كه‌مینه‌كان و كێشه‌ی شوناس
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌سایه‌ی خێرایی گۆڕانكارییه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی و جیهان، كاریگه‌ریی كردووه‌ته‌سه‌ر هه‌موو وڵات و گه‌لێك و زۆربه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی گۆڕیوه، هه‌روه‌ك چۆن چه‌ندین بیركردنه‌وه و چه‌مكی بڵاوی گۆڕیوه، له‌وانه‌شه گرنگترین ده‌رهاوێشته‌ی سیاسی راسته‌وخۆی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین مه‌سه‌له و بابه‌تی گرنگی سیاسی بێت له‌سه‌ر شانۆی سیاسی وه‌ك بابه‌تی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و كێشه‌ی كه‌مینه‌كان و مه‌سه‌له‌ی شوناس.
سنووره سیاسییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ سنووره رۆشنبیری و نه‌خشه‌ی دیمۆگرافی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی ناوی یه‌كناگرێته‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ش بووه‌ته ئیشكالییه‌تێك لهدیاریكردن و پێناسه‌كردنی شوناسی رۆشنبیری و نیشتمانی، ئه‌م ئیشكالییهتهش ئه‌مرۆ زۆر به به‌هێزی له وڵاتانی عه‌ره‌بی خۆی به‌دیارخستووه. لێره‌ش زه‌روره‌ت و گرنگی ئه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌بێت ده‌وڵه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ به‌هێزكردن و قووڵكردنه‌وه‌ی (په‌یوه‌ستی نیشتمانی) ئه‌ویش له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیرییه‌تی نیشتمانی دیموكراسی و دامه‌زراندنی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌موو رۆشنبیرییه‌تی ناو كۆمه‌ڵگا كه ئه‌مه‌ش به‌شێكی سه‌ره‌كییه له رۆشنبیرییه‌تی نیشتمانی، بۆئه‌وه‌ی هه‌ستێكی نیشتمانی و وه‌فایه‌ك به‌رامبه‌ر نیشتمان دروستبێت كه له‌هه‌موو هه‌ست و وهفاكان به‌هێزتربێت.
چونكه كه‌مینه‌كان له‌كاتی په‌راوێزخستن و دوورخستنه‌وه‌یان چه‌ندین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میاندا دروستدهبێـت بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوبونی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگادا دروستنه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئهگهربێتو زۆرینه‌ی سیاسی فشاری نه‌ته‌وه‌یی بخه‌نه‌سه‌ری، هه‌ربۆیه ئه‌وه كارێكی بێهودهییانهیه ئه‌گه‌ر بێت‌و واگومان ببه‌ین كه هیچ گروپێكی نه‌ته‌وه‌یی یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی واز له شوناسی تایبه‌تی خۆی بهێنێت و شوناسی زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار قبوڵبكات، چونكه هه‌موو گروپێك به‌رگری له تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی ده‌كات به‌وه‌ی ده‌توانێت به‌رگری لێبكات.
بوونی كه‌مینه‌ی ئایینی یا نه‌ته‌وه‌یی یا مه‌زهه‌بی له كۆمه‌ڵگادا به زه‌روره‌ت به مانای گرفتی سیاسی یاخود سه‌ره‌تایه‌ك بۆ روودانی جه‌نگی ئه‌هلی نییه.
پێناسه‌ی شوناس
چه‌ندین ئیشكالییه‌تی جۆراوجۆر هه‌یه له پێناسه‌كردنی شوناسدا به جۆرێك بیرمه‌ندان و نووسه‌ران ئه‌م چه‌مكه له‌گه‌ڵ چهمكهكانیدیكهی وه‌ك ئومه و ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌دا تێكهڵاویدهكهن.
ههندێكیدیكهش پێناسه‌ی شوناس به‌پشتبه‌ستن به به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیدیكه‌دا ده‌كه‌ن، واته ئێمه نازانین كێین تاوه‌كو نه‌زانین چی نین، ئه‌مه‌ش زۆربه‌یجار واده‌كه‌وێته‌وه كاتێك ده‌زانین كه ئێمه دژی كێین، ئه‌م تێڕوانینه دوژمنكارانه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانیدیكه‌دا جارێكیدیكه (هانتگتۆن) له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا كه ناوی (ململانێی شارستانییه‌ته‌كان)ه دایڕێژاوهتهوه، ئه‌و پێیوایه توندوتیژی و رووبه‌ڕووبونه‌وه بنه‌مای بنیاتنان و مانه‌وه‌ی شارستانییه‌ته‌كانه.
هه‌روه‌ها به‌پێی بڕوای ئه‌و رۆژئاوا كه توانیویه‌تی جیهان داگیربكات به‌ته‌نها به هۆی زاڵبونی بیركردنه‌وه یا به‌ها یا ئاینییه‌كه‌یه‌وه نییه، به‌ڵكو به هۆی سهركهوتنیهوه بووه له جێبه‌جێكردنی توندوتیژییه‌كی رێكخراو.
ههندێكیدیكهش وه‌ها پێناسه‌ی شوناس ده‌كه‌ن كه (هوشیارییه به خودی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری)، به‌ڵام له قاموسی كۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌ها پێناسه‌ی شوناسی ره‌گه‌زیی كراوه كه "زۆربهیجارهكان به‌و گروپانه ده‌وترێت كه جیاوازن له‌گه‌ڵ گروپهكانیدیكهدا له یه‌كێك یاخود له چه‌ند ره‌فتارێكی ژیاندا".
دكتۆر ریاز ئه‌ستڵ پێیوایه كه دووجۆر شوناس هه‌یه، شوناسی سه‌لبی و شوناسی ئیجابی، چونكه ئه‌وه مرۆڤه كه رۆڵی شوناس دیاریده‌كات له واقیعی هاوچه‌رخی خۆیدا.
ته‌نگه‌ژه‌ی شوناس
سه‌میر ئه‌مین بڕوای وه‌هایه ئه‌گه‌ر سه‌یری رۆشنبیرییه جیاوازه‌كان بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینین هه‌مویان هاوشێوه‌ن و هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی رۆشنبیرییه‌ك نییه بێ رۆشنبیرییهكیدیكه، هه‌ربۆیه هیچ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی شوناس بوونی نییه، ئه‌وه‌شی ده‌ڵێت شه‌ڕی شارستانییه‌ته‌كان له‌پێناوی پاراستنی شوناسه، ئه‌وا به‌ده‌ست ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی ناوخۆیی كۆمه‌ڵایه‌تی فاشیله‌وه له‌به‌رامبه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییاته راستهقینهكاندا ده‌ناڵێنێت، چونكه شارستانییه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا تێكه‌ڵاون و ته‌واوكه‌ری یه‌كترین له‌ڕووی رۆشنبیری و زانست و مه‌عریفه‌وه، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بۆچونه‌ش ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه به نموونه ده‌هێنێته‌وه كه خۆیان نه‌جاتداوه له ته‌نگه‌ژه‌كان و گه‌شه‌یانسه‌ندووه و شوناسی خۆیان گۆڕیوه بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت پرسیاری شوناسی سه‌ره‌تایان بكه‌ن، وه‌ك كۆمه‌ڵگا مه‌سیحییه‌كانی رۆژهه‌ڵات كه به ته‌دریجی گۆڕاون بۆ كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان.
هه‌رچه‌ندێك شوناس و رۆشنبیرییه‌تی كۆمه‌ڵگا فره‌ییه‌كان له هه‌یمه‌نه‌تی زۆرینه ئازادتر بێت ئه‌وا ئه‌وه‌نده دیموكراسیه‌ت و موماره‌سه‌كردنی ئازادییه فیكری و سیاسیه‌كان به‌دیدێت، ده‌وڵه‌تیش رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌و بواره‌دا، چونكه ئه‌و (به ده‌زگا بیرۆكراتییه گه‌وره‌كه‌یه‌وه) ده‌توانێت سیاسه‌تی وه‌ها بگرێته‌به‌ر كه جه‌نگی ئه‌هلی رووبدات یاخود پێكه‌وه‌ژیان و گه‌شه‌سه‌ندن په‌ره‌پێبدات.
ناسنامه‌ی نیشتیمانی
ناسنامه‌ی نیشتیمانی له چه‌ند روویه‌كه‌وه له چه‌مكی ئینتیما و وه‌فا جیاوازه، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه ئه‌مه حاڵه‌تێكی سیاسی و ئیرادییه، سروشتێكی جه‌ماعی هه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنێكی هوشیارییانهی دانیشتوانی هه‌رێمێكی دیاریكراو بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌بژین له كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی‌دا كه خاوه‌ن سیاده‌ی ته‌واوه‌تی بێت به‌دیارده‌كه‌وێت، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه دیار و دیاریكراوبێت، هه‌روه‌ها وڵاتێكی یه‌كگرتو و یاساییه‌كی سه‌رتاسه‌ری كه به‌سه‌ر هه‌موو هاوڵاتییاندا وه‌كیه‌ك بچه‌سپێت.
كه‌واته ناسنامه شتێكی جێگیرنییه، هه‌روه‌ها ده‌رئه‌نجامی ئاره‌زووش نییه بۆ ژیان و بنیاتنانی هاوبه‌ش، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی ژیانێكه به هۆی دۆخێكی مهوزوعیهوه كه مێژوو خوڵقاندویه‌تی.
چه‌ند پێشنیارێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌مینه‌كان له نیشتمانی عه‌ره‌بدا
له‌سایه‌ی جۆراوجۆری كه‌مینه‌كان و پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و رۆشنبیرییه جیاوازه‌كاندا له نیشتمانی عه‌ره‌بدا چه‌ند چاره‌سه‌رێك هه‌یه:
1. چاره‌سه‌ری گرفتی كه‌مینه‌كان ته‌نها له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسیدا ده‌كرێت، كه هه‌موو كه‌مینه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و سیاسییه‌كانیان پێده‌درێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوڵاتییه‌ك له ماف و ئه‌ركدا وه‌كیه‌ك وان
2. كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕن له جێبه‌جێكردنی چه‌مكه‌كانی هاوڵاتیبون و یه‌كسانیدا، به‌چاوپۆشین له پاشخانی ره‌گه‌زی یاخود ئایینی یاخود مه‌زهه‌بی هه‌ر تاكێك
3. داننان به فره‌جۆری رۆشنبیری و سیاسی
4. گه‌شه‌پێدانی هوشیاری رۆشنبیری هاوبه‌ش و پته‌وتركردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و رێزگرتنی رای به‌رامبه‌ر.
به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه و دوركه‌وتنه‌وه‌ی زۆرینه له توندوتیژی و دوركه‌وتنه‌وه‌ی كه‌مینه‌كان له په‌ڕگیری و خۆبه‌دورگرتن، هه‌روه‌ها رێزگرتنی هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كان له‌یه‌كتری ده‌توانرێت ژیانێكی هاوبه‌ش و كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كگرتو بنیاتبنرێت.
Hemnm1979@yahoo.com
سه‌رچاوه:
سایتی (الحوار المتمدن)