گەورەترین ئاگر هەتاوەکو ئێستا لە کالیفۆرنیادا کەوتبێتەوە
ئاکام ئومێد

مانگی یانزەی ساڵی پار لە کالیفۆرنیا، چەندین ئاگری ترسناک کەوتەووە کە زۆرترین زیانیان لێکەوتۆتەووە لە مێژووی ئەو ویلایەتەدا. کۆمپانیاکانی "بیمەی دڵنیایی-insurance” رایانگەیاند کە زیانی ١١.٤ ملیار دۆلار لێکەوتۆتەووە.
تەنها یەکێک لە ئاگرکەوتنەوەکان لە ناوچەی، پارادایس لە کالیفۆریا، زۆرترین کەس بوونە قوربانی و زۆربەی تەلارەکانی لەناوبرد لە مێژووی کالیفۆرنیادا، کە ٨٦ کەس بوونە قوربانی و نزیکەی ١٩٠٠٠ تەلار وێران بوون، هەروەها نزیکەی ١٥٣٠٠ دۆنم زەوی سوووتا.
کۆمیسیۆنی دڵنیایی بیمەی کالیفۆرنیا وتی کە ٤٦٠٠٠ ڕاگەیەنراوومان پێگەیشتووە سەبارەت بە ئاگر کەوتنەووە لە دارستانەکانی کالیفۆرنیادا، کە ١٣٠٠٠ ماڵ و شوێنی گشتی بە تەوەوی تیایدا سووتان.
گەورەترین کۆمپانیای ئیلیکترۆنی لە کالیفۆرنیا، کە 'پاسفک گاس' و ' ئیلیکتریک'ە. لە ساڵی ٢٠١٧، خەڵکی وتیان کە ئەگەری هەیە با و وایەرە کارەباییەکان ئاگرێکی گەورەیان خستبێتەووە، کۆمپانیاکەش دەبێت بڕە پارەیەکی زۆر بدات بۆ چاک کردنەووەی کێشەکان. لە ساڵی ٢٠١٨، خەڵکی وتیان کە وایەرەکارەباییەکان دووبارە هەندێک ئاگری تری خستەووە. کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە بە تەواوی مایە پوچ بوون.
کۆمپانیاکانی بیمەی دڵنیایی کە بریتین لە ئەو کۆمپانیایانەی کە پارەیان دەدەیتێ و لەبەرامبەردا پارە وەردەگری لە کاتی ڕوداوێکدا یان لە کاتی ڕودانی کارەساتێکی سروشتی بۆ موڵکەکانت. ڕاگەیەنراوی بیمەی دڵنیاییش بریتیە لە داواکردنی پارە لە دوای ئاگر کەوتنەووەیەک یان لافاوێک. کۆمیسیۆنی بیمەی دڵنیایی، بریتیە لە ئەو کەسەی بەرپرسە لە بیمەی دڵنیایی کەسەکان لەو ویلایەتەدا. مایە پوچ بوون، بریتیە لە لەوەی کاتێک کە کۆمپانیایەک ڕایدەگەیەنێت کە چیتر پارەی نەماوەو پیویستە کارەکانی بوەستێنێت.
91 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Tuesday, February 5, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010