کورد لە نێوان ململانێ مەزھەبیەکانی سعودیە و ئێراندا
نەوزادی موهەندیس

ئاشکرایە ململانێکانی نێوان شانشینی سعودیە و کۆماری ئیسلامی ئێران ھێندەی ململانێیەکی مەزھەبیە نیوھێندە ململانێیەکی سیاسی و ئابوری و سەربازی نیە، بەڵام دووریش نیە لەھەموو ئەو ململانێیانەی تر و ھەریەکەیان گەرەکێتی کە ھەژموون و دەسەڵات و نفوزی خۆی لەناوچەکەدا فراوان بکات و بسەپێنێت. ئاشکرایە ئەم ململانێ مەزھەبیە ڕەگ و ڕیشەیەکی مێژووی دێرینی ھەیە و بۆ زیاتر لە ١٠٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە ، لە زۆرێک لە قۆناغەکاندا توندوتیژی و خوێناوی بوە و لە ئێستاشدا پەردەیەکی ئەو شانۆگەریە خوێناویە دووبارە دەبێتەوە،ئەوەتا ئێران پشتیوانی لە شیعەی دەسەڵاتداری عێراق و دەسەڵاتی عەلەوی ئەسەد لە سوریا و حیزبوڵای لوبنان و حوسیەکانی یەمەن و کەمینە شیعەکانی بەحرەین و کوێت و داگیرکردنی ٣ دورگەی ئیمارات لە ساڵی ١٩٧١وەو ...ھتد دەکات.سعودیەش ئەم کار و ھەنگاوانەی ئێران بە گەمارۆی بۆ سەر خۆی دادەنێت و لەبەرامبەریشدا سعودیە ھەڵپەی پێکەوەنانی ھاوپەیمانیە لەگەڵ زۆرترین وڵاتە ئیسلامیەکان و بەتایبەتیش تورکیاو وڵاتانی کەنداو و ...ھتد. و گەرەکیشێتی کوردیش بەناوی سونە مەزھەبەوە تێکەڵ بەم گەمە قێزەونە بکات وسعودیەش بە لە سێدارەدانی ٤٧ کەسی شیعە و لەناویشیاندا ئایەتوڵا (( نەمر باقر ئەلنەمر)) ھێندەی تر ململانێکانی گەیاندە ئاستی تەقینەوە و پچڕاندنی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکان و سووتاندنی بارەگای سەفارەت و ناڕەزایی دەربڕین لەلایەن ئێران و شیعەکانەوە و بەمەش دەسەڵاتدارانی ھەردوولا ناوچەکەیان ڕووبەڕووی ململانێیەکی خوێناوی و توندتیژتر کردەوە. سعودیە و ئێران لە ئێستادا ھەریەکەیان بەو پێیەی کە لە ڕووی پانتایی زەوی و زۆری ژمارەی دانیشتوان و دەوڵەمەندیان بەھەردوو سەرچاوەی وزە لە نەوت و غازی سروشتی کە مایەی سەرجەم ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکانن و بونەتە ھۆی چاوتێبڕینی زلھێزەکان بۆ ئەم ناوچەیە و ھەریەکەشیان خۆیان بە دەم ڕاست و ڕابەری مەزھەبی سون و شیعە دەزانن لە دونیای ئیسلامدا،ھەریەکەشیان سەر بە بلۆکێکی ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵاتن و گەرەکیانە بە زەبری ھێز و توانای سەربازی ململانێکەیان یەکلا بکەنەوە. • سعودیە کە بەدرێژایی مێژوو وەک سەرچاوەی ئیسلام سەیرکراوە بەھۆی سەرھەڵدانی ئیسلام تیایدا و بونی جێگە پیرۆزەکان لەناویدا و دواتریش بەھۆی سەپاندنی ڕێبازی وەھابیەتی سەلەفی لەو وڵاتەدا لەلایەن بنەماڵەی ئال سعودەوە، سعودیە بۆتە پاڵپشت و ھاوکاری سەرجەم بزوتنەوە توندڕەوە ئیسلامیە سەلەفیەکان لە دونیادا و ھەر لەسەر دەستی سعودیەدا ڕێکخراوی موجاھیدە ئەفغانیەکان و قاعیدەی ئوسامە بن لادن و جوندلئیسلام و ئەنسارولئیسلام و تازەترینیشان داعش لەسەردەستی سعودیە و قەتەر و ئیمارات و تورکیای سونە مەزھەبدا دروستکراون. و کوردیش یەکێکە لەو گەلانەی کە بەبەڵای ئەم توندەڕەوە سونە مەزھەبانەوە سووتاوە و خاک و گەلەکەی زیانی گەورەیان پێگەیشتوە ھەرچەندە کە خۆشی سونە مەزھەبە. • ھەرچی ئێرانی شیعە مەزھەبیشە ، بەھەمان شێوە لەسەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەساڵی ١٩٧٩وە سیاسەتی ھەناردەکردنی شۆڕشی پیادە کردوە بۆ دەرەوەی ئێران و لەماوەی ٢٥ ساڵی ڕابووردوودا توانیویەتی تاڕادەیەکی باش نفوزو ھەژمونی خۆی بسەپێنێتە سەر گەلێک لە وڵاتان و دەسەڵاتدارانی عەرەبی لە عێراق و سوریا و لوبنان و سەڵتەنەتی عومان و یەمەن و .... ھتد. کە سعودیە ئەم ھەوڵانەی ئێران ڕاستەوخۆ بەھەڕەشە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی خۆی دادەنێت و کەوتۆتە بەرگریکاری و ھێرش و پەلاماردانی ئێران و ھاوپەیمانەکانی.و ھەر ئەم ململانێ مەزھەبیە بۆتە ھۆی ئەوەی کە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین ببێتە چەقی ململانێکان و گۆڕەپانی سەرەکی جەنگەکان و ھاتنە ناوەوەی زلھێزەکان و تێکدانی ئاسایش و ئارامی سیاسی و ئابوری و سەربازی و کۆمەڵایەتی ناوچەکە و ئەم ناوچەیە ھەمیشە بۆتە کوانوی ململانێکان و گەشانەوەی پشکۆی ململانێ مەزھەبی و ئاینیەکانو کۆمەڵگا و خاکی وڵاتەکانیش بونەتە سووتەمەنیەکەی. • لێرەدا پرسیار ئەوەیە ، کە کورد چ ڕۆڵ و کاریگەری و پێگەیەکی ھەیە لە نێوەندی ئەو ململانێیانەدا؟ ئایا کورد دەتوانێت بێلایەن و گۆشەگیری ھەڵبژێرێت؟ ئایا کورد چی دەستدەکەوێت لەلایەنگیری لایەکدا و کامیشیان ھەڵببژێرێت ؟ ئایا کورد چ ھەڵبژاردەیەکی بە قازانجی خۆی لەبەردەمدایە؟ کوردی باشوور((ھەرێم)) لەبەرئەوەی تا ئێستا خاوەنی دەوڵەت و سەروەری و سنوری نێودەوڵەتی خۆی نیە، و دانپیادانراو نیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا و ھێشتاکە ھەرێمێکە لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵدا، ھیچ کات پێگە و قورساییەکی ئەوتۆی نیە لەسەر یەکلاکردنەوەی ئەو ململانێیانەدا ،چونکە لەڕووی پانتایی جوگرافی و ژمارەی دانیشتوانەوە ھێزێکی سەربازی بچوک و لاوازە و تەنھا لەڕووی ئابوریەوە گرنگیەکی گەر ھەبێت دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت ، بەڵام بەداخەوە تائێستاش ئەو سوودەی وەرنەگرتوە لەبەر سیاسەتی ھەڵە و ناشەفافیەت لەکەرتی نەوت و غازی سروشتیدا،بەداخەوە ھێندەی کوردستان وەک ھەرێم زیانی پێگەیشتوە لەم ململانێیەدا ھیچ کام لە سعودیە و قەتەر و تورکیا بەناو دۆست و ھاوپەیمانی سونە مەزھەبیەوە پێیان نەگەیشتوە چونکە کوردستان بۆتە گۆڕەپانی سەرەکی ئەم جەنگە لە ڕۆژئاواو باشوور و شەڕی داعش تەنھا بەکورد جێبەجێدەکەنو لەگەڵ ئەوەشدا سعودیە و تورکیا و ھاوپەیمانەکانی ھێندەی دۆستی داعشن ھیچ کات دۆستی کورد و مەسەلەکەی نەبوون نە لەڕابووردوو نەلە ئێستاشدا، بەدرێژایی دەسەڵاتی سعودیەکان و ئەتاتورکەکان ھیچکات پشتگیری ئیسلامی و مرۆڤایەتی مەسەلەی کوردیان نەکردوە نەلەسەر ئاستی دەسەڵات و دەوڵەت و نەلەسەر ئاستی پیاوانی ئاینی ، ئەوەتا لەسەردەمی کیمیایباران وئەنفال و جینۆسایدی کورددا بچوکترین ھەڵوێستیان نەبوە و تەنانەت لە تازەترین کارەساتدا کە بەسەر شەنگالیەکاندا ھات پیاوانی ئاینی سعودیە فتوای حەڵاڵکردنی کڕین و فررشتن و بە سەبایاکردنی ژنانی ئێدزیان دەرکرد و دەستخۆشی و پیرۆزباییان لە داعش دەکرد. بەم شێوەیە پێگەی جێوسیاسی کوردستان واھەڵکەوتوە کە ناتوانێت بێلایەنی بپارێزێت و خۆی لە ئاگری ئەم ململانێ ناڕەوایانە بەدووربگرێت چونکە کوردستان دەوڵەتێکی سەربەخۆ نیە و لە ئەوروپاشدا ھەڵنەکەوتوە کە بتوانێت وەک سویسرا بێلایەنی ھەڵببژێرێت و دەرودراوسێکانیشی ڕێز لەو بێلایەنیەی بگرن، دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان لە تورکیا و ئێران و ھاوپەیمانە سونە و شیعە مەزھەبەکانیشیان ھیچ کات نیەتێکی ڕاستگۆیانەیان نەبوە و نیشە بۆ چارەسەرکردنی مەسەلەی کورد و دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی، بەڵکو تەنھا کورد و مەسەلەکەیان وەک کارتی فشار و بۆ بەرژەوەندی خۆیان و کات کوشتن بەکارھێناوە و بەداخیشەوە کورد و سەرکردەکانیشی بە بەڵێنە شیرین و ھەنگوینیەکانی ئەوان ھەڵخەڵەتاونو قۆناغ و ھەڵکەوتە سیاسیەکانیان لەدەستداوە. ھەربۆیە کورد ناتوانێت بێلایەن بێت و لایەنگیری تەواویش بێت، چونکە کورد و مەسەلەکەی دابەشبۆتە سەر ٤ وڵاتی عەرەبی و ئێران و تورکیا و بەوپێیەش دەبێت ھەم پەیوەندی دۆستانە و ھەمیش دژایەتی ھەموانیان بکات، پێویستە کورد و سەرکردایەتیەکەی بەدوای بەرژەوەندیەکانی نەتەوە و نیشتیمانی خۆیەوە بێت و بتوانێت توانا و نفوز و ھێزی سیاسی و ئابوری خۆی وەک کارتێکی فشار و بەلێزانانە لەناو گەمە سیاسی و ئابوریە ئاڵۆزەکانی ناوچەکەدا بەکاربھێنێتو بەھیچ شێوەیەکیش خۆی ساغ نەکاتەوە لەسەر ھیچ لایەکیان، چونکە ھەردوولایان بۆ کورد وەکو یەک وان، بەڵام نابێت ھەندێ چاکە و ڕاستی مێژوویمان لە بیر بچێت لەھەندێ قۆناغی خەباتی کوردایەتیدا کە ئێران ھەرچەندە وڵاتێکی داگیرکاری بەشێکی کوردستانە(( ڕۆژھەڵات)) بەڵام بەدرێژایی شۆڕشەکانی کورد لە ئەیلول و شۆڕشی نوێ و بە ئێستاشەوە ھەمیشە ھاوھەڵوێست و پشتیوانی مادی و مەعنەوی کورد بوە و لەکارەسات و ناوخۆشیەکاندا ھاوکارمان بوە بە پێچەوانەی تورک و عەرەبی سونە مەزھەبەکانەوە. بۆیە کورد لەم سەردەمی جەنگی جیھانی چوارھەمەدا(( جەنگ دژی تیرۆر)) دەبێت ھەمیشە لە بەرەی دژە تیرۆردا بێت و بەرگری لە بەھا ئەخلاقی و مرۆڤایەتیەکان بکاتەوە و ھەربەمەش دەتوانێت پشتیوانیەکی نێودەوڵەتی فراوانتر بۆ کورد و مەسەلەکەی بەدەستبھێنێت، نەک خۆی بکاتە ھاوپەیمانی لایەنێک دژی لایەنێکی تری ناوچەکە کە بەداخەوە ھەموانیان بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ شەریکە کاری تیرۆر و تیرۆریستانن بە ئاشکرا و بەنھێنی، بۆیە لایەنگیری کورد بۆ ھەرلایەکیان وەکو ئەوە وایە لایەنگری تیرۆر وتیرۆریستان بێت کە لە ئێستادا ڕای گشتی شەقامی ناوچەکە و دونیاش و لەسەر ئاستی ڕەسمی دەسەڵات و حکومەتەکانیش بەپێچەوانەی تیرۆر وتیرۆیستانەوەیە ،ھەربۆیە کورد ئەوەندەی قازانجیکردوە لەجەنگی دژ بە تیرۆریستاندا ھیچ کات ھێندەی ئەم قۆناغە دەسکەوت و قازانجی وەرنەگرتوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا.و ھیچ کاتیش بەھێندەی ئێستا قازانجی لە دۆستایەتی و ھاوپەیمانی وڵاتان و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بە سونە و شیعەیانەوە نەکردوە.
9036 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, December 31, 2015
زیاتر
شرۆڤەی رەوتی ئەدەبی کوردیی پاش نالی و مەولەوی
و ھەڵسەنگاندنێکی ھاوتایانە لە دوو دیالێکتی کرمانجی خواروو(سۆرانی) و گۆرانیدا
رەووف محمەد پور
وەڵاتێک لە ژان ...
ئەمجەد شاکەلی
فه‌لسه‌فه‌ی ئێگزیستانسیالیزم،
ئومێد موقەدەس
عیشق له‌ كتێبی (بوون و نه‌بوون)ی ژان پۆڵ سارته‌ردا
رزگار عه‌لی
چەمکى زمان لەنێوان سیستم و جیاوازیدا
عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا-هه‌ولێر
چیبکرێ تاوا لە پارتی بکرێ ببێ بە پارتێکی سیاسی مرۆڤدۆست؟
ئازاد حمە
ئاین ودەوڵەت
خۆشناو مەریوانی
شكست هێنانی ئه‌مریكا
له‌(ئه‌فسانه‌ی جه‌نگی دژه‌ تیرۆردا)!
یاسین له‌تیف
خوێندنەوەیەکی شیکاریی ڕەخنەگرانە سەبارەت بە ئەدەبی ئیسلامیی
عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
بێدەنگی هەولێر: تەنگژەی شوناسی هەولێریی
شێرکۆ کرمانج
ئایا خودا بونی هه‌یه‌ ؟
مه‌حمود عه‌بدوڵا
گێڕانەوەی ئەنفال وەکوو کارەساتێکی پارتیکولار
چەند سەرنجێک لەسەر کۆمەڵەچیرۆکی
"جەستەیەکی خۆڵاوی بەسەر قاڵیچەی سولەیمانەوە"
محەمەد محەمەدمرادی
بزوتنەوەی ئیسلامی و دوو ملیۆن ڕیالی حەڵاڵ
ئاسۆ کمال
ئایدیای زمان/ ئایدیای شانۆ
چەند خاڵی سەرەتایی و مانیفێستۆیی
ئەمین کەرەمی و هاوڕێ یووسفی
پیتەکانی پێش هەندێک لە سورەتەکانی قورئان
تاهیر رەحیم
مەعریفەی ئیگزیستانسیالیزم و کۆمەڵگەی باشوری کوردستان
ئه‌فشین غولامی
توماس هۆبز
رامین جەهانبەگلوو
و: عەتا جەماڵی
زمانی کوردی و پێوه‌ندی به‌ناسنامه‌ی کورده‌وه‌
محه‌مه‌د که‌ریمی
بە تەوزیف بوونی دیاردەکان !
هاورێ نەهرۆ
ئه‌ده‌بی پۆست مۆدێڕن، زه‌رووره‌تێکی ناوه‌خت
حه مه ی که ریمی
مــرۆڤــ و تــێكنۆلۆژی، كــامیان بــەسەرە كــامـیـانــدا زاڵــە؟
رێبوار حسێنی
سواره‌ له‌ نێوان دوو ئه‌زموون و دوو شێوه‌ ژیانی جیاوازدا
ئه‌مجه‌د غوڵامی
ناوچه‌ تاریکه‌کانی تیرۆریزم
ئالن به‌دیۆ و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌می فه‌رانسه‌
نووسین و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌ق: جه‌واد گه‌نجی
وه‌رگێڕانی له‌ فارسییه‌وه‌: حه‌مه‌ی که‌ریمی
له‌شکرکێشی تورکیاو پێوست بوونی هاوپه‌یمانیه‌کی نوێ؟!
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه‌
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
ڕۆشنبیر، ماناکانی دیکەی سیاسەت و تاوانی ئایدۆلۆژیا
فەرهاد بهێشتی
نەبوونی بنەمای زانستی و بەرپرسیارێتیی یاسایی و نەریتی
لە توێژینەوەیەكی (د.عیزەت فەتاح حەمەساڵح)دا
بوار نوورەدین
ئیدەی کەلاوە
مەنسوور تەیفووری
شوناسی پوپولیزم
هاوڕێ نەهرۆ
بەرەو تورکیا یان ئێران؟ ...
تاهیر رەحیم
قانع و کێشەی نەتەوایەتی
ئیبراهیم ئیسماعیل پوور
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
داهاتویێک پاش کاپیتالیزمیش هەیە
لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی
ئایا داعش بە پلانی ئەمریکا هاتووەتە ناوچەکە؟
ئیحسان فەتاح
نیچە روخساری دژ، بەڵام قوڵ
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پێكەنین وەك چارەسەر لای هێرمان هێسە
بەفراو نوری
روانینی سلۆتەردایك بۆ بنەما فەلسەفییەكانی دێریدا
لەكتێبی (دێریدای مسری) وەرگێڕانی بەكرعەلی
رانانی: د. تریفە عمر
وێنه‌ و حه‌قیقه‌ت...
ئومێد حه‌مه‌عه‌لی
ترپەی دڵ‌و ئاوازی وشە
ئیسماعل فەرەج
وه‌سفی كه‌سایه‌تی دیكتاتۆر
به‌ختیار محه‌مه‌د
دوای هێرشی داعش ، پێویسته‌ ، چی بكه‌ین؟نوسینی:
ئومێد قەرەداغی
پێكدادانی كورد و توركمان
له‌ كه‌‌‌ركوك و ناوچه‌كانی تر له‌ خزمه‌‌تی كێدایه‌؟!
نجم الدین فارس حسن
ژاك دوریدا بۆ ژیل دولوز
ئەبوبەکر جاف
شیکارییەک لە سەر ئازادکردنەوەی شنگاڵ
جیهاد موحەمەد
ئابوری میلیشیایی
دکتۆر محەمەد گەناویی
ئەفسانەی ژێردەستەیی ژنان
ئیڤلین ڕید
وەرگێڕان: نەسیبە بارانی
ئوستورەی ڕێفۆڕم و ژوورنالیزمی سۆفیستانە
نووسەر: پەیمان عەلیپوور
ڕۆشنبیر، ماناکانی دیکەی سیاسەت و تاوانی ئایدۆلۆژیا
فەرهاد بهێشتی
ئیدۆلۆژی، فەلسەفەیە یان وەهم؟
رەسوڵ سێلەکە
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010