کاتێك چەكی ئیسلامی دەبێت بە بژاردەیەکی عەقڵانی بەردەم ئیسلامیەکان؟
ئەبوبەکر عەلی

قەیرانی سیستمی سیاسی لە تونس و گێچەڵکردن بە ئیسلامیە دیموکراتیەکانی ئەو وڵاتە، ھاوکاتبوو لەگەڵ سەرکەوتنە خێراو گەورەکەی تاڵیبان و دەستگرتنی بەسەر پایتەخت و دەسەڵات لەو وڵاتەدا. ئەم دیمەن و بەراوردکردنەش ھەتا بڵێی لە ڕووی فیکریەوە بۆ ناوچەی ئیسلامی بەسوێ و ئازاربەخش بوو. ھەندێ کەس و مینبەریش لە ناوەندە ئیسلامییەکە، ئەم دیمەنەیان کرد بە بەڵگە لەسەر ناڕاستبوونی شێوازو بژاردەی ئیسلامییەکانی تونس و ڕاستی ئەوەی تاڵیبان؟!

دیوی دووەمی ئەم بەراورد کردن و لێکدانەوەش، بانگەشەیە بۆ ئەوەی تەوژمی ئیسلامی لەوە تێبگات کە تەنھا لە ڕێی ھێزەوە دەتوانێت بە ئامانجەکانی بگات؟

بە پێچەوانەوە، ئەگەر لە ڕێی گەمە دیموکراسیەکەوە بیشیبەنەوە، جیھان و ناوچەکە ڕێزی بەرەنجامەکان ناگرن و کودەتا بەسەر ئەوان و ئیرادەی خەڵك و دیموکراسیشدا دەکەن و لە گۆڕەپانەکە دەکرێنە دەرەوە تا سنوری قاچاخکردنی یاسایی.

بەڵام ئەم دیدە ھەڵگری کێشەیە. کێشەی یەکەمیشی لە گشتگیرکردنی ئەزمونێکی تایبەتی دیاریکراوی وەکو ئەفغانستانەوە سەرچاوە دەگرێت چونکە لە زۆر شوێنی تر چەك ھەڵگیراو ھێز بەکارھات، لەوانەش لە عێراق کە ھاوشێوەی ئەفغانستان ئەمریکا داگیری کردبوو، کەچی نەك ھەر بەرەنجامی ئەفغانستان و تاڵیبانی لێنەکەوتەوە، بەڵکو بووە سەرچاوەی جۆرەھا کێشەو شکست و پاشەکشەش. بەم قسەم مەبەستم نیە بڵێم تاکە شوێنێ بشێ گروپێك بە ناوی ئیسلامەوە چەکی تێدا ھەڵبگرێت ئەفغانستانە، بەڵکو دەمەوێت بڵێم؛ بەکارھێنانی ھێزو چەك بژاردەیەکی بەردەوامی بەردەم ئیسلامییەکان لە کات و شوێنە جیاوازەکاندا نیە. واتە لە ھەموو کات و شوێنەکان سەرپشك نین خەباتی مەدەنی بکەن یاخود چەکداری، ئەگەر بیانەوێت چەکەکەیان نەبێتە چەکی گروپێکی توندوتیژی بەتیرۆر پێناسەکراوی سنوردار دژ بە دەوڵەت و کۆمەڵگە.
واقیع و مێژوو و عەقڵ پێمان دەڵێن: چەکی ئیسلامی خاوەن پەیام تەنھا لە ٣ کاتدا مانای ھەیەو ھەندێ جاریش وەکو ئەرکی لێدێت:

١- شۆڕشی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازو بەرھەڵستکاری میللەتێك بۆ ڕزگارکردنی خاکەکەی و دەرکردنی داگیرکەر یاخود بەدەستھێنانی ھەندێ لە مافەکانی.
٢- شۆڕشی میللەتێك دژ بە دکتاتۆرو سیستمێکی زۆرداری ناوخۆیی، لە پێناو ئازادی و کەرامەت و دادپەروەری و ژیانێکی باشتر.
٣- بەرگریکردن لە شۆڕش و دژایەتی پڕۆژەی پاکتاوکردنی ئیسلامییەکان و شۆڕش لەگەڵ ھەموو ئەو کەس و ھێزانەی لەم ئامانجەدا ھاوراو ھاوھەڵوێستی ئیسلامییەکانن.

لە ھەر سێ حاڵەتەکەشدا، چەکی ئیسلامییەکان بەشێك دەبێت لە پڕۆژەی شۆڕش و بەرخۆدانی مییللەت و کۆمەڵگەیەك نەك چەکی گروپ و بزافێکی ئیسلامی دیاریکراو دژ بە سیستمێکی عەلمانی چونکە بەکارھێنانی چەک بە ناوی ئیسلامیەوە لەم شوێنەدا، ڕەوایەتی ئیسلامی و ئەخلاقیشی نیە. ئەویش لەبەر ئەم ھۆکارانەی خوارەوە:

أ- شانسی سەرکەوتنی یەکجار کەمە.
ب- سەریش کەوێت بۆ نمونە لە ڕێی کودەتایەکی سەربازیەوە، نمونەیەکی سەرکوتکارو ناشیرینی سیاسی و حوکمرانی پێشکەش دەکات و دەبێتە سەرچاوەی جۆرەھا مەینەتی بۆ گەل و وڵاتەکەی.

ج- دەکەوێتە بەر پەلاماری توندو خوێناوی دەوڵەت بەپشتیوانی چەندین وڵات و ڕێکخراو.
د- وێنای گروپێکی نامۆ بە بەرژەوەندی و ئایینی کۆمەڵگەیان لێدەگیرێت، ئەوەش لای توندئاژۆکان سەردەکێشێ بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵگەو یەکسانکردنی لەگەڵ دەسەڵات و دەست لێوەشاندنی!.
و- چوونە نێو لیستی تیرۆری ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لەگەڵ ھەموو ئەو بەرەنجامانەی لەمە دەکەونەوە.

نمونەش لەم بارەوە زۆرو دڵتەزێنن لە وێنەی: گروپی جیھادو کۆمەڵەی ئیسلامی میسری و ھەوڵە شکستخواردووە خوێناویەکەیان لە ھەشتاکانی میسر، راپەڕینی چەکداری حەما لە سوریا لە ساڵی ١٩٨۲دا کە نزیکەی ٣٠٠٠٠ کەس تێداچوو و شارەکەش نیمچە خاپورکرا. ئەزمونی ئیسلامییە چەکدارەکانی جەزائیر لە نەوەتەکاندا، حیزبی نەھزەی تاجیکی و... ھتد.

بۆیە، ھەر چەکێکی ئیسلامی لەم سەردەمەدا لە دەرەوەی خواست و ویستی میللەت و کۆمەڵگاوە ھەڵبگیرێت و بۆ ئامانجی گروپیی بەکاربھێنرێت، با بەناوی ئیسلامیشەوە بێت، دەبێت بە چەکێکی ناشیرین، بێ پەیام و تێکەڵ بە جۆرەھا کردەی نائەخلاقیش دەبێت. جگە لە وێرانی و خوێن و کارەساتیش ھیچ شتێ لە دوای خۆی بەجێناھێڵێت. پێش دەسەڵاتیش یاخود شانبەشانی ئەو، گۆمەڵگەو ڕای گشتی ڕەتیدەکەنەوە.

بەڵام، کاتێك پێ لەسەر تاکە بژاردە بوونی بژاردەی کاری مەدەنی دادەگرین، لە سایەی نەبوونی بزوتنەوەیەکی چەکداری نیشتیمانی، یاخود شۆرشێكی میللی لە پێناو ئازادیدا، تاکو ئیسلامییەکانیش ببن بە بەشێك لێیان، مانای وانیە پێمان وانیە کە زیاد لە ئاست و شێوازو میکانیزمێکی خەباتی مەدەنیمان ھەیە. یاخود ھەر بە لۆژیکی خودی خەباتی مەدەنی، ناتوانیین ڕەخنە لە ھەندێ ھێزو لەوانەش ھێزە پاشخان ئیخوانیەکانی ھەندێ لە وڵاتانی بەھاری عەرەبی بگرین، لەسەر ھەندێ: خۆشباوەڕی، کەم ئەزمونی سیاسی و دەرفەت لەدەستدان بۆ شۆڕش و خۆ بەھێزکردن و پوچەڵکردنەوەی ستراتیژی دژە شۆڕش، ھەروەھا بە گوێرەی پێویست شۆڕشگێڕنەبوون لە قۆناغی ڕاگوزەری دوای شۆڕش. ھەروەھا بە چەشنێ جوڵانەوە وەك ئەوەی لە سوید بن نەك ھەندێ وڵاتی عەرەبی کە کلتوری دکتاتۆریەت و ستەمکاری ڕەگ و ڕیشەیەکی قوڵ و بەھێزی سەدان ساڵەی ھەیە. لە ڕەگدەرکێشانیشی، بەرچاوروونی و بە برشتی و پێداگری شۆڕشگێڕانەی شۆڕشگێڕان دەخوازێت.

ئیسلامییەکانی ئەو وڵاتانە شەرەفی بەشداریکردن لەشۆڕشەکانیان پێ بڕاوە، بەشێکی گرنگی جەستەی شۆڕشیان پێکھێنا، شۆڕشەکانیش ھی کۆمەڵگە بوون. بۆ دەرکردنی داگیرکەرێکی بێگانەو دەسەڵاتێکی دەستنیشانکراوی ئەو نەبوون، ھاووێنەی ئەفغانستان، بەڵکو دژ بە کۆمەڵێ دەسەڵاتدارو نوخبەیەکی دەسەڵاتداری زۆردارو گەندەڵی بە ڕواڵەت نیشتیمانی بوون لە پێناو جێگرەوەیەکی دیموکراسی، نان و ئازادی و کەرامەتی ھاوڵاتیان، نەك دروستکردنی میرنشینێکی ئیسلامی، چونکە کۆمەڵگە بە ئایدۆلۆژیاو تەوژمە جیاوازییەکانیانەوە بەشداربوون. ئیسلامییەکان تەنھا بەشێکی شۆرشەکانیان پێکدەھێا. تەنانەت سەرەتا ئەوان بەرپایان نەکردن بە تایبەتیش لە شەپۆلی یەکەمدا، بەڵکو دوای چەند ڕۆژێ پێوەیان پەیوەست بوون، بەڵام پیاوانەو ڕۆڵی گەورەیان لە سەرخستنیاندا گێرا.

ئێستاش سەرەڕای ئەوەی شۆرشەکان دووچاری پاشەکشە بوون، لە ڕووی ئەو بەھاو دروشمە ھاوبەشانەی ھەڵیانگرتبوون و ئەو جێگرەوەی ھەوڵیان بۆ دەدا، بۆ دونیای ئەمڕۆو کۆمەڵگە موسوڵمان نشینەکانی سەردەم، ھەر ئەوان ڕاست و پێوەرن چونکە جێگرەوەی ڕێکنەکەوتنی تەوژمەکانی کۆمەڵگەیەك لەسەر سیستمی سیاسی و پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانەو فرەیی و ڕێزگرتن لە ئازادیە بنچینەییەکان، یان ستەمکاری و خۆسەپاندن و سەرکوتە، یاخود شەڕی ناوخۆو فەوزاو شەڕی ھەمووان دژ بە ھەمووان. بەم جۆرەش، نمونەی تونس سەرەڕای ئەوەی دەبێت ڕەخنەی لێبگیرێت، بۆ پێشخستن و پڕکردنەوەی کەلێنەکانی بەرامبەر نمونەی تاڵیبان وەك ئەسڵی قیاس لەسەرکراو دەمێنێتەوە. ئەفغانستان و تاڵیبانیش جگە لە ھەندێ ڕووی سنوردار توانای نمونە بوونیان نیە، خوداش حەزکات ئەوەش باس و خواسی بابەتێکی ئایندەمانە.


166 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |    
زیاتر
دوو کێشە و چارەسەرێک
نیاز نەجمەدین
وانەکانی ساڵێکی کۆڤید
یۆڤال نوح هەراری*
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پەیڕەو ئەنوەر
بیست ساڵ پاش ١١ی سەپتەمبەر : عێراق وەک شکستە گەورەکەی ئەمەریکا !
د. عادل باخەوان
حکوومەت و نیشتمان تێکەڵ بە یەکدی مەکەن!
نووسینی: "ڕابێرت فێسک" (١٩٤٦-٢٠٢٠)*
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: د. سەردار قادر
بزوتنەوەی گۆڕان و بایەخی لەئەستۆگرتنی لێپرسراوێتی سیاسی
ئەبوبەكر عەلی
چـوارچێوه‌ی یاسایی یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌رێمی كوردستان
ئالان به‌هائه‌ددین عه‌بدوڵڵا ئه‌لموده‌ڕیس
لێکترازاندنی ناوماڵی شیعەكان وەک ستراتیژی کورد و سوننە
د نەوزاد ھێتوتی
شێوازی ژیانی نوێ و گۆڕانی سنوورەکانی ناسنامه‌
محه‌مه‌د کەریمخان
بۆ سەربەخۆکان سەرنەکەوتن؟
عەزیز ڕەئووف
دەوروبـەری خۆت بنـاســە
پێشکەوتنی پیشەسازی لە جیهانی ئیسلامی نــــــا عەرەبی
حەبیب محمەدجاف
بۆچی دەبێت هەمیشە ڕەخنە بگرین؟
ئالان عومەر
پرۆسه‌ى وێرانكردنى وڵاتێك و گه‌له‌كه‌ى بەبێ شەڕ
كامه‌ران جاف
دیموكراسی.. متمانه‌، یان كورسی ..؟
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا
چین دەستی گەیشتە هەسارەی مەریخ
لوقمان حەوێز
بیست ساڵ پاش ١١ی سەپتەمبەر : عێراق وەک شکستە گەورەکەی ئەمەریکا !
د. عادل باخەوان
مێژوو زانستە نەک چیرۆک، بۆیە وامانبەسەرهات
سامانی وەستا بەكر
پاثۆلۆجی ئیسلامییەکان لەکوردستان ”pathological”
سامانی وەستا بەکر
بایدن و ئەردۆگان: پاش دیدار
د. سه‌ردار عه‌زیز
لۆجیکی ئارگیومەنتی فەلسەفی
د. ساماڵ مانیی
ئایا كاتی نووسینەوە و داڕشتنی دەستوورە؟ ‌
فاروق ڕەفیق
ڕیفراندۆم و چەمانەوەی بێمەرج
عەتا كەریم
ده‌ستور شه‌رعیه‌ت به‌ناهاوسه‌نگى ده‌دات یان رێکى ده‌خاته‌وه‌؟
د.موحسین ئه‌دیب
نەوال سەعداوی...من بەدەنگی بەرز قسە دەكەم
ئامادەكردنی: ئاڤان جەلال
بەرەو پەنجاو سێیەمین سـاڵیادی شۆڕشی خوێندکاران
گفتوگۆ لەگەڵ ژان پۆڵ سارتەر
وەرگێڕان: شوان ئەحمەد
سەرهەڵدانەوە داعش‌ و كەلێنی ئاسایشی لەعێراق
هەڵۆ ساڵح
دیموکراسیی عێراقی، پێشینەیەکی تاڵ
د. هەردی مەهدی میکە
پرۆسەی هەڵبژاردن، لەنێوان بایکۆت و بەشداری کردندا
سەردەشت محەمەد
ئاژاوەگێڕ و تاڵانچیەکان کێن؟
حوسەین عەلی شەریف
ئه‌فغانستان قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
نه‌وزادی موهه‌ندیس
لە چیرۆکێکی کۆمیدی عەزیز نەسینەوە بۆ حەقیقەتی کۆمەڵگایەک
ئالان قارەمان شێخبزێنی
ئیدیولۆژی لیبرالیسم
ناسر ساڵحی ئه‌سڵ
فاسدبونی بەدێوکردنی عەقڵی ڕەخنەیی لە وتاری مەسرور بەرزانی
عەلی قەڵادزەیی
گەمەی ھەڵبژاردنی ئەمجارەو ترسی لایەنەکان
عەتا قەرەدا‌غی
فاسدبونی بەدێوکردنی عەقڵی ڕەخنەیی لە وتاری مەسرور بەرزانی
عەلی قەڵادزەیی
جینۆسایدی فەرهەنگی لە یاسای نێودەوڵەتیی گشتیدا
ئازاد وەڵەدبەگی
کەسێتی و فکرێکی سەماکەر
باخچە بەکر
رۆڵی پەروەردە لە پێشكەوتنی تاك و كۆمەڵگەدا‌‌*
شورای پاسەوان؛ پێگەی لە سیسستەمی سیاسی و ڕۆڵی لەهەڵبژاردنەکاندا
هەردی مەهدی میکە
پەیوەندیی نێوان ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و دەسەڵاتی سیاسی
هیوا مەجید خەلیل
عەتا قەرەداخی: حیزبی کوردى لە نێوان بنیادنان یان کوشتنی ئایندەى نەتەوەدا!
عەتا قەرەداغی
پەیوەندیی نێوان ناسیونالیزم و گەشەسەندن
هیوا مەجید خەلیل
چوار پەنجەرە بۆ ئەدەبى گێڕانەوە.
رێبین ئەحمەد خدر
"نا"ی ڕیفراندۆم!
پەروێز ڕەحیمی
مێژووی سەرهەڵدانی دەوڵەت لە هزری مرۆڤدا..
ئاراس سەعید
دامەزراندنی حکوومەتی پەرەسەندنگەرا؛ ڕێچاری بەهێزبوونی باشووری کوردستان
محەمەد کەریمخان
کوردو دوانەی مێژو و سیاسەت: قسەیەک لە یادی ١٠ی خاکەلێوەدا
د. بورهان یاسین
زمان
ئەحمەدی مەلا
کەسیتی کوردی لەتێکشکاندەوە بۆ بنیادنانەوە!
عه‌تا قه‌ره‌داغی
هەلێک بۆ هەڵسەنگاندن
ئەنوەر ئەڵمان
نه‌مام غه‌فوری سیمبولێك له‌پێناومرۆڤ ترسی به‌زاند
نیاز عه‌بدوڵڵا و سه‌نگه‌ر ره‌سول
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010