سنوره‌كانى نێوان فیقه و ئه‌ده‌ب؛ ئیبن حه‌زم وه‌ك نمونه د.ئیسماعیل به‌رزنجى
له‌چوارچێوه‌ى خوێندنه‌وه‌ى كه‌له‌پورى ئیسلامى به‌دیدێكى ڕه‌خنه‌یى هه‌ڵاوێركار و سه‌رله‌نوێ لهبێژنگدانى به‌رهه‌مى سه‌ده‌كانى ڕابردو، زه‌روره‌تى ئه‌م باسه دێتهكایه، پێویست ناكات زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بوه‌ستین كه جه‌هل به مێژوو و كه‌له‌پور و ڕوانینى سه‌ركێڵ و گشتى نه‌خۆشى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستامانن، ته‌نیا به پیرۆزدانانى هه‌موو ئه‌وه‌ى له مێژووى مسوڵمانان و له كه‌له‌پورى ئیسلامی‌دا هاتووه و سه‌یركردنى وه‌ك ده‌قى موقه‌ده‌س و پاساوهێنانه‌وه بۆ ناشرینى و هه‌ڵه‌كان، باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه.
جه‌هلى تاكى مسوڵمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا به كه‌له‌پور و ڕه‌مز و كه‌سایه‌تى و ڕوداوو و به‌رهه‌مى مه‌عریفی، گه‌وره‌ترین قه‌یرانى هاوچه‌رخه، ته‌نانه‌ت بووه به سیستمى وێناكردن وه‌ك ئه‌وه‌ى تاكه ته‌فسیر بێت بۆ كه‌له‌پورى مه‌عریفی چوارده سه‌ده‌ى ڕابردوو.
ئه‌مه‌ش وایكردووه له دووره‌وه و له ده‌لاقه‌یه‌كى ته‌سكه‌وه سه‌یرى ئه‌و مێژوو و كه‌له‌پوره بكرێت، به شێوه‌یه‌ك پێكهاته و ڕه‌گه‌زه‌كانى تێكه‌ڵى یه‌كترى ببن و یه‌كڕه‌نگ بنوێنن، به ئه‌سته‌م سنورى نێوان ده‌قى پیرۆز و فه‌رموده و قسه‌ى زانایان و ئیسرائیلیات و دابونه‌ریت له‌یه‌كدى جیاده‌كرێنه‌وه، پله‌به‌ندى بۆ به‌رهه‌مى مه‌عریفی نه‌ك بوونى نیه، به‌ڵكو زۆرجار قسه و ڕا‌وبۆچوونى كه‌سانێك له ده‌قى قورئان و فه‌رموده‌ى سه‌حیح تۆختر و به‌رچاوتر ده‌رده‌كه‌ون.
له‌به‌رئه‌وه‌ى له مێژووى هاوچه‌رخدا مسوڵمانان له فارگۆنى دواوه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى شارستانیدا بوون و نزیكه‌ى پێنج سه‌ده له خه‌وێكى قوڵدا بوون، كاتێك ویستیان سه‌رله‌نوێ ئیسلام زیندوو بكه‌نه‌وه و بیكه به به‌شێك له ژیانى هاوچه‌رخ و شارستانى چڕ و جه‌نجاڵى ئه‌م سه‌رده‌مه توشى قه‌یرانى گونجان بوون، چونكه كهلهپورێكى ئیسلامى به‌و فراوانیه و ژیانى هاوچه‌رخ به‌و گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌وه، پێویستى به ئه‌قڵێكى كراوه و مه‌عریفه‌یه‌كى فراوان هه‌بوو تا له قوڵایی مێژووى ئیسلامدا وه‌ڵامى گونجاو و پڕ به پێستى كێشه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه بداته‌وه، كاتێك ئه‌مه وجودى نه‌بوو، ئیسلام وه‌كو پڕه‌نسیپى كرده‌یى و به‌هاى ئه‌خلاقى و كۆمه‌ڵایه‌تى فۆڕمێكى نوێى وه‌رگرت، دوور له فیكر و مه‌عریفه و ئهقڵگهرایى، باشترین بوارێكیش له‌وه‌ها ژینگه‌یه‌كدا فیقه بوو، كه كه‌شى له‌بارى بۆ ڕه‌خسا تا گه‌شه بكات.
سه‌رنجى من لێره‌وه‌یه، هه‌ر له‌و خاڵه‌وه كه مسوڵمانانى ئه‌م سه‌رده‌مه له‌به‌ر نه‌بوونى مه‌عریفه و گه‌شه‌نه‌كردنى فیكر و ئه‌قڵانیه‌ت نه‌یانتوانى به‌رهه‌مى مه‌عریفى چه‌ند سه‌ده‌ى ڕابردوو بخوێننه‌وه و ته‌وزیفى بكه‌ن، له‌غیابى ئه‌وه‌شدا، لۆجیكى فیقه و فوقه‌ها بوو به سه‌نگى مه‌حه‌ك بۆ هه‌موو بواره‌كانى ژیان، ئه‌م قسه‌یه هه‌رگیز بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى فیقه نیه، یان لێدان بێت له ڕۆڵى شه‌رعزانان، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر جیاوازى مهیدانهكانه، كاتێك تۆ بۆ هه‌موو پرسیارێك یه‌ك وه‌ڵامت ده‌بێت و بۆ هه‌موو مه‌یدانێك یه‌ك میكانیزم و بۆ هه‌موو پرسێك یه‌ك لۆجیك و تێڕوانین، ئه‌وه ده‌بێته كێشه.
بۆیه هه‌موو كایه جیاوازه‌كانى ژیان به‌رگى فیقهیان له‌به‌ركرا و به سه‌نگ و ته‌رازوى شه‌رعزانان پێوانه و كێشانه‌ى هه‌موو مه‌سه‌له‌كان بوو به سیماى هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌م سه‌رده‌مه، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتى مه‌عریفى و فیكرى گه‌وره‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا، كه دروستكردنى قاڵبێكى فیقهى نه‌گۆڕ بوو بۆ هه‌موو مه‌یدانه‌كان، هه‌ر بابه‌تێك نه‌چێته ئه‌و قاڵبه‌وه و به قیاس و پێوانه‌كانى ئه‌و نه‌خوات، زۆر به ئاسانى به دژه ئیسلام و ده‌رچوو له ئیجماع ئه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه له كاتێكدا نه خودى پێغه‌مبه‌ر(دروودى خواى لێ بێ) و نهپێشینانى ئومه‌ت ئه‌م كاره‌یان نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه جه‌هلى مسوڵمانانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه به به‌رهه‌مى كه‌له‌پورى فراوان و فره‌ڕه‌هه‌ندى سه‌ده‌كانى ڕابردوو، ئه‌گه‌رنا به وردبوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ى شیكاریی ئه‌و كه‌له‌پوره مه‌عریفیه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌وه‌كانى ڕابردوو به‌و ته‌سكى و كورتبینیه بۆ مه‌سه‌له‌كانیان نه‌ڕوانیووه.
ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگ و فراوانه و پێویستى به ده‌زگا و ناوه‌ندى توێژینه‌وه و توێژه‌رى زۆر هه‌یه، تا سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه بۆ كه‌له‌پورى مه‌عریفى ئیسلامى بكه‌ن، هه‌ركه‌س به‌پێی پسپۆڕى خۆى، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى په‌یوه‌ندى به بوارى پسپۆڕى منه‌وه هه‌بێت ئه‌وه‌یه كێشه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى و سه‌رچاوه‌ى زۆربه‌ى ئاریشهكانیتر لێره‌دا باس بكه‌م، كه هۆكاره‌كه‌ى ناشاره‌زایى و نه‌خوێندنه‌وه‌ى كه‌له‌پورى ئیسلامیه له مه‌یدانى ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا، ئه‌مه جگه له فراوانى ئه‌و كایه‌یه له كه‌له‌پورى ئیسلامی‌دا خودى بابه‌ته‌كه‌ش گۆڕاو و فراوان و فره‌ڕه‌هه‌نده، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م بابه‌ته كه‌وتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و قاڵبه ئامادهكراوهى ئه‌م سه‌رده‌مه، به پاساوى ئه‌وه‌ى ده‌بێت ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له پڕه‌نسیپ و حوكم و چه‌مكه فیقهیه‌كان لانه‌دات و جێگا بۆخۆى بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده بوارێكى چاره‌قورس و نهخوازراویشه، بۆیه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى ئه‌ده‌ب نزیكتر بێت له وتارى ئاینى و گوتارێكى ڕاسته‌وخۆ و ئاشكراى هه‌بێت، كه ئاسان به پێوه‌ره فیقهیه‌كان بپێورێت باشتر و مه‌قبوله، به‌ڵام ئه‌ده‌بێك نزیك له جیهانى خۆى و خه‌یاڵ و چڕ‌وپڕ و ناڕاسته‌خۆ له گوتاردا نادیار و نامهرغوبه و له باشترین حاڵه‌تیدا سه‌رقاڵبوونه به لههو و له‌عیب و شتى پوچ و به‌تاڵه‌وه.
ئاخر مسوڵمانى به‌ڕێز پێش ئه‌وه‌ى هێڵى ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر ئه‌ده‌بدا بهێنیت، بۆ ناچیت كه‌له‌پورى فراوانى خۆت بخوێنیته‌وه‌و؟ شاره‌زا بیت و بزانیت چى گوزه‌راوه؟ ئایا ئه‌وه‌ى تۆ ده‌یڵێیت دروسته و له مێژووى چه‌ند سه‌ده‌ى ڕابردوودا،و هه‌ر به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ركراوه؟ ئه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌یت شاره‌زاى تیایدا و ئاگادارى گۆڕانكارى گه‌وره و فراوانیت و ئاڕاسته و مه‌نهه‌جه جۆربه‌جۆره‌كانى بهڵهدى؟ بۆچى زۆر به‌ئاسانى ڕێگا به‌خۆت ده‌ده‌یت به مه‌عریفه‌یه‌كى ئیسلامى كه‌م و ناشاره‌زایى له‌بوارى ئه‌ده‌بدا قسه‌كه‌رى سه‌ره‌كى بیت و قسه‌ى كۆتایى لاى تۆ بێت؟
ئه‌ده‌ب له كوێی فیقهدایه؟
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى مسوڵمانانى ئه‌م سه‌ره‌ده‌مه پێیانوایه و لایان چه‌سپاوه، ئه‌ده‌ب له‌هیچ كونجێكى فیقهدا جێگاى نابێته‌وه، بگره زۆر دووریشن له‌یه‌كه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى:
فیقه: له مانا زمانه‌وانیه‌كه‌یدا واتا تێگه‌یشتن یان دركپێكردن، زانینى شتێكى نه‌زانراو به‌هۆى شتانێكى زانراوه‌وه(1)، هه‌روه‌ها له زاراوه‌شدا پێناسه‌ى زۆرى بۆكراوه، به‌ڵام دیارترینیان ناساندنى ئیمامى شافیعیه كه ده‌ڵێت: (زانینى حوكمه شه‌رعیه كرداریهكانه له ڕێگاى ورده‌كارى و به‌ڵگه‌كانه‌وه)(2)، مه‌یدان و بازنه‌ى كارابوونى فیقه بریتیه له كرده‌وه‌ى باڵغه‌كان، جا بهداواكردن بێت لێیان، یان به‌رگریكردن، یاخود سه‌رپشككردن(3)، بۆیه زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه فیقه تایبه‌ته به به‌یانكردنى حوكمى شه‌رعى بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و كرده‌وه‌ى مرۆڤ به‌رامبه‌ر خواى گه‌وره (په‌رستشه‌كان) و مرۆڤه‌كان له‌نێوان خۆیاندا (هه‌ڵسوكه‌وته‌كان)، به‌مه‌ش سنوره‌كانى كارابونى زۆر دیار و ئاشكران و جیاكراوه‌ته‌وه له هه‌موو بواره‌كانى وه‌كو عه‌قیده و زانستى كه‌لام و ئه‌خلاق، كه نزیكن لێیه‌وه و بواره‌كانى وه‌كو ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت و فیكر كه تاڕاده‌یه‌ك دوورن لێیه‌وه.
لێره‌وه ده‌كرێ بپرسین: بۆچى ئه‌ده‌ب ناچێته خانه‌ى كردار و ههڵسوكهوتهكانهوه؟ مه‌گه‌ر به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى گوفتار و قسه‌ى مرۆڤ نین؟ بۆ ناكرێ وه‌كو جۆرێك له چالاكى عه‌مه‌لى و كرده‌وه‌ى خه‌ڵكى سه‌یر بكرێت؟
بۆ وه‌ڵامى ئه‌مه‌ش به كورتى ده‌ڵێین ئه‌ده‌ب به‌رهه‌مى دنیاى خه‌یاڵ و ناواقیعى و دوور له یاساكانى ئه‌قڵ و لۆجیكه و فیقهیش بۆ دنیاى واقیع و بیناكراو له‌سه‌ر پێوه‌ره سروشتى و لۆجیكیه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه، له دنیاى واقیعدا هه‌موو شته‌كان ڕه‌هه‌ندى سروشتى خۆیان وه‌رده‌گرن و به پێوه‌رى ئه‌قڵى ده‌پێورێن، بوونیان بوونێكى لۆجیكى و زانستی و سروشتیه و ده‌كرێ به ئاسانى سنوره‌كانیان دیاریبكرێن و شیبكرێنه‌وه، بۆ وه‌ها جیهانێك پێوه‌رى تایبه‌تى هه‌یه و میكانیزم و لێكدانه‌وه‌ى جیاوازه له دنیاى ئه‌ده‌ب.
هه‌رچى دنیاى ئه‌ده‌به، ئه‌وه دووره له واقیعه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى خه‌یاڵ دامه‌زراوه، هیچ شتێكى واقیعى تیایدا وه‌كو خۆى نامێنێته‌وه، به‌ڵكو سیفه‌تى ئه‌و دنیا خه‌یاڵیه وه‌رده‌گرێت، ئه‌قڵ و لۆجیك و یاسا سروشتیه‌كان تێكده‌شكێن، ئه‌وه‌ى له دنیاى واقیعدا ناكرێ و ناگونجێ له‌دنیاى خه‌یاڵدا گونجاوه. به كورتى جیهانى ئه‌ده‌ب و خه‌یاڵ به‌و شێوه كۆنكرێتیهى دنیاى واقیع سنوربه‌ند ناكرێت، بۆیه پێوه‌ر و میكانیزمى تایبه‌ت به‌خۆى بۆ دانراوه و ده‌بێت وه‌كو سروشتى خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆیه قسه‌و وته و ده‌ربڕینى ڕۆژانه هه‌ر به‌و شێوه‌یه له چوارچێوه‌ى فیقهدا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، چونكه به‌رهه‌مى دنیاى واقیعه، به‌ڵام قه‌سیده و شیعر و ئه‌ده‌ب به‌رهه‌مى ئه‌و جیهانه تایبه‌ته‌ى خه‌یاڵن، بۆیه پێوانیان ته‌نها به‌پێی پێوه‌ر و بنه‌ماى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى ده‌بێت كه ئه‌ویش هه‌ڵقوڵاوى ئه‌و جیهانه‌یه و ڕه‌چاوى سروشته تایبه‌ته‌كه‌ى ده‌كه‌ن، ملكه‌چكردنیان بۆ پێوه‌ره ئه‌قڵیه‌كان و پێوانه‌ى دنیاى واقیع، ئه‌وپه‌ڕى كاره‌ساته(4).
ئیبن حه‌زم كێیه؟
پێموایه ناسراوتره له‌وه‌ى بیناسێنین، به‌ڵام به‌كورتى (ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌لى كوڕى ئه‌حمه‌د كوڕى سه‌عید كوڕى حه‌زمه)، له قورتوبهى ئه‌نده‌لوس له دایكبووه (384-456) باوكى وه‌زیر بووه له‌سه‌رده‌مى مه‌نسورى كوڕى ئیبن ئه‌بى عامردا، خۆشى سێ جار بووه به وه‌زیر له‌سه‌رده‌مى خه‌لیفه ئومه‌ویه‌كاندا له نێوان ساڵانى (409-422)، زاناترینى زاناكانى ئه‌نده‌لوس بووه و له هه‌موو بواره‌كانى فیقه و ئوسولَ و فه‌رمووده و عه‌قیده و فه‌لسه‌فه و زانستى كه‌لام و ئه‌ده‌ب و ڕه‌وانبێژیدا بێوێنه بووه، له دواى (ته‌به‌رى) زۆرترین كتێبى دانراوى هه‌یه كه زیاتر له (170) كتێب ده‌بن له هه‌موو بواره‌كاندا(5)، ئه‌بو قاسمى ساعیدی ده‌ڵێ: (ئیبن حه‌زم له هه‌موو خه‌ڵكى ئه‌نده‌لوس زاناتر بووه به زانسته ئیسلامیه‌كان و مه‌عریفه‌ى له هه‌موویان فراوانتر بووه..... فه‌زڵى كوڕى بۆى گێڕامه‌وه كه‌وا دهستنوسهكانى باوكى كه به خه‌تى خۆى نوسبوونى ده‌گه‌یشته نزیكه‌ى (400) به‌رگ كه ده‌یكرده نزیكه (80000) هه‌شتا هه‌زار په‌ڕه(6).
ده‌رباره‌ى زانست و مه‌عریفه‌ى ئه‌و زۆر وتراوه له‌لایه‌ن زانایانى ئیسلامه‌وه له كۆن و نوێ‌دا و پێویست نیه لێره‌دا باسى بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئیبن حه‌زمى پێناسراوه تا ئێستا مهزههبهكهیهتى، كه به (زاهیرى) ناسراوه و به زیندوى كردووه‌ته‌وه و ڕابه‌رایه‌تى كردووه دواى ئه‌وه‌ى وازى له مه‌زهه‌بى شافیعى هێناوه.
دانراوى زۆرى هه‌یه له‌بوارى فیقه و ئوسوڵدا و گرنگترینیان (المحلّى بالآثار شرح المجلّى بالاختصار) و (الإحكام فی أصول الأحكام) كه یه‌كه‌میان (12) به‌رگ و ئه‌ویتر (8) به‌رگه.
هه‌روه‌ها له بوارى ئه‌ده‌ب و زمانه‌وانیشدا به‌رهه‌مى زۆره كه گرنگترینیان (طوق الحمامة في الألفة والألاّف) و دیوانێكى شیعریه.
له نێوان ئیبن حه‌زمى فه‌قیه و ئه‌دیبدا
ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێ لێره‌دا تیشك بخه‌مه سه‌رى و وه‌ك نمونه‌ى ئه‌و قسانه‌ى پێشه‌وه ئه‌م دوو لایه‌نه‌ى ژیان و زانستى ئه‌و زانا به‌رزه‌یه، كه ده‌كرێ وه‌ك جوانترین نمونه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى كایه مه‌عریفیه‌كان، به تایبه‌تى هه‌ردوو كایه‌ى فیقه و ئه‌ده‌ب وه‌رى بگرین، ئه‌و له كاتێكدا شهرعزانێكى دیار و خاوه‌نى ئیجتیهاد و مه‌زهه‌بى تایبه‌تى خۆى بووه و له زۆرێك له مه‌سه‌له فیقهیه‌كاندا ڕاى جیاوازى هه‌بووه لهگهلَ شهرعزانانیتر و بگره له زۆربه‌یان توندتر بووه و ڕ‌ازى نه‌بووه به‌و فه‌توایانه‌ى كه ده‌رباره‌ى مه‌سه‌له جیاوازه‌كان دراون له‌لایه‌ن سهرمهزههبهكانى تره‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له زانایان خۆیان پاراستووه له كه‌وتنه ناو مه‌ناقه‌شه و گفتوگۆوه له‌گه‌ڵیدا چونكه زۆر ڕاشكاو و توندبووه له به‌رگریكردن له ڕاوبۆچوونهكانى و هێنانه‌وه‌ى به‌ڵگه(7) تا كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى زانایانى فیقهى مالیكى كه ئه‌وكاته مه‌زهه‌بى خه‌ڵكى ئه‌نده‌لوس بووه كاربه‌ده‌ستانى لێ هانبده‌ن و ده‌رى بكه‌ن و كتێبه‌كانى بسوتێنن، هه‌موو ئه‌وانه له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه ئیبن حه‌زم زانا و فهقیهێكى سه‌رسه‌خت بووه و خاوه‌نى ڕا‌وبۆچوونى تایبه‌تى خۆى بووه له مه‌یدانى فیقهدا، ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنى مه‌زهه‌بى زاهیرى له‌به‌رئه‌وه بووه كه زۆر پابه‌ند بووه به ده‌قه‌وه بۆ هه‌ڵهێنجانى حوكمه شه‌رعیه‌كان و هه‌ردوو چه‌مكى (القیاس والاستحسان)ى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه، چونكه به‌لاى ئه‌وه‌وه پێویست بووه بۆ هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌قى قورئان و فه‌رمووده‌ى له‌سه‌ر بێت و هه‌موو جۆره‌كانى فه‌رمووده‌ى وه‌رگرتووه بۆ فه‌توادان(8).
ئه‌وه بوارى فیقه وشهرعزانى ئیبن حه‌زم، به‌ڵام كاتێك له بوارى ئه‌ده‌ب و شیعر و په‌خشاندا ده‌یبینین و به‌رهه‌مه‌كانى ده‌خوێنینه‌وه ته‌واو جیاوازه، وه‌كو ئه‌وه‌ى كهسێكیتر بێت، زۆر جیاواز له‌و سروشته توند و عه‌قڵانى و ئوسوڵیهى له‌بوارى ژیانى واقیعى و فیقهیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له بوارى ئه‌ده‌بدا كه‌سێكى هه‌ست ناسك و خاوه‌نى عاتیفه و شیعرى جوان و ناسك هه‌م لهوشه و هه‌م له مانادا، له زۆربه‌ى بابه‌ته شیعریه‌كان شیعرى وتووه، به ته‌واوى له دنیاى ئه‌ده‌ب و خه‌یال تێگه‌یشتووه و به‌پێی سروشت و پێكهاته‌ى ئه‌و بواره مامه‌ڵه‌ى كردووه، هیچ كاتێك ئالیه‌ت و چه‌مك و واتاكانى فیقهى تێكه‌ڵى ئه‌ده‌ب و شیعر نه‌كردووه، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه توێشو و زانستى هه‌ردوو مه‌یدانه‌كه‌ى پێبووه، له ههركامیاندا قسه‌ى كردبێت و موماره‌سه‌ى كردبێت به ئالیه‌ت و چه‌مك و پێوانه‌ى ئه‌و مه‌یدانه جوڵاوه‌ته‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتى كردووه.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌یرى كتێبى (طوق الحمامة) بكه‌یت سه‌ره‌ڕاى به‌هاى ناوه‌رۆكه‌كه‌ى له ڕووى ئه‌ده‌بیه‌وه په‌خشان وشیعرى له‌خۆگرتووه وا ده‌زانى ئه‌و ئیبن حه‌زمه ته‌نها ئه‌دیب بووه و هیچى له فیقه و ئوسولأ و شه‌ریعه‌ت نه‌زانیووه، چونكه هیچ ئاسه‌وارێكى ئه‌و بواره تیایدا ڕه‌نگى نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام كاتێك ڕاوبۆچوونهكانى له كتێبى (المحلى) ده‌خوێنیته‌وه موجتههیدێكى بوێر و زانایه‌كى ئه‌قڵانى و ئوسوڵیهكى توند ده‌بینیت كه چه‌ند پێداگربووه له كاركردن به ده‌قى قورئان و سوننه‌ت و وه‌لانانى قیاس و پێوانى شتێك له‌سه‌ر شتێكی‌تر، وه سووربووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڵگه بهێنێته‌وه بۆ هه‌موو ڕایهكانى.
كتێبى (طوق الحمامة) كه هه‌ر له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره كتێبێكه پڕه له هه‌ستى ناسك و جوانى، به واتاى ئه‌و بازنه‌یه‌ى وه‌كو ملوانكه ده‌ورى گه‌ردنى كۆترى داوه، هه‌روه‌ها ناونیشانێكى لاوهكیشى بۆ داناوه (فی الألفة والألاّف) واته له باره‌ى هۆگرى و هۆگرانه‌وه، ناوهرۆكهكهشى ده‌رباره‌ى خۆشه‌ویستى و عه‌شق و ماناكانى و سیفه‌ته‌كانى و هۆكار و دهركهوتهكانیهتى، باس له هۆگرى و خۆشه‌ویستى نێوان خه‌ڵكى ده‌كات له نێوان لێكدانه‌وه‌یه‌كى فه‌لسه‌فى و ده‌روونى و واقیعى كۆمه‌ڵایه‌تیدا، جا ئه‌و هۆگریه له‌نێوان هاوڕێیاندا بێت، یان ژن و مێرد، یان كچ و كوڕ، یاخود هه‌ر دوو كه‌سێك كه عاشقى یه‌كترى ده‌بن، بۆ نمونه ده‌رباره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆشه‌ویستى كه‌سانیتر ده‌چێته دڵیانه‌وه ته‌نها به وه‌سفكردن نه‌ك بینین، ده‌ڵێت: یه‌كێك له بنه‌ما سه‌یره‌كانى عه‌شق ئه‌وه‌یه خۆشه‌ویستى بڕوێ له دڵدا به وه‌سفكردن نه‌ك بینین، تا ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕى خۆشه‌ویستى و نامه گۆڕینه‌وه و هۆگرى و په‌یوه‌ستبوون و شه‌ونخونى، به‌ڵام به‌بێ دیدار، ته‌نها به‌دیار ئه‌و وێنه وه‌همیه‌وه كه كه‌سێك بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ده‌كێشێت، جارى وا هه‌یه ته‌نها بیستنى ده‌نگى له‌ودیو ده‌رگا و دیواره‌وه به‌سه بۆ خۆشویستن و هۆگرى پێوه‌ى، به‌وشێوه‌یه له زه‌یندا وێنه‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویست بنیات ده‌نرێت تاكو دیدار ڕووده‌دات، جا كه ڕوویدا، یان وێنه‌كه به ته‌واوى ده‌چه‌سپێت و خۆشه‌ویستیه‌كه زیاتر ده‌بێت، یان وا ده‌رناچێت و له‌ناو ده‌چێت.
ئه‌مجۆره خۆشه‌ویستیه به‌زۆرى لاى ئه‌و ئافره‌تانه دروست ده‌بێت كه خانه‌دانن و له‌ناو كۆشك و ته‌لاردا، جێگاى تایبه‌ت و دابڕاو له پیاوانیان بۆ دروست ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت تێكه‌ڵى پیاوان له كه‌سه نزیكه‌كانیشیان نابن، بۆیه ده‌رباره‌ى ئه‌مجۆره كه‌سانه ئه‌م سێ به‌یته ده‌نوسێت:
وێا مَن لامَنِی فی حُـــ ـبِّ مَن ڵم ێرَه طرفِی
ڵقَد أفرَطتَ فِی وصفِـ ـكَ لی فی الحُبِّ بالّضعفِ
فَقُل هَل تُعرَفُ الجَنَّــةُ ێوماً بِسِوى الوصفِ(9)
واته: ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى لۆمه‌م ده‌كه‌ى له‌به‌ر خۆشه‌ویستى كه‌سێك كه نه‌مدیوه، به‌ڕاستى بێویژدانى له‌وه‌ى من به لاواز ده‌زانى له خۆشهویستیهكهمدا، مه‌گه‌ر كێ بهههشتیشى بینیوه ته‌نها به وه‌سف نه‌بێت؟
گرنگی و به‌هاى ئه‌م كتێبه زۆره، جگه له‌وه‌ى به‌رهه‌مێكى ئه‌ده‌بى ناوازه‌یه مێژوو و ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ناسینى ده‌روونى خه‌ڵكیش له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه ئیبن حه‌زم تیایدا ته‌واو وه‌ك لێكۆڵه‌رێكى ئه‌كادیمى بێ لایه‌نگیری، ده‌رده‌كه‌وێت كه بنه‌ماى زانستى په‌یڕه‌و كردووه، هه‌رگیز ئه‌و ئیبن حه‌زمه نیه، كه فهقیهێكى سه‌رسه‌خته، چونكه لێره‌دا حوكمى شه‌رعى ههڵناهێنجێت، باس له حه‌ڵاڵ و حه‌رام ناكات، چه‌مك و ئالیه‌تى فیقهى ته‌وزیف ناكات، چه‌ندین چیرۆكى خۆشه‌ویستى ده‌گێڕێته‌وه و وێناى زۆر كه‌س ده‌كات، كه سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویسته‌كانیان چیان كردووه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت به تاكه وشه‌یه‌كیش حوكم نادات، ناڵێت فڵان كه‌س له حه‌رامدا بوو، یان ئه‌و كاره له‌ڕووى شه‌رعه‌وه نه‌شیاو بوو، چونكه مه‌قامه‌كه هی ئه‌وه نیه‌و بواره‌كه فیقه نیه، به‌داخه‌وه ئه‌م كتێبه‌ى ئیبن حه‌زم كه‌م كه‌س بینیویه‌تى و خوێندوویه‌تیه‌وه، بگره زۆر كه‌س هه‌ر نازانێت ئه‌و فه‌قیهه گه‌وره‌یه ئه‌مه‌شى هه‌بێت، ئه‌گه‌ر پێوه‌ره فیقهیه‌كان بۆ مه‌یدانى ئه‌ده‌ب بگونجانایه و شیعر بكه‌وتایه‌ته خانه‌ى حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌وه، ئه‌وا ئیبن حه‌زم
زۆر ده‌مێك بوو ئه‌و كاره‌ى ده‌كرد، ئه‌گه‌ر شیاو بوایه ته‌نها له په‌نجه‌ره‌ى فیقهه‌وه بۆ هه‌موو كایه‌كانى ترمان بڕوانیایه، ئه‌وا كاره‌كه‌ى ئیبن حه‌زم ئاسانتر ده‌بوو.
ئه‌نجــام
له كۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامانه‌ى خواره‌وه:
1 ـ زانایانى پێش‌و له زۆر بوار و مه‌یداندا شاره‌زابوون و دانراویان هه‌یه، به‌ڵام هیچكات تێكه‌ڵیان نه‌كردوون و له‌گه‌ڵ هه‌ر بوارێكدا وه‌كو خۆى مامه‌ڵه‌یان كردووه چونكه زانابوون.
2 ـ هۆكارى سه‌ره‌كى نامۆبوونى ئه‌ده‌ب له‌م سه‌رده‌مه‌دا و به‌كه‌م سه‌یركردنى له‌لایه‌ن مسوڵمانانه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناشاره‌زاییان و مه‌عریفه‌ى كه‌م و بیرى كرچوكاڵیان، نه‌ك هه‌ر ناشاره‌زایى به زانسته‌كانى سه‌رده‌م، به‌ڵكو به كه‌له‌پورى ئیسلامیش كه نازانن له مێژووهكهیاندا چى گوزه‌راوه.
3 ـ تاكى مسوڵمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو كایه‌كان له په‌نجه‌ره‌ى فیقهه‌وه سه‌یرده‌كات و به پێوانه و كێشانه‌ى ئه‌و لێكدانه‌وه‌یان بۆ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه ته‌نها هه‌ر ئه‌و پێوه‌ره‌ى لایه و بۆ هه‌موو كێشێك یه‌ك سه‌نگى پێیه.
4 ـ له سه‌رده‌مى نوێ‌دا ئیسلام وه‌كو فیقه و بانگه‌واز زیندووكرایه‌وه، نه‌ك وه‌كو فیكر و مه‌عریفه‌ى فراوان، بۆیه تاكى مسوڵمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا وا ده‌زانێت سه‌رله‌به‌رى كه‌له‌پور و مێژووى ئیسلام، كه‌له‌پورى فیقهیه و پانتایی زۆر فراوانى له‌و كه‌له‌پوره فه‌رامۆش كردووه، كه بایه‌خى یه‌كجار زۆرى هه‌بووه و ده‌بێت.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان:
1- بڕوانه: لسان العرب، ابن منظور، طبعة دار صادر – بيروت، مج13، ص522، مادة (ف ق هـ).
2- الفقه الإسلامي وأدلته، د.وهبة الزحيلي، دار الفكر– دمشق، ط4، ص30.
3- هه‌مان سه‌رچاوه، ص31.
4- بۆ زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته برٍوانه: چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر پرسی ئیسلام و شیعر، د.ئیسماعیل به‌رزنجى، له بڵاوكراوه‌كانى سه‌نته‌رى زه‌هاوى، لاپه‌ڕه‌كانى 23-40.
5- بڕوانه: سير أعلام النبلا‌ء، الذهبي، مؤسسة الرسالة،2001، مج18، ص184-185، وشذرات الذهب، 3/163، معجم الأدباء، 12/240، والذخيرة، 1/170.
6- سير أعلام النبلا‌ء، 18/187.
7- ابن حزم، حياته وعصره وآراؤه الفقهية، محمد أبو زهرة، دار الفكر العربي، القاهرة، 1954، ص7.
8 - بڕوانه: هه‌مان سه‌رچاوه ، ل35-40.
9- طوق الحمامة، طبعة دار الكتاب العربي- بيروت، 2005، ص30.
|
11362
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Tuesday, November 15, 2016
|
|
|