بەرنامەی فەیس بووک بەکارهێنراوە بۆ سیخوریکردن
وەرگێڕان:هەرێز تارق

بە پێی ڕاپۆرتێکی لێژنەی گشتی باس لەوە دەکات کە فەیس بووک بەکارهێنراوە بۆ سیخوری کردن بەسەر بەکارهێنەرەکانیەوە. رێکخراوی کرۆس پارتی دەڵێت کە فەیس بووک لە رێگەی بەرنامەی VPN جۆری ONAVO بەکارهێناوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بەکارهێنەرەکانی. بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە فەیس بووک پێشێلکاری کردووە بە شێوەیەکی ئەنقەست و بە ئاگایانە بەرامبەر مافی رکابەرەکانی و زانیاریە تاکە کەسیەکان. راپۆرتەکە کە زیاترە لە ۱٠٠ لاپەرە بووە رونی کردۆتەوە کاریگەریەکان دەربارەی هەواڵە ناراستەکان لە سایتەکە لە کاتی هەلبژاردندا.
لێژنەی دیجیتال و کەلتور و میدیا و وەرزش نوسیویەتی کە لە رێگەی بەکارهێنانی ONAVO کە گوایە وا دروست کراوە ئاسایشێکی باشتر بدات بە بەکارهێنەرانی، فەیس بووک دەتوانێت نەک تەنها زانیاریەکان کۆ بکاتەوە لەسەر بەکارهێنەرانی بەرنامەکە بەلکو دەتوانێت زانیاری هەبێت لەسەر چەندێتی بەکارهێنانیشی. دەشڵێت ئەم زانیاریانە یارمەتی فەیس بووکی داوە کە ئەو کۆمپانیایانە هەلبژێرێت کە بە باشی کارەکانیان ئەنجام دەدەن بۆ پێدانی زانیاری بە رکابەرەکانیان بە بڕە پارەیەکی زۆر وە دواتر دەتوانن ئەو کۆمپانیایانە بکڕنەوە وە ئەوانەش دابخەن کە دەبێتە مەترسی بۆ سەریان. لە سالی ۲٠۱۳ دا کۆمپانیای فەیس بووک ۳bn $ ی پێشنیار کرد بۆ کڕینی سناپ چات کە ساڵێ پێشتر ۱bn $ دا بە کڕینی ئینستاگرام. لە سالی ۲٠۱٤ دا کۆمپانیاکە توانی دەست بگرێت بەسەر بەرنامەی وەتس ئەپ دا بە نرخی ۱۹ ملیار دۆلاری کاش و پشکەکانیدا. بە پێی راپۆرتەکە ئەوە دەردەکەوێت کە کۆمپانیای فەیس بووک توانای ڕاگرتنی خزمەتگوزاریەکانی ڕکابەرەکانی هەیە. بۆ نموونە لە ساڵی ۲٠۱۳ دا بەرێوبەرو دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیس بووک ئاگادار کرایەوە دەربارەی دەست پێکردنی خزمەتگوزاری ڤیدێۆی vine لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر. لەرێگەی ئیمەیڵێکەوە ئاگادار کرایەوە کە تۆری کۆمەڵەیەتی تویتەر ڕێگە بە بەکارهێنەرانی vine دەدات کە هاورێ لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووکدا بدۆزنەوە وە هەروەها ئەم خزمەتگوزاریە بەردەست دەبێت تاکو کەسێک سنوری یاساکان دەبەزێنێت.
دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیس بووک بەم هەنگاوە ڕازی بوو لە وەڵامدا دەڵێت " بەڵێ ڕازیم بەردەوام دەبین" لە کۆتایدا تویتەر بەرنامەی vine داخست لە سالی ۲٠۱٦ بە هۆی زۆری کێشە تێیدا. بە پێی ڕاپۆرتەکە کە لە سالی ۲٠۱۳ دا زیاتر لە ٥.٠٠٠ بەرنامە لە فەیس بووکدا لە لیستی سپیدان. وە بە مانای ئەوە دێت کە دەتوانن بگەن بە زانیاریە کەسیەکان وە هەروەها زانیاری هاورێکانیان لە فەیس بووکیشدا بە شێوەیەکی تایبەت. ئەو کۆمپانیایانەی کە سەر بە لیستی سپین کە ئەوانیش پێک دێن لە (Ride halling app left,Netflix, Airbnb) . لە ئیمەیڵێکدا باس لەوە دەکات ک کۆمپانیای فەیس بووک ۲٥٠.٠٠٠ $ سڵانە خەرج دەکات بە ریکلام بۆ مانەوەی ئەو بەرنامانە و گەشتن بە زانیاریە تاکە کەسیەکان. ئیمەیڵێک لە لایەن دامەزرێنەری فەیس بووک مارک لە مانگی ۱٠ ی ۲٠۱۲ نێردراوە کە تێیدا باس لە گومانەکانی دەکات دەربارەی مەترسی بڵاوبونەوەی زانیاریەکان لە نێوان گەشە پێدەرانی بەرنامەی فەیس بووک.
وە دەڵێت "من پێم وایە ئێمە زانیاریەکانمان داوە بە گەشەپێدەرانی بەرنامەکە بەڵام لەگەل ئەوەشدا ناتوانم بیر لە هەر حاڵەتێکی دزە پێکردنی زانیاری لە نێوان گەشە پێدەرەکاندا بکەم وە ببێتە هۆی کێشەیەک گەورە بۆ ئێمە.
ساڵی رابردوو فەیس بووک بە بڕی ٥٠٠.٠٠٠ £ سزا درا لە لایەن یەکەی پاراستنی زانیاریەکان لە وڵاتی بەریتانیا بە هۆی تێوە گلانی لە رووداوێک لە کامبریدج ئەتلەنتیکا. وە نوسینگەی ڕاوێژکاری ڕایگەیاند کە پاشای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ( فەیس بووک ) ڕێگەی داوە گەشە پێدەرەکانی بگەن بە زانیاری بەکارهێنەرەکان بە بێ هیچ زامەندیەک لە بەکارهێنەرەکانەوە.
سەرچاوە:
https://www.bbc.com/news/technology-47281906?fbclid=IwAR2ihiKuKTVJwKav2_1y9hk5QzobAbboyE2SJ30fxjoSjzsyzHixQinJw1E
16 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, February 14, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010