چل ڕێساکەی شەمسی تەورێزی بۆ عیشق
ئازاد بەرزنجی

دە ڕێسا لەو چل ڕێسایەی کە کاتی خۆی شەمسی تەورێزی بۆ عیشق دایناون.
ڕێسای یەکەم: ئەو شێوازەی خودای پێ دەبینین چ نییە جگە لەو شێوازەی خۆمانی پێ دەبینین؛ ئەگەر ئێمە وەها خودا ببینین کە مایەی ترس و لۆمەیە، ئەوا واتە بڕێکی زۆر لە ترس و لۆمە دەڕژێتە نێو دڵمانەوە، وەلێ گەر وەها خودامان بینی کە یەکپارچە عیشق و میهرەبانییە، ئەوا خۆشمان وا دەبین.
ڕێسای دووەم: ئەو ڕێگایەی بەرەو هەقیقەت دەچێت وا لەناو دڵدا نەک لەناو سەردا، لەبەرئەوە دڵت بکە بە ڕێنوێنی سەرەکیت، نەک سەرت. ڕووبەڕوو بەرەوە و خۆڕاگر بە، دواجار هەر بە دڵیشت بەسەر "نەفس"تدا زاڵ بە... خۆناسین بەرەو خواناسینت دەبات.
ڕێسای سێیەم: دەتوانیت لەڕێی هەموو شتێک و هەموو کەسێکەوە لەم گەردوونەدا خودا بناسیت، لەبەرئەوەی خودا لە مزگەوت و کڵێسا و کەنیشتدا قەتیس نابێت. خۆ گەر هەر دەشتەوێ بزانیت عەرشی خودا بە دیاریکراوی لە کوێدایە، ئەوا تاقە شوێنێک هەیە کە دەتوانیت خودای تیا ببینیت، ئەو شوێنەش دڵی عاشقێکی ڕاستەقینەیە. نە کەس ژیاوە دوای بینینی و نە کەسیش مردووە دوای بینینی، چونکە ئەوەی بیدۆزێتەوە، بۆ هەتاهەتایە لەگەڵیدا دەمێنێتەوە.
ڕێسای چوارەم: کەرەسەکانی ئاوەز و عیشق جیاوازن. ئاوەز بە گرێ مرۆڤەکان پێکەوە دەبەستێتەوە، لێ عیشق هەموو گرێکان دەتوێنێتەوە. ئاوەز هەمیشە سڵکەرە و ئامۆژگاری دەکات" وەلێ عیشق دەڵێت"بێباک بە و سەرچڵ بە". لەکاتێکدا ئاوەز بەئاسانی وێران نابێت، کەچی عیشق بەئاسانی خۆی وێران دەکات، بەڵام گەنج وا لەنێو داروپەردووەکەیدا و دڵی شکاو پڕە لە گەنجی پەنهان.
ڕێسای پێنجەم: زۆربەی کێشەکانی دونیا لە هەڵەی زمانەوانی و بەدحاڵیبوونی ساناوە سەرچاوە دەگرن... هەرگیز مانای ڕووکەشی وشەکان وەرمەگرە، کاتێکیش دەچیتە نێو بازنەی عیشقەوە، ئەو زمانە بەسەردەچێت کە پێی ڕاهاتووین. ئەو شتەی وشەکان ناتوانن گوزارشتیان لێ بکەن، تەنها لەڕێی بێدەنگییەوە دەتوانین پەییان پێ ببەین.
ڕێسای شەشەم: تەنیایی و گۆشەنشینی دوو شتی جیاوازن، کاتێک تەنیا دەبیت، بەئاسانی دەتوانیت خۆت فریو بدەیت بەوەی کە کەوتوویتەتە سەر ڕێی ڕاست، بەڵام گۆشەنشینی باشترە بۆمان، لەبەرئەوەی لە گۆشەنشینیدا هەر خۆتیت بەڵام هەست ناکەیت تەنیایت. وەلی دواجار باشتر وایە بەدوای کەسێکدا بگەڕێیت، کەسێک وەکو ئاوێنەیەک بێت بۆت. بیرت نەچێت تۆ تەنها لە دڵی کەسێکی تردا دەتوانیت خۆت ببینیت و خودا لە ناختدا ئامادەگیی هەبێت.
ڕێسای حەوتەم: هەرچییەک لە ژیانتدا ڕووی دا و شتەکان چەند هەراسانکەریش بوون، نائومێد مەبە، تەنانەت گەر هەموو دەرگاکانیش بە ڕووتدا داخران، خودا هەر دەرگایەکی تری نوێت لێ دەکاتەوە، شوکرانەبژێر بە! کاتێک هەموو شتەکان باش دەبن، ئاسانە شوکرانەبژێر بیت. سۆفی بەتەنها بۆ ئەو شتانە سوپاسی خودا ناکات کە پێی بەخشیون، بەڵکو بۆ ئەو شتانەش سوپاسی دەکات کە پێی نەبەخشیون.
ڕێسای هەشتەم: سەبر بەو مانایە نایەت کە بە شێوەیەکی نەرێنی بەرگەی تەنگوچەڵەمەکان بگریت، بەڵکو بەو مانایە دێت کە دووربین بیت و متمانەت بەو ئەنجامە هەبێت کە لە کۆتایی هەر پرۆسەیەکدا پەیدا دەبێت. سەبر واتە چی؟ سەبر واتە کە لە دڕکێکت ڕوانی، گوڵەکەش ببینیت، کە لە شەوت ڕوانی، سپێدەش ببینیت، بەڵام بێسەبری واتە کورتبینیت و لە تواناتدا نییە ئەنجامەکە ببینیت. خۆشەویستانی خودا هەرگیز بێسەبر نابن، چونکە ئەوان دەزانن هیلال بۆ ئەوەی ببێت بە مانگەشەو، پێویستی بە کاتە. خودا ئازاری دروست کردووە تا لە دژەکەیدا بەختەوەری دەربکەوێ، لەبەرئەوەی شتەکان لەڕێی دژەکانیانەوە دەردەکەون.
ڕێسای نۆیەم: هەرگیز حوکم بەسەر شێوازی پەیوەندیبەستنی خەڵکەوە لەگەڵ خوادا مەدە، چونکە هەر کەسە و شێواز و پەیوەندیی تایبەتیی خۆی هەیە لەگەڵ خوادا. خودا سەیری دەممان ناکات، بەڵکو سەیری قووڵایی دڵمان دەکات. ئەوە بەجێهێنانی ڕێوڕەسمە ئایینییەکان نییە کە وامان لێ دەکات باوەڕدار بین، بەڵکو ئەوە دڵمانە، ئاخۆ پاک و بێگەردە یاخود نا.
ڕێسای دەیەم: جیاوازییەکی ئەوتۆ لەنێوان خۆرهەڵات و خۆرئاوا و باشوور و باکووردا نییە. ڕوو لە هەرکوێ بکەیت، دەبێ کارێک بکەیت گەشتەکەت گەشتێک بێت لەناو ناخی خۆتدا. وەختێ بە ناو ناخی خۆتدا سەفەر دەکەیت، وەک ئەوە وایە بە هەموو دونیا و ئەودیو دونیاشدا سەفەرت کردبێت.
39 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, July 7, 2019
زیاتر
ڕۆشنبیری و کورد و گلەیی
بۆ ئەحمەدی مەلا
سەردار عەزیز
ئومێد لە گەمەی سیاسەتدا
ڕزگار ئەمین نژاد
ئایدۆلۆژیای "ئەزبەنی" و وەهمی نوێکردنەوە
ئومێدحەمەعەلی
قەیرانی ئابووری ئێران و دژکردەوەی خەڵک
ساتیر شنۆیی
بۆ منداڵی کورد لە قوتابخانەکانی کوردستاندا
فێری نووسین و دەربڕینێکی باش نابن؟
سۆران حەمەڕەش
دەوری ئاڵوگۆڕی سیاسیی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر هزری دوکتور قاسملوو
شاهۆ حوسێنی
ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌یكرد ئیسرائیل وه‌ڵامی دایه‌وه‌ ! بۆچی؟
غەفور ئەحمەد
دەروێــــش لای حـــــــــافــزی شــــــیــــــــراز
حبیب محمد دەروێش
کورد لەنێوان دوو گوتاری ناکۆکدا
خالید حەیاتی
کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور بە سەردانێک گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا بە مەبەستی کۆبونەوەی لوتکە لەگەڵ پۆتین
و.سەفین حاجی سەعید
بـــڕیارەکــەی یـەکێتی پێـچـەوانـەی دەستــــورەکــەیـــەتــــــی
حەبیب محمد جاف
داعش له‌ بێشكه‌وه‌ تا گۆڕ
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
نامە ئەکادیمییەکان
رەمز لە شیعری هاوچەرخی کوردیی کرمانجی خوارووی کوردستانی عێراقدا(١٩٧٠-١٩٩١)
هەرێم عوسمان
هزری پوچگەرایی
سابیر بۆکانی
سەردەمیی میدیای تاریک
ئارام قادر حەمەسور
چەمکی ئازادی لە هزری حوکمڕانی کوردیدا
سیروان مەحمود
(ئیذەیی ذاکتیلی) پەنجەکانی ئیدی
میتۆلۆژیای یۆنانی
بەختیار فەرەج
تەماتە:سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراک و تەندروستیە
ڤارین ساڵح
پلانی پەروەردە بۆ ڕاهێنانی کۆمەڵگەی دەروەست
(لە دەلاقەی ڕوانگەکانی ژان ژاک ڕۆسۆوە)
کیشوەر پیرۆتی
پێویستە چەند ئاو بخورێتەوە لە ڕۆژێکدا؟
وەرگێڕان: شادیار ھۆشیار
كورد لە 1.5 ملیۆن بەڵگەنامەی ئەرشیفی عوسمانیدا
ئا: ياسين تەها
تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
کەیوان دروودی
چۆن ئۆباما و ترامپ بوونە هۆی بۆشایی لە خۆرهەڵاتی ناوین
شالۆم لیپنەر
وه‌رگێران بۆ کوردی: که‌ماڵ حه‌سه‌نپوور
ئه‌ردۆغان و هاوڕێكانی
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان (باشووری کوردستان)
فارین پاڵیسی – جوست هیلتەرمەن
و: کەماڵ حەسەنپوور
بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ك پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مێنانه‌وه‌ی شوناس
نوری بێخاڵ
سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە هەناردەکردنی شۆڕشەوە بۆ هاوردەکردنی هەژاری
ئازاد مستۆفی
بە ھەڵە دیاریکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن
وەرگێڕانی:هێرۆ ماهیر
دوالیزمی یاریزانی خۆیی و تیمی بێگانە لە تۆپی پێدا
ژیوار ڕەسوڵی
زانینی كۆلیسترۆڵ وەك ژمارەی نهێنیت
وەرگێڕانی: شایی یاسین
زانیاری و ڕاگەیاندنی ئازاد
هیوا مەجید خەلیل، دکتۆرا لە گەشەسەندنی سیاسی
سیستەمی ئابووری هەرێمی كوردستان
ئابووری هەرێم نێچیرێكی باشی ئابوورییە دەرەكییەكانە
سەردار عەزیز
قەیرانی ئابووری ئێران و دژکردەوەی خەڵک
ساتیر شنۆیی
ئابوری سلێمانی‌و مەترسی هەرەسهێنان
هونەر تۆفیق
دەوری ئاڵوگۆڕی سیاسیی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر هزری دوکتور قاسملوو
شاهۆ حوسێنی
کیم جۆن ئون کۆریای باشوری بە جیهێشت بۆ ڤێتنام بە شەمەندەفەر
وەرگێرانی:شادیار هۆشیار
سه‌رده‌می ئیمام ئۆغلو!
ئاسۆ عه‌بدوللـه‌تیف
بۆچی ئەو پیاوانەی کە توانای ٤٠شناویان هەیە تەندروستی دڵیان باشترە؟
وەرگێڕانی: ڕێژین ئیبراهیم
تێستی په‌سه‌ندكردنی فاشیزم
پژمان شەریعەتی
‎چی بخورێت پێش ڕاهێنانكردن
وەرگێڕانی: سەفین سەعید
ئایا کاک مەسرور دەتوانێت کابینەیەکی جیاواز پێکبێنێت؟
د. رەئوف کەریم پێنجوێنی
"ئەگەر بخزێت، دەکەوێت، ئەگەر بکەوێت، دەمرێت"
وەرگێڕانی: هێڤار هیوا
ئاین لەسەرخانەوە بۆ ژێرخان
خوێندنەوەیەك بۆ هزری سیاسی و رۆشنبیری عەلی شەریعەتی‌
زاهیر محەمەدی
تەلسکۆپی زەبەلاحی ماجەلان GMT
وەرگێڕانی: زیوار ئەحمەد
خەڵك لە نێوان بەردەكانی سیزیف و بیلالی حەبەشیدا
عیماد تەیب
بەرنامەی فەیس بووک بەکارهێنراوە بۆ سیخوریکردن
وەرگێڕان:هەرێز تارق
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان (باشووری کوردستان)
فارین پاڵیسی – جوست هیلتەرمەن
و: کەماڵ حەسەنپوور
چین بەخێرهاتنی ساڵی نوێ بەراز دەكات
وەرگێڕانی: دلارا حەمید ڕەشید
کوردستان لە سەرەتاکانی سەدەی ١٩ی زایینی هەتا کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی
د. کامڕان ئەمین ئاوە
پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرسی ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌ك قوربانی
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010