شیعر، ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵسووكه‌وتی دهورهجۆراو جۆره‌كانی مێژووه، قاڵب وناوه‌ڕۆكی شیعر، بێژه‌ری به‌سه‌رهاته‌كانی تافی خۆی، بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و....وهه‌روه‌ها بیروبڕوای قوڵایانهزۆكی ههردهورهوبهشێكی مێژوویه.
شیعر درۆیهكهحهقیقهتێكی نهێنی ونهبێژراوی لهدڵادایه وئهوحهقیقهتهنهێنی ونهبێژراوه، مێژوویه.مێژوویه‌ك كهڕاستهقینهیهو له‌هه‌ركوێ كهشوێن پێ یجهعل لهبهرخو فرۆشی وتهمهلۆق،مه‌دح یان ترس و دڵه‌ڕاوكێ یتێدا بێ خۆی ڕسواییهكهی هاوارده‌كاو ئهیدركێنی.
واقعیه تێكه له‌بیرو بڕوا و بۆچونی ئه‌ندێشه‌ی كۆمهڵاَیهتی كهحهقیقهتێكی له‌سه‌رزاره و به‌وه‌ی ده‌توانین ((شیعر))،((شیعار))و((شعور))لێك جیابكه‌ینه‌وه.
له‌سه‌رئه‌م بڕوایه و باوهڕبهڕاست بێژی شیعری، ههڵاسوكهوتهكانی قاڵب و ناوه‌ڕۆكی شیعر له‌درێژای ههڵاسووكهوتهكانی مێژووی لێك ده‌ده‌ین وله‌باری ((ڕه‌وان ناسی)) ((مێژووی)) ((جوغرافیایی))، ((سیاسی))و.... به‌سه‌رهاتی شیعر، ناوهڕۆك وقاڵبی نوێ یان ئازاد له‌زمانی شیعرهوهدهبیسین. دیاره كه‌شیعر له‌ڕابردوودا ئامڕازێكی((ئێرتزاق))و((ته‌زریق)) بووه، ئێرتزاق له‌باری پیشه‌ی شاعیرییهو ته‌زریق له‌به‌ر ته‌زریقی عهناسوروبنهمای شیعری پاشا‌كان وئهدێشهو بیر وبڕوای شایانه ئه‌وه‌ش به‌هۆی تان و پۆی سیاسی –حكومه‌تی وپشتیوانی پاشا‌كان بوو له‌شیعر و شاعیربۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه كانی خۆیان.
شاعیره‌كانیش بۆ گه‌یشتن به‌و پله‌و پایه‌و ده‌رباری بوون و گه‌یشتن به پله‌و پایه‌ی ماڵێكی باش خه‌ریكی ((ڕیقابهت و سبقه‌ت)) بوون و شیعره‌كانیشیان له ڕێگای بارودۆخی دهرباریوڕهزامهندی پاشا‌كان كرانه‌وه‌ی ده‌ركی خه‌زێنه‌و له ڕێگای بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی پاشا‌كان جاری.
به‌و بۆنه‌وه شیعره‌كانیان له باری كۆمه‌ڵایه‌تی بیر‌و بۆچونی مرۆڤایه‌تی زۆر پڕنی یه, زیاتر لایه‌نگری پاشا‌كان و ڕه‌زامه‌ندی پاشاكانه. ته‌نانه‌ت كاتێ گه‌وره‌ترین شاعیره‌كانیش ده‌ستیان كردووه به‌نوسین یان به سفارشی شاكان بووه یان تحت الحمایهی ئه‌وان و ئه‌گه‌ر له لایه‌ن خۆیانه‌وه نوسیویانه دیسان بۆ به‌ده‌س هێنانی پاداشێكی شاهانهبووه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بابهرچاوگرتنی بارودۆخی ئه‌و سه‌ر ده‌مانه و پیشه‌ی شاعیری له پیش چاو ده‌گرین و به‌یانی ئه‌م حه‌قانیه‌ته به مانای بێ بایه‌خ كردنی نوسراوه‌كانی ئه‌و نوسه‌رانه نییه به‌ڵكو بۆچوون و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی میژوویی یه له باری فه‌رقی ((شیعری ده‌رباری)) و ((شیعری مرۆڤایه‌تی)) و به‌سه‌رهاته‌كانی شیعر له باری فۆرم, قاڵب و ناوه‌ڕۆكی ئه‌واندا و ئاماژه به‌وی كه ئافه‌تی ته‌مه‌لوق خۆفرۆشی, ترس و له‌ئاكامدا مه‌دح, به‌ژن و باڵای شیعری ڕابردووی هه تا چه‌ند داڕزاندووه و ئه‌ده‌بیاتی دوور له خه‌ڵك بووه.
هه‌رچه‌ند كه هه‌بوونی بنكه و ناوه‌ندێ بۆ نوسه‌ران و شاعیران له هه‌ر حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگایه‌كدا زۆر پیویستی بووه و له ئامرازه گرینگه‌كانی ریاسه‌ت و حكومه‌ت بووه و له هه‌ڵسه‌نگاندن له گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا به ڕابه‌ری له‌گه‌ڵا ڕیسانه جه‌معی یه‌كان وه‌كو ته‌له‌فزیۆن, ڕۆژنامه‌و...ده‌كا به‌ڵام جێ گیربوونی ئه‌م ناوهندو بنكه ئه‌ده‌بیانه له ده‌رباردا, بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی, له فێركاری یه پێویستیه‌كان بێ به‌ش بمێنێته‌وه‌و له لایه‌كی تریشه‌وه, زاڵ بوونی بارودۆخی ده‌رباری به‌سه‌ر شیعری ده‌رباری, له فازی هائێكی قورس, پڕپێچ و قه‌مچ و قاڵب گه‌لێكی (( صعب الوصول)) و دێر ده‌ست كه‌وت. به جۆرێك كه ئه‌م رقابه‌ت و فه‌زڵ فرۆشیه‌ی شاعیرانه بۆ جێگیر بوونیان له ده‌رباری پاشا, له ئاكامدا له قاڵبه معیاری((قه‌سیده)) وه‌كو كۆنكوره شیعری ده‌رئه‌كه‌وێ. ئه‌م بارودۆخه هێنده به سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا زاڵ بوو كه له پاش هێرشی مه‌غۆله‌كانه‌وه كه ده‌رخستنی شیعری له دهربارهوه به دوا بوو وه وورده وورده شیعره‌كان بوو به مرۆڤایه‌تی, دیسان هه‌ر به‌رده‌وام شیعره‌كان وه‌كو تابلوه شیعریه‌كی جوان به‌ڵام تهسهنوعی , پڕ قێچ و قه‌مچ و بێ ناوهڕۆك, تهعقیدی له فزی و معنوی ده‌بینرێ و ده‌گه‌ین به نه‌زۆكی ئه‌ده‌بی و موعه‌ممای ئه‌ده‌بی كه نیشانده‌ری بارودۆخی ته‌سه‌نوع گرایی شاعیره‌كان و عه ناسۆری شیعری شه‌و سه‌رده‌مه‌یه .
له پێچ و قه‌مچی ڕۆژمێری ئێران‌دا چه‌ند خاڵی گرنگ ده‌بینرێت كه كاریگه‌ریه‌كی زۆریان بووه له‌سه‌ر شیعر‌و گۆرانكاری شیعری كه بریتین له:
1- كاریگه‌ری ئیسلام به‌سه‌ر شیعردا.
به‌هاتنی ئیسلام, شیعری ئێران كه به‌ر له ئیسلام هجائی واته بركهیی بوو, بوو به عه‌روزی. له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌بۆنه‌ی پاراستنی زمانی قورئان, ته‌فهیم و ته‌فسیری مهفاهیمیهكانی قورئان و حه‌دیسه‌كان, هه‌روه‌ها په‌ره پێ دانی زمانی و ته‌قویه‌ت تهغزیهیهی له لایه‌ن حاكمهكانهوه, به‌نێوی زمانی قورئان, شاهێدی تاڵترین بارودۆخین, چونكه ئه‌م بارودۆخه بووه هۆی وێران كردنی زمانه‌كانی ئێرانی به تایبه‌ت فارسی به‌م جۆره و به میحوهریهت په‌یدا كردنی زمانی عه‌ره‌بی له ئاكامدا بووه هۆی هه‌ڵمه قوت كردنی فه‌رهه‌نگی ئێران. به جۆرێ له نوسینی كتێبه‌كانه‌وه هه‌تا نوسینه خۆماڵی و ڕۆژانهكانیش له لایه‌ن نووسه‌رانه‌وه بووه عه‌ره‌بی, له قاڵبه شیعریه‌كان, كێشه‌ی شیعر‌و عه‌روز هه‌تا ناوه‌ڕۆكی شیعره كان ودیكهی كتێب و نوسراوه‌كان هه‌موو بێژه‌ری ئه‌م به‌سه‌رهات وكاریگه‌ری و حه‌تتا ته‌قلیده ههتارادهیهك كه‌له‌وسه‌رده‌مه‌دا گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی نوسه‌رانی ئیران هه‌موو به‌عه‌ره‌بی نوسرابوو لهدووایدابهرهبهرهكران به‌فارسی وه‌هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن بزافی عیلمی ئه‌ده‌بی فارسی یه‌وه كهلهههوهڵی قه‌ڕنی پێنجه‌م دا له‌لایه‌ن((ئه‌بوره‌یحان بیروونی))،((ئهبوعهلیسینا))وشاگردهكانی وان دا ده‌سی پێ كردبهرهبهرهنوسین یكتێب به‌فارسی دیسان ده‌سپێكرا.
2-عه‌ره‌ب به‌نێوی ئیسلامه‌وه
له‌پاش ئیسلام عه‌ره‌ب به‌نێوی ئیسلامه‌وه بیر‌و ئه‌ندێشه تایبه‌تی یه‌كانی خۆیان له‌قاڵبی په‌یامی وه‌حی دابه خه‌ڵكی ڕادهگهیاندو به‌و جۆره بناغه‌ی بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان له‌سیاسه‌ت و ههمووبوارێكدا به‌نێوی مه‌فاهیمی تازه‌ی ئیسلامی بهسهرفهرههنگ و زمانه‌كانی ئیران‌دا زاڵ ده‌كرد چونكه نیوی ئیسلامی له‌سه‌ربوو، كه‌س نه‌یده‌وێرا ڕه‌دی بكاته‌وه و بهوجۆرهتۆزی فه‌رامووشی له‌سه‌ر زمانه‌كان وفهرههنگه كانی دهوروبهردهنیشت.
3-هێرشی مه‌غۆله‌كان
هێرشی مه‌غۆله‌كان كهلهپڕ ئاژاوه ترین سه‌رده‌مه‌كانه، له‌ڕاستیدا ((شارستانیه‌ت))و مه‌ده‌نیه‌تی ئیران و ده‌وروبه‌ری پێش هێرشی مه‌غۆلی كرد به‌وێرانی، ده‌ربه‌ده‌ری،نهداریو تێك شكان و بچڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی-فه‌رهه‌نگی یه‌كی تاڵ كهدهسكردی ئهوهێرشهیه له‌دوای قه‌ڕنی هه‌شتادا له‌ژیانی مادی‌و مه‌عنه‌وی دا پێش چاو ده‌كه‌وێ.
له‌كاریگه‌ری یه‌كانی ئه‌و هیرشه ده‌توانین ئاماژه بكه‌ین به پچڕانی په‌یوه‌ندی به‌ر له هێرشی مه‌غۆل و پاش هێرشی مه‌غۆل, وێران بوونی زمانی ئه‌ده‌بی و له بیرچونه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی میللی و عیلمی دا ڕوخاندنی فه‌رهه‌نگ و تهمهدۆنی ئێرانی, به‌ڵام توانی كاریگه‌ریه‌كی گرنگی له سه‌ر شیعر ببێ, كه بوو بهبناغهیهك بۆ شیعری ئینتقادی له شیعری شاعیران‌دا وه‌كو(( ابن یمین)), ((سیف فرغانی)), ((اوحدی مراغه‌یی)), ((سعدی)), ((حافز)) و به‌تایبه‌ت (( عبید زاكانی)) و به جۆره شیعر, به ڕوخانی بناغه‌ی ده‌سه‌ڵات داری پاشا‌كان له‌ده‌رباری هاته‌ده‌ر و بوو به مرۆڤایهتیو((خهڵكێنی)).
4- ئینقلابی مه‌شروتیه‌ت.
له ده‌وره‌ی مه‌شروتیه‌تدا, ئاشنا بوونی ڕۆشنبیرانی ئێرانی له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری تازه‌ی شیعر, بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وروپیه‌كان و ده‌ركه‌وتنی تهزادهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان و وان,
دامه‌زراندنی چاپه‌مه‌نیه‌كان, بڵاوكردنه‌ی ئه‌ندێشه‌ی ئازادی خوازی و دامه‌زراندنی (( دار الفنون))و ووشیار بوونه‌وه ی خه‌ڵكی به‌هۆی كتێب و ڕۆژنامه‌كان و.... بوو به هۆی دانانی بناغه‌ی (( نێهزه‌تی مه‌شروتیه‌ت كه گۆڕانكاری كانی شیعری نوێی فارسی له‌وێ سه‌رچاوه ده‌گرێ.
له ئاوا بارودۆخێكدا, شیعری فارسی ڕێگایه‌كی تازه‌ی دۆزیه‌وه و ووتارو ناوه‌ڕكی تازه‌ی سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینتقادی ڕه‌نگ و بۆنێكی تازه‌ی پێ به‌خشیهه‌روه‌ها نزیك بوونه‌وه‌ی له زمانی ((وتاری))و ڕژانه یان بازاڕانه‌ی خه‌ڵكی,بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌واوی خه‌ڵكی له‌و شیعرانه و له بیر و ئه‌ندێشه, تێبگه‌ن و هه‌موو كه‌س بتوانن به‌شدار ببن وه به‌و جۆره ده‌بینین كه ساده‌و ساكار بوون و ڕه‌نگ و بۆنی سیاسی- كۆمه‌ڵایه‌تی ئینتقادی له تایبه‌تمه‌ندی یه‌كانی شیعری ئه‌و چه‌رخه‌یه.
به‌سته‌كان، سروده‌كان، موستهزادهكان و زۆربه‌ی ئه‌وشیعرانه‌ی كهڕووداوهكانی ڕۆژیان ڕادهگهیاندو به‌هۆی ((قافیه)) وهبه((شیعری ڕۆژنامه‌ی)) ناویان لێده‌برا به‌ته‌واوی كاریكه‌ری و گرینگ بونیان نه‌یان ده‌توانی جێگای شیعره پڕ‌و به‌تینه‌كانی شاعیره به‌ناو بانگه‌كان بگرنه‌وه.
هه‌ركه‌س به‌حه‌زی خۆی له‌ڕێگایه‌كی تازه ده‌گه‌ڕا بۆدركاندن و ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كان و ڕه‌خنه‌ی سیاسی له‌قاڵبی شیعردا به‌ڵام چوارچێوه‌ی دژواری ئه‌ده‌بی – شیعری وه‌كو حه‌سارو دیواریك له‌به‌رده‌میاندا كشابوو وله‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ندێ له‌نووسه‌ران و شاعیره به‌ناوبانگه‌كان به‌رانبه‌ر به‌هه‌رجۆره گۆڕانكاری‌و داهێنانێك ڕاوه‌ستابوون.
له‌م نێوانه‌دا هه‌ندێ كه‌س وه‌كو ((ادیب نیشابوری )) و((شوریدهی شیرازی )) ههربهشێوازی كۆنه‌وه شیعریان ده‌گوت چما شۆڕشێكیان هه‌ست نه‌كردبوو. ئه‌وانی تریش كهپێشڕهو بوون بێجگه‌له‌وه‌ی كه‌باسی نیشتمان و ئازادی‌و مهشروتیهتیان له‌قاڵبی قه‌سیده‌و غه‌زه‌لدا هێنابیًَ كارێكی گرنگ یان نهكردوداهێنان وبارهێنانێكی تازه‌یان نه‌بوو.بێجگه له‌وه‌ی كه‌هه‌ندێ وشه‌ی بێگانه‌یان به‌نێو ((نوێ خوازی ))،((تجدد)) و((تڤاهر)) بهمهدهنیهت وشارستانیه‌تی لهنێًو بێژه‌ری و نووسراوه كانیان یه‌كه‌یان به‌كار هێنابێ هیچ كارێكیان نه‌كرد .
كاتێ كهبیرو ئه‌ندێشه‌و ئه‌رزشی ژیان ده‌گۆڕدرێ ، هه‌ست و بۆچون و عاتیفه‌ی ئینسانیش ده‌گۆڕ درێ لێره‌دا بوو كه‌شیعری مه‌شروتیه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای توند‌و تیژی و عاتیفه‌ی خۆی شكلی گرت و ((ئینسانی )) ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌وته پێش چاو .
كاتێ كه‌به‌و جۆره شیعر بوو به‌مرۆڤایه‌تی ئیدی خه‌ڵك نه‌له‌گه‌ڵ ته‌كنیك و جوان كاری یه‌كانی شیعری دا ئاشناییه كه‌ی ته‌واویان هه‌بوو نه‌ك ئهوقاڵب و شێوازانه بۆبهیان كردنی هه‌سته‌كان ومهزموونه تازه‌كان به‌كار ده‌هات. هه‌ربۆیه شاعیره‌كانی ئه‌و ده‌وره ناچار بوون بیر‌و ئه‌ندێشه وقسه‌ی تازه‌ی خۆیان لهئهوزان و كێشههائێكی ساكار‌و كورتدا به‌یان بكه‌ن وئه‌وه‌شیان وه‌كوو حا زرو ئاماده له ((ئه‌ده‌بیاتی عامه )) دا په‌یدا كرد
یه‌كه‌مین قاڵبی تازه له‌شیعری سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی دا به‌دی هات . ((به‌حر گویل)) بوو كهئهوهیان له‌سه‌ر بناغه‌ی شیعره عامی و بازاڕیانه‌وه ساز كرد بوو كه‌له ((به‌حری رهمهڵ ))دا بوو وه‌له‌گه‌ڵ
((به‌حری ته‌ویلی عربی ))كهبهتكراری ((فعولن مفاعیلن ))ده‌هات جیاوه‌زه .
بزوتنه‌وه‌ی مه‌شروته و په‌ره‌پێ دانی ڕۆژنامه نوسی له ئێرانداو ڕاگه‌یاندنی ڕووداوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی له شیعردا, بوو به هۆی سه‌رنج ڕاكێشانی خه‌ڵكی به‌ره‌و لای خۆی‌و بیری نوێ خوازی له نێو خه‌ڵكا په‌ره‌ی سه‌ند و ئه‌وه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه ((موخاته‌بی شیعر)) له باتی هه‌ندێك ببێ به میلله‌تێك. شاعیریش ناچار بوو بۆ ڕاگه‌یاندن, ئاسۆی تێگه‌یشتنی ته‌واوی میلله‌ت له به‌ر چاو بگرێت. له نه‌هایه‌تدا زمانی شیعر به‌م جۆره ساكار‌و ساده بووه‌وه و له باری قاڵبدا(( مسمگ)) یان پێنج خشته‌كی((ترجیع بند)) و (( مستزاد)) زیاتر كه‌وته پێش چاوو به‌كارهێنرا.
له یه‌كه‌مین كارگه‌لی شیعری مه‌شروتیتدا (( یا ێز شمع مرده یادێر))
عه‌لی ئه‌كبه‌ری دێهخودا بوو كه له باری قافیه دانان و به‌یاندا, تازه بووه به بڕوای هه‌ندێ نوقته‌ی ئاڵا و گۆری شیعری ئه‌و ڕۆیه. له دوای ئه‌و (( بهار)) ((لاهوتی)) و ... ده‌ستیان كرد
به دانانی دوو به‌یتی په‌یوه‌سته یان ((چوار پاره)) كه له ڕاستی دا به‌رزه‌خی شیعری عه‌روزی و شیعری نوێی فارسه‌كانه.
قاڵبی غه‌زه‌ل كه له شیعری كۆنی ئێران‌دا قاڵبیِكی ئه‌ویندارانه به زمانێكی نه‌رم و نیان بوو , له ده‌ورانی مه‌شروتیه‌تدا ده‌بێته قاڵبێك بۆ ڕاگه‌یاندنی شۆڕشی- نیشتمانی و له باری ناوه‌ڕۆكیشه‌وه توند‌و تیژه.غه‌زه‌ڵی ئه‌و سه‌رده‌مه (( غه‌زه‌ڵی ئازادی )) بوو كه ده‌توانین ئاماژه به غه‌زه‌ڵه‌كانی (( عارف قزوینی)) (( بهار)) و
(( دهخدا)) بكه‌ین.
دیكه‌ی گۆڕانكاری غه‌زه‌ڵ ده‌توانین له شیعره‌كانی ((اخوان ڤالڤ)), (( فروغ فرزاد)), (( فریدون مشیری)) و ...وه‌كو ((غه‌زه‌لواره))و (( غه‌زه‌ڵی نوێ یان ته‌سویری)) له‌به‌ر چاو بگرین.
(( نیما یوشیج))هه‌رچه‌ند كه باوكی شیعری نوێی فارسی ناسراوه به‌ڵام چه‌ند ساڵ پێش له نیما
(( ئه‌واخری قه‌رنی 13)) هه‌ندێ كه‌س له ژێر كاریگه‌ری شۆرشی ئه‌ده‌بی ئه‌وروپا-توركیه ده‌ستیان كرد به نوسینی شیعری ئازاد. كه له‌وانه ده‌توانین له ((تقی رفعت)) به‌ر پرسی ڕۆژنامه‌ی ئازادیستانی ته‌برێز و په‌یره‌وه‌كانی وه‌كوو (( شمس كسمایی)) و (( جعفر حامنهی)) ناو به‌رین كه بیر‌و ڕایان گۆڕانكاری و ته‌كامولی ئه‌ده‌بی بوو.نیما به ته‌شویقی ((نڤام وفا))
له كۆڕی باس و ده‌رسی كه‌سانێكی وه‌كو ((بهار )) ((علی اصغر حكمت)) و (( احمد اشتری)) و ... , به‌ره به‌ره بوو به شاعیر.
نیما وه‌زنی شیعری لاپه‌سه‌نده‌و درێژی مسره‌عه‌كانی كورت و درێژ كرد و قافیه‌كانی له‌روی نیازه‌وه به‌كار هێنا. نیما ده‌ڵێ (( ئه‌ده‌بیات ده‌بێ له هه‌موو بوارێكدا بگۆڕدرێ, ته‌نانه‌ت مه‌وزوع نی یه. وه‌ئه‌مه‌ش به‌س نی یه كه به به‌رو بهدواكردنی قافیه یان كورت و درێژ كردنه‌وه‌ی مسرهعهكان و هه‌ندێ شتی تر فۆڕمێكی تازه‌مان هێنابێ. به‌ڵكو گرینگ ئه‌وه‌یه شێوازی كار بگۆڕدرێ و شێوازی وه‌سفی – ڕوانی كه له دونیای به شعوری ئینسانهكاندا هه‌یه به شیعری بده‌ین))
به‌م جۆره (( نیما)) به پاراستنی ئاهه‌نگ و وه‌زنی شیعر , كورت یان درێژكردنه‌وه‌ی مسرهعهكان و هێنانی قافیه به پێویست, بناغه‌ی (( شیعری نیمایی)) دانا. به‌ره به‌ره له پاش ئه‌وه فۆڕمێكی دیكه‌ی شیعر په‌یدا بوو كه وه‌زن و كێشه‌ی شیعریشی نه‌بوو. بناغه‌ی ئه‌م شیعره زیتر په‌یام و ئیماژه, وه پێناسه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه شیعری سپی شیعرێكه كه له هه‌موو جۆره زه‌رق و به‌رقی شیعری یه‌وه به‌دووره‌و شیعرێكی ساكار‌و سپی یه و شیعرێكی پڕ له حه‌شوت و په‌رت و په‌ڵا نی یه به ڵكو شیعرێكی پڕ‌و ته‌واوه به جۆرێ كه ئه‌گه‌ر به‌شێكی شیعره‌كه بسڕیته‌وه ئیدی مانای شیعری ده‌فه‌وتێ و هیچی بۆ نامێنێته‌وه وه كه‌س تێ ناگا. ئه‌م شیعره له ئێرانه‌وه به ناوی (( احمد شاملو)) ناسراوه‌و له گوره‌كانی ئه‌م جۆره شیعره‌یه.
له بار‌و دۆخی گۆڕانكاری شیعری ئه‌و سه‌رده‌مه و هه‌نگاو هه‌ڵگرتنی به‌ره‌و ساكاری و شێوازێكی زوو ده‌س هێنان و (( سهل الوصولی)) به جرۆرێكی شیعری ئاژاوه‌ی شیعری ده‌گه‌ین كه داهێنانی به بێ بار هێنانه و له‌م ڕێگه‌یه‌دا ئیدی به ته‌نیا له وه‌زن, مۆسیقا, قافیه و قاڵبه پێشووه‌كان به دووره به‌ڵكو له باری په‌یام و ئیماژیشه‌وه زۆر لاواز‌و بێ مانایه. ئه‌م فۆڕمه پچرانه شیعریه به نێوی (( شه‌پۆلی نوێ)) ناسا, كه ئاكامێمی نه‌بوو, وه زیاتر بار‌و دۆخی ڕۆحی- كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌وانان بوو له گه‌ڵ نا ئاشنا بوونیان به (( ره‌سه‌نایه‌تی)) و (( ریساله‌تی )) شیعر.
ئه‌مه به‌سه‌رهاتی شیعری فارسی و قاڵبی نوێ‌دا له:
((نیما یوشیج ))باوكی شیعری نوێ ی فارسی ((احمد شاملو)) , (( مهدی اخوان ڤالڤ)) (( فروغ فرخزاد)) سهراب سپهری)) و ... ناو به‌رین.
شیعری عه‌ره‌ب
له شیعری عه‌ره‌بدا بێجگه له هێرشی مه‌غۆله‌كان و زاڵ بوونی تووركهكانی عوسمانی, دوو خاڵی گرینگمان هه‌یه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر شیعر بووه:
1-سه‌رده‌می ئیسلام
2-سه‌رده‌می وسیاری عه‌ره‌ب به هێرشی ((ناپلیۆن)) به میسر.
شیعری عه‌ره‌ب به‌ر له ئیسلام شیعری (( وصف)) بوو. شاعیری عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینی یان ده‌یبیست, وه‌صفی ده‌كرد و له ڕاستیدا شیعری ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر ساكار‌و پاراو بوو. شاعیری جاهیلی زیاتر, مه‌عشوق, كۆچ, قه‌بیله. وشتر و ته‌بیعه‌تی نه ناسراوی ده‌وروبه‌ری وه‌سف ده‌كرد. تاوێ له گه‌ڵا جن و دێوه‌كانی خه‌یاڵ به شه‌ڕ ده‌هات و تاوێكیش لێ یان ده‌ترسا.
شاعیر زمانی قه‌بیله بوو خه‌ڵكی قه‌بیله‌ش به شاعیره‌كانیان شانازیان ده‌كرد. شیعری عه‌ره‌ب ڕه‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆلای سه‌د ساڵا پێش ئیسلام و چونكه له پاش ئیسلام ئه‌و سه‌رده‌مه به (( سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت )) ناوبرا, شاعیره‌كانیش به شاعیری جاهیلی ناسراون.
شاعیره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه دوو لقن:
1-شاعیرانی (( معلقات)) كه بریتین له‌و شاعیرانه‌ی كه له‌پاش ئه‌وه‌ی كه ره‌خنه گه‌ران ئه‌و شیعرانه‌یان هه‌ڵده‌بژارد به ئاوی زێڕ ده‌نوسراو له خانوی (( كه‌عبه‌دا)) هه ڵدهواسرا وه‌كو: (( أمرو القیس)) , ((گرف بن عبد)), (( زهیر بن ابی سلمی)) و ...
1-(( صعالیك)) كه به‌و شاعیرانه ده‌وترێ كه له لایه‌ن قهبیلهكهوه ده‌ركرابوون, به ته‌نیا ده‌ژیان و له ڕێگای دزی یه‌وه ژیانیان به سه‌ر ده‌برد وه‌كوو (( صعلوك شنفری)) , (( تابگ شراً)) , (( عروه بن الورد)). وه پله‌ی به‌رزی شیعر ئه‌و سه‌رده‌مه شیعری (( معلقات)) ه.
شیعری سه‌رده‌می ئیسلام:
له سه‌رده‌می ئیسلامدا, شیعری عه‌ره‌ب له باری ناوهڕۆك و بنه‌مای فه‌لسه‌فی كه‌لامی و ... به قووه‌ت و كوره بووه‌وه وه شیعری جاهیلی به‌ره به‌ره كز بوو.فه‌رهه‌نگی وڵاتانی تازه موسوڵمان وه‌كوو ئێران, یۆنان, هیندو ...له لایه‌كه‌وه و بنه‌مای فه‌لسه‌فی, كه‌لامی و سۆفی گه‌ری و ...له لایه‌كی تره‌وه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه شیعری عه‌ره‌ب پلییهكی به‌رزو گرینگ وه‌ده‌س بێنێ و بێته بار‌و دۆخێكی گرینگ و به‌ر بڵاو بۆ بیر‌و ئه‌ندێشه به‌ڵام به‌شێوازێكی پڕ پێچ و قه‌مچ و تهسهنوعی.
شاعیرانی سه‌رده‌می عه‌باسی به ناوی (( محدڤین)) ناسراون كه به مانای نوێ هێنه‌رانه. نوێ گه‌ره‌كان له سووژه‌و مه‌وزوع و شێوازی شیعرا كارگهلێكیان كرد به‌ڵام له‌باری قاڵبی شیعره‌وه هیچ كارێكی تازه‌یان نه‌كرد.
ده‌توانین بڵێین كه جۆراو جۆربوونی قاڵبه‌كان له شیعری فارسی‌دا زیاترن له عه‌ره‌بی بۆ نموونه (( مسمگ)),
(( مستزاد)), (( رباعی )) و (( مڤنوی )) كه (( مپنوی )) نزیك به زیاتر له هه‌زار ساڵا پێش دروست بووه و
(( افرین نامه )) ی (( ابو شكور بلخی )) (( شاهنامه )) ی فیرده‌وسی و (( مڤنوی )) یه‌كانی ڕوودهكی له وانه‌یه, كه له ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بدا یان نه‌بووه یان زۆر كه‌م بووه.
سه‌رده‌می وشیار بوونه‌وه‌ی عه‌ره‌ب
سه‌رده‌مێكی شیعری عه‌ره‌ب ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاتی هێرشی (( ناپلیۆن)) به میسر, كه مێژوو نوسه‌كان به
(( سه‌رده‌می وشیاری عه‌ره‌ب)) ناوی لێ ئه‌به‌ن چونكه ئه‌و كاته‌ی كه (( ناپلیۆن )) میسری داگیر كرد, ڕۆژنامه‌و زۆربه‌ی نیشانه‌و ده‌سكرده‌كانی ته‌مه‌دون و شارستانیتی غه‌ره‌بی له گه‌ڵا خۆ برده میسر له‌وێ كتێبخانه, چاپه‌مه‌نی, ڕۆژنامه و ... دامه‌زراند.
هه‌روه‌ها عالهمهكان و زانایانی فه‌ره‌نسه‌وی له میسرا ده‌ستیان كرد به توێژینه‌وی فه‌رهه‌نگی و له شوێنه‌واره مێژوویی یه‌كان گه‌ڕان و به‌و جۆره (( لقی میسر ناسی)) یان دامه‌زراند. میسریه‌كانیش به‌ره‌به‌ره له بناغه‌و ڕیشه‌ی ته‌مه‌دونی خۆیان ئاگادار بوونه‌وه و هه‌ستی ورد بوون و پوچیی یان به‌رانبه‌ر به غهربیهكان له ناوچوو, وه له‌دوای ئیستعماری فه‌رانسه و ئینگلیزدا به مانای نیشتمان په‌ره‌ستی و عه‌ره‌بی یه‌ت گه‌یشتن و بۆ گه‌یشتن به مافی خۆیان, به‌رانبه‌ر به داگیر كه‌ران هه‌ستان.
به په‌ره سه‌ندنی ئه‌م بزوتنه‌وه, شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب وشیار و ئاگاتر له هه‌ر سه‌رده‌مێك, پله‌و پایه‌یه‌كی گرینگ‌یان به تایبه‌ت له شیعردا به ده‌ست هێنا. له ساڵه‌كانی هه‌وه‌ڵی بزووتنه‌وه‌ی تازه‌ی ئه‌ده‌بی, به جۆرێك پاشه‌كشه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیان لێ ده‌بینرێ و له شاعیره‌كانی سه‌رده‌می عه‌باسی ته‌قلیدیان كرد.
به‌ڵام له پاش ئه‌وه, شیعری تازه‌ی عه‌ره‌ب به دامه‌زراندنی گۆڤار, كۆڕ و بنكه‌ی (( ئاپۆڵۆ )) ده‌ركه‌وت و له پاش ئه‌وه شیعری ئازاد, سپی و بێ وه‌زنیش یان له نێو شاعیره‌كانی سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا لاسایی كرد.
له سه‌رده‌می نوێ خوازیدا, پێوه‌ندی نێوان شه‌رق و غه‌رب زیاتر بوو له‌و كاته‌دا سێ مه‌كته‌ب یان سێ لقی شاعیران:
1-لقی (( مخچرمین )), 2- ئیفراتی یه‌كان, 3- لقی داهێنان و نوێ خوازی.
(( مخچرمین )) كه‌سانێك بوون كه نوی خوازی و داهێنانیان لا په‌سه‌ند بوو به ڵام ده‌یانه‌ویست له سه‌ر بناغه‌ی كۆن دایمه‌زرێنن وه‌كوو (( احمد شوقی )) , (( حافڤ ابراهیم )) و (( معروف الرصافی)) , (( خلیل مگران)) و ...
ئیفراتی یه‌كان, ئه‌و شاعیرانه‌ی بوون كه پێوه‌ندیه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵا غه‌ربدا په‌یدا كردبوو وه به وته‌ی: (( حنا الفاخوری )) فه‌رهه‌نگه غهربیهكهیان له فه‌رهه‌نگه عه‌ره‌بی یه‌كه‌یان به قووه‌ت تر بوو, وه بیر‌و هه‌ست و خه‌یاڵیان له شاعیره‌كانی غه‌ربی ده‌گرت. له‌وانه ده‌توانین له (( جبران خلیل )) ناو به‌رین, ئه‌وانه له دوای ڕوو كردن به ڕۆمانتیك به‌ره‌و سهمبۆلیسم چوون له‌وانه ده‌توانین له یوسف غچوب , امین نخله, الیاس ابو شبكه و ... ناو به‌رین.
له بزوتنه‌وه‌ی شیعری ئازاد دا, (( بدر شاكر السیاب)) و (( نازك الملائكه)) و (( البیاتی )) یه‌كه‌مین شاعیران و رچه شكێنهكانن و له ساڵی 1954 دا زیاتر بوونه‌وه. ئه‌م بزاڤه, حه‌ساسیه‌تی لایه‌نگرانی شێوازی كۆنی هه‌ڵخراند و له كامدا بزاڤی شیعری نوێ په‌ره‌ی سه‌ند و سه‌ركه‌وت. به‌ڵام یه‌كیه‌تی ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و شاعیرانه بۆ هه‌میشه به‌رده‌وام نه‌ما. له‌م ڕێگه‌دا شاعیره‌كانی عه‌ره‌ب, زیاتر شاعیره گه‌وره‌كانی جیهانیان له پێش چاو ده‌گرت و زیاتر له ژێر كاریگه‌ری شیعری (( لوركا)) , (( ناڤم حكمت )) , (( اراگون )) و ... بوون.
یه‌كه‌مین شیعری نوێی عه‌ره‌بی كه به عه‌ره‌بی چاپ كراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1947 به‌ڵام نیما شیعری (( ققنوس )) ی له ساڵی 1937 دا له چاپ داوه واته ده ساڵا به‌ر له وڵاته عه‌ره‌به‌كان. به‌ڵام شاعیره عه‌ره‌به‌كان به هۆی شاره‌زایی له سه‌ر زمانی ئینگلیزی, تهحسیڵاتی زانستی و باز بوونیان به دنیا, زیاتر ناسراون. ئه‌گه‌ر چی كاریگه‌ری نوێ خوازی و داهێنان بۆ یه‌كه‌م جار له (( میصر )) , (( لبنان )) , (( سوریه)) دا بوو به‌ڵام بناغه‌دانه‌رانی شیعری نوێ عه‌ره‌ب, شاعیره‌كانی عێراق بوون واته (( بدر شاكر السیاب)) و (( نازك الملائكه)) . هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاریگه‌ری (( بزوتنه‌وه‌ی وهرگێری)) وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێن: (( كتێب له میسردا ده‌ینوسن, له لوبناندا چاپی ده‌كه‌ن و له عێراقدا ده‌یخوێننه‌وه)) . جگه له‌وه‌ش زۆربه‌ی شاعیره نوێ خوازه‌كان و داهێنه‌ره‌كانی نوێ گه‌ری له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا زیاتر شاعیره‌كانی عێراق بوون.
په‌ره‌سه‌ندنی سه‌نعه‌تی چاپ و چاپه‌مه‌نی, ناردنی خوێندكار بۆ ده‌ره‌وی وڵات و له هه‌موو گرینگتر په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وی وهرگێری بوون به هۆی بزاڤی شیعری نوێی عه‌ره‌ب.
به دانانی ساڵی 1947 بۆ سه‌ره‌تای شیعری عه‌ره‌ب كه به (( بدر شاكر السیاب)) و (( نازك الملائكه)) وه ده‌ستی پێ كرد, به ئاخری ده‌هه‌ی 40 و نیمه‌ی هه‌وه‌ڵی ده‌هه‌ی 50 له قه‌ڕنی رابردوودا ده‌گه‌ین كه له‌دوای ئه‌وان (( عبد الوهاب البیاتی)) , (( بلند الحیدری )) , (( صلاح عبدالصبور له میسر )) , (( ادونیس )) و ... ده‌گه‌ین كه ئاڵا هه‌ڵگری ئه‌م ڕێگاسه بوون.
له پاش ئه‌وان (( فدوی گوقان )) ,(( معین بسیسو له فه‌له‌ستین )) و له عێراقیشدا (( شاژل گاقه)) , (( صفا‌و الحیدری )) , (( كاڤم جواد )) و (( حسین مردان )).
له ساڵی 1957 دا (( بزوتنه‌وه‌ی شیعری لوبنان )) ده‌بینرێ كه به‌هاریكاری (( یوسف الخال )) و (( ادونیس )) له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ده‌بیاتی فه‌رانسه‌و غهربدایه.
ئه‌م بزوتنه‌وه له لوبنان دا ده‌ستی پێ كرد و گۆڤارێكیان دانا به نێوی (( شیعر )). له دوای ئه‌وانه ده‌گه‌ین به (( شیعری سپی )) كه هه‌ر له دڵی ئه‌م بزوتنه‌وه ده‌رهات و (( انسی الحاج لبنانی )) , (( توفیق صایغ فلسگینی )) و (( محمد الماغوگ سوری )) په‌ره‌یان پێ دا.
له ده‌هه‌ی 60 دا به (( شیعری مقاومه‌تی فه‌له‌ستین )) و بزوتنه‌وه‌یه‌كی تازه ده‌گه‌ین كه (( محمود دروێش )) له ره‌شی كاردا بوو . كۆچ كردنی یه‌هودیه‌كان به‌ره‌و (( فه‌له‌ستین )) و دامه‌زراندنی (( ئیسرائیل )) و زۆر بێژی و ... بوو به هۆی دانانی بناغه‌ی (( ئه‌ده‌بیاتی مقاومه‌ت )).
ده‌هه‌ی 70 ده‌هه‌ی پڕ هه‌وڵا و ئاژاوه‌و بشێوه‌ی شیعری عه‌ره‌به, چونكه بیر‌و بۆچوونه‌كانی شیعری و گۆڤاره جۆراو جۆره‌كان و چاپه‌مه‌نی یه‌كانی تر وه‌ها زۆر په‌ره‌ی سه‌ند كه له‌و بار‌و دۆخه‌دا بازاڕی شیعر وه‌هابوو به ئاژاوه و بشێوهكه ته‌نانه‌ت شاعیرێك وه‌كوو (( ادونیس )) به‌رانبه‌ریان ڕاوه‌ستاو به‌رگری لێ كرد.
ئه‌م ئاژاوه نزیك 30 ساڵا له‌مه‌وه پێش ده‌ركه‌وت و گۆڤار‌و تریبون گه‌لێكی زۆریان هه‌بوو به‌ڵام له ئاكامدا نزدیك به 10 ساڵ زیاتر به‌رده‌وام نه‌بوو خامۆش بوو.
له شیعری ئازادی فارسیشدا له دوای تێكشكانی بارودۆخی كۆنی شیعر, به هاتنی قاڵبی ئازاده‌وه به‌ره‌به‌ره ئاژاوه‌و بشێوه‌ی بازاڕی شیعری په‌یدا بوو كه نه‌یتوانی ده‌وام بێنێ و له ئاكامدا ئه‌و ئاژاوه خامۆش بوو. وه ئه‌و مه‌سه‌له له شیعری عه‌ره‌ب و فارس‌دا به‌رابه‌ری له‌گه‌ڵا یه‌ك ده‌كه‌ن.
شیعری كوردی
بۆمان ده‌ركه‌وت كه له‌دایك بوونی شیعری نوێ, قاڵبی ئازاد یان نوێ له ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بدا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هێرشی ((ناپلیۆن)) به میسر, دانانی چاپخانه و كتێبخانه, ده‌س پێكردنی بزوتنه‌وه‌كانی خه‌ڵكی , به‌رانبه‌ر به داگیر كه‌ران, بنكه و ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی و بزوتنه‌وه‌ی تازه‌ی شاعیران به دامه‌زراندنی گۆڤار وه بنكه‌ی (( ئاپۆلۆ )) وه هه‌روه‌ها به (( بزوتنه‌وه‌ی شیعر )) له ساڵی 1957 و دامه‌زراندنی گۆڤارێك به نێوی (( شیعر )) .
هه‌روه‌ها له دایك بوونی قاڵبی نوێ له شیعری فارسی‌دا ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ده‌ورانی مه‌شروتیه‌ت و هه‌ڵسوكه‌ته‌كانی له ژێر كاریگه‌ری ئینقلابی ئه‌ده‌بی ئه‌وروپا, توركیه و دیكه‌ی مه‌سه‌له‌كانی ناخۆیی كه ناو بران.
به هۆی ئه‌وه‌ی كه شیعری ئه‌وسه‌رده‌مه بۆ مه‌شروتیه‌ت بوو وه ده‌هاته‌وه سه‌ر مه‌شروتیه‌ت, له دوای ئه‌وه‌ی كه به ئامانج گه‌یشتن, شه‌پۆل و هه‌ڵقوڵینی ئه‌و شیعر‌و ئه‌ندێشه بوو به (( سكون )) و له مه‌شروتیه‌ت له شیعردا بێجگه له قاڵبێكی تێكشكاو و بشێوه‌ی زمان و ئه‌ندێشه‌یی هیچ نه‌ما, هه‌تا ڕاده‌یه‌ك كه زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه له پاش مه‌شروتیه‌ت له قاڵبی نوێ دا به‌یان ده‌كرا, له شیعر به دوورویان لاواز بوو.
له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا شاهێدی مهشروتیهتێكین به عومرێكی دورو درێژ, بێ سامان و به‌رده‌وام, كه مێژوو وهڕیشهی قاڵبی ئازاد له‌م ئه‌ده‌بیاته‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بێ سامانی ئاواره‌گی و گه‌نجینه‌ی گه‌وره‌ی فۆلكلۆریك, هونه‌ری كه‌لامی, مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی.
له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا دانانی شیعر له‌به‌ر مه‌دحی هیچ پاشا یان حكومه‌تێ نه‌بووه چونكه حكومه‌تێكی نه‌بووه وه هه‌روه‌ها له ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی –حكومه‌تی بێ به‌ش بووه. بۆیه كه شیعری كوردی له‌سه‌ر مه‌داری دابین كراوی ده‌ربار ناسوڕێتهوهو (( تحریف )) كراوی داخوازه‌كانی حاكمه‌كان نی یه به‌ڵكو (( تعریف )) و به‌یانی به‌سه‌ر هات و ژیانێكی پڕ له‌ده‌رد و ڕه‌نجی مرۆڤێكه كه هاواری هاودڵی, هاوده‌ردی, ئه‌وین داری, نیشتیمان خوازی و مێژوی خۆی به (( لاوك)) , (( حه‌یران )) , (( گوڵی )) , (( سه‌حه‌ره )) و (( به‌یت )) و ... ساكار‌و خۆماڵی ڕاگه‌یاندووه. چونكه ئه‌وه‌ی زانیوه كه حكومه‌ته‌كان ئه‌ده‌بیات و مێژوی ناپارێزن و له (( ئه‌ده‌بیاتی مهكتوب )) بێ به‌ش كراوه بۆیه به‌ڵگه‌كانی مێژوویی خۆی سینگ به سینگ پاراستووه‌و راگه‌یاندوه‌و رووی هێناوه‌ته (( ئه‌ده‌بیاتی شه‌فاهی )) یان زاره‌كی.
هه‌تا شیعر, تایبه‌ت بهدهربار و بۆ ره‌زامه‌ندی پاشا‌و به سفارشی شاكانه لێو ده‌كاته‌وه به (( لكنت )) , ڕووه‌و پێچ و قومچی (( تصنع )) هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ و زمانی تۆر ده‌بێ, به‌ڵام هاواری ده‌ردی موشتهرهك له قاڵبه‌كانی دیلی و ئیسارهتدا ناگونجێ, ئه‌وه‌یه كه قاڵبه‌كان تێك ده‌شكێ و باسی ئه‌وین, نیشتمان خوازی و ئازادی, له قاڵبی لاوك, حه‌یران, سه‌حه‌ره, گوڵی و .... به دوور له (( تصنع و تكلف )) دوور له ریا, به‌ڵام ساكار‌و پاراو ده‌رئه‌كه‌وێ.
لاوك, حه‌یران, سه‌حه‌ره, به‌یت و ... به ئاسایی مه‌قامه ساكاراكان یان گۆرانیه بلیندهكانی كوردی نیین به‌ڵكو له ڕاستی دا هه‌ر كامه‌یان ساتێكی بیر‌و بۆچونی كورده سه‌باره‌ت به بناغه‌و بنه‌مای سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی, نیشتمانی و .... خۆی .
حه‌قیقه‌تێكه كه له واقیعیه‌تی زه‌مانی و مه‌كانی تایبه‌ت به خۆیدا له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی مرۆڤایه‌تی و تێگه‌یشتنێكی قووڵا له واقیعیه‌ت بۆ ده‌رخستن و دركاندنی حه‌قیقه‌ت و به‌یانی (( هبوگ )) یه‌كی تر وا نه‌خشاوه.
شیعری ئه‌و مه‌قام و به‌یتانه به ته‌واوی, هه‌ر ئه‌و قاڵبه‌ی هه‌یه كه ئه‌وڕۆ پێی ده‌ڵێن قاڵبی ئازاد یان نوێ. كه له ئه‌ده‌بیاتی وڵاتانی تردا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌سه‌ر هاتهمانی مێژوویی و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان و له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌واندا تازه‌یه به‌ڵام له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا, مێژوویه‌كی به بلیندای مێژووی كوردی هه‌یه و له دایك بوونی ئه‌م قاڵبه, هاوكات له گه‌ڵ خودی كورده.
دیاره كه ڕوو هینانی مرۆڤی كورد به داهێنان و بار هێنانی ئه‌م شێوازه به شیعر یان گۆرانی و به‌یت ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاسایی و (( سهل الوصول )) بوونیان, به‌بێ ئه‌وه‌ی كه پێویستی به مه‌سه‌له‌ی ماددی و پاره هه‌بێ.
وه ئه‌م خاڵه باس له ژیانی ساده‌و پڕ له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و ڕه‌نگ ههڵپهڕیوی كورد ده‌كات كه له هه‌مان كاتدا له ژیانی ده‌ربار نشینه‌كان و خۆش نشینه‌كان ده‌بینن قاڵبه‌كانی (( صعب الوصول )) و دێردهس كه‌وتن و زمانی شیعره‌كانیشیان پڕ پێچه.
هونه‌ری كه‌لامی هونه‌رێكه كه ساده‌یه‌و بۆ هه‌مووانه, وه‌هه‌موو كه‌س ده‌توانن به‌ئاسای وبه‌بێ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی ماڵی پاره‌دان ، بێ ئه‌وه‌ی كهسنوورێكی بۆقهدهغه كرابێ كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن ، بیكه‌ن به‌هاوده‌می كاتی ته‌نیایی،ناله‌و ئاواته‌كانیان و به شیعر بیڵێن و به گۆرانی بی چریكێنن, به‌وشێوازه ناوه‌رۆكی ڕۆحی و عاتێفی-كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ڕاگه‌یه‌نن وه وه‌كو چاپهمهنیهك بیكه‌ن بهئامرازی ڕاگه‌یاندنی به‌سه‌رهات و قسه‌ی دڵ و ئاگادار كردن.
میلله‌تێك كهحكوومهتێكی تایبه‌ت به‌خۆی نه‌بێت و ده‌سه‌ڵات داری خۆی نه‌بێت كه‌بتوانێت ئه‌ده‌بیات و مێژووی خۆی وه‌كو ((مهكتوب)) بپارێزێ‌و پیشكه‌ش بهداهاتوانی بكا, مه‌كته‌ب و زانستگای ئه‌و بنكه‌ی ده‌رباری نیه,به‌ڵكو سینگی پڕ له ده‌ردو ڕه‌نج و ئاواتهكانه كه به‌شێوه‌ی (( ئه‌ده‌بیاتی شه‌فاهی )) و فۆلكلۆریك, سینگ به سینگ ئه‌یپارێزێ و وه‌كو خه‌زێنه‌و گه‌نجێكی گه‌وره‌ی (( به‌ڵگه مێژوویی یه‌كانی )) به داهاتوانی ڕادهگیهنێ وه یه‌كێ له بابه‌ته ئه‌سڵی و گرینگه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندی و پڕ بوونی فۆلكلۆریك و ئه‌ده‌بیاتی شه‌فاهی كورد. هه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی حكومه‌ت, ئاوا ره‌گی و ده‌ربه‌ده‌ری و بێ سامانی مرۆڤی ئه‌م سامانه‌یه كه شان به شانی ئامانجه به‌رزه‌كانی وه‌كو تابلۆیه‌كی عه‌ینی زه‌ینی ئامانجه‌كان, له شیعر, مۆسیقا‌و داب و نه‌ریتی كورد ده‌رئه‌كه‌وێ. بۆیه كه له (( مێژوی كورد )) دا, بۆ گرینگ‌ترین و راسته‌قینه‌ترین به‌ڵگه مێژوویی یه‌كان ده‌بێ له فه‌رهه‌نگ و فۆلكلۆری كورد دا بگه‌رین و بۆ ڕیشه‌و مێژوی قاڵبی ئازاد, له بێ سامانیهكانی ئه‌م سامانه.
بۆ میلله‌تێ كه سامان و خاكه‌كه‌ی بێ سامانه, (( سروده )) و (( سروده )) یان شیعر و به‌یت و گۆرانییه كه ده‌توانێ به‌سه‌رهات و بهڵگهمێژویی یه‌كان بپارێزی و رابگه‌یه‌نی و جریكهی ئه‌م شیعر‌و سۆزگهله, له هیچ قاڵبێكدا بێجگه له قاڵبێكی تێكشكاو و ئازاد ناگونجێ, چونكه به‌یانی ئازادی قاڵبێكی ئازادی ده‌وێ و هاواری ئازادی, له قاڵبه‌كانی ئیسارهتدا ناگونجێ !
بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌زادی بناغه‌ی سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تی و ... هۆی گوتنی ئه‌م جۆره شیعره تێكشكاو وڕومه‌ت ههڵكریاوهیه كه ئه‌مڕۆ پێ یان ده‌وترێ قاڵبی ئازاد یا نوێ. ئه‌م شیعرانه له باوه‌شی جوغرافیایه‌كی پڕلهمۆسیقا, شان به شانی كهژووكێو, له‌گه‌ڵا چریكه‌ی كانی و ڕووباره‌كان و سۆزی خۆشی باڵنده‌كان, به هاوارو ناڵه‌ی خه‌ڵكی ده‌رده‌دار و هیواداری ئه‌م وڵاته ده‌بێته (( سه‌مفۆنیایه‌كی)) گه‌وره‌ی سۆز‌و ئاواز.كه وه‌كو گهنجنامهیهكی گه‌وره‌ی مۆسیقایی له‌تان و پۆی ژیانی كوردا ڕیشه‌یه‌كی قوڵا و به‌ربڵاوی داوه‌و له‌كات و ساته جۆراو جۆره‌كانی ژیاندا به شیعر, گۆرانی و (( به‌یت )) كه له‌تایبه‌تمه‌ندی یه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كوردین, هێشتا له زمان و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه بڵاو ده‌بێته‌وه.
وه به‌م جۆره ئه‌م سۆز‌و ئاواز گه‌له وه‌كوو رادیۆ, ته‌له‌فزیۆن, رۆژنامه‌كان و دیكه‌ی (( ئامرازه‌كانی ئیرتباتی جه‌معی )) بوو به‌ئامرازێكی ئاگاداری جه‌معی و راگهیندهری به‌ڵگه شه‌فاهی-مێژویی یه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌و جۆره‌ی كه هێشتا خۆی پاراستووه و له زمان و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه بڵاو ده‌بێته‌وه.
لاوك, حه‌یران, به‌یت و ... له‌باری قاڵب, مۆسیقای شیعر و ناوهڕۆك و جه‌وهه‌ره‌ی شیعری.
لاوك, حه‌یران و ...وه‌ك گوتمان له باری قاڵبه‌وه, قاڵبێكی ئازادیان هه‌یه. له‌باری وه‌زنی شیعره‌وه وه‌زنی عه‌روزی یان نی یه به‌ڵكو ڕیشه‌ی ئه‌وانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له‌ئیسلام و به‌ر له شیعری عه‌روزی به‌ڵام ئاهه‌نگ و مۆسیقایه‌كی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. له باری مۆسیقای شیعره‌وه – كه به‌چه‌ند لق دابه‌ش ده‌كرێ, -
(( مۆسیقای قه‌راخی )) و (( مۆسیقای مه‌عنه‌وی )) یان زۆر به قووه‌ته.
قافیه‌ش له‌ڕوی پێویستی مانایی و جوان كاری كه‌لامی هاتووه, یانێ هه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه نیما له‌شیعری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی فارسه‌كانا له گه‌ڵا قافیه‌ی شیعری ده‌یكرد, هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌سفی بارودۆخی ته‌سویره‌وه, له سه‌ره‌تا هه‌تا ئاخری شیعره‌كه وه به‌جۆرێكی (( مۆسیقای ته‌سویری )) یان (( ریتم ته‌سویری ده‌گه‌ین كه زۆر سه‌رنج راكێشه.
جگه له‌وه‌ش, ده‌بینین هه‌تا دوایی پێ هاتنی یه‌كێ له‌و مه‌قامانه, به‌شێ له شیعری مه‌قامه‌كه به‌هۆی
(( تاكید مگلب )) و په‌یام میحوه‌ری یه‌وه,هه‌تا ئاخر چه‌ندجار دووپات بۆته‌وه كه ئه‌وه نه‌ته‌نیا((تاكید مگلب)) راده‌گه‌ینێ به‌ڵكو له باری مۆسیقایی یه‌وه بووه‌ته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی مۆسیقای شیعر‌و به‌م جۆره, پڕ‌و قۆرسی و كاریگه‌ری كه‌لام و ((صلابت)) ی شیعره‌كه‌ی زیاتر ده‌كا.
له‌م وتاره‌دا زیاتر باسمان له‌سه‌ر تێك شكانی قاڵبه شیعری یه‌كان و قاڵبی ئازاده به‌ڵام له‌باری مێژوی شیعری نوی و تێك شكان و ناوه‌ڕۆكی, له باری كۆمه‌ڵناسی و ڕه‌وان ناسی یه‌وه له‌سه‌ر (( ڤرف )) و (( مڤروف )) ه‌كه‌ی باس ده‌كه‌ین, به‌ڵام نابێ له بیر چێ كه له‌كاتێكا كه وڵاتانی تر له هه‌راو هورای داهێنان و بارهێنانی قاڵبی ئازاددابوون وه به‌ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌كی زۆر قه‌بوڵیان كرد‌و جێ كه‌وت, میلله‌تی كورد به قاڵبێكی تێك شكاو‌و و ڕوومه‌ت رووخا‌و به نێوی قاڵبی ئازاد كه بێژه‌ری بێ سامانی, ده‌ربه‌ده‌ری و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ژیانی كورده, ساڵه های ساڵه به بلیندای مێژووی خۆی, قاڵبێكی وه‌های داناوه و بۆ به‌یانی ئه‌ندێشه, مێژوو, ده‌ردو ته‌سكینی دڵی خۆی به نێوی زه‌رفێكی شكاو كه له‌دایكبووی رۆحێكی شێواوه, به‌ڵام ئاڵاههڵگرو راوه‌ستاوه, بۆ به‌یانی ئه‌ندێشه‌ی به‌كاری هێناوه, له‌گه‌ڵیا ژیاوه و هه‌روه‌ها ئه‌ندێشه و مێژووی پێ ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌گه‌ر چی قاڵبێك زیاتر نی یه و گرینگ ناوهڕۆكهكهیه به‌ڵام له‌باری ڕه‌وان ناسی یه‌وه, تێك شكاوی ئه‌م قاڵبه, بێژه‌ری به‌سه‌رهات و په‌رێشانی و بێسامانی ساڵه‌های ساڵا و هه‌زار هاوارو ئاواتی خه‌ڵكه‌كه‌و بێژهرهكهیه.
له‌باری ناوهڕۆك و جه‌وهه‌ره‌ی شیعری قاڵبی ئازاد له شیعری كوردیدا ده‌بێ بڵێین كه به هۆی نه‌بوونی پشت گری حكومه‌تی, بێ سامانی و ده‌نگ دانه‌وه و ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی له‌ڕۆحی خه‌ڵكدا وه هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی بنكه‌ی جه‌هه‌ت داری فێركاری, زۆربه‌ی ئه‌و شاعیر و بێژه‌رانه له فێركاری یه‌كانی هونه‌ری شیعری – ئه‌ده‌بی بێ به‌ش ماونه‌ته‌وه و له ته‌كنیكه‌كانی جوان كاری هونه‌ری شیعری دوور كه‌وتوون. چونكه بنكه‌كانی ئه‌ده‌بی شیعری و فێركاری یه‌كانی پێویستی وه‌ك باسمان لێ كرد. له دهرباردابوو, هه‌ربۆیه عامه‌ی خه‌ڵكی له‌وه‌ی بێ به‌ش ده‌بوون و ئه‌گه‌ر ئێمه له شیعری ئه‌و مرۆڤه‌دا جه‌وهه‌ره‌ی شیعری یان جوان كاری یه‌كانی هونه‌ری ده‌بینین ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ستێكی به‌تین و به قووه‌ت, دڵا سووتاوی یا گرینگی و گه‌وره‌یی بێ سامانی و ڕووداوه‌كانی ئه‌و كات و ئه‌و سه‌رده‌مه.
دوكتۆر به‌راهه‌نی ده‌ڵێ : ((یه‌ك شاعیر ، لهدهربهدهریهكانی له‌كۆمه‌ڵگادا ،زیاتر شت فێر ده‌بێ تالهكتێبهكان )) و ئه‌مه حهقیقه تێكی ئاشكرایه كه ئه‌وانه له‌بێ سامانی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و مۆسپهكانی سه‌رده‌می خۆیان و پێش ئه‌وه‌ش ، بیر‌و باوه‌ڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی –مرۆڤایه‌تی ده‌س هێناوه و وریا بوونه‌ته‌وه باشتر بڵێین ، ڕۆژگار ، مامۆستای ئه‌وان بووه .
خاڵی گرینگ سه‌باره‌ت به ((شیعری یه‌ت یان شعوور ))ئه‌وه‌یه كه‌بێجگه له قووه‌تی مۆسیقایی و جوان كاریه‌كانی هونه‌ری ، لاوك ،حیران و.... ته‌نیا گۆرانی یان شیعری بلیندی كوردی نین به‌ڵكوو شعوورو شه‌رحی حاڵ وئاوێنه‌ی بناغه‌و بنه‌مای ژیانی خهڵكهكهلهگهڵ ته‌بیعه‌ت و هه‌ستێكی خودایی وڕۆحی ئه‌م خه‌ڵكه به‌م شێوه نه‌خشاوو دركاوه .
لاوك ،حیاران و....به‌هۆی ئه‌وه‌یكه به‌زمانێكی ساده، له‌ژیانێكی ساده‌ی خه‌ڵكی باس دهكاو له‌بارو دۆخێكی ((مرۆڤایه‌تی ))نه‌ك ((حكومه‌تی )) و له‌نێو مرۆڤدا په‌روه‌رده بووه بۆیه له‌نێو مرۆڤدا ماوه‌ته‌وه ،وه‌كو میراتێكی پڕبایه‌خ وبێ هاوتا سینگ به‌سینگ پارێز دراوه و هه‌تا ئه‌و ڕۆكهش هه‌ر له‌نێو مرۆڤدایه.
به‌ڵام (( شیعری ده‌رباری )) له ئاكامدا له‌دوای ده رهاتنی شیعر لهدهربار به‌هۆی تێك شكانی بارودۆخی سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووی و وه‌گه‌یشتن به ده‌ستی خه‌ڵكی له‌نه‌هایه‌تدا ده‌بوو به‌ئامڕازی چورت لێ دانی پامهنهڵی یه كانی چایخانه‌كان ونهققاڵهكان چونكه زیاتر شیعر بوو وهجووان بوو یان باسی لهتهبهقهیهكی كۆمهڵًگای ده‌كرد كه‌دوور له‌خه‌ڵكی بوون. هه‌ڵبه‌ت له‌م بوواره‌دا ڕه‌نگه ((استپنا )) مان هه‌بێ به‌ڵام ((استپنا )) و جیاوازی ،نابێته یاسائیكی پڕ‌و ته‌واو.
شیعری مرۆڤایه‌تی و شیعری ده‌رباری
لێره‌دا ، ((شیعری مرۆڤایه‌تی )) و((شیعری ده‌رباری ))له‌باری فۆرم . ناوهڕك و لایه‌نه‌كانی ڕه‌وان ناسی ،كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕان كاری یه‌كانی به‌م جۆره لێك ده‌ده‌ین و هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنین .
شیعری ده‌ربار ،دیلی ده‌رباره و شاعیر ژێر ده‌سه‌و دیلی ئهربابهكهی خۆی، بنه‌مای شیعری ده‌ربار زیاتر دێته‌وه سه‌ر شه‌راب، هێرش و سه‌ركه‌وتنه‌كان و زوڵمی پاشا به‌نێوی عه‌دل به‌هۆی نه‌خۆشی یه‌كه‌ی مێژووی له ئه‌ده‌بیاتی مه‌كتووب و ده‌رباری به‌نێوی ((دیارده‌ی بێ ده‌نگی عامهكان )).
شیعری ده‌ربار، له‌گه‌ڵ ده‌ردو ڕه‌نج وئاواتهكانی مرۆڤدا بێگانه‌یه و عومری كورته، به‌ڵام شیعری مرۆ ڤ شیعری ساده‌و ساكاری ته‌مه‌ن درێژه. كه‌به‌بێ ڕیایی و ڕاست بێژی دووخاڵی گرینگی ئه‌م شیعره‌ن !
شیعری ده‌رباری خاوه‌نی ته‌سویر گه‌لێكی پڕپێچی مودووه ودور له‌ژیانی خه‌ڵكه، به‌ڵام شیعری مرۆڤ خاوه‌نی تهسویرهكانی زیندووی ژیانی خه‌ڵكه!
شیعری ده‌ربار، شیعرێكی ((مصنوع )) وسازكراوه له‌دایك بوونی پێچ و قه‌مچی بار‌و دۆخی ده‌ربار وله‌سه‌ر بنه‌مای سوڵتانی له‌جل وبه‌رگی زهرقو بهرقدایه كه‌زیاتر په‌یامه‌كه‌ی له‌ژێر پێچه‌ی هونه‌ر و ڕه‌نگامه‌ی شاعیرانه‌دا نێژراوه به‌ڵام شیعری مرۆڤ، خودی مانایهچونكه هی مرۆڤه و بۆ مرۆڤه هه‌ربۆیه كهزمانهكهشی ساده‌و پاراوه،لاواز‌و بێ ڕیایه و له‌سه‌ربنه‌مای ژیانی ساده‌ی مرۆڤه.
شیعری ده‌ربار بۆ خزمه‌ت پاشایه و ده‌س هێنانی زێڕو پاره‌یه،به‌ڵام شیعری مرۆڤ بۆ (( خزمه‌ت به‌نیعمه‌ت ))نییه به‌ڵكو ((نیعمه‌تی خزمه‌ته)) به‌مرۆڤ و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵا ئینسانی تێكه‌ڵا به((نسیان ))!
له‌وێ ته‌عه‌هودی نوسه‌ر. فیدای دیناره و درهه‌م، به‌ڵام له‌ئه‌ده‌بی شه‌فاهی مرۆڤیدا، نوسه‌ر مزدوور نیه چونكه له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی دوورنی یه.
په‌یام و((اصالت ))ی شیعری ده‌ربار بووه به‌قوربانی بارودۆخی درۆینی ده‌ربار به‌ڵام شیعری مرۆڤ هه‌م ((ئیسالهتی )) هه‌یه هه‌م((ریساله‌ت)).
شیعری ده‌ربار، شیعری ((تصنوع ))ه و ((تجمل))ه له‌قاڵب گه‌لێكی ده‌س و پاگیر و ((صعب الوصل))به‌ڵام شیعری مرۆڤ، شیعری ((تأمل))و ((تفكر)) له‌قاڵب گه‌لێكی ((سهل الوصول))!
دیاره كه‌ته‌واوی ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندی گه‌له دێته‌وه سهرخاڵاو میحوه‌ری ئه‌سلی شیعر ((مخاگب شعر)) .له‌وێ كه مخاتهبیشیعر، هه‌ندێكن و تایبه‌ت بهدهربار،زمانی شیعر،پڕپێچ وتهسهنوعی و له‌باری قاڵبه وه‌زیاتر ((منڤوم)) و((منسجم ))ه وزیاتر له‌قاڵبه معیاری ((قصیده))كهجۆرێكی كۆنكووره شیعری ده‌رباره ده‌رئه‌كه‌وێ.
به‌ڵام له‌وێ كه ((مرۆڤ)) موخاته‌بی شیعره،ئاسۆی تێگه‌یشتنی ته‌واوی مرۆڤ له‌پێش چاودهگیردرێ، هه‌ر بۆیهزمانی شیعر ساكارتره و له‌باری وه‌زنه‌وه له‌سه‌ر وه‌زنی ههجایی یان وه‌زنه كورته‌كان دێت وله‌باری جه‌وهه‌ره‌ی شیعره‌وه سادهیهبهڵام پاراوه.
له‌باری بارودۆخی ڕۆحی، ڕه‌وانی یه‌وه دیاره كه‌شیعر((منقوم ومنسجم)) به‌ڕه‌نگ و ڕووی ئارایشت كراوه،ڕومه‌ت هه‌ڵگرتووی ئارامش و ئاسایشه و بێژه‌ری بارودۆخی سیاسی ــ كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت بهدهربارهو عه‌یشی ئاسوده‌ی شاعیره‌كانیان.
به‌ڵام شیعری ئازاد بهڕوواڵهتیڕووخاو و به‌ژن وباڵای تێك شكاو، باسی بێ سامانی ، بێ‌ئارامی وتهزادی سیاسی ــ كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كا.
به‌ووته‌ی ((ولتر)): ((شیعر، مۆسیقای ڕۆحه گه‌وره‌و حهساسهكانه)) بێ شك ئه‌م ڕۆحه گه‌وره‌و حه‌ساسه، ههرئهوڕۆح گه‌له‌ی مرۆڤن نه‌ك حكومه‌تی.
ئه‌ربابه‌كانی حكومه‌تی،شیعریان وهكووكهتیبه به‌ردینه‌كان، له‌شكر كه‌شی، سه‌ركه‌وتنه‌كان وكۆشكه گه‌وره‌كان،بۆپاراستنی ناو وبادی خۆ له‌مێژوودا ویستووه وه‌له‌م بووارهتاڵهدا،ژیانی ((مرۆڤ )) كراوه به‌قوربانی نووسینی مێژووئێكی ((مجعول و مجهول )). وه‌ئه‌مه ته‌نیا ((شیعری مرۆڤ )) و ((ئه‌ده‌بیاتی شه‌فاهی )) یهكهقوربانی نه‌دا، به‌ڵكوو خۆی كرابهقوربانی ،فه‌رامۆشی و لێ نه‌پرسین به‌ڵام به ته‌واوی ئه‌مانه‌وه ، مێژوویه‌كه كهڕاستهقینهیه كه‌ده‌كرێ ((استناد)) ی پێ بكه‌ی و بڕوای پێ بكرێ .
ئه‌گه‌ر چی تاكوو ئێستا مامۆستا ((گۆران)) به نێوی باوكی شیعری نوێی كوردی ناسراوه و هه‌روه ها به‌ر له ئه‌و به (( شێخ نوری شێخ صالح)) ئاماژه كراوه به‌ڵام دیاره كهقاڵبی ئازاد له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا قه‌د نوێ نیه و مێژووی ئه‌م قاڵبه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی شه‌فاهی، ته‌زادی بنه‌مای سیاسی _كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئاواره‌گی و ده‌ربه‌ده‌ری خه‌ڵكی كورد.
ئاماژه به‌و مه‌سه‌له ، قه‌د له پله‌و پایه‌ی مامۆستا گۆران كه‌م ناكات چونكه مامۆستا گۆران (( نوقته‌ی گۆڕان كاری شیعری كوردی)) یه له‌باری زمان ،ناوه‌رۆك و ته‌كنیكه‌كانی هونه‌ری شیعری كوردی.
شیعری كوردی شیعری سفارشی نه‌بووه و نیه وهه‌ر بۆیه ساده و پڕ له عاتیفه‌یه, ئه‌وه‌یه‌كه بیری خۆیه وه‌هه‌ر به‌و جۆره ڕایگه‌یاندووه به‌ڵام مامۆستا گۆران شیعری له ساكار بوون به‌ره‌و پله‌یه‌كی به‌رزی شیعری و مه‌زموون و ته‌كنیكه هونه‌ریه‌كانی شیعر برد و به زمانێكی تازه‌تره‌وه, له‌سه‌ر جوانكاری و ناوه‌ڕۆكی شیعر، خزمه‌تی به‌ئه‌ده‌بیاتی كوردی كرد.
قاڵبی ئازاد له‌ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا قاڵبێكی تایبه‌ته وڕیشهداره، قاڵبێك نه‌بووه كه‌به‌هۆی پێوه‌ندییه‌كانی فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هاتبێته نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردییه‌وه. چونكه وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كورد،كهفارس وتور ك وعهرهبهكان بوون، ئه‌م قاڵبه له‌ئه‌ده‌بیاتی ئه‌واندا له‌ژێر كاریگه‌ری ئینقلابی- ئه‌ده‌بی ئه‌وروپاوه هاته نێو شیعریانه‌وه. وه‌بۆ ئه‌وروپاییه‌كانیش ئه‌م قاڵبهقاڵبێكی تازه‌بوو كه‌به‌هۆی شۆڕشه‌كانی سیاسی‌و سیاسه‌ته‌كانی ئیستعماری ئه‌واندا په‌یدا بووه وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ربارو دۆخ و بنا غهی سیاسی – نیزامی ئه‌وروپا.
دیاره كه‌وڵاتانی پێشڕه‌وی ئه‌روروپای، مێژوو و ڕابردوویه‌كی گه‌وره تر‌و قووڵتر له‌ته‌مه‌نی وڵاتانی شه‌رقیان نه‌بوو. جگه‌له‌وه‌ش له‌سه‌رده‌مه‌دا ئیران،ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌وره‌ی دونیابوو. یان وڵاتانی عه‌ره‌ب وه‌كوو ((مصر)) و ((عراق)) كه‌خاوه‌نی تهمهدونێكی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی دنیابوون و له‌ناوه‌نده گه‌وره‌و گرینگه‌كانی فه‌رهه‌نگ، ته‌مه‌دون وشارستانیه‌تی بوون.
دیاره كه‌مێژووی قاڵبی ئازاد له‌ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وروپادا دهگهڕێتهوهسهرئنقلابی سیاسی- سه‌نعه‌تی كهبهدهسهڵاتداریو ئیستعماری وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن تهمهدونهكانی شه‌رق وه‌كوو ((مصر ))و....ده‌ستی پێ كرد.
ویكتۆر هوگۆ ده‌ڵێ: (( گه‌وره‌ترین و گرینگ ترین ده‌سكرد و ئاكامی یه‌ك ئینقلابی سیاسی-ئینقلابێكی ئه‌ده‌بی یه ))
ئه‌وروپایی یه‌كان نه ته‌نیا هاوتا و هاوپای وڵاتانی شه‌رقی نه‌بوون, به‌ڵكو به دزین و به غاره‌تی ئه‌م وڵاتانه, بناغه‌ی (( تكنولوژی )), سیاسی-ئابوریه‌كی گرینگ‌یان بۆ خۆیان دانا. وه ئه‌ده‌باتی خۆیانیان كه له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ده‌بیاتی شه‌رق و له دایك بووی ئه‌م سیاسه‌ت ئیستعماری یه‌ی بوو له ڕێگای ئینقلابی سه‌نعه‌تی یه‌وه به ته‌واوی دنیا بڵاو كرده‌وه‌و ئه‌مه بوو به ( نوقته‌ی صدور ) ی ئه‌ده‌بیاتی جیهانی ئه‌وروپا, شان به شانی ئینقلابی سه‌نعه‌تی و (صدور ) ی سیاسی نیزامی ئه‌وان.
به‌م جۆره به لێك دانه‌وه‌و پێدا چونه‌وه‌ی فۆرم, و ناوهڕۆك و مێژوی قاڵبی ئازاد له شیعری كوردی و هه‌ڵسه‌نگاندنی له گه‌ڵا مێژوی قاڵبی ئازاد له شیعری فارسی و عه‌ره‌بیدا, بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م قاڵبه له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا قاڵبێكی كۆن و چه‌نده خاوه‌ن مێژوویه.
له‌م بۆچونه‌دا, مێژوی شیعر, ساده بوون, مۆسیقای شیعر, جه‌وهه‌ره‌ی شیعر, بارودۆخی ڕۆحی- ڕه‌وانی, ئیسالهت و ریساله‌ت و له ئاكامدا ڕاگه‌یاندن و موخاته‌بی مرۆڤایه‌تی شیعری كوردی مان له‌سه‌ر بنه‌ما و بناغه‌ی سیاسی, فه‌رهه‌نگی, جوغرافیایی, ڕه‌وان ناسی و كۆمه‌ڵناسی شی كرده‌وه.
بۆچونمان له‌م وتاره‌دا, به له پێش چاوگرتنی ( جوغرافیای فه‌رهه‌نگی كورد ) بوو, وه ئه‌م باسه له حه‌د و مه‌رز یان سنووری كه حكومه‌ته‌كان به ڕه‌سمی یه‌تی ده‌ناسن به دووره‌و سنوور ناناسێ چونكه شیعری كورد به دووره بووه له بنكه كانی ده‌رباری – حكومه‌تی هه‌ربۆیه له درێژایی مێژوودا, كراوه به قوربانی حكومه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارو زۆربێژهكان و ئیمپراتۆری یه جۆراوجۆره‌كانی دینی – مه‌زهه‌بی.
هه‌رچه‌نده ( ه ) زۆرن ئه‌و شاعیره كوردانه‌ی كه ئاوه‌ها كران به قوربانی سیاسه‌ته‌كان و ئه‌گه‌ر چی كورد بوون به‌ڵام به زمانی فارسی, عه‌ره‌بی یان توركی نوسیویانه, هه‌ربۆیه له جه‌رگه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كورددا ناگونجێت . وه هۆیه‌كی ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌مان به (ئه‌ده‌بیاتی شه‌فاهی ) كرد نه‌ك ئه‌ده‌بیاتی مه‌كتووب یان ده‌رباری ئه‌مه بوو.
ئه‌وده‌م شیعری ساكار, بریندار‌و سه‌رگه‌ردان, ئێستاش شیعری پڕ‌و به‌تینی كوردی به پله‌ی تایبه‌ت له ئه‌ده‌بیاتی جیهان.
له گه‌وره‌كانی شیعری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كوردی ده‌توانین له شێركۆ بێكه‌س, عبدوڵا په‌شێو, ڕفیق سابیر, جه‌لال مه‌له‌ك شا و .... ناوبه‌رین.
سه‌رچاوه‌كان:
1-تاریخ ادبیات ایران دكتر ژبیح اله صفا
2-تاریخ ادبیات و سبك شناسی شعر دكتر كامل احمد نژاد
3- از صبا تا نیما یحیی ارین پور
4- شعر نواز اغاز تا امروز محمد حقوقی
5- موسیقی شعر دكتر شفیعی كدكنی
6- تحفه‌ی مڤفریه اوسكار مان
7- مهمی ئالان رۆژه لیسكوی فه‌رانسه‌وی
وه‌رگێڕانی موحه‌مه‌د ره‌بانی
8- پژوهشی درباره‌ی ترانههای كردی فاروق صفی زاده
9- تاریخ جهانگشا عگا ملك جوینی
10- گلا درمس دكتر براهنی
11- چهار مقاله نڤامی عروچی سمرقندی
12-اخلاق ناصری خواجه نصرالدین گوسی
13- تاریخ ادبیات عرب ج. م عبدالجلیل
14- تاریخ زبان وفرهنگ عربی دكتر ێژر تاش ێژر نوش
15-المنهج فی الشعر دكتر جعفر شعار
دكتر عبدالحسین فرزاد
16- پیشگاما شعر امروز عرب ترجمه موسی اسوار
17- ادوار شعر فارسی دكتر شفیعی كدكنی
18- سیر غزل در شعر فارسی دكتر سیروس شمیسا.