ئایندەی هێزە چەكدارەكانی ناو پەرلەمانی عێراق؛ بەدر و عەسایب
یاسین ته‌ها


بەرایی
بزووتنەوە و باڵە چەكدارییەكانی شیعە، بەردەوام لە زیادبوونی ژمارە و گۆڕینی گوتار و میكانیزمی كاركردندان، لەم میانەیەشدا دووان لە سەرەكیترین ئەو گرووپانە؛ ڕێكخراوی بەدر و بزووتنەوەی عەسایب، لە ساڵی 2017 پابەندیی خۆیان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند بۆ دابڕینی باڵی چەكدار لە ڕێكخستنە سیاسییەكەیان. بەو پێیەی ئەم بڕیارە دەقاودەق بوو لەگەڵ بڕگەی سێیەمی مادەی 8ی یاسای حیزبە سیاسییەكان (بەشی سێیەم)، كە بە مەرجێ دانراوە كاری حیزب لە شێوەی ڕێكخستنی سەربازی یان نیمچەسەربازی نەبێت و هیچ پەیوەندییەكیشی بە هێزی چەكدارەوە نەبێت، بەڵام دواتر ڕووداو و پێشهاتەكان دەریانخست ئەو پابەندییە ڕووكەشانەیە، چونكە ئەو لیوا و فەوج و پێكهاتە سەربازییانەی بەدر و عەسایب كە لەناو حەشدی شەعبیدان، هێشتا هەر موڵكی ئەم دوو ڕێكخراوەن، بەشی زۆی سەرچاوەی هێزی ئەمانەش لە فەوج و لیوا چەكدارەكانیانەوە لەناو
بازنەکانى هەڵبژاردن؛ بۆمبى بەردەم هەڵبژاردنى پێشوەختە بە تایبەت بۆ کورد*
هەڤاڵ فەتاح


چارەنوسى یاساى نوێی هەڵبژاردن بەنادیارى ماوەتەوە لەناو ناکۆکى گەورەى لایەنەکاندا، لەکاتێکدا جەخت لە پێویستى تەواوکردنى دەکرێتەوە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەوادەى خۆیدا. پڕۆژە ياساى نوێى هەڵبژاردن كە يەكێك بوو لە داواكارييە سەرەكييەكانى خۆپيشاندەرانى دژ بە حكومەتى عێراق، لە 24ی کانوونی دووەمی 2019 لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرا. پرۆژە ياساکە لەلایەن فراكسيۆنە كورديیەكانەوە ڕەتکرایەوە، بۆيە دانيشتنەكەيان بايكۆت كرد و لە كۆى 329 ئەندام 184 پەرلەمانتار ئامادەى دانیشتنەكە بوون و پرۆژە ياساكە بە زۆرينەى دەنگ پەسەندكرا.
خەونى کوردەکان بۆ سەربەخۆیى تێکشکا
ئەیهود یەعارى
وەرگێڕان و کورتکردنەوەی : حسن محمود حمەکریم


ئەیهود یەعارى توێژەرى ئیسرائیلى ، باسێکی زۆرگرنگی لە ماڵپەڕى کەناڵى 12 ى ئیسرائیلى بڵاوکردوەتەوە لە کورتەیەکیدا دەڵێ : ٭ (خەونى کوردەکان بۆ سەربەخۆیى تێکشکاو زۆرى هۆکارەکەشى لە ئەستۆى خۆیاندایە) ، ٭ (ئیسرائیل بۆ ماوەى چەندین دەیەیە وەبەرهێنانى لە هاوکارى کوردا کردوە بۆ بەدەستهێنانى سەربەخۆیى ، ئەوەش بە پێدانى هاوکارى سەربازى و ڕاوێژکارو ستاڤى پزیشکى و یارمەتى دبلۆماسى و کڕینى نەوت بە نهێنى)
شێوازەکانی ڕاهێنان؛ شێوازی وانەگوتنەوەی مۆنتێسۆری
محەمەدموبین حەیدەریی دهۆیی
وەرگێڕ (لە فارسییەوە): کیشوەر پیرۆتی


نزیکەی نیوسەدە لەوەپێش، ڕاهێنەرانی گەورەی پەروەردە و ڕاهێنان، وەکوو فرۆبڵ، پێستالۆزی، دکردلی و مۆنتێسۆری، کە لە پێشەنگەکانی قوتابخانەی چالاکیی پەروەردە و ڕاهێنان ئەژمار دەکرێن، شێوازی کاری باخچەی ساوایانیان خستووەتە ژێر پرسیارەوە، چونکە ئەوان پێیان وا بوو باخچەی ساوایان ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی زۆر گرینگتر لە سەرقاڵکردنی منداڵانی لە ئەستۆیە. ئەو ڕاهێنەرانە بە پێداگری لەسەر گرینگیی سەردەمی منداڵی بۆ پێکهێنانی کەسایەتی و پێشکەشکردنی شێوازی پەروەردەیی لەسەر بنەمای دەروونناسیی منداڵ، گەورەکانیان لە بەرپرسیارێتییەکی گرینگ ئاگادار کردەوە. یەکێک لەو خاوەن بیرۆکانەی کە باوەڕەکانی زۆر لەژێر کاریگەریی هەوڵ و بیرۆکەکانی ڕۆسۆدا بوو، خانمی مۆنتێسۆری بوو.
پەیوەندی نێوان "پێناسەكردن" و هزر و بیری ناسیۆنالیستی
سەلاح بایەزیدی


بە چاوخشاندنێك بەسەر مێژووی هاوچەرخی پرۆسەی پەرەسەندنی هزر و بیری نەتەوەیی ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە شێوە و چۆنێتی‌ ناولێنان لە لقێكی‌ زانست یان هونەر (nomenclature) ڕۆڵیكی‌ گرنگی‌ لە بیروكەی‌ ناسیۆنالیزمدا هەبووە. ئەو ولاتانەی‌ كە لەدوای‌ خەباتێكی‌ دوور و درێژ سەربەخۆییان مسۆگەر كردووە یان بە سەردەمێكی‌ شۆڕشی‌ ناسیۆنالیستدا تێپەر بوون، زۆربەی‌ كاتەكان بەپێی‌ هەلومەرجی‌ شۆڕشگێڕانە ناوەكەیان دەگۆڕێن و تەنانەت بەشە جیاوازەكانی‌ وڵاتیش ناوی‌ تایبەت بە خۆیان وەردەگرن. وەك نموونە هەر دوو لایەنی‌ شەڕی‌ ناوخۆیی‌ سپانیا نزیك بە نۆ یان دە ناویان هەبوو كە هەركام بەپێی‌ ئاستی‌ جیاواز لە ئەڤین و قینی‌ نیوانیان، كەڵكیان لێوەردەگرت. هەندیك لەو ناوانەیش(وەك نموونە "نیشتمان پەروەر" بۆ لایەنگرانی‌ فرانكۆ یان «وەفاداران» بۆ لایەنگرانی ڕژێم) تەنیا یەك لایەن بە فەرمی‌ دەیناسی‌ و تەنانەت یەك ناویش نەبوو كە هەر دووك لایەن لەسەر بەكارهێنانی‌ كۆك بن.
پەروەردە و بەهاكان
د.كەريم ئەحمەد عەزيز


چەمكى بەها لەبەرامبەر هەردوو‌ وشه‌ى(value - القيمة)هاتوه‌ كه‌ له‌بنه‌ڕتدا له‌ وشه‌ى (vales)لاتينيه‌وه‌ وه‌رگيراوه‌ به‌ماناى (أنا أقوى) (من به‌هێزترم) ياخود من له‌ ته‌ندرووستيه‌كى باشترم دێت ، هه‌روه‌ها به‌ ماناكانى " به‌رگريكردن ، توندى ، به‌رده‌وامى ، هه‌ستان به‌ كارێك ، ميانڕه‌ى ، به‌رده‌وامى‌ له‌سه‌ر شتێك ، سه‌ربه‌خۆيى "يش بەكارهاتوە (1).
كورد ...
گرنگترین پێكهاتەی گەشەی سەرمایەداری توركییە
دیدار لەگەڵ د. سەردار عەزیز
ئا: هەرێم عوسمان
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
پارادایم دەتوانێ ئێمە لە شێواوی فیكری و زانستی رزگار بكات؟
دیدار لەگەڵ د. ئەحمەد محەممەد پوور(*)
چاوپێكەوتن: هەرێم عوسمان
دیمانە لەگەڵ دوکتۆر بەختیار سەجادی
سازدانی: دوکتور مەسعوود بینەندە
کتێبخانەی کوردی
گه‌لگامیش بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی
سایتی هاوڵاتی
سايتى الاوان بؤ تويَزينةوةى زانستى
سایتی کەوانە
گۆڤاری - هه‌ژان- لێره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌
سایتی دەنگەکان
رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ لێره‌وه‌ سه‌یر بكه‌
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010