نوێترین توێژینەوەی ستاندەر لێكەوتەكانی كۆرۆنا لەسەر دەسەڵاتی كوردستان و ئایندەی ئاشكرادەكات
بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر نوێترین توێژینەوەی خۆی لە ژێرناونیشانی “پەتای كۆڕۆنا و لێكەوتەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان” بڵاودەكاتەوە، كە تایبەتە بە رەوشی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ “كۆڤید19” و ئەو كاریگەریانەی لەسەر هەرێمی كوردستان بەجێی دەهێلێت.
لە توێژینەوەكە جگە لەوەی زانیاری لەبارەی مێژووی پەتاكان و كاریگەریەكانی لەسەر ئاستی جیهان و ئەوانەشی كە پێشتر لە كوردستان بڵاوبونەتەوە، لە پاڵ ئەوە لێكەوتی كۆرۆنای نوێ لەسەر دەسەڵات لە كوردستان و هاوڵاتیان، لەلایەكی تر كاریگەری لەسەر پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا، تیشكی تایبەت خراوەتە سەر لێكەوتە ئابوریەكانی كۆرۆنا و كاریگەریەكانی بەسەر گوزەران و پرسی مووچە.
هاوكات چەندین پێشنیار بۆ ئەو قۆناغە نوێیەی هەرێم خراوەتە روو بۆ هاوڵاتیان و لایەنەكان لە پەراوێزی ئەو گۆڕانكاریانەی بەهۆی كۆرۆنا هاتوەتە پێش.
* ئەم بابەتە لە سایتی ستاندەر وەرگیراوە
لەو لینكە دەقی توێژینەوەكە داگرە و بخوێنەوە:
http://skurd.net/2020/06/02/%d9%86%d9%88%db%8e%d8%aa%d8%b1%db%8c%d9%86-%d8%aa%d9%88%db%8e%da%98%db%8c%d9%86%db%95%d9%88%db%95%db%8c-%d8%b3%d8%aa%d8%a7%d9%86%d8%af%db%95%d8%b1-%d9%84%db%8e%d9%83%db%95%d9%88%d8%aa%db%95%d9%83/?fbclid=IwAR3ErCCegEKTWuxjDJaJe0B4bIlu42cXLYnrje-iBRoUlfPNCFBbnylAQSg
|
129
جار خوێندراوهتهوه |
Sunday, June 7, 2020
|
|
|