www.govarikoch.com
جولێت بینۆچی دەڵێت هارڤی واینستین بەشی خۆی چەشتووە
وەرگێڕانی:روخۆش عەبدوڵا حسێن
خانمە ئەکتەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار (جولێت بینۆچی) داوا دەکات لۆمەی خەڵكی کۆتایی پێ بێت لەسەر هارڤی واینستین و "دادگا کاری خۆی بکات". جولێت بینۆچی سەرۆکی دەستەی دادوەرانە لە فیستیڤاڵی فلیمی بەرلین، وتی "من هەوڵدەدەم خۆم بخەمە جێی هارڤی، بەڕای من بەشی خۆی چەشتووە". ئەم خانمە ئەکتەرە وتی لە کاتی کارکردنم لەگەڵ ئەم کەسە ناودارەی بواری فلیمسازیدا لە فلیمەکانی چۆکۆلات و ئینگلش پەیشنت دا هیچ کات توشی کێشە نەبووم. هارڤی واینستین لەلایەن ٨٠ خانمە ئەکتەرەوە تۆمەتبار کراوە بە گێچەڵی سێکسی.
ئەم تۆمەتانە هی دەیان ساڵ لەمەو پێشن و هارڤی خۆشی دان دەنێت بەوەدا کە لە ڕابردوودا ڕەفتارەکانی "خەڵکانی توشی ناڕەحەتی زۆر کردووە" بەڵام نکوڵی لەوەدەکات هیچ ڕەفتارێکی زۆرەملێی سێکسی ئەنجامدابێت بەرامبەر هیچ کەسێك و هەموو تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکانی ناوزەند کرد بە "هەڵەیەکی زەق".
هارڤی دوچاری ٥ تۆمەتی گێچەڵی سێکسی بۆتەوە لەگەڵ لاقەکردنی دوو خانمە ئەکتەر، کە ئەم کەسە ئەم دوو تۆمەتەش ڕەت دەکاتەوە و نکوڵییان لێدەکات. هەروەها دووچاری چەند کەیسێکی مەدەنیش کراوەتەوە، یەكێك لەوانە لەلایەن خانمە ئەکتەر ئاشڵی جود بووە، کە یەکێك بووە لە تۆمەتبارکارە یەکەمینەکانی.
لە ساڵی ٢٠١٧ دا، جولێت بە ڕۆژنامەی فەرەنسی (لامۆند) ی ڕاگەیاند کە بەرهەمهێنەرێکی فلیم دەستدرێژی کردۆتە سەر کاتێك تەمەنی ١٨ ساڵان بووە.
ئەم خانمە ئەکتەرە فەرەنسیە وتەی پێشکەشکردن لە یەکەمین کۆنفرانسی هەواڵییدا لە فیستیڤاڵەکەدا وتی لە کاتی کارکردن لەگەڵ هارڤیدا توشی هیچ کێشەیەك نەبۆتەوە، هەرچەندە زانیویەتی کێشەی تری هەبووە.
هەروەها وتی "هارڤی وەکو بەرهەمهێن زۆربەی کاتەکان کەسێکی زۆر باش بووە، بەڕای من زۆر کەسێکی چاك بووە. نابێت ئەوەمان لە یاد بچێت زۆرینەی دەرهێنەر و ئەکتەرەکان و بەتایبەت خانمە ئەکتەرەکان بەلایانەوە سەخت بووە. من تەنها دەمەوێت لێی گەڕێین و مێشکی کەمێك بحەوێتەوە و ڕێبدەین دادگا چی پێویستە بیکات لە کاری خۆیدا. ژمارەی ئەو خانمانەی هارڤییان تۆمەتبار دەکرد بە گێچەڵی سێکسیی لەڕێی جوڵانەوەی منیش ەوە پەرەیسەند کە لەلایەن (تارانا بەرك)ەوە دەستی پێکرابوو.
سەرچاوە:
https://www.bbc.com/news/entertainment-arts-47169949#ampf=undefined
Thursday, February 7, 2019
 Print