ئۆجه‌لان و خه‌ونی ده‌رچون له‌ هیگڵ
هیوا موسا

ئەڵبەت ئۆجەلان جگە لەوەی سەرکردەیەکی سیاسی یە لەھەمان کاتیشدا تیۆرسێنێکی گەورەو خوینەرێکی جدی فکرو فەلسەفەیە. دەتوانم بڵێم ئەو تاکە سەرکردەی کوردە کە وتارو ھەلوێستە سیاسیەکانی ھەمیشە پرچەکە بە بونیادیکی فکری و فەلسەفی. ئەو دەزانی گەر بیەوێ رەخنە لەدەولەت نەتەوە بگرێ و تی ی پەریینێت ، ئەوا بەبێ رەخنە لەھیگل و گەڕا‌نەوە بۆ ئەوانەی کە رەخنەی دەو‌لەت نەتەوەیان کردوە لەروی فەلسەفیەوە کاریکی پوخت نابیت. ئەکرێ ھیگل وەک باوکی رۆحی دەولەت ببینین ، دەولەت بۆ ھیگڵ کۆتای میژووە. لەدیدی ھیگلدا دەولەت ناوەندیکی جیھانی کە تێیدا ھێزە ‌جۆراو جۆرەکانی وەک کاروبارەکانی دەرەوە، سوپا، ئابوری و ھتر.... لەخۆدە گری . لەبەر ئەمەشە ھیگل رەخنە لەو یەکە سیاسیانە دەگریت لەئەلمانیای جاراندا ھەبون(پروسیا) جوانتر بلێم ھیگل ئەو قەوارە سیاسیە تایبەتانەی قبول نەدەکرد کەلە (پروسیا) ھەبون، ئەوانەی پێش یەکگرتنی ئەلمانیای گەو‌رە. ‌ چون لای ئەو "دەبیت جیاوازی بکریت لەنیوان دەسەلاتی سیاسی و مافەشەخسیەکاندا" مافی شەخسی خاوەنداریتی دەکری بەلام دەسەلاتی سیاسی خاونداریتی ناکری ,,, ،،، تەناناتە ئەو لای وابو مادام لەئەمریکادا دەسەلاتە سیاسی یەکان کەوتونەتە ژیر ھەیمەنەی مافە شەخسیەکانەوە لەبەر ئەمە ئەو تەماشای ئەمریکای وەک دەولەتیک نەدەکرد ھیندەی ئەوەی وەک کۆمەلگایەکی مەدەنی لیی دەروانی .،، ئەگەر چی ئەم بۆچونەی ھیگلم تەنھا لەیەک سەرچاوەدا بینی لەجێگەی کەدا نەم بینیوە،، بەلام لەگەل ئەوەشدا فۆکۆیاما لەکتیبی بونیادنانی دەوڵەتدا لەفەسڵی سێ یەمدا دیدیک نزیک بەم دیدەی ھیگل دەخاتەرو ئەویش ئەوەیە . نەبونی بەسەنتەرگرنتی دەوڵەت لەئەمریکا کە پێجەوانەی ئەوروپایە.‌ فۆکۆیاما لەکتیبی بونیادنانی دەولەتدا ئاماژە بەقسەیەکی ھنتگتۆن دەکات لەمەڕ شەرعیەت لای ئەوروپییەکان کە دەڵی : ئەوروپییەکان دەولەتیان بەو پێودانگە وەرگرتوە کەپارێزەری بەرژەوەندی گشتیی یە کەوا لەسەرو بەرژەوەندی تایبەت و جیاوازیەکانی ھاوڵاتیانەوەیە.‌ کە ئەم بۆچونە رێک پێجەوانەی ئەو دیدە زاڵەیە کەئەمریکای لەسەر بونیادنراوەو رەنگڕێژی فەلسەفەی حوکمڕانی ئەمریکای کردوە ئەویش ئەو دیدە لیبڕاڵەی لۆکە کەلای وایە ھیچ بەرژەوەندیەکی گشتی بەدەر نی یە لەکۆمەلێک ‌بەرژەوەندی تاکەکان کە ئەو کۆمەڵگایان پێک ھیناوە. لەبەر ئەمە دەوڵەت بەخزمەتکاری میلەتی گوێرایەڵ دادەنرێت. کەبەرای فۆکۆیاما کۆمەلگای ئەمریکی بەھۆی ئەوەی کە ئازادی تاکی لەرادەی پێویست تێدایە ، ھەر بۆیە ئەوە خودی تاکە شەرعیەت بەدەولەت دەداو دەی پاریزی. واتە دەولەت وەک ئەوەی لەئەوروپا بوە بەباوکی میلەت ئەوا لەئەمریکا ئەم سروشتەی وەرنەگرتوە.‌ لەبەر ئەمە سروشتی ولایەتە یەکگرتوەکانیش ئەوەیە کە زۆر حساب بۆ دەولەت و رێخراوەکان ناکات وەک نەتەوەیەکگرتوەکان. ئەڵبەت ئێمە وەک خوینەریک ناتوانین ئەم دیدە بی کەم کورت وەرگرین ، چون دەکرێ فۆکۆیاما ئەم قسەیە بۆ ئەوە ھێناوە بێتەوە، بۆئەوەی شەرعیەت بێنێتەوە کە بۆچی ولایەتەیەکگرتوەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان عیراقی داگیرکرد جوانتر بڵیم فۆکۆیاما دەیەوێ داگیرکردنی عێراق بشەرعینێت و رزگاری کات لەو تۆمەتانەی کە درانە پال ولایەتە یەکگرتوەکان ، بەوەی کە چۆن بەبێ گەرانەوە بۆ کۆمەلگای نێودەولەتی و وەرگرتنی شەرعیەتی نێودەولەتی ھێرشی کردە سەرعێراق . بەڵام لەسەرو ئەوەشەوە ئەو ڕاستی یە ‌ناشارێتەوە کە بێگومان ئەمریکا ولاتێکی ناوازەیە لەڕوی تاک گەراییەوە کەزۆر جار ئەم تاک گەراییە بەرەو جۆرێک لە ھیچ گەرای و وبی موبالاتیی بردوە کە جێگەی رەخنەو ھەلوێستە لەسەر کردنە بەلام ئێمە لێرەدا ناچینە ناو ئەم جەدەلەوە. بەڵکو مەبەستی ئیمە ئەوە بو کە چۆن نزیک لەم بۆچونەی ھیگل پەیوەندییەکانی تاک بەدەولەت و حکومەتەوە لە ئەمریکادا بدۆزینەوە.
لای ھیگڵ ئەوەی کە لەپروسیاش ڕودەدات بریتی یە لە قەوارەی بچوک بچوک کەدەسەلات تییدا بەشەخسەنەکراوە .‌ ھەر بۆیە لای ھیگل لەپروسیا شتیکمان بەناوی دەولەت وەک ئەو ناوەندە جیھانی یە کەسەرجەم دەسەلاتەکان لەخۆ بگرێ نیمانە، دەولەت تەنھا لە فکرو خەیالماندا بونی ھەیە. لەبەر ئەمەیە ئەو کاتیک کەسایەتییەکی وەک ناپلیۆن دەبینێ دیتە ناو پروسیاوەو داگیری دەکات ھیگل سەرسامی خۆی بەو کەسایەتیەو ئەو دەولەتە بەھیزەی فەرەنسا ناشاریتەوە . بۆنمونە کاتیک ناپلیۆن پروسیا داگیردەکات ھیگڵ لەنامەیەکیدا بۆ ھاورییەکی دەلی: وەک پیشتریش بۆم نوسیت ئیمە ھەمومان خۆزگە بەسەرکەوتنی فەرنساو کەوتنی پروسیا دەخۆین ، پروسیا ئازار دەچیژیت چون شایەنی ئەو ئازار چەشتنەیە. ئەوەتا ئەم بەیانی یە من ناپلیۆنم بینی (رۆحی جیھان) بەنمایشیک بەشارەکە دەرۆشت. ئەوە چ ھەستیکی مەزنە کاتی کەسایەتیەکی وا دەبینیت بەسەر ئەسپێکەوە کە بالادەستە بەسەر تەواوی جیھاندا ، ئەو بەتوانایە بۆ کردنی ھەموشتی ، ئەوچ مەزنە. دواجار ئەوەی کە مەبەستی ھیگلە دروستکردنی دەولەتیکی ناوەندی بەھیزە کەسەرجەم ھیزەکان بگریتە خۆی و توانای بەریوەبردنی ھەبیت .‌ بەلام پرۆژەی ئۆجەلان ریک پێجەوانەی ئەم پرۆژەیە ئەویش ھەلوەشانەوەی دەولەت نەتەوەو سەندنەوەی تواناو خاوەنداریتی ھیزە لەدەولەت نەتەوە.‌ ئۆجەلان دەویەی دەسەلات لەدەست دەولەت دەرخات بیگەرێنێتەوە بۆ تاک و کۆمەلگا خۆی. لای ھیگل دەولەت سەنتەرە لای ئۆجەلان تاک بەلام دەبیت بەئاگابین ، ئەو تاکەی ئۆجەلان داوای دەکات جیاوازە لەو تا‌کەی کە لیبرالیزم داوای دەکات ، لای تاکی لیبرالیزم کۆمەڵگا وەھمە چون کۆمەڵگا ھیچ نی یە جگە لە کۆمەلێ تاک ، بەرژەوەندی کۆمـەلگامان نی یە بەلکو ئەوەی ھەیە بەرژەوەندی تاکە . بەڵام ئەو تاکەی کە ئۆجەلان بەنگەشەی بۆ دەکات لەناو کۆمیندایە بەریخستن کراوە مافەکانی پێجەوانە نایەتەوە لەگەل کۆمیندا. تاکێک نی یە لەدەرەوەی کۆمەلگا بەلک و تاکێکە لەخزمەتی کۆمەلگادایە،‌ وە بە پێچەوانەشەوە کۆمەڵگا ئەرکی پاراستنی تاکی ھەڵگرتوە واتە پەیوەندی نیوان تاک و کۆمـەلگا پەیوەندییەکی دژ نی یە بەلکو پەیوەندییەکی تەواو کردن و ھاوکاری کردنە. ئۆجەلان لای وایە دەبێت دەسەلات لەدەست کۆمین و ئەنجومەنی گەرەک و لادی وشارەکان خۆیان بێت نەک دەولەت. جوانتر بلیین ئەو پیی وایە دەبێت سیاسەتکردن تەنھا مولکی کەسانێکی نوخبە نەبن لەسەرەوەی دەولەت بەلکو دەبێت کۆمەلگا خۆی خۆڕێخستنبکات و سیاسەت بکاتە پیشەی سەرەکی خۆی. ئەمەش لەپیناو بەریوەبردنی خۆیان. چون ئۆجەلان باوەری بە دیموکراسی نوینەرایەتی نی یە بەلکو ئەو دیموکراسی راستەو خۆ بەھەند وەردەگری لەناو سیستەمی کانتۆناتا وەک ئەوەی ئێستا لەرۆژئاوا لە بونیادناندایە.
ئۆجەلان بەردەوام دەبیت و بەتەوای لەپەرتوکی چوارەم و پینجەمدا کارەکانی قول دەکاتەوە بۆ رەخنەگرتنی ھیگل لەسەر ھەلویستەکانی لەسەر دەولەت نەتەوە ، چون لەدیی ھیگلدا نەتەوە بۆ ئەوەی بگات بەدوا قوناغی کاملبونی خۆی ئەوا دەبیت لەناو دەولەت نەتەوەدا بیت . واتە لای ھیگل کاملبونی نەتەوە ئەوکات دەبیت کەنەتەوەی ناوبراو خاوەن یەکەی سیاسی تابیەت بەخۆی بیت کە ئەویش دەولەت نەتەوەیە. ئەمەش یەکسانە بەوەی کە نەتەوە دەبێت خاوەن سنوری تایبەتی خۆی بیت لەسەر زەوی .واتە نەتەوە دەبێت خاوەن یەکەیەکی جوگرافی بێت کەپیی دەگوترێت سنوری دەولەت نەتەوە. لەکۆتایدا دەولەت نەتەوە لەرویەکەوە ھەم خوداوەندە دابەزیوەتە سەرزەوی و لە کەسایەتی ناپلیۆندا خۆی مانیفستۆدەکات، ھەم کۆتای بە دەسەلاتی خوداوەند لەچەمکە لاھوتیەکەیدا ھیناوە کەئەویش مەرگی دەولەتی کەنیسەیە لەسەر زەوی.
‌. سنوری نەتەوە لای ھیگل دواجار دەکاتە سنوری زەوی کە سنوریکی دەستکردو تایبەتی یە نەک سنورێکی زاتی بەلام ئەم دیدە دەدریتە بەر رەخنە لای ئۆجەلان . لەدیدی ئۆجەلاندا ئەم بۆ چونەی ھیگڵ نەک ھەلەیە بەلکو بۆ خۆی پالپشت و ھەم چەکێک بوە بەدەست نەتەوەی سەردەستەوە بۆ ئەوەی دەوڵەتیک دروست کات بەناوی دەولەت نەتەوە کە لەسەر توانەوەی ئەوانی دی ھاتبیتە ئەفراندن
. ‌ چون دەولەت نەتەوە وەک ئەوەی پێویستی یەکە بۆ کاملبونی نەتەوە ‌لای ھیگل ، ئەوا لای ئۆجەلان نەک پێویستیی نی یە بەلکو زیادە بوە. نەک چارەسەر نی یە بەلکو بۆخۆی ئەفراندی قەیرانە
. عیرفان مستەفا ئەم دیدە دەگەڕێنێتەوە بۆ مۆدیرنەکان نەک فەیلەسوفەکانی ئەلمان ئەو لای وایە مۆدیرنیستەکان بەھۆی ئەوەی کە بونی نەتەوە دەگەڕێننەوە بۆ دوای مۆدیرنیزم و دوای شۆرشی پیشەسازی و سەرھەلدانی دەولەت نەتەوە. ئەوا بونی دەولەت بە پێویست دەزانن بۆ دروستبونی نەتەوە، واتە بۆ ئەوەی نەتەوەمان ھەبیت بەرای مۆدیرنیستەکان دەبیت پێشتر دەولەتمان ھەبێت وە ئەو دەولەتە ئەرکی دروستبونی نەتەوە بگریتە ئەستۆی خۆی. ئەلبەت دەولەت نەتەوەکانی جیھان بەم قۆناغەدا رۆشتون بۆ نمونە لە فەرەنسا چەندین نەتەوەو زمانی جیاواز ھەبون ، بەلام دوای دروستبونی دەولەتی فەرەنسی ھەموی دەسرێتەوەو لەناو دەبرێ ، تەنھا لەپاریسدا بیست و پێنج زمان و لەھجەی جیاواز ھەبوە بەلام د‌وای دروستبونی دەولەتی فەرەنسی ھەموی لەناو دەبرێ و تەنھا ‌ نەتەوەی فرانچ دەمینیتەوە دەکرێ بە زمان و نەتەوەی بالا لەو ولاتەدا. ئەلبەت فیختە دیدیکی جیاوازتری ھەیە بۆ نەتەوە ئەو لای وایە سنوری نەتەوە سنوریکی زاتی یە نەک مەوزوعی. واتە سنوری نەتەوە دواجار لەناو کلتورو فکرو زمان و فۆلکلۆری نەتەوەکە خۆی دایە نەک لەسەر ئەرزیک یان پارچە ئەرزیک تۆ بیکێشی . وەک ئەوەی شلای ماخر دەلی ،، دەولەت نەتەوە زادەی پەیمانیک یان ئیرادەی ژمارەیەک سیاسی یە کەبریاریان دا‌وە ھیلی سنور لەنیوان وولاتاندا بکیشن ، گەر تەماشای نەخشە جۆر بەجۆرەکانی ئەوروپا بکەین دەبینین جیاوازییەکانیان دەگەریتەوە بۆ کۆنگرەی ڤیەنا. لیرەدا فیخەتە جیاوازە لەھیگل لەدیاریکردی سنوری نەتەوەدا بەلام ئۆجەلان نزیکە لەم دیدەی فیختەوە لەپرۆژەی کەجەکەدا .
بابزانین ئۆجەلان چۆن نزیک لەم دیدەی فیختەوە قسە لەسەر دۆخی نەتەوەی کورد دەکات ئۆجەلان لای وایە کەدەکرێ کوردەکان لەتورکیادا بگەن بە مافە سیاسی و نەتەوەیی و کلتورییەکانی خۆیان بەبێ ئەوەی دەولەت نەتەوەی خۆشیان ھەبیت. واتە کورد دەتوانی لەناو دەولەت نەتەوەی تورکیدا بەسەرجەم مافەسیاسی و مەدەنی و کلتورییەکانی خۆی بگات . ‌تەنانەت ئەو باس لە ئەگەری سێ ناسنامە دەکات بۆ کوردەکان لەو ولاتەدا : دەکری کوردەکان ببن بە ھەلگری ناسنامەی کوردی وەک کورد لەھەمانکاتدا ببن بەھەلگری ناسنامەی ھاولاتی دەولەتی تورکیاو تەنانەت ھاولاتییەکی ئەوروپیش ئەگەر تورکیا رۆشتە ناو یەکیتی ئەوروپاوە نمونەی ھەرێمی باسک لە ئیسپانیا ‌. واتە بەرای ئۆجەلان شەرت نی یە کوردەکان تەنھا دەولەتی تایبەت بەخۆیان ھەبیت ئەوکات وەک کورد دانیان پێدا بنرێت. چون ئەو بەھەمان شێوەی فیخەتە لای وایە کوردەکان دەتوانن لەریگەی گەشتن بەو مافانەی کەباسمان کرد تەعبیر لەکورد بونی خۆیان فەرھەنگەکەیان بکەن، کەواتە ئەگەر وردبینەوە لەم دیدە ھەمان دیدی فیختەیە چون سنوری نەتەوە بەم لۆژیکە بێت لای ئۆجەلانیش سنوریکی زاتی یەو موزوعی نی یە . ئەگەر چی ئۆجەلان کەنوسینەکایندا ھیندەی من ئاگادار بم باسی فیختەی نەکردوە بەلام ھەست دەکەم نزیکایەتیە لەنیوان ئەو فیختەدا ھەیە لەمەر قسەکردنیان بۆ شوناسی نەتەوە .
سەرچاوەکان
* نەتەوەو ناسیۆنالیزم ، مەریوان وریا قانع، رەھەندی ژمارە ١٦-١٧. ٢٠٠٤
* مانیفسۆی شارستانیتی دیموکراتیک کتیبی چوارەم ، ئۆجەلان .
*مانیفەستۆی سارستانیتی دیموکاریتک کتیبی پێنجە، ئۆجەلان.
* بونی نەتەوەیی کورد لەنیوان فەلسەفەو سۆسێۆپۆلەتیکدا ، د . عیرفان مستەفا . * بونیادنانی دەوڵەت ، فرانسیس فۆکۆیاما. و ، ئیسماعیل کوردە
* HEGEL AND NATONALISM . BY SHLOMO AVINERY.
HEGELS THEORYOF THE MODERN SATE ; BY SHLOMO AVINERY .
58 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, January 4, 2018
زیاتر
دیاردەی خۆکوشتنن!
پارێزەر: لوقمان مصطفی
گەڵاڵەنامەی مافی نەتەوەیی و ئاینی و
ئەتنیە دینیەكان لە هەرێمی كوردستان
حةبيب محةمةد دةرويَش
دەوڵەت و کۆمەڵگە شکستخواردوەکان , عێراق و کوردستان بە نمونە
هەورامان عەلی
نهێنیکاری لە بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێزدا
سیاسەتی نهێنیکاری ئەتۆمی ئیسرائیل
و.حه بيب محەمەد دەرويش
شەنگار سابیر
پەیوەندی نێوان ئیمان و ئەدەب، وەستان لەسەر وەختەکانی تەورات وەک ڕۆمانێکی ناوازە.
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
سیستەم و ڕەوشی ئابوورى لە وڵاتانى جیهانى سێهەم
د.محەمەد ئەمین
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
دو قودس و یه‌ك چاره‌نوس
سه‌باح محه‌مه‌د
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
دەربارەی پیناسەی عه‌قڵ
دکتۆر کەمال میراودەلی
زمانی منداڵ و ڕۆڵی گەورەكان
رێواس ئەحمەد
گەڕانەوە بۆ ناوەوە
حەبیب محەمەد دەروێش
رەهەندە فەلسەفی و مێژوویییەكانی هزری رەخنەیی
عادل قادری
گەڕانەوە بۆ ناوەوە
حەبیب محەمەد دەروێش
سوكرات….
ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی له‌ ئاسمانه‌وه‌ هێنایه‌ سه‌ر زه‌وی
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم…
سێكوچكه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت و ئیرهاب و مه‌زهه‌بگه‌را
فاتیح سه‌نگاوی
ریفراندۆم و تاوانباركردنی دڵسۆزان …
عیماد عەلی
هه‌نگاوی سێیه‌میش بۆ دواوه‌ ‌
خاید سلێمان
دادگایەک بۆ مردووەکان و پاشماوەی زیندووەکان …
سۆران ئازاد
بە ژن کردنی فەلسەفەو
ژن بوون بە دیدی دلۆز
بەفراو نوری
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
ژن لە هزری نیچەدا
شۆڕش غەفوری
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
ستیڤن هاوکینگ دانیدا بەوەدا کە بیردۆزی (دیزاینی زیرەک)
ئەگەری زۆرە راست بێت!!
دیلمان لەتیف
كاتێك داعش بەناوی ئایینەوە لە مەغۆل خراپتر دەكات،
مرۆڤ ناتوانێت نەیەتەگۆ
ئیسماعیل حاجی زەڵمی
دەستێوەردانی کتوپڕی رووسیا لە شەری ناوخۆیی سوریا
جوان زیدبەگی
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
خوێندنەوەیەكی دوور لە رۆمانسیەت بۆ زەردەشتیەت
نوسینی: د. عثمان عەلی
وەڕگێرانی: ماکوان کەریم
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
فەتحوڵا گیولەن کێیە؟
د.جه‌بار قادر
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
(كۆماری باشوری سودان) نمونەیەكی شووم لە سەربەخۆیی
حاميد محمد عه‌لى
توندوتیژی و ئایینداری
نووسینی: دكتۆر عەبدولكەریم سروش
وەرگێڕانی: ئەرسەلان تۆفیق
شۆڕشێكی نوێ بەڕێوەیە
هەوار جەمال
فەلسەفە و زانست لای ئارسەر ئادنجتون
د.حەسەن حسێن سدیق
مامۆستای زانست ‌و لۆجیك لە زانكۆی راپەڕین/ بەشی فەلسەفە
بەناوی سەنتەری روناکبیری کۆچ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم میللەتی کوردو گەلی عێراق و خانەوادەی بەڕێزی مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین...
پاشماوەی ئاسەواری فەرهەنگی مادەكان
لەبەردەم لیكۆڵینەوەكانی شوێنەوارناساندا
كەمال نوری مەعروف لەفارسییەوە گۆڕیوێتی و لەسەری نووسیوە
سسته‌مي سياسي ئيسلامي، له‌لاي بونيادگه‌را و سه‌له‌فييه‌كان..
ئیمداد تەها
هونەری جەنگی كورد لەچیادا
محەممەد بەكر
كۆتایی دەوڵەتی شۆڕشگێڕەكان
حەبیب محمەد دەروێش
هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداوی عەرەب لە تەرازووی هێزدا
نووسینی: نەجمەدین فارس حەسەن
مۆدێرنیتە و وتار
هەڵسەنگاندنێکی وتارنووسیی کوردی
دکتۆر هاشم ئەحمەدزادە
باشووری كوردستان لەكاتی دوورخستنەوەی شێخ مەحمودو
سەرهەڵدانی چالاكی توركەكان بە سەرۆكایەتی ئۆزدەمیر پاشا 1919- 1922
ئەحمەد باوەڕ
زانكۆی گەرمیان – كۆلێژی پەروەردە
هەندێ چەمكی پێویست بۆ نووسینی فەلسەفە
نووسه‌ر : Henri Pene Ruir
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
سمكۆی شكاك، وەرچەرخانێكی گرنگ
لە ناسیۆنالیزمی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان
نووسینی: سامان مستەفا رەشید
ماستەر لە مێژووی نوێ و هاوچەرخدا
رەهەندە فەلسەفی و مێژوویییەكانی هزری رەخنەیی
عادل نادری
ریشەی رەوتی ئیسلامی سیاسی لە باشووری كوردستان
لە ئیسلامگەرای ئیخوانەوە تا سەلەفیزمی جیهادیی(*)
نووسینی: د. محەممەد شەریف
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ماجید خەلیل
فەندە میتالیزم و جەهلی موقەدەس
ن/هاشم سالح
و/حەبیب محەمەد دەروێش
سیستەمى ئایینى یان سیکۆلاریزم !!
عبدالرحمن رسول
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
govari koch| All rights reserved © 2010