سەردەمیی میدیای تاریک
ئارام قادر حەمەسور

لەم سەردەمەدا میدیا دەتوانێت گەورەترین کاریگەریی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ درووست بکات، هێزی نەرمیی میدیا دەتوانێت شەقام گەرم بکات، لەلایەکی تر دەتوانێت گەورەترین تاوانە کۆمەڵایەتییەکان بچووک بکاتەوە و دایان پۆشێت. لەبەر ئەوەی ئێستا میدیا کاریگەرە و توانای جوڵاندنی کۆمەڵگە و دەسەڵاتی هەیە.
لە کۆمەڵگەدا میدیا دەبێت هێزی چوارەم و ڕێکخراوە مەدەنییەکانیش هێزی پێنجەم بن، ئەمانە تەواوکەری سێ هێزەکەی ترن کە حکوومەت و پەرلەمان و دادوەرین. لەهەر کۆمەڵگەیەکدا هێزی چوارەم و پێنجەم کارابوون ئەوا کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و چالاک درووست دەبێت.
لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمیی کوردستاندا زۆر بوون، بەتایبەتی کووشتنی ئاسایی. جۆری کوشتن و هۆکاری کوشتنەکان و کەسایەتیی بکوژەکان جێگەی پرسیار و شیکاریی زۆرن، جێگەی شۆکبوونن بۆ هەمووان. هەر کاتێک تاوانێکی کووشتن ئەنجام دەدرێت هەمووان ڕاستەوخۆ داوای کووشتنەوە و لەسێدارەدانی بکووژەکە دەکەن، ئەمەش جێگەی پرسیارە و مایەی نزمی هۆشیارییمانە. چونکە دەبێت ئێمە خوێندنەوەی سۆسیۆلۆژی و سایکۆلۆژی بۆ بکوژەکە بکەین، ژینگەی بکوژەکە شیکار بکەین، تا هۆکاری تاوانەکە بزانین، نەک بە حەماسەتی کاتییەوە داوای لەسێدارەدانی بکوژ بکەین.
لە ئێستادا بوونی سێدارە بۆ تاوانەکانی کووشتن چارەسەر نییە و خۆدزینەوەیە لە هۆکارە سەرەکییەکان.
هۆکاریی سەرەکیی زۆر بوونی تاوانەکان، لاوازیی حکوومەت و دەسەڵاتیی دادوەریی و دەستیی حیزبە لە دەزگاکانی پۆلیس و دادوەری. لەپاڵ هۆکارە سۆسیۆلۆژی و سایکولوژییەکان هۆکاری سیاسیی گەورەترین کاریگەری هەیە. ڕاگەیاندن وەک هێزی چوارەمی کۆمەڵگە نەیتوانیوە خوێندنەوەی زانستی بۆ تاوانە کۆمەڵایەتییەکان بکات، زۆریان بەبەرنامە نایانەوێت هۆکاریی تاوانەکان و جۆرەکانیی تاوانەکان دیاریی بکەن. گەر لە ڕابوردوودا میدیا ئازایانە ڕووداوە کاریگەرەکانی کووشتنی شیکار کردبا، ئێستا کاریگەری دەبوو لەسەر کەمکردنەوەی تاوانەکان.
میدیاکان بۆ ئایدۆلۆژییا سیاسیی و حیزبییەکەیان ئامادەن هەفتەیەک خەون و خەیاڵاتی حیزب بە با بکەن و وەهم بڵاو بکەنەوە و تەجمیلی حیزب بکەن، بەڵام ئامادە نیین دەزگا بەرپرسەکان و پسۆڕانی بواری تاوانناسیی بانگهێشت بکەن بۆ دیارییکردنی هۆکارەکانی تاوان.
بەگشتی میدیایەکی تاریکمان هەیە و ڕۆژانە تاوانە گەورەکان دادەپۆشێت و کووشتن دەکاتە شتێکی قسە لێ نەکراو. بەردەوام کۆمەڵگە سەرقاڵ دەکات بە ڕووداوە بچووکەکان و خەمە گەورەکانیش دادەپۆشێت. میدیای ماشێنێکی گەورەیە بۆ سەرقاڵکردنی کۆمەڵگە و بیربردنەوەی خەمە گەورەکان. ئەمەش بۆ بەرژەوەندی سیستەمە خێڵەکییەکەی دەسەڵاتە.
میدیا بە بینراو و بیسترا و نوسراو و ئەلیکترۆنی دەوری نێگەتیڤی هەیە و هۆکاری تاوانەکان تاریک دەکات، ئەم میدیایە سەرچاوەیەکی سەرەکی تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە و هۆکاری تاوانەکان دەشێوێنێت. دەبێت میدیا تاوانێکی کووشتن بکاتە کەیسێک و ئازایانە هۆکاری تاوانەکە دیاری بکات و بەرپرسیارییەتی حکوومەت دەربخات، نەک بە کورتە هەواڵێکی پێنج خولەکی خۆی بدزێتەوە. ئێمە لەسەردەمی میدیای تاریک دەژین، میدیای زۆر و کاریگەری کەم.
19 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, August 11, 2019
زیاتر
(ئیذەیی ذاکتیلی) پەنجەکانی ئیدی
میتۆلۆژیای یۆنانی
بەختیار فەرەج
تەماتە:سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراک و تەندروستیە
ڤارین ساڵح
پلانی پەروەردە بۆ ڕاهێنانی کۆمەڵگەی دەروەست
(لە دەلاقەی ڕوانگەکانی ژان ژاک ڕۆسۆوە)
کیشوەر پیرۆتی
پێویستە چەند ئاو بخورێتەوە لە ڕۆژێکدا؟
وەرگێڕان: شادیار ھۆشیار
كورد لە 1.5 ملیۆن بەڵگەنامەی ئەرشیفی عوسمانیدا
ئا: ياسين تەها
تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
کەیوان دروودی
چۆن ئۆباما و ترامپ بوونە هۆی بۆشایی لە خۆرهەڵاتی ناوین
شالۆم لیپنەر
وه‌رگێران بۆ کوردی: که‌ماڵ حه‌سه‌نپوور
ئه‌ردۆغان و هاوڕێكانی
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان (باشووری کوردستان)
فارین پاڵیسی – جوست هیلتەرمەن
و: کەماڵ حەسەنپوور
بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ك پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مێنانه‌وه‌ی شوناس
نوری بێخاڵ
سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە هەناردەکردنی شۆڕشەوە بۆ هاوردەکردنی هەژاری
ئازاد مستۆفی
بە ھەڵە دیاریکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن
وەرگێڕانی:هێرۆ ماهیر
دوالیزمی یاریزانی خۆیی و تیمی بێگانە لە تۆپی پێدا
ژیوار ڕەسوڵی
زانینی كۆلیسترۆڵ وەك ژمارەی نهێنیت
وەرگێڕانی: شایی یاسین
زانیاری و ڕاگەیاندنی ئازاد
هیوا مەجید خەلیل، دکتۆرا لە گەشەسەندنی سیاسی
سیستەمی ئابووری هەرێمی كوردستان
ئابووری هەرێم نێچیرێكی باشی ئابوورییە دەرەكییەكانە
سەردار عەزیز
قەیرانی ئابووری ئێران و دژکردەوەی خەڵک
ساتیر شنۆیی
ئابوری سلێمانی‌و مەترسی هەرەسهێنان
هونەر تۆفیق
دەوری ئاڵوگۆڕی سیاسیی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر هزری دوکتور قاسملوو
شاهۆ حوسێنی
کیم جۆن ئون کۆریای باشوری بە جیهێشت بۆ ڤێتنام بە شەمەندەفەر
وەرگێرانی:شادیار هۆشیار
سه‌رده‌می ئیمام ئۆغلو!
ئاسۆ عه‌بدوللـه‌تیف
بۆچی ئەو پیاوانەی کە توانای ٤٠شناویان هەیە تەندروستی دڵیان باشترە؟
وەرگێڕانی: ڕێژین ئیبراهیم
تێستی په‌سه‌ندكردنی فاشیزم
پژمان شەریعەتی
‎چی بخورێت پێش ڕاهێنانكردن
وەرگێڕانی: سەفین سەعید
ئایا کاک مەسرور دەتوانێت کابینەیەکی جیاواز پێکبێنێت؟
د. رەئوف کەریم پێنجوێنی
"ئەگەر بخزێت، دەکەوێت، ئەگەر بکەوێت، دەمرێت"
وەرگێڕانی: هێڤار هیوا
ئاین لەسەرخانەوە بۆ ژێرخان
خوێندنەوەیەك بۆ هزری سیاسی و رۆشنبیری عەلی شەریعەتی‌
زاهیر محەمەدی
تەلسکۆپی زەبەلاحی ماجەلان GMT
وەرگێڕانی: زیوار ئەحمەد
خەڵك لە نێوان بەردەكانی سیزیف و بیلالی حەبەشیدا
عیماد تەیب
بەرنامەی فەیس بووک بەکارهێنراوە بۆ سیخوریکردن
وەرگێڕان:هەرێز تارق
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان (باشووری کوردستان)
فارین پاڵیسی – جوست هیلتەرمەن
و: کەماڵ حەسەنپوور
چین بەخێرهاتنی ساڵی نوێ بەراز دەكات
وەرگێڕانی: دلارا حەمید ڕەشید
کوردستان لە سەرەتاکانی سەدەی ١٩ی زایینی هەتا کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی
د. کامڕان ئەمین ئاوە
پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرسی ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌ك قوربانی
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
ئومێد لە گەمەی سیاسەتدا
ڕزگار ئەمین نژاد
دیموكراسى كوردى خۆماڵییه‌
یوسف له‌تیف
قەیرانی ئابووری ئێران و دژکردەوەی خەڵک
ساتیر شنۆیی
رۆژی جیهانی زمانی دایکی و حکوومەتی ئێران
ئیسماعیل ئیسماعیل زادە
دەوری ئاڵوگۆڕی سیاسیی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر هزری دوکتور قاسملوو
شاهۆ حوسێنی
چۆن لە ژیاندا کۆتای بە بێزاری دەهێنین؟
نووسینی:دەیڤد جی ئایلان
وەرگێڕانی: ڕێبەر عبدلڵە
دەروێــــش لای حـــــــــافــزی شــــــیــــــــراز
حبیب محمد دەروێش
زەوی تەختە؟
وەرگێرانی: ڕەوا فەرمان
کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور بە سەردانێک گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا بە مەبەستی کۆبونەوەی لوتکە لەگەڵ پۆتین
و.سەفین حاجی سەعید
‎هێلكه‌یه‌ك ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار كرد
وەرگێڕانی: سەفین سەعید
داعش له‌ بێشكه‌وه‌ تا گۆڕ
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
تەقەکردنی لە دەمی چاوپێکەوتندا
وەرگێران: ڤارین سالح
هزری پوچگەرایی
سابیر بۆکانی
گەورەترین ئاگر هەتاوەکو ئێستا لە کالیفۆرنیادا کەوتبێتەوە
ئاکام ئومێد
چەمکی ئازادی لە هزری حوکمڕانی کوردیدا
سیروان مەحمود
پەیكەرێك ئازادی بەدەست دەهێنێت
نووسەر: ئالیس یوو
وەرگێڕانی: چۆڤین محمدئەمین
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010