(كۆماری باشوری سودان) نمونەیەكی شووم لە سەربەخۆیی
حاميد محمد عه‌لى

له ساڵانی 2011- 2010 لە سەروبەندی باسوخواسی ڕیفراندۆم و داواكاری باشوری سودان بۆ جیابوونەوە لەباكورو ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ ، هەندێ لەمیدیاكانی كوردستان زۆر بەگەرمو گوڕی لەهەواڵ و ڕاپۆرتەكانیاندا ، ڕووماڵی ئەم پرسەیان دەكردو لێكدانەوەو شرۆڤەیان لەسەر دادەبەزاند.
ئەمڕۆ پاش پێنج ساڵ لەسەربەخۆیی باشوری سودان ، شەڕێكی خوێناوی لەنێوان هاوخەبات و هاوسەنگەرەكانی دوێنێ ی باشوردا هەڵگیرساوەو بەپێی ڕاپۆرتی un دەوڵەتی باشوری سودانی گەیاندۆتە كەناری داڕمان و لەبەر یەك هەڵوەشانەوە..كەچی ئەم كەناڵانە نقەیان لێوەنایەو ڕاپۆرتێك یاخود هەواڵێك لەسەر ئەم حاڵەی ئەمڕۆیان بڵاو ناكەنەوە ! كەوابوو ڕووماڵەكەی ئەوكات و پشتگوێ خستنەكەی ئەمڕۆش ،هەردووكیان پاڵنەرو هۆكاری ئایدۆلۆجییان لە پشتە.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم پانورامایەكی هەردوو قۆناغەكە بۆ خوێنەران بخەمەڕوو، كەلەوانەیە لەهەندێ گۆشەوە تێگەیشتن لە ڕەوشی باشوری سودان ،خزمەت بە باشوری كوردستان بكات ، كەئەمڕۆ لەدەروازەی ڕیفراندۆم و هەنگاوەكانی جیابوونەوە و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستاندایە..
پاش چەندین ساڵ لە ناكۆكی و شەڕو پێكدادان و دووجەنگی ئەهلی درێژخایەن ،كە دواجار ڕێككەوتننامەی ئاشتی نێوان دەوڵەتی سودان و سوپای میللی ڕزگاریخوازی باشوری لێكەوتەوە، لە كانونی دووەمی 2005،كه بەڕێككەوتننامەی نیڤاشا ناسراوە، بەپێی ڕێككەوتننامەكە باشور ئۆتۆنۆمی بەدەسهێناو (جۆن گەرەنگ ) بوو بە سەرۆكی حكومەتی ئۆتۆنۆمی و لەهەمانكاتدا پۆستی جێگری سەرۆك كۆماری سودانیشی پێدرا و (سیلفاكیرمیاردیت) یش كرایە جێگری .
دیارە باشوریەكان هه ر بەوەوە نەوەستان و داوای زیاتریان دەكردو دواجار كەڵكەڵەی جیابوونەوەو دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیان كەوتە سەر.. ئەوەبوو نەتەوەیەكگرتووەكان هاتە سەرخەت و زۆرێك لە زلهێزانی ڕۆژئاواو دەوڵەتانی ناوچەكەش كە نەیاری كۆماری دیموكراتی سودانن،
به سەرۆكایەتی (عومەر حەسەن ئەلبەشیر) بۆئەو مەبەستە پشتگیریی باشورییەكانیان كرد ،كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی (مەسیحی و وەسەنی و بتپەرستن) ..دواجار دەوڵەتی سودانیش ملكەچ بوو بۆ خواستی باشوریەكان و بڕیاری un و زلهێزەكان و ڕازی بوو لەباشور ڕیفراندۆم بۆ جیابوونەوە بكرێت..
ئەوە بوو لە 9_15_1_2011 ڕیفراندۆمەكە بەسەرپەرشتی ‌un و بەبەشداری 60%ی دەنگدەران ،كه بە ڕێژەی 96% دەنگیان بۆجیابوونەوە دا، ئەنجام درا.. لەو كاتەوە دەوڵەتی سەربەخۆی (كۆماری باشوری سودان) بەسەرۆكایەتی ( سیلفاكیر میاردێت) ڕاگەیەنرا، چونكە (جۆن گەرەنگ) ی سەركردەی مێژوویی باشورییەكان لە2005 بەڕووداوی فڕۆكە كۆتایی بەژیانی هاتبوو .. بەوشێوە ڕیفراندۆم ئەنجام دراو باشوریەكان دەوڵەتی خۆیان ڕاگەیاندو گەلانی ناوچەكە و دونیاش چاوەڕێی ئەوەیان دەكرد كە ئەم ڕێوشوێنە ،ئیتر كۆتایی بە چەندین دەیە لە ناكۆكی و ململانێ و شەڕو خوێنڕشتن بهێنێت و هەم باكوریەكان ئەو كێشەیان لەكۆڵ بێتەوەو هەم باشوریەكانیش بەئاواتی خۆیان بگەن و لەسایەی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیاندا بحەسێنەوەو بەئارامی بژین؛ هەرچەندە لەڕاستیدا دەوڵەتی باشوری سودان وڵاتێكی داخراوەو هەندێك لە بنەماكانی دەوڵەتی سەربەخۆی تێدا نیە ..
ئەوەی جێی سەرسوڕمان بوو، هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ بوو، كاتێك هاوخەباتەكان بەیەكەوە نەیانكراو (ڕیك مەشار)ی جێگری سیلفاكیر بەپاڵپشتی لایەنگرانی لە سیلفاكیرو حكومەتەكەی هەڵگەڕایەوەو ئەم جارەیان شەڕو كوشتار گوازرایەوە بۆناو باشوری سودان خۆیان و جارێكی دیكە ئاگر بەربووە ماڵی باشووریەكان ..
ئەوەی لەچەند هەفتەی ڕابووردودا لەسەرەتای مانگی تەمووزەوە ڕوویدا، لە شەڕی ئەهلی لەناوخۆی باشوری سودان ، كەمتر نەبوو لە شەڕەكانی پێشویان لە گەڵ حكومەتی خەرتووم و لەماوەی چەند هەفتەیەكی ئەم هاوینەدا شەڕی خوێناوی نێوان باشوریەكان ، لە لایەنگرانی سەرۆك سیلفاكێرو جێگرەكەی ، سەدان كوژراوو لەوەزیاتریش برینداری لێ كەوتەوەو دەیان هەزارخێزانیش ئاوارەو دەربەدەر بوون و بەپێی ڕاپۆرتی un لەو شەڕەدا دەیان ئافرەتیش ڕووبەڕووی توندو تیژی سێكسی بوونەتەوە.. لەدوایین پێشهاتەكانیشدا ، پاش دوو هەفتە لەهەڵگیرسانی پێكدادانەكان ، سیلفاكیر جێگرەكەی (ڕیك مشاری) لە كارلاداو لە جێی ئەو ( تابان دینگ غای) دانا ، ئەمەش زیاتر ناكۆكی و ئاڵۆزیەكانی قووڵكردەوە.. ئەم ڕووداوانە بەڕاستی جیهانی تووشی شۆك كردو پشتیوانەكانی باشوری سودانیشی ڕووبەڕووی ئیحراجی كردەوە.. دیارە تا ئێستایش كۆتایی بە شەڕو پێكدادانەكان نەهاتووەو بەپێی ڕاپۆرتی (بان كیمۆن) ی سكرتێری گشتی un ، ئەو جەنگە خوێناویە كە كەتازەترین قۆناغی لەسەرەتای مانگی یۆلیو /تەمووزەوە دەستی پێكردووە، مەترسی گەورەی لە سەر ژیانی باشوریەكان و داهاتووی وڵاتەكەیان دروستكردووەو دەوڵەتەكەیان بەرەوكەناری لەناوچوون دەبات..
236 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Tuesday, November 7, 2017
زیاتر
شۆڕشێكی نوێ بەڕێوەیە
هەوار جەمال
فەلسەفە و زانست لای ئارسەر ئادنجتون
د.حەسەن حسێن سدیق
مامۆستای زانست ‌و لۆجیك لە زانكۆی راپەڕین/ بەشی فەلسەفە
بەناوی سەنتەری روناکبیری کۆچ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم میللەتی کوردو گەلی عێراق و خانەوادەی بەڕێزی مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین...
پاشماوەی ئاسەواری فەرهەنگی مادەكان
لەبەردەم لیكۆڵینەوەكانی شوێنەوارناساندا
كەمال نوری مەعروف لەفارسییەوە گۆڕیوێتی و لەسەری نووسیوە
سسته‌مي سياسي ئيسلامي، له‌لاي بونيادگه‌را و سه‌له‌فييه‌كان..
ئیمداد تەها
هونەری جەنگی كورد لەچیادا
محەممەد بەكر
كۆتایی دەوڵەتی شۆڕشگێڕەكان
حەبیب محمەد دەروێش
هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداوی عەرەب لە تەرازووی هێزدا
نووسینی: نەجمەدین فارس حەسەن
مۆدێرنیتە و وتار
هەڵسەنگاندنێکی وتارنووسیی کوردی
دکتۆر هاشم ئەحمەدزادە
باشووری كوردستان لەكاتی دوورخستنەوەی شێخ مەحمودو
سەرهەڵدانی چالاكی توركەكان بە سەرۆكایەتی ئۆزدەمیر پاشا 1919- 1922
ئەحمەد باوەڕ
زانكۆی گەرمیان – كۆلێژی پەروەردە
هەندێ چەمكی پێویست بۆ نووسینی فەلسەفە
نووسه‌ر : Henri Pene Ruir
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
سمكۆی شكاك، وەرچەرخانێكی گرنگ
لە ناسیۆنالیزمی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان
نووسینی: سامان مستەفا رەشید
ماستەر لە مێژووی نوێ و هاوچەرخدا
رەهەندە فەلسەفی و مێژوویییەكانی هزری رەخنەیی
عادل نادری
ریشەی رەوتی ئیسلامی سیاسی لە باشووری كوردستان
لە ئیسلامگەرای ئیخوانەوە تا سەلەفیزمی جیهادیی(*)
نووسینی: د. محەممەد شەریف
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ماجید خەلیل
فەندە میتالیزم و جەهلی موقەدەس
ن/هاشم سالح
و/حەبیب محەمەد دەروێش
سیستەمى ئایینى یان سیکۆلاریزم !!
عبدالرحمن رسول
گەڵاڵەنامەی مافی نەتەوەیی و ئاینی و
ئەتنیە دینیەكان لە هەرێمی كوردستان
حةبيب محةمةد دةرويَش
بۆچی ئاتەئیست و ئینسان دۆستم
تەسلیمە نەسرین
نهێنیکاری لە بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێزدا
سیاسەتی نهێنیکاری ئەتۆمی ئیسرائیل
و.حه بيب محەمەد دەرويش
لە بارەی ڕاپرسییەکەی تورکیاوە
حەمە غەفور
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
لە نێوانی حەللاج و ئەخۆل
هەڵمەت عوسمان
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
سیكۆلاریزم سیسته‌مێكى گونجاو بۆ پێكه‌وه‌ ژیان
یاسین له‌تیف
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
ڕه‌خنه‌ی ده‌روونناسانه‌ی ده‌ق و ئوستووره‌ی کەسیی نووسه‌ر
به‌همه‌ن ناموه‌ر مووتڵه‌ق
وەرگێڕ : سوله‌یمان سۆفی ساڵحی
زمانی منداڵ و ڕۆڵی گەورەكان
رێواس ئەحمەد
ئایا سەروەریی سنووردار هەیە؟
د. بڕیار شێرکۆ بابان
رەهەندە فەلسەفی و مێژوویییەكانی هزری رەخنەیی
عادل قادری
نالی شاعیری شاعیرەکان
کەژاڵ ئەحمەد
سوكرات….
ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی له‌ ئاسمانه‌وه‌ هێنایه‌ سه‌ر زه‌وی
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم…
چەمکى دەوڵەتى مۆدێرن؛
خوێندنەوەی ناوەڕۆک و هۆکارەکانى سەرهەڵدان
د. حیسامەددین عەلى گلى، سەرۆکى بەشى زانستە سیاسییەکان/
زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێر
ریفراندۆم و تاوانباركردنی دڵسۆزان …
عیماد عەلی
مێژوو و ڕووداوەکانى ڕۆژى جیهانیى ئافرەتان
وه‌رگێڕانی: چرا عومه‌ر
ئاماده‌کردنی: شیفا جومعه‌
دادگایەک بۆ مردووەکان و پاشماوەی زیندووەکان …
سۆران ئازاد
کورته باسێک له سه‌ر شێعری ئه‌رمه‌نی
صد سال شعر ارمنی (احمد نوری زاده )
وه‌رگێڕان و پێداچوونەوە: سمکۆ مه‌عڕووفی
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"
شاهۆ حوسێنی
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
مەزرای قاتڵەکان
مەنسوور یەیفووری
كاتێك داعش بەناوی ئایینەوە لە مەغۆل خراپتر دەكات،
مرۆڤ ناتوانێت نەیەتەگۆ
ئیسماعیل حاجی زەڵمی
ئەو کاتەی ژنان دەچنە شەڕی داعش
لە ئینگلیسیەوە: سەما.ش
لە فارسیەوە: ئ.ب
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
توێکاریی دەسەڵاتدارێتی
نووسینی: ڕۆبێرت بینگهام داونز (1903-1991)
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: ئازاد وەڵەدبەگی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
سیاسەتى ئابوورى چییە؟
عیسام ئه‌لخوری
وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: چرا عومه‌ر
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی
مشتێک لە خەرمانی بیری نالی
توندوتیژی و ئایینداری
نووسینی: دكتۆر عەبدولكەریم سروش
وەرگێڕانی: ئەرسەلان تۆفیق
ڕۆڵی دەستەبژێری ڕۆشنبیر لە قەیرانەکاندا
د. عەبدولڕەزاق محەمەد – دکتۆرا لە کۆمەڵناسی
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
govari koch| All rights reserved © 2010