سیاسی دەكەن كە عێراقی نوێی لەسەر دروست بووە.

هاوپەیمانی لەرزۆكی نێوان سەدرو سونەو پارتی، كە سەدر لەم قۆناغەدا جڵەوەكەی لەدەستدایە.

روونە كە عێراق و پرۆسە سیاسییەكەی بەرەو قەیران و تەنگەژەی قوڵی سیاسی دەبات.

پارتی لە كوردستان كە بەهۆی سیاسەتە تاك رەوییەكەیەوە، ئەزموونی هەرێمی خستە ناو قەیران، و یەك ریزی نێو ماڵی كورد بەتەواوەتی تێكدا، ئێستاش بەهەمان هەڵەدا چۆتەوە و كەوتۆتە داوی ئەجێندای هەرێمییەوە كە روونە بەمەبەست كار بۆ لەیەكترازانی ناوماڵی كورد دەكرێت، و پارتیش ئەو كارە ئاسانتر دەكات و دژە بۆ یەك بوونی كورد.

لە خەیاڵدانیاندا، بارزانی مەرجەعی نەتەوەی كوردەو كار بۆ ئامانجە باڵاكانی كورد دەكات.

كەچی لە هێزە كوردییەكان دووردەكەونەوە و دەچنە باوەشی پۆپۆلیسترین سیاسی لە عێراق كە سەدرە.

ئەم سیاسەتەی پارتی هەڵەیە؛ باجی گەورەی لەسەر دەدرێت.

دووركەوتنەوەشی لە هێزە كوردییەكان، و یەكێتی دوو هێندەی تر باری كێشمەكێش دروست دەكات.

یەكێتی، بەروونی لە زاری (بافڵ تاڵەبانی)یەوە باسی لەوە كردووە كە مەبەستیانە كورد بەیەك گرتووی بەرەو بەغداد بچێت.

بە كوردی و كرمانجی؛ ئەوەی لەدوایانەوەبێت ئەو هێزە لای ئەوان گوێرایەڵە، پارتی یەكڕیزی كورد بەوە تێگەیشتووە كە خۆتی بۆ بچەمێنیتەوە و وەك پاشكۆ بەدوای سیاسەتەکانیەوەبێت؛ ئەوەش بێشک بۆ کوردایەتییەکەی یەکێتی تەستنادات؛ هاوپەیمانی ژێر عەباکەی سەدر، دژ بە کوردەو دژی ئەزمونی تەوافقی دیمەکراسییە لە عێراق.

 Print