مێژوو و زاراوه‌ی تیرۆر
ئه‌م باسه‌مان دابه‌ش كردووه بۆ دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م به‌ناونیشانی زاراوه‌ی تیرۆر و ته‌وه‌ری دووه‌میش به‌ناونیشانی مێژووی تیرۆر ، واله‌خواره‌وه ده‌چینه سه‌ر بابهتهكان:
یه‌كه‌م : زاراوه‌ی تیرۆر :
چه‌مكی تیرۆر یه‌كێكه لهوچهمكانهی كه‌باس و خواسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆبنهچهی زاراوه‌كه، له‌بنه‌ڕه‌تدا چه‌مكی تیرۆر له‌ووشه‌ی (Terreure) ی فه‌ره‌نسیه‌وه هاتووه كه‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ووشه‌یه‌ش له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌ووشه‌ی (Terrere - Ttersere) ی لاتینیه‌وه داتاشراوه كهبهواتای (ترساندن ،تۆقاندن ،یاخود دڵه‌ڕاوكێ )به‌كاردێت 1، له‌ڕووی زمانه‌وانیشه‌وه فه‌رهه‌نگی ئهكادیمیانی فه‌ره‌نسی له‌ساڵی 1994دا به‌م شێوه‌یه ڕاڤه‌ی زاراوه‌ی تیرۆری كردووه (واته: تۆقاندن ،ترسێكی توند ،تێكچوون و وێناكردنی شێوازێكی توندوتیژانه له‌شێوه‌ی شهڕهنگێزیهكی ئانی یاخود مه‌ترسیه‌كی نزیكدا )2 وه‌چه‌ندین ئاماژه‌ی ترهه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م زاراوه‌یه كه‌هه‌موویان له‌بازنه‌ی ترس و تۆقاندن و به‌كارهێنانی توندوتیژیدا كۆده‌بنه‌وه ، ئه‌مه سه‌باره‌ت به مانای تیرۆر له‌ڕووی زاراوه‌و ووشه‌وه ،به‌ڵام به‌پێی ئه‌م مانایه تیرۆریزم و تیرۆر په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌خودی باری سایكۆلۆجی تاكه‌كانه‌وه هه‌یه و ئه‌و بار‌و دۆخه‌یه كهگیانی تیادا ده‌ژی ، یان ئه‌و حاڵهتهتوندوتیژی یه‌یه كه‌به‌هۆیه‌وه نه‌یاره‌كان ڕوبه‌ڕوی شه‌ڕانگێزی و یاخود ئه‌گه‌ری مه‌ترسیه‌ك ده‌بنه‌وه و له‌سه‌ره‌نجام كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی قوڵ له‌ده‌روونی به‌رانبه‌ر ده‌كات و ده‌یخاته حاڵه‌تێكی نائاسایی یه‌وه ، لێرهوهتیرۆر سنوری تاكه‌كان ده‌به‌زێنێ و قاڵبێكی سۆسیۆلۆژیانه وه‌رده‌گرێت، واته له‌ده‌رونی تاكه‌كانه‌وه ڕووده‌كاته كۆمه‌ڵگه ، سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵگه هه‌مووی ده‌خاته حاڵًهتی ترس و تۆقاندنی به‌رده‌وامه‌وه.
لێره‌دا هه‌ندێك كه‌س له‌ڕووی سیاسی یه‌وه جیاوازی ده‌كه‌ن له‌نێوان هه‌ردوو چه‌مكی (تیرۆر) وه‌ك زاراوه‌یه‌ك و (تیرۆریزم) وه‌ك كردارێك یان پیاده‌كردنێكی ئه‌و كاره ، (چه‌مكی تیرۆر ئاماژه‌یه بۆ تیرۆری ده‌وڵه‌ت له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه ، له‌به‌رانبه‌ردا ووشه‌ی –TERRORISME- ئاماژه‌یه بهتوندو تیژی به‌رانبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن گه‌له‌وه یان كۆمه‌ڵ و تاكه‌كانه‌وه)3
دووه‌م : مێژووی تیرۆر :
له‌باسكردنی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی تیرۆر و مێژووی به‌دیاركه‌وتنی دا ،زۆر ڕوانگه‌و بۆچونی جیاواز هه‌یه، كه‌هه‌ریه‌كه سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌باته‌وه بۆ قۆناغێكی داریكراوی مێژووی مرۆڤایه‌تی ،ئه‌ڵبه‌ته به‌م مانا‌و فۆڕمه‌ی ئێستای نا ، كهچوارچێوهیهكی سیاسی و ئایدۆلۆژی وه‌رگرتووه ، به‌ڵكو ده‌یبه‌ستنه‌وه به سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی توندوتیژی له نێوان مرۆڤه‌كان و ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه لهناوكۆمهڵگای مرۆڤایه‌تیدا ،بۆیه هه‌ندێك له‌دیاری كردنی مێژووی ده‌ركه‌وتنی تیرۆردا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆیه‌كه‌م كوشتنی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤ ،كه‌ئه‌مه‌ش له‌چیرۆكی كوشتنی هابیل به‌ده‌ستی قابیلدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سه‌رجه‌م ئاینه ئاسمانیه‌كان وك یه‌كه‌م كوشتنی مرۆڤ ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن و بێگومان له‌م چیرۆكه‌شدا قبوڵ نه‌كردنی یه‌كتر و خۆبه‌گه‌وره زانینی مرۆڤ ده‌گاته ئاستی كوشتن و له‌ناوبردنی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ،ئهمهسهبارهت به‌یه‌كه‌مین كوشتنی مرۆڤ به‌پاڵنه‌ری یه‌كتر قبوڵنه‌كردن و ڕق و كینه ،(به‌ڵام سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆری سیاسی ئه‌وا هه‌ندێك كوشتنی –یولیوس-قه‌یصه‌ر- ی ئیمپراتۆر له‌ساڵی (44) ی پێش زاین دا ،به‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی (ئیغتیال) كردنی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن)4 كه‌ئێستا به‌شێوازێك له‌شێوازه‌كانی تیرۆر داده‌نرێت .
له‌مێژووی ئیسلامیشدا نمونه‌ی ڕهشهكوژكرانی خه‌لیفه و والیه‌كان و كاربه‌ده‌سته‌كان كه‌م نین ، هه‌روه‌ك ڕهشهكوژكردنی نه‌یارانی ده‌وڵه‌تیش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌وه له‌كۆتایی یه‌كانی چه‌رخی ئیسلامی‌دا به‌ڕاده‌یه‌ك زۆر بووه كه‌ده‌كرێت وه‌ك دیارده‌یه‌كی باو ناوی ببه‌ین .
به‌ڵام تیرۆر به‌م مانایه‌ی كه‌دیارده‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت ، سه‌ره‌تای به‌فراوانی ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی ، چونكه ئه‌م شۆڕشه (1789)مانایه‌كی قوڵی دابه‌م چه‌مكه و وه‌ك میكانیزمێكی گرنگ پشتی پێده‌به‌سترا له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕه‌كانه‌وه بۆسهپاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕ و دروشمه‌كانی شۆڕش ،به‌كارهێنانی ترس و تۆقاندن دژی نه‌یاره‌كانی شۆڕش یه‌كێك بوولهسیماكانی شۆڕشی فه‌ره‌نسی به‌تایبه‌تی كاتێك كه‌سه‌ركردایه‌تی شۆڕش كه‌وته ده‌ست ژاكوبیهكان – یه‌عقوبیه‌كان- (به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند دهجوڵاًنهوه به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانیان و بانگه‌وازیان ده‌كرد بۆئایدیای (ژاكوبیزم) كه‌خۆی له‌سیسته‌می كۆماری و ئازادی و یه‌كسانیدا ده‌بینیه‌وه )5 هه‌ڵگرانی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه مانایه‌كی ته‌واویان دابهتیرۆر و به‌ته‌نها میكانیزمێكیان ده‌زانی كهلهبارودۆخی پڕململانێی ئه‌وكاتی فه‌ره‌نسادا بتوانن خۆیانی پێ بسه‌پێنن و هاوڵاتیانی فه‌ره‌نسا به‌بیرو باوه‌ڕه‌كانیان ئاشنا بكه‌ن ،ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان هه‌موو ئه‌مانه‌شیان به‌ناوی پاراستنی ئازادی و له‌ناونه‌چوونی سیسته‌می كۆماری یه‌وه ئه‌نجام ده‌دا ،كه‌تازه هاتبووه كایه‌وه له‌فه‌ره‌نسادا ،(به‌تایبه‌تی ماوه‌ی نێوان ساڵانی (1792 - 1794) به حوكمی تیرۆر ناوده‌برێت ، چونكه به‌پێی یاسایه‌ك تیرۆر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی خرایه به‌رنامه‌ی كار‌و بڕیاردرا هه‌موو ئه‌وانه ده‌ستگیر بكرێن كه‌گومانیان لێ ده‌كرێت دژی سیسته‌می كۆماری بن ، ئه‌وه‌بوو (3000) كه‌س به‌وتۆمه‌ته ده‌ستگیر كران)6 ئه‌م تێروانینه له‌زۆربه‌ی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و فیكری ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕوونی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ،ئه‌وه‌تا له‌قسه‌كانی (ڕۆبسپێر) دا به‌ڕوونی تۆتالیتاریه‌ت و تیرۆر ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك ده‌ڵێت (هیچ هاونیشتمانیه‌ك لهكۆمارهكهماندا نی یه بێجگه لهكۆماریهكان )7 .
له‌ڕوی ناوه‌رۆكه‌وه ده‌بێت جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان دوو جۆری تیرۆردا ، یان دوو قۆناغی تیرۆر لێكتر جیابكه‌ینه‌وه ، یه‌كه‌میان قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر كاتێك كهمیكانیزمێك بووه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌پێناو سه‌پاندنی پرنسیپ و بیر‌و باوه‌ڕه‌كانی خۆیدا به‌كاری هێناوه تاوه‌كو دواتر بووه به‌ڕه‌گه‌زێكی پێكهێنه‌ری سیسته‌می سیاسی ، به‌ڵام له‌قۆناغی دوای ئه‌ودا تیرۆر و ترساندن بوو به‌چه‌كێك به‌ده‌ستی نه‌یاره‌كانی ده‌سه‌ڵات و گروپه‌كانی دژبهدهسهڵاتهوه و له‌دژی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌كارهێنراوه (ده‌توانین بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نارشیستی –ئاژاوه‌گێڕی- كه‌له‌م دوایی یه‌دا له‌ئه‌وروپا سه‌ری هه‌ڵدا به‌نمونه‌ی ئه‌م جۆره‌ی تیرۆر دابنێین كه‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه وپێیان وابوو كهدهوڵهت ئه‌و شه‌ڕه‌یه پێویسته ڕیشه‌كێش بكرێت)8 له‌ڕوویه‌كی تره‌وه زۆرێك له‌بیرمه‌ندان جۆری یه‌كه‌می تیرۆر واته تیرۆری ده‌وڵه‌ت به‌تیرۆریزمی (سور) یان تیرۆریزم له‌سه‌ره‌وه ناوده‌به‌ن ، له‌به‌رانبه‌ر تیرۆری چینه لاوازه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دا كه تیرۆر به‌رانبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات به‌كار ده‌هێنن وه‌ئه‌م جۆره‌ی دووه‌م به‌تیرۆری (سپی) یان تیرۆریزم له‌خواره‌وه ناوی ده‌به‌ن 9 لێره‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌م ڕه‌وتانه به‌گشتی و هه‌ردوو ڕه‌وتی (شۆڕشی فه‌ره‌نسی و ئهنارشیستهكان) به‌ته‌واوی مانا‌و چه‌مكی تیرۆریان له‌قاڵبدا و چوارچێوه و پێگه گشتی یه‌كانیان دیاری كرد ، ته‌یارو هێزه‌كانی تری دوای ئه‌وان ئیشیان له‌سه‌ر ئه‌م چوارچێوه‌یه كرد.
دوای ئه‌مان ، فیكری ماركسی به‌ده‌وری خۆی كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بوو له‌سه‌ر چه‌مكی تیرۆر ، به‌ڵكو فیكری ماركسی گرنگیه‌كی تایبه‌تی داوه به‌تیرۆر و تۆقاندن ، به‌جۆرێك كه‌ماركس خۆی یه‌كێكه لهفهیلهسوفهدیارهكان كهتیرۆری به‌پێویستی یه‌كی مێژوویی داناوه ، ئه‌وه‌تا خۆی ده‌ڵێت (توندوتیژی مامانی مێژووه ، هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌مێژوودا به‌بێ توندوتیژی چاره‌سه‌رناكرێت)10 ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كهبهدیدی ماركس كۆمه‌ڵگا ته‌نها له‌ڕێگه‌ی شۆڕشه‌وه ده‌توانێت گۆڕانی ڕیشه‌یی ئه‌نجام بدات ، ئه‌و پێی وایه دایه‌لۆگ چاره‌سه‌ری ململانێی به‌رده‌وامی چینه جیاوازه‌كان ناكات ،كهبهدیدو بۆچوونی ماركس به‌رده‌وام له‌ململانێدان به‌شێوه‌یه‌كی حه‌تمی ،بۆیه وای ده‌بینێت كه‌توندوتیژی و تیرۆر پێویستی یه‌كی حه‌تمی یه، ته‌نها له‌و بارودۆخه‌دا نه‌بێت كه‌دوای به‌كارهێنانی توندوتیژی یه‌كی زۆر ئیتر ململانێ و ناكۆكی و كێشمهكێشهكان نامێنن ، ئه‌م تیۆره‌ی ماركس له‌قۆناغێكی دواتردا بووبه ئایدۆلۆژیای چه‌ندین بزوتنه‌وه‌ی سیاسی ،بزووتنه‌وه‌ی به‌لشه‌فی كردی به‌پرۆگرامی خۆی و تاڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌وته پیاده‌كردنی له‌ڕوسیادا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ،كه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌ڕوونی تیرۆری پیاده ده‌كرد له‌هه‌ردوو ئاستی بێ ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداردا، (ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی لهگوتهكانی لینین دا ده‌ده‌كه‌وێت كه‌بانگه‌شه‌ی ده‌كرد بۆ تیرۆر و باوه‌ڕی ته‌واوی پێی هه‌بوو ،وه‌ك جه‌نگێكی پارتیزانی ناوی ده‌برد كه‌نابێت پشتی تێبكرێت و وازی لێ بهێنرێت)11 به‌تێپه‌ڕبوونی كات تیرۆر فڕم و جۆری جیاوازی وه‌رگرتووه ، كه‌له‌دوای شۆڕشی به‌لشه‌فی یه‌وه ده‌توانین ئاماژه به‌بزوتنه‌وه‌ی فاشی ئیتاڵی بكه‌ین وه‌ك فۆڕمێكی ترسناكی تیرۆر ،دوای ئه‌ویش نازیزمی ئه‌ڵمانی به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك كه‌وته پیاده‌كردنی تیۆر و كپكردنی هه‌موو ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی ،كه‌بێگومان ماڵوێرانی و كاولكاری جه‌نگی جیهانی دووه‌می به‌دوای خۆیدا هێنا .
كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی دابه‌شبوونی جێهانی لێكهوتهوه به‌سه‌ر دوو ئاستی فیكری و ئایدۆلۆژیدا ،كه‌خۆی له‌هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا یان سۆسیالیست و كاپیتالیستدا ده‌بینیه‌وه،به‌سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و ویلاتهیهكگرتووهكانی ئه‌مریكا ،كه‌به‌هۆی جیاوازی ئایدۆلۆژیا‌و تێڕوانینیانه‌وه ململانێ یه‌كی به‌تین له‌نێوانیان سه‌ری هه‌ڵدا كه‌به (جه‌نگی سارد) ده‌ناسرێت له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی دا ،له‌و میانه‌یه‌دا ته‌یاری فه‌نده‌مێنتالیزمی ئیسلامی هه‌لی گه‌شه‌كردنی بۆ هه‌ڵكه‌وت و توانی سود لهوململانێ یه وه‌ربگرێت ،كه‌بێگومان ئه‌م ڕه‌وته به‌شێوه‌یه‌كی توندتر دژایه‌تی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌كرد و بێگومان ئه‌م دژایه‌تی كردنه‌ش هۆكاری خۆی هه‌بوو (له‌سه‌روو هه‌مویانه‌وه دوو هۆكار هه‌بوون : یه‌كه‌م ته‌به‌نی كردنی فه‌لسه‌فه‌ی ماددی له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران وه‌ك ئایدۆلۆژیای ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت ، دووه‌میان له‌به‌ر داگیركاری هه‌ندێ وڵاتی ئیسلامی له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه ،له‌نمونه‌ی ئه‌فغانستان)12 ئیتر جه‌مسه‌ری كاپیتالیزم زیره‌كانه ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه و به‌شێوه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی یارمه‌تی ئه‌و ڕه‌وته توندڕه‌وه ئوسوڵیهی ده‌دا كهجیهادی له‌دژی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران ڕاگه‌یاندبوو ،له‌م نێوه‌نده‌دا ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆپهیدان و په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆر هه‌ڵكه‌وت ، چونكه ئه‌مریكا به‌و یارمه‌تی یه‌ی هه‌م ووڵاته دۆسته‌كانی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا له‌شه‌ڕی ئه‌مانه ده‌پاراست و هه‌میش جه‌مسه‌ری ڕكابه‌ری خۆی پێ لاواز ده‌كرد ،به‌ڵام دوای ڕوخانی جه‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات له‌ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌و گروپه زه‌به‌لاحانه‌ی كه‌به‌یارمه‌تی و كۆمه‌كی خودی ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتبوونه سه‌رپێ (نمونه‌ی تالیبان و ئه‌لقاعیده)له‌ئه‌فغانستان كه‌وتنه سه‌نگه‌ری به‌رانبه‌ری ئه‌مریكاوه چونكه به‌هه‌مان دیدوبۆچونهوه ته‌ماشای ئه‌مریكایان ده‌كرد كه‌پێشتر له‌یه‌كێتی سۆڤێتیان ده‌ڕوانی (به‌دیدێكی تهكفیریانهوه دابه‌زینه كۆمه‌ڵگه و دواجار ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان نه‌بوایه به‌دوژمن ناوده‌برا و ده‌بوایه له‌ملی بدرێت ،ئه‌مه‌ش به‌لای ئه‌وانه‌وه كارێكی ئاسان بوو چونكه سه‌ره‌ڕای تهفسیرێكی هه‌ڵه‌و ئاره‌زووبازانه و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه بۆدهقهكانی ئاینی ئیسلام ،توانایه‌كی باشی سه‌ربازیشیان له‌به‌رده‌ستدا یه ،له‌نمونه‌ی ئه‌مانه‌ش ئوسامه‌ی كوڕی لادن كه‌له‌یه‌كێك له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانی دا ئاماژه به‌زۆری سه‌رچاوه وبڕی توانای سه‌ربازی خۆیان ده‌كات)13 بۆیه له‌كۆتایی دا كاره تیرۆرستی یه‌كانی ئه‌م گروپه به‌جۆرێكی لێهات كه‌سنوری ده‌وڵه‌تێك نه‌ناسێت و به‌جیهانی ببێت و تێكڕای جیهان بخاته مه‌ترسی یه‌وه ،وهتیرۆر تائێستاش دیارترین دیارده‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و هه‌زاره‌ی سێ یه‌مه.
پێناسه‌ی تیرۆر
له‌پێناسه‌كردنی هه‌ردیارده‌یه‌كی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی دا كۆمه‌ڵێك گیروگرفت دێنه پێشه‌وه كه‌واده‌كه‌ن ئه‌و پێناسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر ، هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه نه‌گرێته‌وه ئه‌مه‌ش چه‌نده‌ها فاكته‌ری خۆی هه‌یه كه‌واده‌كات هه‌ر ناوه‌ندێك پێوانه‌و ڕوانگه‌ی خۆی هه‌بێت بۆ خوێندنه‌وه و ڕاڤه‌كردنی دیارده‌كه ، دیارده‌ی تیرۆریش یه‌كێكه له‌و دیارده سیاسیانه‌ی كه‌تائێستا پێناسه‌یه‌كی گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌نی بۆ نه‌كراوه ، نه‌له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی و نه‌له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیش ،( بۆیه زۆرێك له‌زاناكان بڕوایان وایه كهتیرۆر وه‌سفكردنی ئاسانتره له‌پێناسه‌كردنی)14 ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌سروشتی دیارده‌كه‌وه هه‌یه كه‌تاڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌مه‌لایه‌ن و گۆڕاوه ،به‌جۆرێك ئه‌وه‌ی لایه‌نێك به‌تیرۆر و توندڕه‌وه‌ی ناوی ده‌بات ناوه‌ند ولایه‌نێكی تر وه‌ك میكانیزمێكی گونجاو و ڕه‌وا له‌پێناوی گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی ته‌ماشای ده‌كات و لێی ده‌ڕوانێت .
ڕه‌نگه ئه‌مه یه‌كه‌مین هۆكار بێت بۆئه‌و هه‌موو پێناسه جیاوازانه‌ی كهبۆتیرۆر كراون ،( هه‌تا ئێستا زیاتر له 110 پێناسه‌ی جۆراوجۆر بۆتیرۆر كراوه )15 كه‌هه‌ریه‌كه له‌م پێناسانه سروشتێك به‌سه‌ریدا زاڵه و زۆربه‌یان له‌ژێركاریگه‌ری لایه‌نی سیاسی و ئایدۆلۆژی ئابووری و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌فسی خاوه‌ن پێناسهكهدایه ، واته به‌شێوه‌یه‌كی بێ لایه‌نانه و بابه‌تیانه لهدیاردهكهیان نه‌ڕوانیوه .
بۆیه ئێمه‌ش ناتوانین خۆمان ببه‌ستین به‌پێناسه‌یه‌كی دیاری كراوه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ین زیاتر لهڕوانگهیهك بخه‌ینه ڕوو ،بۆیه له‌سێ ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه چه‌ند پێناسه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م : پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كان بۆ تیرۆر :
فه‌ر هه‌نگه‌كان چه‌ند پێناسه‌یه‌كیان بۆ تیرۆر كردووه والێره‌دا ئاماژه بهدوانیان ده‌كه‌ین :
1. له‌فه‌رهه‌نگی ( الموسوعه السیاسیه) دا ئاوا پێناسه‌ی تیرۆر كراوه (تیرۆر بریتیه له‌به‌كارهێنان یان هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌به‌كارهێنانی توندوتیژی نایاسایی به‌هه‌موو جۆره‌كانی یه‌وه ، وه‌ك : ڕه‌شه‌كوژی – اغتیال - ،ئازاردان ، كاری تێكده‌رانه ،... له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانجێكی سیاسی دا ، وه‌ك : له‌ناوبردنی گیانی به‌رگری و ڕوخانی وره‌ی دهزگاودامهزراوهكان ،... یان وه‌ك ئامرازێكی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و به‌كارهێنانی توندوتیژی و زۆرداری ،له‌پێناو ملكه‌چكردنی به‌رانبه‌ر بۆلایه‌نی ئه‌نجامده‌ر )16 ، ئه‌وه‌ی واده‌كات كه‌ئه‌م پێناسه‌یه به‌تێروته‌سه‌ل دانه‌نرێت ئه‌وه‌یه كه‌ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر تیرۆری ده‌وڵه‌ت ده‌كاته‌وه، واته ته‌نها پێناسه‌ی ئه‌وجۆره‌ی تیرۆره كهبهتیرۆری ده‌وڵه‌ت ناوده‌برێت ، یان تیرۆری سور ، كه‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت ، چونكه ده‌سته‌واژه‌ی (به‌كارهێنانی توندوتیژی نایاسایی..) ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌یه كه‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی پێ ده‌دات له‌كۆمه‌ڵگه‌دا،بۆئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ملكه‌چ بكات و پرنسیپه‌كانی خۆی بسه‌پێنێت، له‌لایه‌كی تره‌وه ووشه‌ی (نایاسایی) ده‌سته‌واژه‌یه‌كی گشتی ناڕونهوجۆرێك لهلاستیكی تێدایه كه‌حكومه‌ت ده‌توانێت یاسا ده‌ربكات و هیچ به‌هایه‌كی مرۆیی و دادپه‌روه‌ریان تێدا نه‌بێت جێ بهجێیشان بكات له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه و ههرسهرپێچی كردنێكیشی به‌ده‌رچوون له‌یاسا وه‌سف بكات و لایه‌نی ناڕازی یان سه‌رپێچیكار ڕوبه‌ڕوی توندوتیژی نامرۆڤانه ببێته‌وه ، به‌تایبه‌تی له‌سایه‌ی سیسته‌مه دیكتاتۆریه‌كاندا ئه‌م دیارده‌یه بوونی هه‌یه و ده‌بێت.
2. له (فه‌رهه‌نگی سیاسی نوێ) دا به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی تیرۆر ده‌كات كه ده‌ڵێ (تیرۆریزم یان تیرۆریست وه‌سفێكه بۆ كۆمه‌ڵێكی سیاسی كه‌په‌نا بۆ توندوتیژی ده‌بات وه‌ك میكانیزمێك بۆ فشارخستنه سه‌ر حكومه‌ته‌كان لهپێناوئهنجامدانی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی)17 ، ئه‌م پێناسهیهشیان ئاماژه‌یه بۆ تیرۆری تاك و كۆمه‌ڵه‌كان له‌دژی ده‌وڵه‌ت ، واته هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه توندوتیژئامێزانهی كه‌له‌دژی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌درێن له‌لایه‌ن گروپهجۆراوجۆرهكانهوه به‌ئامانجێكی سیاسی ، وه‌ك گۆڕینی كۆمه‌ڵگا به‌ئاراسته‌ی دیدی خۆیاندا به‌به‌كارهێنانی توندوتیژی ، یان هێنانه سه‌ركاری بیروبۆچونێكی سیاسی دیاری كرا‌و ، لێره‌وه ده‌كرێت بڵێین ئه‌م پێناسه‌یه كه‌م و كورتی له‌وه‌دایه كه‌ئاماژه به‌تیرۆری ده‌وڵه‌ت ناكات به‌رانبه‌ر هاوڵاتیانی خۆی ،به‌ڵكو له‌دیدێكی تاك ڕه‌هه‌ندانه‌وه لهدیاردهكه ده‌ڕوانێت .
دووه‌م : پێناسه‌ی سیاسه‌توان و یاساناسه‌كان بۆ تیرۆر :
سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێناسانه‌ی سه‌ره‌وه زۆر كه‌سایه‌تی سیاسی و یاساناس هه‌ستاون بهپێناسهكردنی تیرۆر ، هه‌روه‌ك لێكۆڵه‌ران و كه‌سانی ئه‌كادیمی ئه‌م دیارده‌یه‌یان پێناسه‌كردووه و هه‌وڵی دانانی چوارچێوه‌یه‌كی گشتیان داوه بۆی ،به‌ڵام له‌كۆتاییدا ههرپێناسهیهك و له‌ژێر سایه‌ی ئایدۆلۆژیایه‌كه‌وه كراوه و نه‌یتوانیوه خۆی له‌زاڵبوونی هۆكاره خودیه‌كان ڕزگاربكات و له‌بابه‌تی بوون دووركه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا ئاماژه به‌هه‌ندێك له‌و پێناسانه ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین قسه‌ی خۆمان به‌كورتی له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان بكه‌ین :
1-دكتۆر صڵاح ا‌لدین عامر ، به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی تیرۆرده‌كات كه : (تیرۆریزم بریتی یه له‌به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌لایه‌ن ڕێكخراوێكی سیاسی یه‌وه له‌ڕێگه‌ی ته‌ركیزكردنه‌سه‌ر هاوڵاتیان و خولقاندنی بارودۆخێكی نائاسایی له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجێكی سیاسی )17 ، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌م پێناسه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كهجهختی له‌سه‌ر كاری گروپه‌كان كردووه‌ته‌وه و تیرۆری ده‌ڵه‌تی فه‌رامۆش كردووه ، واته گشتگیرنی یه.
2-دكتۆر محمد شه‌ریف البسیونی ، ده‌ڵێت : (تیرۆر ستراتیژیه‌تی هاندانی توندتیژی یه، كه‌له‌لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات)18 ، له‌م پێناسه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی تاك كراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌كاری ڕێكخراونهكراوه كهسیمایهكی دیاری كاری تیرۆریستی یه ، سه‌ره‌ڕای فه‌رامۆشكردنی ڕه‌گه‌زی ده‌وڵه‌ت كه‌هه‌ندێك جار وه‌ك تیرۆریستێك ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌رانبه‌ر هاوڵاًتیانی خۆی یان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا .
3- الوازی ئاوا پێناسه‌ی تیرۆر ده‌كات : (تیرۆریزم ههرپرۆسهیهكهكهئامانجی هه‌ڵته‌كاندنی بنه‌مای ئابوری و سیاسی ده‌وڵه‌ت بێت)19 ئه‌ولایه‌نه‌ی ئه‌م پێناسه‌یه جه‌ختی له‌سه‌ر كردۆته‌وه ئه‌و پرۆسانه‌یه كه دژی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت ،یان ئاراسته‌ی بنكه ئابوری وسیاسیهكانی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت ،لێره‌دا تیرۆری ده‌وڵه‌تی فه‌رامۆش كردوه له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاونه‌گرتنی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی كه‌ئاسایشی جیهانی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و زیاتر له‌ده‌وڵه‌تێك ده‌گرێته‌وه.
4-جۆرج لافاسێر ، ده‌ڵێت : (تیرۆر بریتیه له‌به‌كارهێنانی بهئهنقهستانهی چه‌ند ئامرازێك بۆ وروژاندنی دڵه‌ڕاوكێ و تۆقاندن له‌پێناوی به‌دیهێنانی چه‌ند ئامانج و مه‌به‌ستێك )20 .
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری ئه‌و پێناسانه‌ی سه‌ره‌وه‌و نزیكه‌ی هه‌موو ئه‌و پێناسانه‌ی تریش بكه‌ین كه‌له‌لایه‌ن تاكه‌كه‌س و ڕێكخراوه‌كانه‌وه بۆ چه‌مكی تیرۆر كراوه ، به‌ڕوونی ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستی و ئه‌نجامه‌ی كه‌هه‌ر یه‌كه و جه‌ختی له‌سه‌ر لایه‌نێك كردووه و گرنگی پێداوه ،لایه‌نه‌كانی تری بابه‌ته‌كه‌ی فه‌رامۆش كردووه یان نه‌یتوانیوه هه‌موو لایه‌نه‌كانی بابه‌ته‌كه به‌باشی بخاته ڕوو ، بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر هۆكار كه‌دیارترینیان ئاڵۆزی بابه‌تی تیرۆر و پێكداچوونی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانه، لێره‌وه ئێمه پێمان باشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانین بگه‌ینه پێناسه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن و پڕاوپڕ و بابه‌تیانه،كهكاڵابهباڵای چه‌مك و دیارده‌ی تیرۆر بێت، باشتر وایه خه‌سڵه‌ت و تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی كرده‌ی تیرۆریستی دیاری بكه‌ین ، كه‌تاڕاده‌یه‌ك ئاسانتره .
خه‌سڵه‌ته‌كانی كاری تیرۆریستی
لێره‌دا ئاماژه به‌چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تێك ده‌كه‌ین كه‌ده‌كرێت كاری تیترۆریستی پێ بناسرێته‌وه و وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ كار‌و پرۆسه تیرۆریستی یه‌كان ته‌ماشایان بكه‌ین ، كه‌لێره‌دا به‌كورتی ده‌یان خه‌ینه‌ڕوو :
1-به‌كار هێنانی ناڕه‌وای توندوتیژی كه‌به‌هۆیه‌وه ماڵ و گیانی به‌رانبه‌ر بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه .
2-بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و كاریگه‌ری خستنه سه‌ر دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكی .
3-ئاراسته‌ی تاكه‌كان یان دامه‌زراوه‌كان یان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ده‌وڵه‌ت بكرێت.
4-تاكێك یان گروپێك پاڵپشت بهدهوڵهتێك ئه‌نجامی بدات ، یان ده‌وڵه‌ته‌كه خۆی ئه‌نجامی بدات.
5-ئامانجی سیاسی یان ئایدۆلۆژی هه‌یه ،یان به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌به‌دیهاتنی ئامانجی كه‌سان یان لایه‌نه‌كانی تر ده‌گیرێته‌به‌ر .
6-دیار ترین خه‌سڵه‌تی تیرۆر ئه‌وه‌یه كه‌جیاوازی ناكات له‌نێوان چه‌كدار و كه‌سانی سڤیلدا و به‌پرنسیپی (الغایه تبرر الوسیله) كار ده‌كات .
7كاری تیرۆریستی به‌شێوه‌ی به‌رنامه بۆ داڕێژراو و (منڤم) ئه‌نجام ده‌درێت .21
سێ یه‌م : پێناسه‌ی یاسای نێو دهوڵًهتی بۆ تیرۆر :
یاسای نێو ده‌وڵه‌تی وه‌ك بنه‌مای په‌یوه‌ندی یه‌كانی نێوان دهولًَهتهكان و ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندی یه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتیانه، له‌بواری تیرۆردا هه‌وڵی زۆری داوه ، هه‌م بۆ پێناسه‌كردنی له‌لایه‌كه‌وه و هه‌میش بۆ گه‌ڕان به‌دوای فاكته‌ره‌كانی و دیاری كردنی جۆره‌كانی تیرۆر و هه‌وڵدان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی له‌بزوتنه‌وه ڕزگاری خوازه‌كانی گه‌لان و ئازادی ویستانی جیهان ،له‌لایه‌كی تره‌وه، بۆیه لێًرهدا به‌كورتی هه‌وڵه‌كانی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی بۆ پێناسه و دیاری كردنی تیرۆر ده‌خه‌ینه ڕوو .
یه‌كه‌م هه‌وڵی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی له‌بواری پێناسه‌كردنی تیرۆردا له‌سه‌ر ده‌می كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان –عصبه‌الامم- بوو ، كه‌له‌ڕێگه‌ی - ڕێكه‌وتن نامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردن و بنه‌بڕكردنی تیرۆر – ه‌وه هات ،كه‌له‌ساڵی 1937 له‌سه‌رده‌می كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لاندا به‌سترا ، ئه‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه هه‌رچه‌نده نه‌كه‌وته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه به‌ڵام له‌ماده‌ی یه‌كه‌می دا هاتووه : (تیرۆر ئه‌و كاره تاوانكاریانه ده‌گرێته‌وه كه‌ده‌بێته هۆی دروستكردنی حاڵه‌تی ترس و تۆقاندن له‌لای چه‌ند كه‌سێكی دیاری كرا‌و یان كۆمه‌ڵه كه‌سێك یان جه‌ماوه‌ر به‌گشتی ) .22
سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مان ئه‌و ڕێكه‌وتن نامه‌یه جۆری كاره تیرۆریستی یه‌كان دیاری ده‌كات ، وه‌ك له‌ماده‌ی دووه‌می دا هاتووه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه :
1-ئه‌و كاره ئه‌نقه‌ستانه به‌تیرۆر داده‌نرێت كه كه‌دژ به ژیان و سه‌لامه‌تی جه‌سته‌و ته‌ندروستی و ئازادی ئه‌م كه‌سایه‌تیانه بێت :
*سه‌رۆكی دهولًَهت یان ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به‌كاروباری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ، یان جێگره‌كانیان .
*هاوسه‌ری ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی خاڵی سه‌ره‌وه .
*ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كهكاروباری ڕه‌سمیان پێ ده‌سپێردرێت له‌كاتی هه‌ستان به‌كاره‌كانیان ڕوبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی كردن ببنه‌وه.
2-زیان گه‌یاندن به‌سامانی گشتی یان تێكدانی سامانی گشتی یان ئه‌و سامانانه‌ی كه‌بۆ به‌ژه‌وه‌ندی گشتی ته‌رخان كراوه و به‌وه‌كاله‌ت به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه‌یه .
3-ئه‌و كاره ئه‌نقه‌ستانه‌ی كه‌مه‌ترسی گشتی دروست ده‌كه‌ن كه‌ڕه‌نگه مرۆڤایه‌تی بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه .
4-یارمه‌تیدان به‌چه‌ك یان دروستكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی زیان گه‌یه‌نه‌ر به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌رتاوانێك له‌و تاوانانه‌ی سه‌ره‌وه . 23
هه‌رله‌میانه‌ی هه‌وڵه‌كانی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی بۆ پێناسه‌ی تیرۆر جارێكی تر له‌ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه هه‌وڵی پێناسه‌كردنی تیرۆر دراوه ، ئه‌ویش (به‌پێی بڕیاری 3034 ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كهپێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكهوتهوه به‌ناوی (لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌تیرۆری نێو ده‌وڵه‌تی) كه‌له‌به‌رواری (18/12/1972) پێكهات به‌ئه‌ندامێتی (35) ده‌وڵه‌ت ، لیژنه‌كه ته‌نها مه‌به‌ستی دانانی پێناسه‌یه‌ك بوو بۆتیرۆر ،له‌مانگی ئابی 1973 ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆمه‌ڵێك پێشنیاری جیاواز خرانه‌ڕو و هه‌رلایه‌نێك جه‌ختی له‌سه‌ر بوارێك ده‌كرده‌وه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی لێی ده‌ڕوانی ، بۆیه له‌كۆتایی دا لیژنه‌كه كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا به‌بێ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌نجام )24 هه‌ر به‌و مه‌به‌سته چه‌ند هه‌وڵێكی تر خراوه‌ته‌گه‌ڕ كه‌ده‌توانین ئاماژه به‌هه‌ندێكیان بكه‌ین ، وه‌ك (ڕێكه‌وتن نامه‌ی ئه‌وروپا بۆ بنبڕكردنی تیرۆر كه‌له‌ساڵی 1977 له‌سویسرا به‌سترا ) 25، به‌ڵام ئه‌میش له‌به‌ر هه‌مان ئه‌و هۆكارانه‌ی پێشتر باسمان كردن شكستی هێنا له‌دانانی پێناسه‌یه‌كی ته‌واو و گشتگیر بۆ چه‌مكی تیرۆر، له‌بری ئه‌وه ئه‌وكارانه‌ی دیاری كرد كه تیرۆر پێكده‌هێنن ،دواین هه‌وڵیش له‌دوای (11/سێپته‌مبه‌ری 2001) بوو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كه‌بڕیاری ژماره (1373) له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌رچوو ، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌یش چه‌مكی تیرۆری به‌نادیاری هێشته‌وه و پێناسه‌ی نه‌كرد )26 واتهلهبهر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی زلهێزه‌كان نه‌یتوانی پێَناسهی تیرۆر بكات به‌ڵك و باسی لهوڕێ و شوێنانه كرد كه‌پێویسته له‌به‌رانبه‌ری بگیرێنه به‌ر .
جۆر و فاكته‌ره‌كانی تیرۆر
جۆره‌كانی تیرۆر
له‌كاتی باسكردنی جۆر و شێوازه‌كانی تیرۆر ، ده‌توانین ئاماژه به زیاتر لهدابهشكردنێك بده‌ین ، واته زیاتر له‌ئاستێكی دابه‌شكردن و بنه‌مایه‌كی پۆلێنكردنی تیرۆر و شێوازه‌كانی كاره تیرۆریستیه‌كانمان هه‌یه، كه‌هه‌ر بۆچونێك له‌وانه له‌سه‌ر ئاستێكی دیار كراوی تایبه‌ت به‌خۆی دابه‌ش و پۆلێنی كردووه ، بۆنمونه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌توانین دابه‌شی بكه‌ین و ئاماژه به‌هه‌ردوو جۆری تیرۆری ناوخۆیی و تیرۆری نَێودهوڵهتی بده‌ین، وه‌له‌سه‌ر بنه‌مای ئامانجی كارهتیرۆریستیهكه ده‌توانین ئاماژه به‌تیرۆری جه‌سته‌یی و تیرۆری مه‌عنه‌وی بكه‌ین ، وه‌چه‌ندان دابه‌شكردنی تری له‌م شێوه‌یه هه‌یه كه‌پێویست ناكات لێره‌دا درێژه‌ی پێ بده‌ین27 بۆیه ئێمه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین دابه‌شكردنێكی فراوانتر بۆ تیرۆر بكه‌ین، به‌پێی ئه‌و واقیعه‌ی كه‌هه‌یه ئاماژه به‌جۆره‌كانی تیرۆر بكه‌ین به‌و شێوازانه‌ی كهپیادهدهكرێت وهبهكورتی لێیان بدوێین ،به‌جۆرێك كه‌سه‌رجه‌م دابه‌شكردنه‌كانی تریش تیایدا جێگه‌ی ببێته‌وه :
1- تیرۆری ئایدۆلۆژی :28
زۆربه‌كورتی له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كهئایدۆلۆژیایهك بسه‌پێنرێت و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بیر و باوه‌ڕو دیدوبۆچونهكانی تر بدرێت، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش هۆكاری ترس و تۆقاندن بگیرێته به‌ر ، ئیتر گرنگ نیه ئه‌م پرۆسه‌یه له‌ژێر چی ناونیشان و ئامانج و درۆشمێكدا ئه‌نجام ده‌درێت ، وه‌ك ئازادی ، یه‌كسانی ، هێنانه‌كایه‌ی دادپه‌روه‌ری،...هتد؛ چونكه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ سڕینه‌وه‌ی فره‌یی و ڕه‌نگاوڕه‌نگی بیر‌و بۆچونهجیاوازهكان و توانه‌وه‌یان لهبۆتهقهیهكدا هه‌وڵێكی تیرۆریستی یه و ده‌كرێت به‌تیرۆری ئایدیاكان ناوی به‌رین كهئایدۆلۆژیایهك به‌به‌كار هێنانی هێز پیاده‌ی ده‌كات .
2- تیرۆری سیاسی :
بریتیه له‌ترساندن و دڵه‌ڕاوكێ دروستكردن له‌لای خه‌ڵك به‌شێوه‌ی گروپ یان تاك ،له‌به‌ر بیروبارهڕی سیاسی جاوازیان ، وه دواتر ڕێگه‌نه‌دان به‌چالاكی سیاسی گروپهجیاوازهكان ،ئه‌م جۆره‌ی تیرۆر زیاتر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پیاده‌ده‌كرێت لهسیتهمهسیاسیه تۆتالیتاره‌كاندا ، كه‌ته‌نها پارت یان گروپی ده‌سه‌ڵاتدار كاروچالاكی ئاشكرای سیاسی ئه‌نجام ده‌دات و هیچ لایه‌نێكی تر بهِرهسمی ئه‌و مافه‌ی پێ‌نادرێت چالاكی ئه‌نجام بدات به‌شداری له‌سیاسه‌تی وڵات‌دا بكات ، هه‌روه‌ها كاروچالاكی گروپه توندڕه‌وه‌كانیش هه‌رده‌چێته ژێر ئه‌م شێوازه‌ی تیرۆره‌وه كه له‌پێناوی ئامانجێكی سیاسی دوور یان نزیكدا كارهتیرۆریستیهكانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن 29، ئیتر دژ به‌ده‌وڵه‌ت بێت یان هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی .
3-تیرۆری جه‌سته‌یی : 30
بریتیه له‌وه‌رگرتنی ژیان له‌به‌رانبه‌ر و مه‌حكومكردنی به‌مه‌رگ له‌ڕێگه‌ی كاری توندوتیژی یه‌وه ، ئیتر له‌وانه‌یه هۆكاره‌كانی جیاوازبن ،گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌سی تیرۆریست له‌م جۆره‌ی تیرۆردا له‌بری له‌ناوبردنی هێماجیاوازهكانی به‌رانبه‌ر، خودی به‌رانبه‌ر به‌جه‌سته‌و رٍۆرحهوهلهناو ده‌بات و به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌ی قبوڵكردنی به‌رانبه‌ری نیه ،پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م جۆره‌ی تیرۆر ده‌كرێت له‌پاشخانی په‌روه‌رده‌یی و فیكری وئایدۆلۆژی تیرۆریستهكهدا بۆی بگه‌ڕێین ، چونكه ترسناكی ئه‌م جۆره‌ی تیرۆر ده‌گاته ئاستێك كه‌كه‌سی تیرۆریست ئاماده‌ی كوشتنی خۆیه‌تی بهمهجێك ببێته‌هۆی كوشتنی نه‌یاره‌كه‌ی، زۆر جار دۆگمایی و دواكه‌وتویی لایه‌نی تیرۆریست هۆكارێكی به‌هێزی پاڵنه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی كاری كوشتن و ڕه‌شه‌كوژی به‌جۆرێك ژماره‌یه‌ك كه‌سانی بێ تاوان ده‌بنه قوربانی و ده‌كه‌ونه به‌رئامانجی كارێكی تیرۆریستانه.
4- تیرۆری نێو ده‌وڵه‌تی : 31
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لێك كاری تیرۆریستی هه‌یه كه‌سنوری زیاتر لهدهوڵتێك ده‌به‌زێنێت و ڕه‌هه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت یاخود ئامانجه‌كانی كاره تیرۆریستی یه‌كان ده‌كه‌ونه ناو زیاتر لهدهوڵهتێكهوه ، وهزیانیشیان بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی یان كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تی دیاری كرا‌و هه‌یه، بۆیه یاسای نێو ده‌وڵه‌تی ئاماژه بۆ جۆرێكی تایبه‌تی له‌تیرۆر ده‌كات به‌ناوی (تیرۆری نێو ده‌وڵه‌تی) ، ئه‌م شێوازه‌ی تیرۆر چه‌ند خه‌سڵه‌ت و بنه‌مایه‌كی دیاری كراوی بۆ دانراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی یه‌وه بۆ ناسینه‌وه‌ی ، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ له‌لایه‌ن (یه‌كێتی نێو ده‌وڵه‌تی بۆیه‌كخستنی یاسای جنائی) پێكهێنراوه ، ئه‌م لیژنه‌یه چوار تایبه‌تمه‌ندی بۆ تیرۆری نێو ده‌وڵه‌تی دیاری كردووه به‌م شێوه‌یه :
ا-كاره تیرۆریستیه‌كه پشێوی و ئاژاوه له‌بواری په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا دروست بكات .
ب- كارهتیرۆریستیهكه كاریگه‌ری بۆ زیاتر له‌ده‌وڵه‌تێك هه‌بێت .
ج- ئه‌نجامده‌رانی كاره تیرۆریستی یه‌كه ده‌ره‌كی بن به‌نیسبه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه‌تیایدا ئه‌نجامدراوه .
د- خۆئاماده‌كردن بۆ كاره تیرۆریستیه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دهوڵهتهبێت كه‌تیایدا ئه‌نجامدراوه .32
هۆكاره‌كانی تیرۆر
هه‌موو كارێك كه‌مرۆڤ ئه‌نجامی ده‌دات وه‌ك چالاكی یه‌كی ژیانی ،ئامانجی خۆی هه‌یه و هۆكاری خۆی له‌پشته‌وه‌یه ، كاری تیرۆریستی و توندوتیژیش به‌ده‌ر لهفاكتهرو پاڵنه‌ر ئه‌نجام نادرێت ، به‌ڵك و چه‌ندین فاكته‌ری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌پشتیانه‌وه‌ن ،كه‌تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئاسان نیه بتوانین په‌ی به‌هه‌مویان ببه‌ین له‌به‌ر زۆری و فره‌یی هۆكار و فاكته‌ره‌كان ، هه‌روه‌ها زۆریش دابه‌شكردن كراوه بۆ ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌پشت تیرۆره‌وه‌ن ، بۆنمونه هه‌ندێ كه‌س له‌باسكردنی هۆكاره‌كانی تیرۆردا ئاماژه به‌فاكته‌ری خۆدی و بابه‌تی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی تر له‌سه‌ر بنه‌مای تر دابه‌شی ده‌كه‌ن و ئاماژه به‌فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی و ده‌رونی...هتد ، ده‌كه‌ن33، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا سه‌ره‌ڕای سود وه‌رگرتن له‌و دابه‌شكردنانه و تێڕوانینیان به‌بایه‌خه‌وه ، پێمان وایه هه‌رجۆرێك له‌جۆره‌كانی تیرۆر فاكته‌رێك یان چه‌ند فاكته‌رێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه‌ده‌بنه پاڵنه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی كاره تیرۆریستیه‌كه ، بۆیه لێره‌دا به‌كورتی ئاماژه به‌هه‌ندێك له‌و پاڵنه‌رانه ده‌كه‌ین كه‌له‌پشتی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌ن :
1- داگیركاری و چه‌وساندنه‌وه34 : كاتێك كه‌گه‌ل ونه‌ته‌وه‌یه‌ك دوچاری پێشێلكاری مافه‌كانی ده‌بێته‌وه و خاك و نیشتمانه‌كه‌یان توشی داگیركاری دێت،وه‌له‌لایه‌ن داگیركا‌ر و سته‌مكارانه‌وه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه ، له‌هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش وه‌ك پێویست ناچێت به‌ده‌م كێشه‌كانیانه‌وه یاخود یاسا‌و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ئاست پێویستدا ناچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و زۆرجار ته‌نها وه‌ك مرهكبی سه‌ركاغه‌ز ده‌مێننه‌وه‌و لهسایهیان دا جۆره‌ها سته‌م و زۆرداری ئه‌نجام ده‌درێت ، ئیتر ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه به‌شخوراوانه ناچار ده‌بن په‌نا وه‌به‌ر كاری توندوتیژی ببه‌ن له‌پێناو سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان ، كه‌زۆرجار لایه‌نی به‌رانبه‌ریان زۆر له‌مان به‌هێزتره و پێوانه‌ی هێزیان زۆر له‌یه‌كه‌وه دوره و وه‌ك و یه‌ك نیه ، به‌ڵام هه‌ڵمه‌ت و كارهتیرۆریستیهكان ئه‌نجام ده‌درێن له‌لایه‌ن تاكه‌كانی ئه‌و گه‌لانه‌وه ته‌نها به‌ئامانجی وروژاندنی ڕای گشتی جیهانی ، وه‌له‌ئه‌نجامدا به‌زیانی هه‌ردوولاو خوێن ڕشتنی بێ تاوانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ندێك جاریش به‌شێوه‌یه‌كی وه‌ها ته‌شه‌نه‌ده‌كات كه ده‌گاته ئاستی ئه‌وه‌ی ئاسایشی جیهان بخاتهمهترسیهوه.
2- فه‌رمانڕه‌وایی تاكڕه‌وانه و نه‌بوونی ئازادی35: كاتێك كهدهسهڵاتێك ڕێگه له‌خه‌باتی مه‌ده‌نیانه ده‌گرێت و ئازادی و مافه‌كان زه‌وت ده‌كات ، ئیتر جه‌هه‌نه‌مێك به‌رپاده‌بێت كه‌سه‌رجه‌م دیدوبۆچونهجیاوازهكان ده‌سوتێنێت ، به‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌ك ده‌سازێت بۆ كاردانه‌وه‌ی توندوتیژئامێزانه به‌رانبه‌ر به‌م ده‌سه‌ڵاته، ئه‌م جۆرههۆكاره له‌سایه‌ی فیكروئایدیا تۆتالیتاره‌كاندا زه‌مینه‌ی له‌باری هه‌یه بۆ سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی .
3- ته‌سك بینی36 : یه‌كه‌مین پرنسیپی گوتاری تیرۆریست پۆلێن كردنی جیهانه به‌هه‌موو ڕهنگاوڕهنگیهكانیهوه بۆ دوو ڕه‌نگی ڕه‌ش و سپی ٍ،ئه‌مه‌ش له‌ساده‌ترین مانایدا كوشتنی سه‌رجه‌م جیاوازیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ دابه‌ش كردنی جیهان بۆ دووبه‌ره و سه‌نگه‌ری دژبه‌یه‌ك ، ئیتر ڕێگای سێ یه‌م جێی نابێته‌وه و ته‌نها دوو ناوههیه كه‌هه‌موو شته‌كانی به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌بن : ڕاستی ڕه‌هاو هه‌ڵه‌ی قوڵ ، بێگومان هه‌تا ئه‌و پێوه‌ره پێوه‌ری كۆمه‌ڵگا بێت زه‌مینه‌ی له‌دایكبوونی تیرۆر و تۆقاندن به‌باشی ڕه‌خساوه ، چونكه به‌پێی ئه‌م پێوه‌ره من له‌دیدی تۆدا هه‌ڵه‌یه‌كی قوڵ و مه‌ترسیدارم و تۆش ڕاستی ڕه‌هات له‌لایه ،ئیتر له‌ده‌ره‌نجامدا حیوارێكی له‌م جۆره دروست ده‌بێت (من ئاماده‌م بتكوژم ئه‌گه‌ر به‌كوشتنی خۆیشم بێت ، چونكهدواجار ههڵهیكم له‌ناو بردووه) .
4- بڕوانه‌بوون به وتووێژ و دایه‌لۆگ : زۆربه‌ی جار تیرۆر و توندوتیژی زاده‌ی ئه‌و كات و ساته‌یه كهبواریك بۆ گفتوگۆكردن و‌لێك حاڵی‌بوون نامێنێته‌وه ،له‌م باره‌یه‌وه بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی (پۆڵ ڕیكۆر) ده‌ڵێت : (له‌هه‌رجێگه‌یه‌ك زمان ئاماده‌گی خۆی له‌ده‌ستدا ئیتر ئه‌گه‌ری ئاماده‌یی توندوتیژی گه‌وره‌یه‌و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ركاتێك زمان ئاماده‌گی ته‌واوی هه‌بوو ئه‌وه ئه‌گه‌ری ئاماده‌بوونی توندوتیژی لاوازه)37، بێگومان زمان لێره‌دا ئاماژه‌یه بۆ گفتوگۆكردن و له‌یه‌كتر گه‌یشتن ،مانای هه‌بوونی فه‌زایه‌ك بۆپه‌یوه‌ندی كردن و ڕاده‌ربڕین و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا و گومان كردن له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خۆیان وه‌ك حه‌قیقه‌تێك نیشان ده‌ده‌ن ، واتا هێزی تیرۆریست وهێزپهرست و توندوتیژ زمانیان نیه و نایانه‌وێت و نازانن گفتوگۆ بكه‌ن .
5- ڕاگه‌یاندن : ڕاگه‌یاندن به‌گشت جۆره‌كانی بینراو و بیستراو و خوێندراو و هه‌روه‌ها ئه‌لیكترۆنیشه‌وه ،وه‌ك هۆكارێكی كاریگه‌ر له‌بواری تیرۆردا ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت ، لێره‌دا ته‌نها ئاماژه به‌ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین له‌بواری په‌ره‌دان به‌كاره تیرۆریستیه‌كان ، له‌م باره‌یه‌وه (ڕۆدۆڤ لیڤ) سپۆڕی بواری توندڕه‌وی له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێ كاریگه‌ری ڕاگه‌یاندن لهپهرسهندنی تیرۆردا له‌م خاڵانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت : 38
ا- هاندانی جه‌ماوه‌ر بۆپێكهێنانی گروپی توندڕه‌و و تیرۆریستی ،كه‌ئه‌م كاره وایان لێده‌كات پیلانی باشتر دابنێن.
ب- هێشتنه‌وه‌ی ناوی ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له‌به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر ،كه‌واده‌كه‌ن تێبینی هه‌ڵه له‌لای جه‌ماوه‌ر دروست بكه‌ن.
ج- هانی گروپهبچوكهكان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كاری گه‌وره‌تر .
ئه‌مانه به‌شێك بوون له‌و هۆكارانه‌ی كه‌له‌پشت كار‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌ن و ده‌بنه هۆی فراوان بوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م كارانه ،كه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه هۆكاری تریش هه‌یه وه‌ك : په‌رچه‌كردار و هۆكاری ئابووری و نادادی كۆمه‌ڵایه‌تی و....هتد.
چاره‌سه‌ریه‌كانی تیرۆر
به‌بڕوای ئێمه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر دیارده‌یه‌كی خراپ و ناته‌ندروست له‌كۆمه‌ڵگادا و بنه‌بڕكردنی ، ده‌بێت له‌هۆكار و پاڵنهرهكانیهوه ده‌ست پێبكرێت وسه‌رجه‌میان بنه‌بڕبكرێت یان لانی كه‌م كه‌م بكرینه‌وه ،لێره‌دا هه‌ندێك لهوچارهسهرانه ئاماژه پێده‌كه‌ین كه توێژه‌ران و لێكۆڵه‌رانی ئه‌م بواره ئاماژه‌یان پێداوه و ده‌ستنیشانیان كردووه :
1-له‌ڕوی یاسای نێو دوڵهتیهوه هه‌وڵی پێناسه‌كردنی تیرۆر بدرێت و یاسای نێو ده‌وڵه‌تی به‌رپرسیاره له‌هێنانه كایه و دانانی پێناسه‌یه‌كی گشتگیر و تێر‌و ته‌سه‌ل و ڕون وئاشكرا بۆی ، كه به‌ڕۆشنی سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌كانی تیرۆر دیاری بكات و له سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی خه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌لان جیای بكاته‌وه39 ، به‌مه‌ش ڕێگه ده‌گرێت له چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لان به‌ناوی به‌گژداچونه‌وه‌ی تیرۆر وه .
2- هێزی ته‌واو بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تی بگێڕدرێته‌وه : واته ڕێگه خۆش بكرێت بۆ گه‌ل و نهتهوهستهم دیده‌كان بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئاشتیانه‌وه بگه‌نه مافه‌ڕه‌واكانی خۆیان ، له‌سایه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ڕێگه لهستهمكاری و زۆرداری بگیرێت .40
3- له‌ناوبردن و نه‌مانی ڕژێمه تۆتالیتار‌و تاك ڕه‌وه‌كان، وه ڕێگه‌دان به‌ئازادی یه گشتی یه‌كان و دابینكردنی مافی هاوڵاتیان و چه‌سپاندنی پرنسیپی هاوڵاتیبوون و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو جیاكاریه‌ك، وهگهڕانهوهی شه‌رعیه‌ت بۆ سیستهمهسیاسیهكان .41
4- بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆحی لێكبوردن و كرانه‌وه له‌فیكر و بۆچون دا و ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دایه‌لۆگ و دواتر په‌ره‌دان به‌كلتوری گفتوگۆ و لێكتر حاڵی بوون و یه‌كتر قبوڵكردن له‌بری په‌نابردن بۆ شه‌ڕ و توند تیژی و تیرۆر و تۆقاندن .
5- هه‌وڵی قه‌ره‌باڵغكردنی به‌ره‌ی تیرۆر نه‌درێت : به‌ڵك و به‌رده‌وام هه‌ڵی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و توندكردنی به‌ره‌ی دژبه‌تیرۆر و كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌دژی توندوتیژی بخرێته‌گه‌ڕ و په‌ره‌ی پێبدرێت .
ئــه‌نــجــام
له‌دوای دیاری كردنی چه‌مك و واتای تیرۆر ،وهخستنهڕووی زۆرێك له‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌دراون له‌پێناو دانانی پێناسه‌ی تیرۆر و دیاریكردنی هۆكاره‌كانی ، به‌م ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه گه‌یشتین :
1- تیرۆر دیارده‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه ، به‌جۆرێك كهزهحمهته بتوانرێت جیاكاری بكرێت له‌نێوان جۆره‌كانی تیرۆر و دیارده‌گه‌لی تری وه‌ك خه‌باتی ڕزگاری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی .
2- به‌رژه‌وه‌ندی به‌یه‌كداچووی زلهێزه‌كان یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی پێناسه‌نه‌كردنی تیرۆر و دیاری نه‌كردنی ته‌واوه‌تی چه‌مكه‌كه ، چونكه هه‌رلایه‌نه و له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیه‌وه ته‌ماشای ده‌كات ، به‌جۆرێك ئه‌وه‌ی لایه‌نێك به‌تیرۆری داده‌نێت و ناوی ده‌بات لایه‌نێكی تر به‌خه‌باتی پیرۆزی داده‌نێت ، ئه‌مه‌ش بابه‌ته‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات .
3- تیرۆر دیارده‌یه‌كی نوێ نیه ، به‌ڵك و له‌مێژه له‌فۆڕمی جیاوازدا هه‌بووه ، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی و پیاده‌كردنی وه‌ك دیارده‌یه‌ك به‌مه‌رامی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆشۆڕشی فه‌ره‌نسی و سه‌رده‌می ئه‌و شۆڕشه و قۆناغه‌كانی دواتر .
4-قبوڵ نه‌كردنی به‌رانبه‌ر و دۆگمایی له‌بیر و هزردا یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی به‌ره‌و توندوتیژی چوون و له‌ناوبردنی به‌رانبه‌ر ، وه‌هه‌ركاتێك گفتوگۆ ڕه‌ت كرایه‌وه زه‌مینه‌ی تیرۆر ده‌ڕه‌خسێت و له‌بارده‌بێت .
5-سته‌م و زۆرداری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌تیرۆری دهولًَهت یان تیرۆری سور ناوده‌برێت و یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی تیرۆر بۆناوكۆمهڵگه .
6-گه‌ڕانه‌وه‌ی هێز بۆیاسای نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی فیعلی ،گه‌ره‌نتیه‌كی باشی پێدانی مافی گه‌لانه ، به‌مه‌ش هۆكارو پاڵنهرێَكی گه‌وره‌ی تیرۆر و توندوتیژی له‌ناو ده‌برێت .
7-تیرۆر له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا وه‌ك دیارده‌یه‌كی جیهانی به‌دیاركه‌وتووه و مه‌ترسی بۆسه‌ر جیهان هه‌یه به‌گشتی ، له‌به‌رئه‌وه پێویستی به‌هه‌وڵ و كۆششی جیهانی و نێو ده‌وڵه‌تی هه‌یه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردن و ڕێگه‌گرتن له‌تیرۆر .
8-به‌بڕوای ئێمه ده‌كرێت بۆ ناسینه‌وه‌ی كاری تیرۆریستی په‌نا وه‌به‌ر ویژدان ببرێت ، سه‌ره‌ڕای پێوه‌ره‌كانی تر، چونكه هه‌ركارێك به‌شێوه‌ی دڕندانه و به‌بێ جیاوازی خه‌ڵكی سڤیل و عه‌سكه‌ری و منداڵ و ژن و گه‌نج و... هتد ، كرده ئامانج ئه‌وه بێ دودڵی به‌تیرۆر داده‌نرێت ،ئیتر هه‌ركه‌س بیكات و له‌هه‌ركوێ بكرێت و بهههرئامانجێك بكرێت و ههرجۆرهئامرازێكی تیادا به‌كار بهێنرێت ، هیچ پاساوێكی نیه.
9-به‌ڕای ئێمه ده‌بێت ته‌ماشای هۆكار بكرێت نه‌ك ئامانج ، واته سه‌ره‌ڕای هۆكاره‌كان نابێت په‌نا وه‌به‌ر تیرۆر ببرێت و ئهمهشهرعیهت به‌كاره‌كه نادات باكارهكه پیرۆزیش بێت ،چونكه هۆكاره‌كه نا ڕه‌واو نادروسته.
په‌راوێزه‌كان
1.تۆفیق عمر و ئه‌وانی تر ،تیرۆریزمی نێو ده‌وڵه‌تی وه‌ك تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی ، له‌بڵاوكراوه‌كانی مه‌كته‌بی بیروهۆشیاری (ی.ن.ك) چاپی یه‌كه‌م ،سلێمانی ، لاپه‌ره (18) .
2.دانا عبدالكریم ، بنه‌ره‌تی چه‌مكی تیرۆر و خه‌سڵه‌ته‌كانی ، گۆڤاری بیر‌و هۆشیاری ، ساڵی یه‌كه‌م ،2002 ژماره(1) ، لاپه‌ره (1511).
3.د.سهێل فتلاوی ، الارهاب والارهاب الدولی ،دار الشۆون الپقافیهالعامه ، گبعه الاولی ، بغداد 2002 ، صفحه (14 و 15) .
4.عبدالسلام المدنی ، ماهو الارهاب ، مگبعه زانین ، بدون سنه الگبع ، صفحه 19 .
5.د. سهیل الفتلاوی ، هه‌مان سه‌رچاوه ی پێشوو ، لاپه‌ره (369 – 370) .
6.د.محمد هه‌مه‌وه‌ندی ،الارهاب ، الدوله بین الحقیقه والاوهام ،گۆڤاری (هودی) ژماره 5 ساڵی دووه‌م لاپه‌ره(91) ،سه‌نته‌ری هودا ده‌ریده‌كات.
7.د. سهێل الفتلاوی ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، لاپه‌ره (371) .
8.دانا عبدالكریم ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، لاپه‌ره (155) .
9.دانا عبدالكریم ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، هه‌مان لاپه‌ره .
10.مه‌ریوان ووریا قانع ، روداوه‌كه‌ی هه‌ولێر، رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ، ژماره (162) ساڵی سێ یه‌م ،ژماره رۆژی 25/2/2004 .
11.دانا عبدالكریم ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، لاپه‌ره ( 156) .
12.كامه‌ران حمه سه‌عید ...، فه‌نده‌مێنتالیزم ، چاپخانه‌ی ره‌نج ، چاپی یه‌كه‌م ، 2003سلێمانی ، لاپه‌ره (38).
13.كامه‌ران حمه سعید ... هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، لاپه‌ره (61 و 62) .
14.دانا عبدالكریم ...هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، لاپه‌ره (157) .
15.هه‌مان سه‌رچاوه و هه‌مان لاپه‌ره .
16.عبدالوهاب الهیاكلی واخرون، الموسوعه السیاسیه ، مۆسسهالعربیه للدراسات والنشر ـالگبعه الربعه1999 ،بدون مكان الگبع ،مجلدلاول ،صفحه ( 153) .
17.تۆفیق عمر و هاورێكانی ...،مه‌هان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ،لاپه‌ره (24).
18.دانا عبدالكریم ،... هه‌مان سه‌رچاوه ، لاپه‌ره (159) .
19.تۆفیق عمر و هاورێكانی ،هه‌مان سه‌رچاوه ، لاپه‌ره (27) .
20.دانا عبدالكریم ، گۆڤاری بیروهۆشیاری ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، لاپه‌ره (160)
21.دانا عبدالكریم ، هه‌مان سه‌رچاوه و هه‌مان لاپه‌ره .
22.د. احمد محمد رفعت و د.صباح بكر الگیار ، تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ، وه‌رگێرانی كوێستان جمال ، چاپی یه‌كه‌م ، سلێمانی 2004 لاپه‌ره (25 – 27 ) .
23.به‌ختیار احمد ، تیرۆر و یاسای نێو ده‌وڵه‌تان ، گۆڤاری بیروهۆشیاری ، ساڵی یه‌كه‌م ژماره – 1 – لاپه‌ره (169 - 170) .
24.به‌ختیار ئه‌حمه‌د .... هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، لاپه‌ره (170) .
25.د.امیل یازجی و د.محمد عزیز شكری ، الارهاب والنڤام العالمی الراهن ، گبعه الاولی ، دار الفكر ، دمشق ، 2002 ، صفحه (185) .
26.د. احمد محمد رفعت و د. صاڵح بكر الگیار ، المصدر السابق ، صفحه (185) .
27.عبدالقادر شه‌شۆیی ، خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆبریاری 1373 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، گۆڤاری ، هودی ، ساڵی دووه‌م ، ژماره (5) ، لاپه‌ره (149) .
28.انڤر : د. امیل یازجی و د. محمد عزیز شكری ، المصدر السابق ، صفحه (21 و 22) وایچا (121 و 124) .
29.شوان رابه‌ر ، ئه‌مریكا له‌پێناو جیهانگه‌رایی بوبهتاكهتیرۆریزم ، گۆڤاری هودا ، ژماره (5) ساڵی دووه ، لاپه‌ره (162) .
30.عبدالسلام المدنی ، ماهو الارهاب ؟ ، المصدر السابق ، صفحه (27) .
31.شوان رابه‌ر ، ئه‌مریكا له‌پێناو جیهانگه‌رایی بوبهتاكهتیرۆریزم ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، لاپه‌ره (166).
32. د. احمد رفعت و د. صالح الگیار ...... هه‌مان سه‌رچاوه ، لاپه‌ره (158)
33.به‌ختیار احمد ، تیرۆر و یاسای نێو ده‌ڵه‌تی ، هه‌مان سه‌ر چاوه ، لاپه‌ره (172) .
34.بنواره : شوان رابه‌ر ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، لاپه‌ره (162) .
35. د. احمد رفعت و د.صاڵح بكر الگیار ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ، لاپه‌ره (251)
36. عبدالسلام المدنی ، ماهو الارهاب ؟ .....االمصدر السابق ،صفحه (28) .
37. جه‌مال حسێن ، گوتاری ئیرهاب ،جومگهفیكریهكان ،گۆڤاری بیر‌و و وشیاری ، ژماره (1) ساڵی یه‌كه‌م ، 2002 ،لاپه‌ره (180)
38. مه‌ریوان وریا قانع .......هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو .
39. هونه‌ر ِهسوڵ ، په‌یوه‌ندی نێوان راگه‌یاندن و دیارده‌ی تیرۆر و توندرهوری ، كوردستانی نوێ ،ساڵی یازده‌یه‌م ، ژماره(3303) رۆژی(26/2/2004) لاپهرهِ(7) .
39. د.احمد محمد رفعت ود.صاڵح بكر الگیار ، تیرۆری نێو ده‌وڵه‌تی ، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ،لاپه‌ره (119) .
40.هه‌مان سه‌رچاوه و هه‌مان لاپه‌ره .
41. عبدالسلام المدنی ، ماهو الارهاب ؟ ، المصدر السابق ، صفحه (20) .
سه‌رچاوه‌كان
یه‌كه‌م سهرچاوهكوردیهكان :
1- تیرۆریزمی نێو ده‌وڵه‌تی ، نوسینی : تۆفیق عمر علی ،سامان احمد و زانا جلال ، له‌بڵاوكراوه‌كانی مه‌كته‌بی بیروهۆیاری (ی.ن.ك) ،چاپی یه‌كه‌م ، سلێمانی ساڵی 2003 .
2- تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ، نوسینی : د.احمد محمد رفعت و د.صاڵح بكر الگیار ، وه‌رگێڕانی كوێستان جه‌مال ، له‌بڵاوكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ، چاپی یه‌كه‌م ، سلێمانی 2003 .
3- فه‌نده‌مێنتالیزم ، نوسینی : كامه‌ران حمه‌سعید ، له‌بڵاوكراوه‌كانی چاپخانه‌ی ڕه‌نج ، چاپی یه‌كه‌م ، سلێمانی 2003 .
دووه‌م : سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه‌كان :
1- اڵارهاب واڵارهاب الدولی ، تألیف : د.سهیل حسین فتلاوی ،من منشورات دار الشۆن الپقافیه ، الگبعه اڵاولی،بغداد2002 .
2- اڵارهاب الدولی والنڤام العالمی الراهن ، تألیف : د.أسیل یازجی و د.محمد عزیز شكری ،من منشورات دار الفكر ،الگبعه اڵاولی ، دیمشق 2002 .
3-ماهو الارهاب ؟ ، تألیف : عبدالسلام المدنی ، مگبعه زانین ،الگبعه اڵاولی بدون مكان وسنه الگبع .
4-الموسوعه السیاسیه ، تألیف : د.عبدالوهاب الهیاكلی وأخرون ،من منشورات المۆسسه العربیه للدراسات والنشر ، الگبعه الرابعه 1999 بدون مكان الگبع .
سێ یه‌م : گۆڤاره‌كان :
1- گۆڤاری بیروهۆشیاری ، گۆڤارێكی فیكری وه‌رزی یه مه‌كته‌بی بیروهۆشیاری (ی.ن.ك) ده‌ری ده‌كات ، ژماره (1) ، ساڵی یه‌كه‌م ، شوباتی 2002 .
2- گۆڤاری هودا ،گۆڤارێكی وه‌رزی سیاسی گشتی یه، سه‌نته‌ری هودابۆلێكۆڵینهوهی سیاسی وستراتیژی به‌كوردی و عه‌ره‌بی ده‌ری ده‌كات ،ژماره (5) ساڵی دووه‌م 2002 .
چواره‌م : ڕۆژنامه‌كان :
3- كوردستانی نوێ ، ڕۆژنامه‌یه‌كی سیاسی ڕۆژنانهیه ،یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ریده‌كات ، ژماره(3303)له(26/2/2004) .
4- هاوڵاتی ، ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌هلی ئازاده ، چاپخانه‌ی ڕه‌نج ده‌ریده‌كات ، ژماره (162) له (25/2/2004) .