رۆڵی تۆبۆگرافیاله ئاڕاسته‌كردنی ره‌وتی مێژوولای ڤه‌رنان پرۆدیل ئاماده‌كردنی: سامان حسین ئه‌حمد
|
سه‌ره‌تایه‌ك ده‌رباره‌ی لێكدانه‌وه‌ی رۆڵی هۆكاری جوگرافیا بۆ مێژوو جوگرافیا به‌ره‌گه‌زه جیاجیاكانه‌وه له (زه‌وی، ئاوهه‌وا، شوێن ....هتد) ئه‌و شانۆیه‌یه كهرووداوهكانی مێژووی له‌سه‌ر رووده‌دات، هاوكات سه‌رجه‌م پێویستی یه‌كانی بوون و مانه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ دابین ده‌كات، هه‌ربۆیه بوونی مێژوو كاره‌كته‌ره‌كانی مێژوویش به‌بێ جوگرافیا ده‌چێته‌خانه‌ی مه‌حاڵه‌وه.
ئه‌م گرنگیه‌ی جوگرافیا بۆ مێژوو وایكردووه هه‌ر له‌دێرزه‌مانه‌وه لێكدانه‌وه‌ی رۆڵی هۆكاری جوگرافی ببێته یه‌كێك له‌تیۆره گرنگه‌كانی لێكدانه‌وه‌ی مێژووی و به‌شێك له‌مێژوونوسان بۆ هۆ ده‌رخستنی رووداوه جوزئیهكانی مێژوو،وه‌هه‌ندێك له فه‌یله‌سوفانی فه‌لسه‌فه‌ی مێژووش له لێكدانه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی گشتی مێژوودا باوه‌ڕیان وابێ كه دیارده جوگرافیه‌كان كاریگه‌ری سه‌ره‌كیان هه‌یه له كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوه مێژووییه‌كان و ئاڕاسته‌كردنی ره‌وتی مێژوو چونكه ره‌گه‌زه جیاجیاكانی جوگرافیا كاریگه‌رن لهدورستكردنی پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی و ئه‌خلاقی و توانای عه‌قڵی و زانستی مرۆڤ كه مرڤیش دروستكه‌ری مێژووه.
بۆخوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به فایلی (pdf)كلیك لێره بكه
|
Monday, February 21, 2011
|
|
|