‎هێلكه‌یه‌ك ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار كرد
وەرگێڕانی: سەفین سەعید

‎داهێنه‌رێكی بواری ڕیكلامی به‌ریتانی كه‌ ژماره‌ی پێوانه‌ی ئینستاگرامی شكاند به‌ لایك كردنی ٥٢ ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی كه‌ وێنه‌ی هێلكه‌یه‌كه‌, كه‌ بووه‌ هۆی شكاندنی ڕیكۆردی جیهانی (كایڵ جێننه‌ر)٠
‎كارمه‌ندێكی به‌ریتانی له‌ بواری ڕیكلامدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ گوایه‌ ئه‌و له‌ پشت وێنه‌ی ئه‌و هێلكه‌یه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئینستاگرام "ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار كرد" ٠ ‎چریس گادفری وتی كه‌ وێنه‌ی هێلكه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌ سۆشیاڵ میدیا كه‌ به‌ تێكڕای ٥٢ ملیۆن لایكی كۆكردۆته‌وه‌ و سه‌رنجی ١٠ملیۆن فۆڵڵۆوه‌ری راكێشاوه‌ له‌ ژێر ناوی (world_record_egg ) ‎له‌هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیدا٠
‎كوڕه‌ ٢٩ ساڵه‌كه‌ ,كه‌ وه‌ك دروستكه‌ری ڕیكلام له‌ له‌نده‌ن كار ده‌كات وتیشی كه‌ ویستویه‌تی ببینێت ئایا "شتێكی جیهانی ساده‌ی وه‌كو هێلكه‌ "ده‌توانێت ڕیكۆردی جیهانی وێنه‌ی كچه‌كه‌ی كایڵ جێننه‌ر تێبپه‌رێنێت٠
‎له‌ سه‌ره‌تادا له‌ ٤ ی كانونی یه‌ك وێنه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ له‌ هه‌ژمارێكی نه‌ناسراودا له‌ ئینستا گرام , به‌ ناوی (world_record_egg) ‎كه‌ وێنه‌ی هێلكه‌یه‌كی ساده‌ی ئاسایی بوو, وێنه‌ی ئه‌م هێلكه‌ قاوه‌ییه‌ به‌خێرای سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ڕاكێشا٠ ‎ئه‌م پۆسته‌ ڤایرۆسییه‌ كه‌ ته‌نها وێنه‌ی به‌شێكی هێلكه‌یه‌كه‌, كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن سێرجی پلاتۆنۆڤ ی فۆتۆگرافه‌ره‌وه‌ وێنه‌ی گیراوه‌٠
‎له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نوسرابوو"با پێكه‌وه‌ ریكۆردێكی پێوانه‌ی تۆمار بكه‌ین و ئه‌م پۆسته‌ بكه‌ینه‌ پڕ لایكترین پۆست له‌ ئینستا گرام,و ڕێژه‌ی پێوانه‌ی كایڵ جێننه‌ر تێبپه‌ڕێنین كه‌ ١٨ ملیۆن لایكه‌"٠ ‎چریس گۆدفری به‌ ڕۆژنامه‌ی نیو یۆرك تایمزی ڕاگه‌یاند كه‌ چۆن ئه‌و بابه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردووه‌, ‎چریس وتی"هێلكه‌ هیچ ڕه‌گه‌زێكی نییه‌, هیچ نه‌ژاد و دینێكی نییه‌,هێلكه‌ هێلكه‌یه‌و جیهانییه‌"٠
24 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, January 31, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010