www.govarikoch.com
پێویستە چەند ئاو بخورێتەوە لە ڕۆژێکدا؟
وەرگێڕان: شادیار ھۆشیار
لە سەرتای سەدەی ١٩، خەڵکی لە کاتی ئاو خواردنەوە زۆر لە مردن نزیک بوون. بەپێ وتەی ڤینسێنت پریسنیتز (داھێنەری بەکارھێنانی ئاو بۆ چارەسەری نەخۆشی) کە بە چارەسەری ئاویش ناسراوە،ئەوکات کەسانی کۆتا ئاستی ھەژاری تیونیەتییان بە ئاو ئەشکان. دواتر وتی، زۆرێک لە خەڵکی نەیان دەتوانی زیاتر لە ١/٨ ی گاڵۆنێک ئاوی پاک بخۆنەوە. کات چەندێک گۆڕاوە! لە شانشینی بەڕیتانیا پێگەشتوان ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لە جاران ئاو دەخۆنەوە و لە ئەمریکاش فرۆشی ئاوی مقەتەر زیاترە لە فرۆشی سۆدە و خواردنەوە گازیەکان. زۆرمان پێدەوترێت کە خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو دەبێتە ھۆێ تەندروستی باش، وزەیەکی زیاتر و پێستێکی جوان، کێشمان کەم دەکاتەوە و دەبێتە ھۆێ پاراستنمان لە شێرپەنجەش. لە ھەمان کاتیشدا: ئایا شەربەت لە ڕاستیدا باشە بۆ تەندروستی ؟ چی ڕودەدات کەتێک ڕێژەیەکی زۆر ئاو دەخۆیتەوە؟ خوادنەوەی زیاد لە پێویست بۆ پێست باشە؟ ڕێبواران و گەشتیاران داوایان لێدەکرێت ئاوی موقەتەر لەگەڵ خۆیاندا ھەڵبگرن لە کاتی گواستنەوەیان بە شەمەندەفەرەکان، بەھەمان شێوە خوێندکارانیش ئاو بھێنە ناو پۆلەکان و وانەکانیان و لە کاتی چوون بۆ ۆفیسەکانیان ئاویان پێ بێت لە جیاتی بونی سوراحیەکی ئاو لە ناوڕاستی مێزەکەدا. سوتەمەنی ئەم ئارەزووە بۆ ئاو "یاسای ٨x٨ە": ئامۆژگاری نافەرمیمان پێدراوە کە ٨ کوپی ٢٤٠ملم ئاو بخۆینەوە لە ڕۆژێکدا، بەگشتی کەمتر بێت لە دوو لیتر و لەھەموو خوردنەوەیەکی تر زیاتر بێت. ھەرچەندە ئەم یاسایە لە پەیڕەوی پسپۆڕانی فەرمی ئەمریکی و ئەوروپی نەدۆزراوەتەوە کە بڵێت ئەبێت بەم شێوازە ئاو بخۆینەوە. ئەمە لەکوێوە ھات؟ زۆربەی ئەگەرەکان وادەرەکەوێ کە بەھەڵە لێکدانەوەی بۆ کرابێ کە لە دوو بەشی پەیڕەوەکەدا ھاتووە، ھەردووکیان ھی چەندین ساڵ لەمەوبەرن. لە سای ١٩٤٥ خواردنی ئەمریکی و خۆراك پێدان لەلایەن ئەنجوومەنی توێژەرانی نێودەوڵەتی ئامۆژگاری تازەپێگەیشتوان کراوە کە یەك میلی لیتر لە لیکوید بەکاربھێنن بۆ وەرگرتنی ھەموو کالۆریەکانی خواردن، کە ھاوسەنگە بە دوو لیتر بۆ ئافرەتان لە ٢٠٠٠ کالۆریدا بۆ بەرنامەی خۆراکی (ڕێجیم) ھەروەھا دوو کالۆری و نیو بۆ پیاوان ٢٥٠٠. نەك ئاو بە تەنھا بەڵکو ئەو ئاوەی کە لەزۆربەی جۆرە خواردنەوەکاندا ھەیە ھەروەھا لە میوە و سەوزەواتەکانیشدا کە ڕێژەی ٪‏٩٨یان زیاتریان لە ئاو پێکھاتووە.
 Print