بوون و ماهیەت شاهۆ عوسمان
نه ماهييه‌ت پێش بوون ده‌كه‌وێت و نه بوونيش پێش ماهيهت ده‌كه‌وێت، ئه‌م دوانه دوو پرسى ته‌واو له يه‌ك جياوازن و له هه‌مان كاتيشدا يه‌كتر ڕۆشن ده‌كه‌نه‌وه.
پرسيارى ماهيهت پرسياره له‌باره‌ى (چييه‌تى شته‌وه) ئه‌م شته‌ش شتێكى ههمهكييه نه‌ك به‌شه‌كيى. به‌ڵام پرسيارى بوون پرسيارێكى بهشهكييه له‌برى ئه‌وه‌ى كه ههمهكى بێت.
بۆ نموونه كاتێك ئێمه پرسيار له‌باره‌ى ماهيه‌تى مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ين، پرسيارمان له باره‌ى مرۆڤێكى دياريكراوهوه نه‌كردووه، به‌ڵكو پرسيارمان له باره‌ى مرۆڤه‌وه كردووه وه‌ك چه‌مكێكى ههمهكى. به‌ڵام كاتێك پرسيار له‌باره‌ى بوونى مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ين، پرسياره‌كه‌مان له باره‌ى مرۆڤێكى دياريكراوهوهيه. بۆ نموونه شتێكمان نييه به‌ناوى بوونى مرۆڤايه‌تى، به‌ڵام ماهييهتى مرۆڤايهتيمان هه‌يه. هه‌ربۆيه ئه‌و كێشه كۆنه‌ى له‌سه‌ر پێشكه‌وتن يان پاشكهوتنى ماهييه‌ت و بوون هه‌بوو، كێشه‌يه‌كى باتڵ بووه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه.
ماهيهت چه‌مكێكى لۆژيكييه، بەڵام بوون چه‌مكێكى ئۆنتۆلۆژييه. ئه‌وه‌ى به لۆژيك ده‌پێورێت ئه‌وه‌نييه كه به ئۆ‌نتۆلۆژيا ده‌پێورێت و به پێچه‌وانه‌يشه‌وه.
ده‌توانين شته‌كان و مرۆڤ به ماهيهت لێكيان جيابكه‌ينه‌وه
هه‌ر شته‌و ماهيه‌تى خۆى هه‌يه. به‌ڵام له‌ناو كايهكهى خۆي‌دا هه‌رشته‌و بوونى خۆى هه‌يه. ئێستا بۆ نموونه مرۆڤ به بوون له ئه‌سپ جيانابێته‌وه، چونكه هه‌ردووكيان له بنه‌ڕه‌تدا بوونيان هه‌يه، به‌ڵام به ماهيهت لێک جياده‌بنه‌وه، چونكه هه‌ردووكيان دوو ماهيه‌تى جياوازيان هه‌يه.
له كاتيگۆرى ئهريستۆدا مرۆڤێك و ئه‌سپێك هه‌ردووكيان هه‌ر بوونه‌وه‌رن وه‌كو ڕه‌گه‌ز، به‌ڵام كاتێك وه‌كو جۆر لێكيان جيادهكهينهوه ئه‌وكات له ڕێگه‌ى ماهييهتهوه جياده‌بنه‌وه، چونكه ماهيه‌تى مرۆڤ له ماهييهتى ئه‌سپ جياوازتره. به‌ڵام له‌ناو جۆرى مرۆڤدا ئيتر ماهيهت ناتوانێت جياكارى بكات، چونكه مرۆڤه‌كان هه‌موويان هه‌مان ماهييهتيان هه‌يه، به‌ڵام هه‌مان بوونيان نييه.
هه‌یە بوونێكى عه‌قڵى هه‌يه، هەشە بوونێكى كۆمه‌ڵايه‌تى هه‌يه، وەک چۆن هەیە بوونێكى سياسى هه‌يه، هه‌شمانه بوونێكى شاعيرانه‌ى هه‌يه.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌م بوونانه يه‌ك ماهيهتيان هه‌يه، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه هه‌موويان مرۆڤن.
ئێستا هه‌ر ئه‌م بيرۆكه‌يه ئهگهركێشهى نێوان ژن و پياوى پێ بخوێنينه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌يه بيربكهينهوه: كه ژن و پياو هه‌ردووكيان مرۆڤن له رووى ماهيهتهوه، به‌ڵام ئه‌و جياوازييه‌ى كه هه‌ستى پێده‌كه‌ين ئه‌وه‌يه كه ئه‌م دوو مرۆڤه له رووى بوونه‌وه له يه‌ك جياوازن، يه‌كێكيان بوونێكى نێرانهى هه‌يه و ئهويديش بوونێكى مێيانهى هه‌يه يان بوونێكى پياوانه و بوونێكى ژنانه، جياوازى بوون واناكات جياكارى ڕه‌گه‌زى دروست ببێت. جياوازى ئه‌نتۆلۆژى جياوازييه‌كى داهێنهرانهيه.
|
583
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Sunday, August 30, 2020
|
|
|