چۆن ئۆباما و ترامپ بوونە هۆی بۆشایی لە خۆرهەڵاتی ناوین
شالۆم لیپنەر
وه‌رگێران بۆ کوردی: که‌ماڵ حه‌سه‌نپوور


سەردەمێک گشت پسپۆڕان دەیانگوت کە ئامریکا زامنی ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوینە. ئەوە ئێستاش تا ڕاددەیەک ڕاستە بەڵام بەو شێوە نییە. لە ڕاستیدا ئەوە لەوانەیە بە پێچەوانەی ئەو شتە بێ کە تۆ بیری لێ دەکەیەوە.
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان (باشووری کوردستان)
فارین پاڵیسی – جوست هیلتەرمەن
و: کەماڵ حەسەنپوور


تەنیا چەند مانگ پێش ئێستا، وێدەچوو کوردەکانی عێراق و سورییە گەورەترین براوەی شەڕ لە دژی داعش بن. بەهێز لە هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە خۆرئاواییەکان، کە سەردەمێک خیانەتیان پێکردبوون و لێکیان جیا کردبوونەوە، وێرایان خەونی قەرەبووکردنەوەی ئەوشتەی کە لە ڕوانگەی ئەمانەوە هەڵەیەکی مێژوویی لە کاتێکدا کە مانۆڕە ژێئۆپۆلیتییەکان، دوای شەڕی یەکەمی جیهانی، پێشیان بە دروستبوونی کیانی سەربەخۆی خۆیان گرت، ببینن.
سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە هەناردەکردنی شۆڕشەوە بۆ هاوردەکردنی هەژاری
ئازاد مستۆفی


سیاسەتی دەرەوە بەمانای بەدواداچوونی ئامانجەکانی وڵاتێک لە کەشی نێودەوڵەتیدا و لە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە و دەوڵەتان و وڵاتانی دیکەیە. سیاسەتی دەرەوە، ڕێنوێنیدەری جۆری گرتنی هەڵوێستە لە جیهان و کۆیەک لە مەبەستەکانی نێودەوڵەتی و ڕێگەکانی گەیشتن بەو ئامانجگەلە لەخۆ دەگرێ. بێگومان هەر وڵاتێک بەپێی بەرژەوەندی خۆی، سیاسەتەکەی دادەڕێژێ و بەپێی کات و لە قۆناغەکانی مێژووییدا گۆڕانی بەسەردا دێت.
دوالیزمی یاریزانی خۆیی و تیمی بێگانە لە تۆپی پێدا
ژیوار ڕەسوڵی


یاری تۆپی پێ جیهانێکی هاوتەریب لەگەڵ جیهانی سیاسەتی دروست کردووە. ئەگەرچی فیدراسیۆنی جیهانیی تۆپی پێ ڕێکخراوەیەکی تەواو وەرزشی و دوور لەسیاسەتە، بەڵام هەندێک پارامێتری گرنگ لە یاریی تۆپی پێدا هەن، کە خۆڕسک ئەو یارییە دەکاتە کایەیەکی تەواو سیاسی؛ مادام سەرکەوتن و دۆڕانیشی تێدایە، مادام مرۆڤ چ وەکوو هاندەر و چ وەکوو یاریزان سەنتەرن، مادام وڵاتان ئامادەن چەندین میلیارد دۆلار خەرج بکەن، و فێڵ و لۆبی بۆ ئەوە دەکەن کە میوانداریی یارییەکانیان بەربکەوێ، لە هەمووشیان گرنگتر مادام سەرمایە و ناوبانگ ڕۆلی سەرەکی لە یاری تۆپی پێدا دەگێرێ، کەواتا تۆپی پێ گۆرەپانێکی هاوتەریبی سیاسەتە و لە هەندێک کاتیشدا تۆپی پێ لەسیاسەتمەدار بێ منەتە، بەڵام سیاسەتمەدار خۆیان بە یاریزان و تیمەکانی تۆپی پێ هەڵ داوەسن.
زانیاری و ڕاگەیاندنی ئازاد
هیوا مەجید خەلیل، دکتۆرا لە گەشەسەندنی سیاسی


بە کۆتاییهاتنی سەدەکانی ناوەڕاست (١٥٠٠ز) و سەرھەڵدانی شۆڕشی ڕۆشنبیری (ڕێنیسانس) لە ئەوروپا، گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و ھەنگاو بە ھەنگاو لە چۆنێتیی ئەرک و سنوورەکانی دەسەڵاتدا ڕووی دا. ئەم شۆڕشە، بۆ ئەوەی بتوانێت ئامانجەکانی بپێکێت، جەختی کردە سەر ئازادییی ڕادەربڕین وەک مافێکی سەرەکی لە ژیانی تاکدا. ئەم ڕادەربڕینەیش فاکتەرێک بوو بۆ گەیشتنی دەنگی ھاووڵاتیان بە دەسەڵات و چەقبەستنی ئەم پرەنسیپە کە دەسەڵات سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گەل. لەم نێوه‌نده‌دا زانیاری و ڕاگەیاندنی ئازاد سەبارەت بە مافی تاک و دەسەڵات ڕۆڵی بەرچاویان گێڕا؛ چونکە سنوورەکانی یەکدەنگی، واتە تەنیا بوونی ڕای دەسەڵاتی لە مەیدانی کۆمەڵایەتی-سیاسیدا تێک شکاند. لە لایەکی ترەوە، بانگەشەی هێنانەدیی سیستەمی لیبراڵی پێویستیی بەم چەمکانە ھەبوو تا بتوانێت وەک سیستەمێکی نموونەیی، وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی گەل بێت. لێرەدا کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان، واتە ڕاگەیاندن، بە مافی ھەر ئەندامێکی کۆمەڵگە لە قەڵەم دەدرێت و ڕاگەیاندنی ئازاد، دەبێت بە ئامرازی لێپێچینەوە لە دەسەڵاتی سیاسی.
واتای چەمکی ڕاگەیاندن
دەکرێت بڵێین کە ڕاگەیاندن واتە ھەموو چالاکییەکی فیکری یان ڕۆشنبیریی فەرمی یاننافەرمی کە دەستەیەک یان ھەندێک کەس بە مەبەستی کارتێکردنی فیکری لە کۆمەڵگەیەکی دیاریکراودا ئەنجامی دەدەن؛ ئامانج لەم چالاکییەیش هەڵوێستوەرگرتنە لە هەمبەر پرسێکی دیارکراو.
قەیرانی ئابووری ئێران و دژکردەوەی خەڵک
ساتیر شنۆیی



کێشەیەک کە ئەم ڕۆژانە بەرۆکی خەڵکی ئێرانی گرتووە و بۆتە باسی هەموو دانیشتن و کۆڕێک، ڕەوتی هەڵچوونی بەهای دراوی بیانی و گرانبوونی بێ وێنەی شت و مەک، کەلوپەل و پێداویستیی خواردن و تەوزی یا ناپێویستە.
لەم نێوەدا بەشی هەرە زۆری خەڵک تووشی کێشە و گرفتی دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان بوونە و بەشێکی بچووکی کۆمەڵگەش نەک تەنیا هیچ گرفتێکی نییە بەڵكوو قازانج لەو دۆخە دەکا، جا لێرەدایە دەگوترێ “باشە ڕۆڵی دەوڵەت دەبێ چ بێ؟” ئاخۆ ئەو دۆخە ئاڵۆزەی کە چ لە نێوخۆ چ لە دەرەوە بە هۆی گەمارۆی وڵاتانی زڵهێزی وەک ئەمەریکا هاتۆتە ئاراوە بۆتە هۆی دابەزینی نرخی دراوی نیشتمانی؟ یان بە ڕوانینێکی تر کۆنترۆلی لە دەست دەرچووە
كورد ...
گرنگترین پێكهاتەی گەشەی سەرمایەداری توركییە
دیدار لەگەڵ د. سەردار عەزیز
ئا: هەرێم عوسمان
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
پارادایم دەتوانێ ئێمە لە شێواوی فیكری و زانستی رزگار بكات؟
دیدار لەگەڵ د. ئەحمەد محەممەد پوور(*)
چاوپێكەوتن: هەرێم عوسمان
دیمانە لەگەڵ دوکتۆر بەختیار سەجادی
سازدانی: دوکتور مەسعوود بینەندە
کتێبخانەی کوردی
گه‌لگامیش بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی
سایتی هاوڵاتی
سايتى الاوان بؤ تويَزينةوةى زانستى
سایتی کەوانە
گۆڤاری - هه‌ژان- لێره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌
سایتی دەنگەکان
رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ لێره‌وه‌ سه‌یر بكه‌
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010