دیاردەی خۆکوشتنن!
پارێزەر: لوقمان مصطفی

مروڤ یەکێکە لە بونەوەرە خوپەرستەکان، ھەر بۆیە زۆر سەختە کاتێک بڕیاری خۆکوشتن دەدات لە دۆخی ئاساییدا، کاتێک کە مرۆڤ دەگاتە ئەو حاڵەتەی کە کار بۆ لەناوبردنی خۆی دەکات بەدڵنیایەوە لە دۆخێکی ناجێگیرو دەروونی ئاساییدا نیە.ھەر لەم ڕوانگەیەوە ھەوڵدەدەم بچمە ناو فەزای تاوان و کوشتن وخۆ کوشتن بە تایبەتی کە لە ئێستادا بە شێوەیەکی مەترسیدار لە هەڵکشاندایە و بەداخەوە بووە بە دیاردە.
ڕاستە بەشێوەیەکی گشتی کوشتن تاوانێکە لەتەواوی یاسای سزاکاندا سزای بۆ دیاری کراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆکوشتن رەفتارێکی ھۆشیارانەیە کە لەلایەن خودی کەسێکەوە بۆ لەناوبردنی ژیانی خۆی ئەنجامی دەدات، بۆیە خاڵی ھاوبەشی خۆکوشتن‌و کوشتن ئەوەیە کە ھەردووکیان دیاردەی کۆمەڵایەتین. بەڵام بە ھۆکاری جیاواز، بۆیە بە ھەردوو دیاردەکە ناوترێت تاوان..چونکە خۆکوشتن لەدەقی یاسایی دا سزای بۆ دیاری نەکراوە، ناشێ بەتاوان دابنرێت، بۆیە لەم ھاوکێشەدا یاسا ھیچ رۆڵێ نابینێت.
رەنگە بە پێچەوانەوە رێگرتن لەکەسێک لەئەنجامدانی خۆکوشتنەکەی پێشێلکاری یان دەستدرێژییەک بێت بۆ ئەو مافەی کە ھەیەتی بۆ لەژیاندابوون. ئەوکەسە خۆی مافی ئەوەی ھەیە کۆتایی بەژیانی خۆی بێنێت، بۆیە ناکرێ یاسا خۆکوشتن بخاتە خانەی تاوانەوەو سزای بۆ دیاری بکات، مادام مرۆڤ مافی ژیانی ھەیە، ئەو مافەیش بەخۆی دەدات کە خۆی کۆتایی بەژیانی خۆی بێنێت، کاتێک خۆکوشتن لەدەقی یاسایدا سزای بۆ دانەنرابێت، ئەو مرۆڤە لەمافی بڕیاردان بەسەر ژیانی خۆیەوە بێبەش دەکرێت، بەڵام ھەر بۆیە سنوردارکردنی دیاردەی خۆکوشتن بەگشتی ئەرکی کۆمەڵگەیە،دەبێت دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە کاربکات بۆ کەم کەمکردنەوەی فاکتەرەکانی خۆکوشتن.بەڵام مەخابن لە ئێستادا بەپێچەوانەوە دەسەڵات بۆتە ھۆکارێک بۆ زیاد بوونی ئەم دیاردەیە.!! ئەگەر چی پێشترھەموو ئاڕاستەکان باسیان لەوە دەکرد کە کێشە کۆمەڵایەتیەکان وباری ئابوری ودارایی و نەگونجاوی پرۆسەی پەروەردەکردن لە ناو خێزان و سەرجەم دەزگا پەروەردەییەکان و و سەرجەم ھەنگاوەکانی ژیانی رۆژانە ھۆکاری سەرەکی خۆکوشتنبن، بەڵام لە ئێستادا زیاد بوونی رێژەی خۆ کوشتن بەشێوەیەکی مەترسیداربەرەو دیاردە بوون دەچێت، ھۆکارەکانیش لەو ئاراستە تەقلیدیەوە گۆڕراوە بۆ بوونی کۆمەڵێک قەیران، کە ھەندێکیان بە ئامانجی سیاسی دروستکراون ،بۆیە دەتوانیین بڵێین بەگشتی نەبوونی سەروەریی یاساو حکومەتی ھاوڵاتیان وای کردوە دەسەڵاتی حزب رابەر بێت بەسەر دەسەڵاتە شەرعیە گشتیەکانەوەو ململانێ حزبیەکان و بەرژەوەندیە حزبیەکان بەشێکن لەسەرچاوەی ئەم قەیرانانە لەپێناو درێژەدان بە دۆخی ھەڵپەسێراوو درێژەدان بە بەرژەوەندیە نادروستەکان. خۆ دزینەوە لە بەدەستوریکردنی دەسەڵاتە گشتیەکان و نەبوونی شەفافییەت لە ئیدارەدانی فایلی نەوت و غازو ھەبوونی بێباکیش لەبەرامبەر نیگەرانیەکان، کەمی ھەستی بەرپرسیارێتی لە ئاستی باڵادا دەردەخات. ئەم ھۆکارانە جومگە پێکھێنەرەکانی قەیرانن لە ھەرێمی کوردستان.وایان لە ھزری تاکی مرۆڤی کورد کردووە لەبری ھاوکاربێت بۆ خزمەتی ووڵاتی خۆی کەچی بە پێچەوانەوە ھەتا بۆی بکرێت لە ھەوڵدایە بۆ گۆرینی دەسەڵات ولەناوبردنی ئەم ئەزموونەی کە بە خوێنی شەھیدان و تێکۆشانی ھەموان بەرھەم ھاتووە، ھەر بۆیە لەکاتی بێ ئومێد بونیشدا دەستەوەستان و گۆشەگیر دەبن و پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن.!!
زۆر تاوان ھەیە بە خۆکوشتن کۆتایی دێت، کاتێک ئەو کەسە توانای بەرگریکردنی نامێنێ لەڕووبەرووبونەوەی قەیران و گرفت و کێشەکان،ھەر بۆیە کاتێک وڵات لە حاڵەتی شەڕدا دەبێت،ئەوا قەیران دێتە ئاراوەو بێکاری وھەژاری بەرۆکی خەڵکی دەگرێت و تاوان تیایداڕوو لە ھەڵکشان دەکات، ھەروەھادەبێتە ھۆی کاڵبوونەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان وکەھۆکاری زیاتربن بۆ کوشتن یا خۆکوشتن".
ئێستا ھەرێمی کوردستان و شوێنە ھاوسنورییەکان لە شەڕێکی گەورەدان لە گەڵ پاشماوەی چەتەکانی داعش لەلایەک وحەشدی شەعبی لەلایەکیتر، ئەمەش وایکردووە چەک زیاتر بڵاو بێتەوە لەناو ماڵاندا، ھەربۆیە مرۆڤەکان لە ئەنجامی بێ ئەمێد بوون لە چارەسەری کێشەکانیان پەنا ببەنە بەر چەک و خۆیانی پێ بکوژن و کۆتایی بە ژیانی خۆیان بھێنین".بەداخەوە لە وڵاتی ئێمەدا جێگایەک نیە بۆ ئەوەی کاتێک مرۆڤێک بڕیاری خۆکوشتن دەدات پێش ئەوەی خۆی بکوژێ پەنای بۆ ببات تا چارەسەرێکی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی پەشیمان بێتەوە لەو تاوانەی کە بەرامبەر جەستەو گیانی خۆی ئەنجامی دەدا.
یاسای سزادانی عێراقی نەیتوانیوە سزای کەسی خۆکوژ بدات،چونکە سزا لەسەر ئەو کەسە نیە کەدەستى کردووە بە خۆکوشتن ،( هەولێداوە خۆى بکوژێت.) تەنها بەپێى ماددەى (408) لەیاساى سزادانى عێراقى ژمارە ( 111) ى ساڵى (1969) هەموارکراو ، سزا دیارى کراوە بۆ ئەوکەسەى گاڵى کەسێکى تر ئەدات لەسەر خۆ کوشتن بۆ نموونە:-
1-سزا ئەدرێت بەبەندکردن ماوەیەک زیاتر نەبێت لەحەوت ساڵ هەرکەسێک کەسێک گاڵبدات یاخود یارمەتى بدات بەهەر ڕێگایەک لەسەر خۆکوشتن یاخود ببێتە هۆکارى ئەگەر هاتوو خۆکوشتن لەسەر ئەم گاڵدانە ڕووبدات ،ئەگەر حاڵەتەکە لەدەست پێکردن ڕابوەستێت سزاکە دەبێتە حەپسکردن .
2-ئەگەر ئەو کەسەى خۆى کوشتوە تەمەنى هەژدە ساڵى تەواو نەکردبێت یاخود هەست و ویستى ناتەواو بێت بەهەلومەرجێکى توند دادەنرێت ، کەسى تۆمەتبار بەسزاى کوشتنى بەئەنقەست یاخود دەست پێکردنى سزا ئەدرێت - بەگوێرەى هەلومەرجەکە – ئەگەر هاتوو ئەو کەسەى خۆى کوشتوە هەست و ویستى خۆى لەدەست دابێت . بەڵێ ھەروەک لە باسەکەماندا ئاماژەمان بۆ ڕۆڵی یاساکرد بەتایبەت لە تاوانی خۆکوشتنداکە بەسروشتی خۆی ھیچ ڕۆڵێکی نیە، بەکاری خۆکوشتنەکە سزاکەش کۆتایی دێت.بۆیە لێرەدا ڕۆڵی ئاینی بەھەند وەردەگیرێت، لانی کەم بۆڕێگرتن لەکەم کردنەوەی کاری خۆکوشتن، ئەویش لەڕێی بەگوێدا ھەڵدان بە ئاڕاستەی ئەوکەسانەی ھەوڵی خۆ کوشتن دەدەن ئەویش بەترس خستنە دڵیانەوە لەکاتی مردنیاندا بە کافری دەمرن لەودنیا دۆزەخ شوێنیانە.ھەربۆیە ئاینی پیرۆزی موسڵمانان ھەوڵی تەحریم کردنی خۆکوشتن و ھەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە قورئانی پیرۆزدا باس کردووە بەم ئایەتە (ولاتقتلوا أنفسكم ، أن الله كان بكم رحيما) سوڕەتی نساء ، ئایەتی٢٩ ،ھەروەھا فەرموودەکانی پەیامبەر ( د.خ)جەختی لەسەر دەرەنجامی خۆکوشتن دەکاتەوەو دەفەرموێت"من قتل نفسه بشيء عذب به يوم القيامة".
108 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Tuesday, January 2, 2018
زیاتر
دەوڵەت و کۆمەڵگە شکستخواردوەکان , عێراق و کوردستان بە نمونە
هەورامان عەلی
نهێنیکاری لە بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێزدا
سیاسەتی نهێنیکاری ئەتۆمی ئیسرائیل
و.حه بيب محەمەد دەرويش
شەنگار سابیر
پەیوەندی نێوان ئیمان و ئەدەب، وەستان لەسەر وەختەکانی تەورات وەک ڕۆمانێکی ناوازە.
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
سیستەم و ڕەوشی ئابوورى لە وڵاتانى جیهانى سێهەم
د.محەمەد ئەمین
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
دو قودس و یه‌ك چاره‌نوس
سه‌باح محه‌مه‌د
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
دەربارەی پیناسەی عه‌قڵ
دکتۆر کەمال میراودەلی
زمانی منداڵ و ڕۆڵی گەورەكان
رێواس ئەحمەد
گەڕانەوە بۆ ناوەوە
حەبیب محەمەد دەروێش
رەهەندە فەلسەفی و مێژوویییەكانی هزری رەخنەیی
عادل قادری
گەڕانەوە بۆ ناوەوە
حەبیب محەمەد دەروێش
سوكرات….
ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی له‌ ئاسمانه‌وه‌ هێنایه‌ سه‌ر زه‌وی
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم…
سێكوچكه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت و ئیرهاب و مه‌زهه‌بگه‌را
فاتیح سه‌نگاوی
ریفراندۆم و تاوانباركردنی دڵسۆزان …
عیماد عەلی
هه‌نگاوی سێیه‌میش بۆ دواوه‌ ‌
خاید سلێمان
دادگایەک بۆ مردووەکان و پاشماوەی زیندووەکان …
سۆران ئازاد
بە ژن کردنی فەلسەفەو
ژن بوون بە دیدی دلۆز
بەفراو نوری
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
ژن لە هزری نیچەدا
شۆڕش غەفوری
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
ستیڤن هاوکینگ دانیدا بەوەدا کە بیردۆزی (دیزاینی زیرەک)
ئەگەری زۆرە راست بێت!!
دیلمان لەتیف
كاتێك داعش بەناوی ئایینەوە لە مەغۆل خراپتر دەكات،
مرۆڤ ناتوانێت نەیەتەگۆ
ئیسماعیل حاجی زەڵمی
دەستێوەردانی کتوپڕی رووسیا لە شەری ناوخۆیی سوریا
جوان زیدبەگی
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
خوێندنەوەیەكی دوور لە رۆمانسیەت بۆ زەردەشتیەت
نوسینی: د. عثمان عەلی
وەڕگێرانی: ماکوان کەریم
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
فەتحوڵا گیولەن کێیە؟
د.جه‌بار قادر
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
(كۆماری باشوری سودان) نمونەیەكی شووم لە سەربەخۆیی
حاميد محمد عه‌لى
توندوتیژی و ئایینداری
نووسینی: دكتۆر عەبدولكەریم سروش
وەرگێڕانی: ئەرسەلان تۆفیق
شۆڕشێكی نوێ بەڕێوەیە
هەوار جەمال
فەلسەفە و زانست لای ئارسەر ئادنجتون
د.حەسەن حسێن سدیق
مامۆستای زانست ‌و لۆجیك لە زانكۆی راپەڕین/ بەشی فەلسەفە
بەناوی سەنتەری روناکبیری کۆچ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم میللەتی کوردو گەلی عێراق و خانەوادەی بەڕێزی مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین...
پاشماوەی ئاسەواری فەرهەنگی مادەكان
لەبەردەم لیكۆڵینەوەكانی شوێنەوارناساندا
كەمال نوری مەعروف لەفارسییەوە گۆڕیوێتی و لەسەری نووسیوە
سسته‌مي سياسي ئيسلامي، له‌لاي بونيادگه‌را و سه‌له‌فييه‌كان..
ئیمداد تەها
هونەری جەنگی كورد لەچیادا
محەممەد بەكر
كۆتایی دەوڵەتی شۆڕشگێڕەكان
حەبیب محمەد دەروێش
هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداوی عەرەب لە تەرازووی هێزدا
نووسینی: نەجمەدین فارس حەسەن
مۆدێرنیتە و وتار
هەڵسەنگاندنێکی وتارنووسیی کوردی
دکتۆر هاشم ئەحمەدزادە
باشووری كوردستان لەكاتی دوورخستنەوەی شێخ مەحمودو
سەرهەڵدانی چالاكی توركەكان بە سەرۆكایەتی ئۆزدەمیر پاشا 1919- 1922
ئەحمەد باوەڕ
زانكۆی گەرمیان – كۆلێژی پەروەردە
هەندێ چەمكی پێویست بۆ نووسینی فەلسەفە
نووسه‌ر : Henri Pene Ruir
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
سمكۆی شكاك، وەرچەرخانێكی گرنگ
لە ناسیۆنالیزمی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان
نووسینی: سامان مستەفا رەشید
ماستەر لە مێژووی نوێ و هاوچەرخدا
رەهەندە فەلسەفی و مێژوویییەكانی هزری رەخنەیی
عادل نادری
ریشەی رەوتی ئیسلامی سیاسی لە باشووری كوردستان
لە ئیسلامگەرای ئیخوانەوە تا سەلەفیزمی جیهادیی(*)
نووسینی: د. محەممەد شەریف
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ماجید خەلیل
فەندە میتالیزم و جەهلی موقەدەس
ن/هاشم سالح
و/حەبیب محەمەد دەروێش
سیستەمى ئایینى یان سیکۆلاریزم !!
عبدالرحمن رسول
گەڵاڵەنامەی مافی نەتەوەیی و ئاینی و
ئەتنیە دینیەكان لە هەرێمی كوردستان
حةبيب محةمةد دةرويَش
بۆچی ئاتەئیست و ئینسان دۆستم
تەسلیمە نەسرین
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
govari koch| All rights reserved © 2010