کوڕان و کچانی ماڵەوە، سەردەمی قەیرانی خانوبەرە
وەرگێڕانی: ڕوخۆش عبداللە حسین

یەك ملیۆن گەنج زیاتر لە شانشینی یەکگرتوودا لەگەڵ دایک و باوکیاندا دەژین وەك لە بیست ساڵ لەمەوبەر، بەپێی لێکۆڵینەوەیەك لە ساڵی ١٩٩٨ ەوە، ئەم ڕێژەیە % ٤١ زیادی کردووە لە لەندەندا، کە خانوبەرە لەوپەڕی گرانی دایە، بەڵام ڕێژەکە زۆرکەمترە لە ناوچە هەرزانبەهاکانی وەکو باکوری ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا بە ڕێژەی %١٤ و یۆركشایەر و هەمبەر بە ڕێژەی %١٧.
بۆ تەمەن ٢٣ ساڵانەکان لە شانشینی یەکگرتوودا، ئەو کەسانەی لەگەڵ دایکوباوکیاندا دەژین لە %٣٧ ەوە بەرز بۆتەوە لە ساڵی ١٩٩٨ دا بۆ %٤٩ لە ٢٠١٧ دا.
بەڕێوەبەری سەرنوسەری (سیڤیتاس)، دانیەڵ بێنتلی وتی "لەگەڵ سەختتربوونی بوون بە خاوەنی خانوبەرە و پیشە، سەدان هەزار لاو خۆیان وەدوور گرتووە لە کرێ بەرزەکانی کەرتی تایبەت و بڕیاریانداوە لەگەڵ دایکوباوکیاندا بژین بۆ ماوەیەكی درێژتر."
هەروەها ئەم بەڕێزە وتی گرنگە حکومەت ئەمە بە هەند بگرێت لەکاتی تاووتوێکردنی پێویستیەکانی خانوبەرە لە داهاتوودا. کۆکردنەوەی پارە بۆ کڕین مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی، لۆرین کە تەمەنی ٢٩ ساڵە لە چێستەرفیڵد، پاش تەواوکردنی زانکۆ گەڕایەوە ماڵی دایکوباوکی. ئەم کەسە و هاوژینەکەی لە هەوڵی پارە کۆکردنەوەدان بۆ کڕینی خانوویەك بەڵام ئەم مامۆستایە وتی "لەوەدەچێت ئەم کارە هەر زۆر ئاستەم بێت". "ئێمە خوازیارین بتوانین ساڵی داهاتوو خانویەك بکڕین، بەڵام جار بە جار زیاتر گرانتر دەبێت و پلانەکانمان دەچێتە دواتر" هەروەها وتیشی "ئەمە زۆر بێهیواکارانەیە چونکە ئێمە نامانەوێت لە تەمەنی سی ساڵیدا هێشتا لە ماڵی دایکوباوماندا بین چونکە ئەمەش ئەرکێکی گرانە بۆ سەر دایکوباوکمان و خۆشمان دەمانەوێت ژیانی خۆمان دەست پێبکەین".
دەڵێت دایكوباوکی هیچ کاتێك داوای پارەی لێنەکردوون، بەڵام ئەم کەسە خۆی مانگانە شتێك دەدات پێیان چونکە وا هەست دەکات ئەمە کارێکی دروستە. "هیچ کاتێك تەنانەت بە ئاماژەش داوایان لێنەکردووم ماڵەوە بە جێ بێڵم و بچمە دەر".
46 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, February 6, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010