قسه‌كردن و نووسین له‌سه‌ر هه‌ر شتێك پێویستی به دیاریی و روونی مه‌به‌ست هه‌یه و شێوازی دركاندن و خستنه‌ڕوو و باسكردنی بابه‌ته‌كه‌ش ئاتاجی ئه‌وه‌یه كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان ناڕوونی و شاردنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی تێدانه‌بێت. ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێ بیخه‌مه‌ڕوو شیكردنه‌وه و ته‌نها نموونه‌هێنانه‌وه‌ی شیعری مه‌حوی نییه، به‌ڵكو ده‌مه‌وێ هه‌م به خودی شیعره‌كانی خۆی ئیتر ئه‌وانه‌ی كه له بابه‌ته‌كه‌دا هاتوون یا خود نه‌هاتوون، ئه‌وه بخه‌مه‌ڕوو ئایا وێناكردن لای مه‌حوی چۆن بووه