ێشتا پێش كۆرۆنا وپاش كۆرۆنامان نه‌دیوه ! د . زاهیر سوران*
له ٦ی مانگی رابردوودا، نزیكه‌ی ١٠ ملیۆنی تۆماركراو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. ژماره‌ی كۆچكردووان به ڤایرۆسه‌كه نیو ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، وه‌لێ ژماره راسته‌كه، له‌وه زیاتره ! به‌ڵام لای كورد بوونی نییەو هێشتا فشه‌یه. سه‌ره‌تا زۆر كه‌س باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی من چاوه‌ڕێم ده‌كرد روویدا. كاتێك مرۆڤ نه‌زان بێت و دان به نه‌زانینی خۆی دا نه‌نێت وه‌همێك (وەژارەیەک) بۆ خۆی دروست ده‌كات و ده‌یكات به وێردی سه‌رزوبانی و ڕاستی وه‌ك نكولی كردن له بوونی كۆرۆنا. به‌ڕێزان، ئه‌وكه‌سانه خۆیان ده‌بنه قوربانی راستییه وههمییهكهی كه بۆ كۆرۆنایان دروست كرد، ئیمڕۆ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌یبینین. ڕۆژی ٢٦ی حوزه‌یرانی كۆمه‌ڵێك زانا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له گۆڤاری (Cell) ی زانستیدا بڵاوكردۆته‌وه ئێژن:- كاتێك كۆڤید ١٩ ده‌چێته نێو خانه‌یه‌كه‌وه، ئیتر خانه‌كه ده‌بێت به ئه‌سیرو گوێڕایه‌ڵی ڤایرۆسه‌كه ! چونكه ڤایرۆسه‌كه، سه‌نته‌ری سه‌ركردایه‌تی بۆماوه‌یی (ویراسه) نێوخانهكه ده‌پێكێت و كۆنترۆڵی ده‌كات. به وته‌ی ئه‌وان، كاتێك كۆرۆنا خانه‌یه‌ك ده‌پێكێت وه‌ك ئه‌وه وایه دڕنده‌یه‌ك له نێو جه‌سته‌ی مرۆڤدا به‌ره‌ڵا بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌یه كۆرۆنادار له ته‌پڵی سه‌ره‌وه تا نووكی پێی هاواریه‌تی (نیشانهدارهكان).
توێژیاران، ئێژن :-گه‌ر بۆ جاری دووه‌م مرۆڤێك تووشی كۆرۆنا ببێته‌وه ، ئه‌وا هیچ دڵنیاییه‌ك نییه كه به‌رگرییان دژی ڤایرۆسه‌كه په‌یداكردووه. چونكه له ١٠ كۆرۆناداردا ٤ یان كه نیشانه‌ی هێواشیان هه‌بووه نه‌توانراوه دژه‌ته‌نی دژی كۆرۆنایان بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ بپێورێت . ئه‌وانه‌ی بێنیشانه‌ن ڕێژه‌ی دژه تهنهكانیان كه‌متره به‌به‌راوورد له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی نیشانهداربوون . ده‌بێت پلازما له كۆرۆنادارێكی چاكبووه‌وه وه‌ربگیرێت كه نیشانهداربووبێت ده‌نا پلازماكهی مرۆڤ ده‌كوژێت (پلازمای كۆرۆناداری بێنیشانه مه‌ترسیداره) .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌نجامی دوا تووێژینه‌وه‌ی ئینستیویتی كارۆلینساێ سوێدی ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن كه:
له‌وانه‌یه مرۆڤێك به‌رگری دژی كۆرۆنا هه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی دژه‌ته‌نی دژی كۆرۆنا له له‌شدا بێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشانه‌ی مامناوه‌ندییان هه‌بووه، یان بێ نیشانه بوون، ده‌ركه‌وتووه كه به‌رگری دژی ڤایرۆسه‌كه‌یان له خانه‌كانی (T-Celler) ده‌ستكه‌وتووه. وه‌لێ ئه‌وانه تێستهكانیان پۆزه‌تیف نه‌بووه بۆ دژه‌ته‌نی دژی كۆرۆنا. ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه: به‌رگری گشتی له‌شی كه‌سه‌كه به‌رزتره، له‌وه‌ی كه له‌تێستدا دژه‌ته‌نی دژی كۆرۆنادا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش هیوا به‌خشه.
به‌ڕێزان، خێزانی وا هه‌یه كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، هه‌ریه‌كه نیشانه‌یه‌كی هه‌بووه‌و هیچكام نیشانه‌كانیان له وی دی نه‌چووە ! به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌كیان چه‌ندین گیروگرفتیان بۆ دروست بووه‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵبكه‌ن و بژین، به‌ڵام نازانرێت تا كه‌ی ! توێژینه‌وه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاماژه به ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین نیشانه‌ی نه‌زانراو ده‌كه‌ن، پاش تووشبوون به كۆڤید ١٩، ژماره‌یه‌كیان لای خۆمان بینراوه، وه‌ك:-
١- له‌رزوتا (شه‌وانه)، ئازاری هه‌موو جه‌سته وه‌ك له گرانه‌تادا ده‌رده‌كه‌وێت، زۆرجاران تێكه‌ڵبوونی نیشانه‌كان و پۆزه‌تیفی تێستی تاقیگایی گرانه‌تا، کارێکی وایکردووە له كوردستانیشدا پزیشكەکانیش بە ھەڵە ببات! به‌ڵام له راستیدا، نیشانه‌ی تووشبوون به كۆرۆنایه. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه له ١١% ی نه‌خۆشه‌كان لهرزدار بوون و ١٤% ئازاری ماسولكه‌یان هه‌بووه.
٢-ئازاری نێو سك، تاكه نیشانه‌ی هه‌ندێك نه‌خۆش بووه، له توێژینه‌وه‌یه‌كی دی‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كرێت كه ٣% ی به‌شداربوونی توێژینه‌وه‌كه ئازاری نێو سك،له ٥% یان هێڵنج وڕشانهوهیان هه‌بووه. له كوردستانیش ئه‌و نیشانانه هه‌بوون، به‌ڵام نه‌خۆش نه‌یزانیوه كه تووشی كۆرۆنا بووه.
٣-ئه‌وه‌ی شایانی باسه، كۆرۆناداری وا هه‌یه كه ١٠٠ رۆژان به‌رده‌وام (تای) ھەبووه، ئه‌وه‌ش ژیانی نه‌خۆش وه‌ڕس كردووه و گیروگرفتی ده‌روونی بۆ نه‌خۆش په‌یدا كردووه.
٤- ئازار‌و سووتانه‌وه‌ی پێست، ئازاری نێو سك، نارێكوپێكی لێدانی دڵ، كه هه‌رگیز ته‌واو نابێت و له كۆڵ نه‌خۆش نابێته‌وه. كه‌س نازانێت بۆچی؟ رۆژی ٣٠ی حوزه‌یران له سه‌نته‌ر له كاتی پشكنینی كۆرۆنادارێكدا بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌گمه‌نه‌ی تووشی لێوی كۆرۆنادار ده‌بێت به نیوه‌ی لێوی خواره‌وه‌ی نهخۆشێكمهوه بوو .
كۆرۆنادار ژماره‌یه‌ك نیشانه‌ی سه‌یر له‌سه‌ر پێست په‌یداده‌كات (وه‌ك ئاڵۆزكارییه‌كان) گرنگترینیان بریتین له:- سووربوونه‌وه‌ی نارێكوپێك، هه‌ندێكجار له‌سه‌ر په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ست و پا، چاو ده‌م و لێوه‌كان. بڵقكردنی سه‌ر پێست وه‌ك دڕكهومێكوتهی ته‌مه‌نی منداڵی . تا ئێستا نازانین ئایا نه‌خۆشییه‌كه به‌ره‌و توولانی ده‌ڕوات یان ئه‌و نیشانانه كاتییه؟ هه‌رچه‌نده به به‌راورد له گه‌ڵ پیاواندا، ژنان كه‌متر تووشی كۆڤید ١٩ ده‌بن وه‌لێ به‌ده‌گمه‌نیش تووشی ئه‌و باره درێژخایه‌نانه ده‌بن.
٥- هه‌ندێك لە ھەڵگری كۆرۆنا، درۆزنە ! ئازاری سه‌ردڵیان هه‌یه‌و نه‌خۆش وای لێ دێت، له‌ترسانا شه‌و نه‌خه‌وێت! وا ده‌زانێت له ناكاودا ده‌مرێت.
٦-هه‌ندێكی دی تووشی سڕبوون یان ته‌زینی په‌نجه‌كانی ده‌ست و پێكان ده‌بن، هه‌ست به بوونیان ناكات یان ئه‌وه‌تا پێكانیان به قسه‌یان ناكه‌ن.
ئیمڕۆ به ده‌یان نه‌خۆش له دنیادا كه‌وتوونه‌ته چه‌ندین هه‌لومه‌رجی ناخۆشی ئاڵۆزه‌وه، ده‌بێت ده‌روونی نه‌خۆش هێنده به‌هێز بێت، به‌رگه‌ی نیشانه‌كانی بگرێت و له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌یدا هه‌ڵبكات و بژی.
كۆرۆناداری وا هه‌بووه پاش پلازما وه‌رگرتن به یه‌ك رۆژ ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌یدا ون بووه و نه‌ماوه . ئه‌وه‌ش مانای پلازما ده‌توانێت ڤایرۆسی كۆرۆنا بكوژێت و ژیانێك رزگار بكرێت. لای خۆشمان ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش كه پێشتر له‌شساخ بوون پاش ئه‌وه‌ی تووشی كۆرۆنابوون پلازمایان وه‌رگرتووه، به‌ده‌گمه‌نیش لێیان مردووه ئه‌وانه‌ی باشبوون نێردراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
به‌داخه‌وه، هه‌فته‌یه‌ك پاشتر ژماره‌یه‌كیان له پشكنینی خوێندا ده‌ركه‌وتووه، كه رێژه‌ی شه‌كری ٢٤ كاتژمێری، شه‌كری ٣ مانگی یان به‌رزبۆته‌وه وهاوكات شه‌كریش كه‌وتۆته نێو میزهكهیانهوه، له‌وانه‌یه نیشانه‌ی لاوه‌كی ده‌رمانه‌كان بێت وه‌لێ هۆكه‌ی نه‌زانراوه. چه‌ندین كۆرۆنادار ئاو زۆردهخۆنهوه، وه‌لێ به ناڕه‌حه‌تی میزیان بۆ ده‌كرێت، هۆی ئه‌میش نادیاره . ده‌بێت كۆرۆناداره‌كان، ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ناوبه‌ناو كۆنترۆڵی ته‌ندروستی خۆیان بكه‌ن، بۆ زانینی ئاڵۆزكارییهك هێوه‌ربوونه‌وه وئاسایی بوونه‌وه‌ی باری ته‌ندروستییان.
له كۆتاییدا هیوادارم هه‌وڵ بده‌ن، به‌پێی توانا دان به‌خۆتانا بگرن، ده‌بێت له ماڵه‌وه به پێی نیشانه‌كان چاره‌سه‌ری خۆتان بكه‌ن، تكایه واز له سه‌ردان وگه‌ڕانی ماڵان و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی فه‌یسبووك (نامه‌ی ده‌نگی بۆ ئیمڕۆ باشه)، بهێنن داوای نزا له خودا بكه‌ن نه‌ك له مرۆڤ . له خۆتانه‌وه پلازما مهكڕندهرمان (ژه‌هر) مه‌كڕن، مه‌ی خۆن، گوێ مه‌ده‌نه درۆ وده‌له‌سه‌ی بازرگانانی كۆرۆنای فه‌یسبووك، ڕوومهكهنه نه‌خۆشخانه‌كان، شوێن نییه، به‌گشتی هێشتا بارودۆخه‌كه مه‌ترسیداره، ده‌بێت به‌زه‌ییتان به خۆتاندا بێته‌وه. ده‌نا حاڵمان خراپتر ده‌بێت، هه‌موومان كاڵه‌ك به ئه‌ژنۆ ده‌شكێنین، ئه‌وسا په‌شیمانی دادمان نادات.
*سه‌نته‌ری پزیشكیی نوێ، سلێمانی.
|
143
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Thursday, July 2, 2020
|
|
|