ئةم به‌ڵگه‌نامه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار ئاشنا ده‌كه‌م كه نوسراو مۆر لێ دراوی (زاناكانی ئاینی ئیسلام، بازرگانه‌كان، پیاوه ناسراوه‌كانی سلێمانی س 1902 له ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆكان، گه‌ر بڕوانینه ئه‌و(به‌ڵگه مۆركراوانه) ئه‌و مه‌زبه‌ته مه‌ردانه له ڕوی تاوانه‌كانی(جه‌مال به‌گ) نێوی موته‌سه‌ریفی سلێمانی هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و به (ئاشكرا) مه‌زبه‌ته‌ی بێزاریان لێ نوسیوه و به‌ره‌و رووی (سوڵتان عه‌بدولحه‌مید دووه‌می عوسمانیان كردوه‌ته‌وه، له لاپه‌ره15 دا باسی مهزبهتهكهی وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كردووه، مهزبهتهكه له‌سه‌ر كاغه‌زێكی زه‌ردباوی 41×56 سم و له‌به‌رگێكی 13×56 سم دا، سكاڵاییكی گرتووه‌ته خۆی، له ژێره‌وه نێو‌و مۆری 106 كه‌سی خه‌ڵكی سلێمانی پێوهههیه، كهنۆزدهیان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت مۆری خۆیان لێ نه‌داوه، ڕۆژی نوسینی مهزبهتهكه دیاریی نه‌كراوه، به ڵام بهڕۆشنای سێ مێژوو دی، پێ ده‌چێ كه دواوی ئه‌وان و له سنوری ئه‌و ڕۆژانه‌دا، به‌شێوه‌ی بروسكه بۆسوڵتان و سه‌روه‌زیران ـ سه‌دری ئه‌عزه‌م لێ درابێ !
لێكۆڵه‌ر زیاتر ڕۆشنایی خستوه‌ته سه‌ر مهزبهتهكه، كه‌وه‌ك گه‌نجینه‌ی ناسراوێكی گه‌وره‌ی سلێمانی هه‌ڵگیراوه ـ خۆیشی یه‌كێ بووه له به‌شداره‌كانی ـ لای من دیاره كه پاكنوسێكی ته‌واوه‌و دوای سێ مه‌زبه‌ته‌ی به‌بروسكه لێدراوی رَۆژانی(15، 20، 24/1/1902 ) بۆ سوڵتان لێ دراوه، لێكۆڵهرهردهڵێت (ئه‌و سێ بروسكهیهو ئه‌م مه‌زبه‌ته‌یه له(ته‌له‌گرافخانه) به‌فیتی موتهصهریف ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌و نه‌گه‌یشتوه‌ته ده‌ستی صوڵتان.
بۆخوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته به فایلی(pdf) كلیك لێره بكه