چی لە عێراقدا ڕووئەدات؟
مه‌ریوان وریا قانع


ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ژمارەیەک لە شارەکانی عێراقدا تادێت خوێنی زیاتر دەڕژێت و خەڵکی زیاتر دەکوژرێت. عێراق بەرەو ئەوە دەڕوات ببێتە گۆمێکی تری خوێن. کێشەکانی ئەم وڵاتە تا دێت گەورەتر و قووڵتر دەبێتەوە، تا دێت دەرەنجامە وێرانکەرەکانی ساڵانێکی درێژی خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و داھات و ھێز لە وڵاتەکەدا بەرجەستەتر دەبێت. تا دێت وڵاتەکە زیاتر و زیاتر باجی دروستبوونی نوخبەیەکی سیاسیی و ئابووریی تەواو گەندەڵ و دز و مافیایی ئەدات، نوخبەیەک لە دەرەوەی لانی ھەرەکەمی بەرپرسیارێتی سیاسیی و ئەخلاقیی و مێژووییدا، نوخبەیەک وڵاتەکە وەک قاسەیەکی گەورە ئەبینن بۆ دزین. ئەوانەی ئەمڕۆکە حوکمی ئەو وڵاتە دەکەن ھەموو ماناکانی وڵاتبوون و دەوڵەتبوون و نەتەوەبوونیان لەو وڵاتە و لە خەڵکەکەی سەندۆتەوە. عێراقی ئەمڕۆکە ھەرچییەک بێت ”دەوڵەتی نەتەوە“ نییە، دەوڵەتێک نییە حوکمی نەتەوە یان میلەتێک بکات بەناوی ”نەتەوە“ یان ”میلەتی عێراق“ەوە، یان نەتەوە و میلەتێک بێت دەوڵەتێکی ھەبێت بەناوی ”دەوڵەتی عێراق“ەوە. ئەوەی ھەیە و لە عێراقدا ئامادەیە نە دەوڵەتە و نە نەتەوە. لە عێراقدا دەوڵەت بوونی نییە چونکە یەکێک لە مەرجە ھەرە سەرەتاییەکانی بوونی دەوڵەت ”مۆنۆپۆڵکردنی بەکارھێنانی توندوتیژیی“ە. ئەمڕۆ لە عێراقدا تەنھا دەوڵەت خاوەنی ھێزی سەربازیی نییە کە ماف و توانای بەکارھێنانی توندوتیژیی شەرعی ھەبێت، بەڵکو چەندان ھێزی میلیشیایی گەورەو بچووک، بە ئینتیمای دینیی و تائیفیی و ئەتنیی و ئیقلیمی جیاوازەوە ھەن و کاردەکەن. خاوەن چەک و جبەخانەی گەورەن و لەم سەری وڵاتەکەوە بۆ ئەو سەری وڵاتەکە، بە ھەرێمی کوردستانەوە، تەڕاتێن دەکەن. ھەم زۆرێک لە پارتە سیاسییەکان میلیشیای خۆیان ھەیە، ھەم ھێزە دینییەکان و ھەم ھەندێک کەسایەتی تایبەتی نوخبە حوکمڕانەکە. ئەمەش وادەکات ئەو مەرجە سادەیەی کە دەوڵەتێک دەکات بە دەوڵەت لە عێراقدا بوونی نییە. لەمەش بترازێت دەوڵەتی عێراقیی دەسەڵاتی بەسەر ئەو زەمینە جوگرافییەدا ناشکێت کە زەمینی ئەوە و بە ھیچ شێوەیەک توانای پاراستنی سنوورەکانی وڵاتەکەی نییە. نەک ھەر ئەمە، بەڵکو ناوچە سەوزەکەی بەغداد، کە سێنتەری حکومەت و حوکمڕانانی وڵاتەکەیە، تەواو لە سەرجەمی وڵاتەکە دابڕاوە و ھێزی تایبەت و سوپای تایبەت لە خەڵکی وڵاتەکە دەیپارێزن.
هزری گۆڕان له‌نێوان بەرەی دەسەڵات‌و بەرەی نارەزا!
چیا عەباس


وێرای ئەوەی زۆرینەی بەرەی نارەزا لەتوێژە گەییوەکەی بزوتنەوەکە پێکهاتوەو بەشێک لێیان خاوەنی دەیان هەزار دەنگی گۆڕانخوازان‌و ئەزمونێکی درێژی کارکردنن، وەک پەرلەمانتاران، ئەندامانی جڤاتەکان، هەڵسوراوە دیارەکان‌و کەسایەتیە ناودارەکانی گۆڕان، بەڵام ئەوەی جێگای تێرامان‌و سەرنجدانی وردە بۆچی نەیان توانیوە بەلایەنی کەمەوە سەکۆیەکی هاوبەش بۆ بەرەی نارەزا ساز بکەن تا پەیام و کارنامەو خواستەکانیان بەجەماوەری گۆڕان رابگەیەنن‌و بەشێکی بێئومێدی و تورەبونی جەماوەری گۆرانیش برەوێننەوە؟
خۆپیشاندانەكانی عێراق، كۆتا ھەنگاو بۆ ساغبوونەوەی ململانێكان
محەمەد عەلی


لە دوای داگیركردنی كوێت لەلایەن (سەدام حوسێن) سەرۆكی پێشووتری عێراق و ھەڵمەتی گەردەلوولی بیابان و چاوپۆشی لە دووبارە گرتنەوەی دەسەڵات لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، یەكێك لە ھۆكارەكان بۆ ئەم ئاڵۆگۆڕە لە ھەڵوێستەكانی ئەمەریكا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ململانێ شاراوەیەی كە لە نێوان ئەمەریكا و ئێراندا ھەبوو سەبارەت بە دواڕۆژی ئەوەی كێ دەسەڵات لە عێراق دەگرێتە دەست.
سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ململانێی هزری لە ناو حزبدا
د.كاوە مەحموود


بزووتنەوەی سۆشیالیستی جیهان هەر لە سەرەتای دامەزراندنی نێونەتەوەیی یەکەم، کە ڕووداوێکی مێژوویی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی جیهان بوو، بایەخێکی زۆری بە مەسەلەی ڕێکخستن و بنیاتنانی یەکێتییەکی پتەوی لە نێوان گرووپە سوشیالیستەکانی جیهان دا بە مەبەستی بوونی ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕی پتەوی چینی کرێکار. بۆ ئەم مەبەستەش مارکس و ئینگلز کاریان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵێک بنەمای ڕێکخستن کرد کە لەگەڵ بیرۆکەی بوونی یەک ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کە لقی لە هەموو وڵاتێکدا هەبێت، و بە شێوازێکی دیموکراسی هەڵبژێردرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا جەختیان لە سەر بوونی یەک سەرکردایەتی ناوەندی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی کردەوە، و بەم جۆرە بوونی ئەم دوو جەمسەرە پرەنسیپی ناوەندی دیموکراسی لە حزبی شۆڕشگێڕیدا خولقاند.
بۆچی مرۆڤەکان ئەوەندە ئارەزووی کوشتنی یەکتریان هەیە؟
لوقمان حەوێز


کام جۆر لە شیرەدەرەکان زۆرتر تامەزرۆی کوشتنی یەکترن؟ نەهەنگی بکوژ Killer.Whales یان شێر یان سەگی Pit.Bulls؟ نەخێر هیچ کام لەوانە یەکەم نین لە کوشتن، تەماشای ئاوێنە بکە بۆ ئەوەی ئەو جۆرە شیردەرە ببینیت..!
چل ڕێساکەی شەمسی تەورێزی بۆ عیشق
ئازاد بەرزنجی


دە ڕێسا لەو چل ڕێسایەی کە کاتی خۆی شەمسی تەورێزی بۆ عیشق دایناون.
ڕێسای یەکەم: ئەو شێوازەی خودای پێ دەبینین چ نییە جگە لەو شێوازەی خۆمانی پێ دەبینین؛ ئەگەر ئێمە وەها خودا ببینین کە مایەی ترس و لۆمەیە، ئەوا واتە بڕێکی زۆر لە ترس و لۆمە دەڕژێتە نێو دڵمانەوە، وەلێ گەر وەها خودامان بینی کە یەکپارچە عیشق و میهرەبانییە، ئەوا خۆشمان وا دەبین....
كورد ...
گرنگترین پێكهاتەی گەشەی سەرمایەداری توركییە
دیدار لەگەڵ د. سەردار عەزیز
ئا: هەرێم عوسمان
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
پارادایم دەتوانێ ئێمە لە شێواوی فیكری و زانستی رزگار بكات؟
دیدار لەگەڵ د. ئەحمەد محەممەد پوور(*)
چاوپێكەوتن: هەرێم عوسمان
دیمانە لەگەڵ دوکتۆر بەختیار سەجادی
سازدانی: دوکتور مەسعوود بینەندە
کتێبخانەی کوردی
گه‌لگامیش بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی
سایتی هاوڵاتی
سايتى الاوان بؤ تويَزينةوةى زانستى
سایتی کەوانە
گۆڤاری - هه‌ژان- لێره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌
سایتی دەنگەکان
رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ لێره‌وه‌ سه‌یر بكه‌
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010