دادگایەک بۆ مردووەکان و پاشماوەی زیندووەکان …
سۆران ئازاد

ژیان پێویستە سەکۆی دادگایکردنی مردووەکان بێت، ئەگەرنا پاشماوەکانیان دەبن بە زەقترین بەربەست بۆ گەشەکردن. ئەوانەی دەست بە پیرۆزکردنی مردووەکانیانەوە دەگرن، ئەوانەن، کە بەڕووی ئاسۆی گەشەکردندا نەکراونەتەوە. مردووەکان ڕۆیشتوون، مادام لێرە نین، پێویست ناکات وەهمی لێرەبوونیان ژیان پڕ بکەن لە پۆخڵەواتی ڕابردوویان. دەستگرتن بە مردوو مانایەکی زۆر ئاشکرای هەیە، ئەویش ئەوەیە، کە دەمانەوێت گەشەی مێژوو لە خاڵێکدا چەق پێ ببەستین، چونکە کەمن ئەوانەی توانای دروستکردنی بەردەوامی مێژوویان هەیە. ئەوەی ناتوانێت بەردەوام هەڵکشێت بەسەر ژیاندا، ئەوەی ناتوانێت ڕووبەڕووی نیگەرانییەکانی ئێستا و ئایندەی ببێتەوە، ئەوەی لە تەنیابوون و پەراوێزخستن دەترسێت، ڕێی تێدەچێت پەنا بۆ تارمایی مردووەکان ببات تاکو مانایەکی وەهمی بە ژیانە بێ ماناکەی ببەخشن. مردوو هەر کەسێک بووبێت، پێویستە تێبپەڕێندرێت. زۆر زۆر دەتوانین لە کاتی ناشتن یان سووتاندنیدا، ماڵئاواییەکی ڕێزدارانەی بۆ بکەین و هیوای ئاسوودەیی بۆ بخوازین کاتێک گەیشتووە بە دواین مەنزڵگەی خۆی. لەوە زیاتر، هەر جۆرە هەوڵێکی تر، هەر جۆرە دەستگرتنێک بە بەها، کار، خەون، پڕۆژە یان هەر شتێکی تری بێت، کۆیلەبوونێکی قبووڵکراوە چ لای خۆی و چ لەو کۆمەڵەی، کە هەمان ئاستی هۆشیاری و تێڕامانیان هەیە.
لە مێژووی ئاگایی گشتیماندا (collective consciousness)، شوێنی مردووەکان بەرزتر و بە بەهاتر بووە لە شوێنی زیندووەکان. بێگومان مردووەکان خۆیان نەگەڕاونەتەوە بۆ ئەوەی ئەوەمان بەسەردا بسەپێنن، لە کاتێکدا ئەوەی دەمرێت ناگەڕێتەوە، ناشتوانێت بگەڕێتەوە، لەوەیش بێ دەستەڵاترە بتوانێت بگەڕێتەوە، لانی کەم بۆ هەمان جەستە و هەمان ژیان. خۆ ئەگەر توانیبای بگەڕێتەوە، لە بنچینەدا دەیتوانی نەمرێت. بەڵکو، ئەوەی شوێنی ئەوانی پیرۆز کردووە خودی زیندووەکانن. لەناو ئەوانیشدا ئەوانەن، کە نازانن چۆن و بە چ شێوەیەک بەردەوامی بە ژیانێک بدەن، ئەگەر پشتگیری وەهمیانەی مردووەکانیان نەبێت. لەم ڕووەوە، مردووەکان بە مردنیان خزمەتێکی گەورەیان بە تەمبەڵیی هۆشی و ویستی ئەو تاکانەیان کردووە. ئێمە دەزانین، کە تەنیا ئەو مردووانە پیرۆز دەکرێن، کە لە ژیاندا خاوەن دەستکەوتێک بوون بەرزتر لە ئاستی کۆمەڵ. ئەو دەستکەوتانەن دەبن بە پێوانەی پیرۆزکردنیان. بۆ ئەوەی زیندووە مردوو دۆستەکان ڕێنیشاندەرێکیان هەبێت تاکو ببن بە شتێک یان شتێک پیرۆز بکەن، پێویست دەکات وەفا و پابەندبوونێکی قووڵ بۆ کەسی مردووی خاوەن دەستکەوت پێشان بدەین.
لەژێر ئەو ڕۆشناییەدا، پێویست دەکات خودی چەمکی دەستکەوت بخەینە بەر باس. کێیە ئەوەی دەستکەوتی هەیە و چییە ئەوەی وایکردووە دەست بخرێت؟ ئێمە کاتێک دەڵێین دەستکەوت، مانای وایە شتێک دەستخراوە، کە پێش ئەو دەست نەخرابوو لەناو ئەو گرووپەی، کە تێیدا ژیاوە. ئەو دەستکەوتە دەشێت هەر بەرهەمێکی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ئاینی، فەلسەفی، ئەدەبی و زۆر بواری تر بێت.
بۆ ئەوەی شتێک دەستبخرێت، پێویست دەکات چەند پێشمەرجێکمان هەبێت. یەکەم شتێک، کە پێویستە دەست بخرێت. دووەم کەسێک، کە بتوانێت شتەکە دەست بخات، کە پێش ئەو کەس نەیتوانیبێت پێی بگات. سێیەم، بوونی ئەوانی تر بۆ ئەوەی بەهای دەستکەوتەکە بزانن. دەشتێک لە جیاتی کەس، گرووپێک بە شێوەی کاری هاوبەش بگەن بەو دەستکەوتە. لێرەدا پێشمەرجی سێیەم بڕیار لەسەر ئەوە دەدات، کە ئایا پێزانینی بۆ دەستکەوتەکە هەبێت یان نا. بۆ ئەوەی پێشمەرجی دووەم پێزانینی ئەوانی تر بۆ دەستکەوتەکەی مسۆگەر بکات، سەرەتا هەوڵی ئەوە دەدات، کە پێشمەرجی یەکەم، کە شتە دەستنەخراوەکەیە، پیرۆز بکات. کاتێک پێشمەرجی یەکەم پیرۆز دەکرێت، پێشمەرجی دووەم، کە کەسی خاوەن دەستکەوتە، ئۆتۆماتیکیەن پیرۆز دەبێت، چونکە ئەو بووەتەوە خاوەن دەستکەوت. بەم هۆیەشەوە، گەرەنتی ئەوە دەست دەخات، کە پێشمەرجی سێیەم پێزانینیان بۆ توانا و دەستەڵاتە پیرۆزەکەی هەبێت.
گومان لە گرنگیی دەستکەوت ناکرێت، بەڵام ئەو وەهمانەی دەخرێنە پاڵ دەستکەوت، کوشتنی ناوەڕۆک و گرنگیی دەستکەوت خۆیەتی. دەستکەوت دەبێت لە دەرەوەی پیرۆز و وەهمدارکردنی بێت. ئەگەرنا لە جیاتی ئازادبوون، زیندانی گەورەتر بۆ مرۆڤ دروست دەکەن. ئەوەی شتێک دەست دەخات و ئەوەی شتێک دەکات، بەر لەوەی بۆ هەر کەسێکی بکات، بۆ خۆیەتی. لەم ڕوانگەیەوە، پیرۆزکردن و بە وەهمیکردنی دەستکەوت، ئاماژەیەکی ئاشكرای لاوازیی ئەو رۆحانەیە، کە بە دەستکەوتەکانیانەوە دەنازن. پیرۆزکردنی دەستکەوت لە لایەن ئەوانەیە، کە سواڵی شتی وەهمی دەکەن، لەوانە دەشێت پێزانینی ئەوانی تر، سامان و پایەی کۆمەڵایەتی. ئەو رۆحانەی لە خۆیاندا گەشەکردوون، پێویستیان بەوە نییە دەستکەوتەکانیان بکەن بە بیانوویەک بۆ سواڵکردن. جگە لە سواڵکردنی خواردن، کە بەرزترین پایەی سواڵکردن و ڕووتبوونەوەیە لە هەر وەهمێکی کەسی، هەموو سواڵکردنەکانی تر ئاماژەن بە لاوازیی رۆح، بە تایبەت لە لای ئەوانەی، دەستکەوت بە ئەوانی تر دەفرۆشنەوە.
ئەوە کاری ئەوانەیە، کە دەستکەوت پیرۆز دەکەن و دەیانەوێت هەر بەو وەهمە خۆیان گەورە بن. بەڵام ئەگەر لە ڕوانگەیەکی ترەوە سەیری مرۆڤ بکەین، ئەوا لەوە تێدەگەین مرۆڤ هەر دەبێت دەستکەوتی هەبێت. ئەگەر بێ دەستکەوتە، چ کارەیە لە ژیان؟ بۆچیەتی ژیانێکی دووبارەی پڕ لە ڕۆتین؟ لێرەدا دەستکەوت لە دەرەوەی وەهمە. ڕووداوگەلی جیاواز لە کۆمەڵی ئێمەدا سواڵکەرەکانی دەستکەوتی وەهمیمان بۆ دەردەخەن. یەکێک لە ڕووداوەکان، مردنی (نەوشیروان مستەفا) بوو. خودی مردنی (نەوشیروان مستەفا) دیاردەیەکی سرووشتییە و هیچ مانایەکی زیاتر لەوەی، کە بۆ مردن هەیە، نادات بە دەستەوە. بەڵام، مامەڵەکردنی زیندووەکان لەگەڵ ئەو ڕووداوە کۆمیدیایەکی گەورە بوو. ئەو مامەڵەکردنی جارێکی تر بۆی دەرخستین، کە رۆحە کۆیلەکان چەندە لە ژیان دەترسن، بۆیە هەر زوو پەنایان بۆ پیرۆزکردنی (نەوشیروان مستەفا) برد. دیارە (نەوشیروان مستەفا) چەند دەیەکی ژیانی بۆ تێکۆشان و دەیەکانی تری ژیانی بۆ پیرۆزکردنی تێکۆشانەکانی تەرخان کرد.
ئەگەر بۆمان هەبێت مردووەکان بگەڕێنینەوە بۆ ئەوەی پۆخڵەواتەکانیان ببەنەوە، لە ڕیزی یەکەمیان دەبێت (نەوشیروان مستەفا) بێت. ئەو کارەکتەرە بە هەوڵەکانی بۆ خۆ-سەپاندن و خۆ-چەسپاندن، هۆشی (هەژارن!)ی ئەقڵ-ی پڕ لە وەهم. بۆیە، کە دەڵێن باوکی هەژاران بوو، لەو ڕوانگەیەوە ڕاستە، کە باوکی ئەوانە بوو لە هەژاری گەشەکردنی رۆحیدا دەژین. سواڵکردنەکانی (مستەفا) لە هەموو لایەکەوە بوو؛ کاتێک بزوتنەوەی مارکسیزم لە کاتی شۆڕشدا بەربڵاو بوو، هەر زوو خۆی خستە پاڵ ئەو ئایدۆلۆگیایە بۆ ئەوەی وەک سواڵکەرێک زۆرترینی بەرکەوێت. کاتێک لەدوای ڕاپەڕین فیکری ئیسلامی گەشەکردن بە خۆیەوە دەبینێت، بە ماچکردنی قورئان سواڵی پشتگیریی جەماوەر دەکات. ئەو کارەکتەرە بە خوێندنەوەی ئەوانەیش بێت، کە بەرگری لێ دەکەن، هەرگیز ئەوە نەبوو، کە دەردەکەوت، بەڵام پێویستیمان بە چاوی نوێیە تاکو شتەکان ببینین. یەکەم بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ لە لەندەن بووە بۆ هەر مەبەستێک بێت. چ شۆڕشگێڕێکی ئاسایی لەو دۆخەی ئابووریەی کوردستاندا دەتوانێت دوو ساڵ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی لە شارێکی گرانبەهای وەکو لەندەن بژیێت؟ دووەم لە گرانبەهاترین نەخۆشخانەی سلێمانی مردووە. سێیەم نایاساییانە وەسیەت دەکات لە موڵکێکی گشتی بنێژرێت، کە گۆڕستان نییە. دیارە پێویست ناکات باس لە وردەکارییەکانی تر بکەین، مادام لە ناوەڕۆکی بابەتەکە دەردەچین. بەڵام لەم ڕوانگەیەوە، (مستەفا) یەکێکە لەو کارەکتەرانەی لە هۆشیاریی ئێمەدا، پێویستە دادگایی بکرێت و ئەو وەهمانەی بە درێژایی ژیانی زیادی کردن لە هۆشیاریی گشتیماندا، پێویستە هەڵبوەشێندرێنەوە. لە پاڵ ئەودا، کارەکتەری (تاڵەبانی) هەمان ئەو بەشەی بەردەکەوێت. وەکو (مستەفا)، ئەو کارەکتەرە بە ڕووداوێکی سرووشتی، ڕۆڵە مێژوویەکەی مرد. ئەو مردنە کۆمەڵێک کێشەی خستەوە و کۆمەڵێک کێشەی چەپێندراویش، جارێکی تر سەریان هەڵدایەوە. (تاڵەبانی) یەکێکە لەو کارەکتەرانەی، کە زۆرترین خراپ بەکارهێنانی وزە و تێکۆشانی ئەوانی تر دەکەوێتە ئەستۆ، لەوانەی تێکۆشکانی ئەوانەی گیانیان بەخشیووە. ئەو کارەکتەرە تەنانەت بۆ گەورەکردنی کەسایەتی سیاسیی وەهمیی خۆی، خەسارەتێکی گەورەی لە کێشەی نەتەوەیی کوردی دا. گەورەکردن و پڕ دەستەڵاتکردنەوەی بنەماڵەی بارزانیش، بەشێکی گەورەی بەرپرسیاریەتەکە دەکەوێتە سەر شانی ئەو کارەکتەرە. لەژێر چەتری دەستەڵاتەکەیدا، ڕەوانەکردنی گیانی (عەلی بۆسکانی) بۆ ئاسمان بە کۆمەڵێک گوللە مەترسییەکی گەورەتر بوو تاکو ڕووبەڕووبوونەوەی بنەماڵەی بارزانی. لەوەدا پێشبینیەکەی (تاڵەبانی) ڕاست دەرچوو، چونکە رۆحێکی وەکو (عەلی بۆسکانی)، کە تینووی دەستکەوتە وەهمییەکانی وەکو دەستەڵات و پارە نەبوو، دەستەمۆکردنی لە دەستەڵاتە فیکری و رۆحیەکەی تاڵەبانی بەرزتر بوو.
تاکو ئێستا تارمایی (عەلی بۆسکانی) گوێی لێ نەگیراوە. هەر ئەو گوێنەگرتنە نەریتی تیرۆرکردنی دەنگە ئازادەکانی تر وەکو (بەکر عەلی)، (سۆرانی مامەحەمە)، (سەردەشت عوسمان)، (کاوە گەرمیانی)، و (ویدات حسێن) کرد بە پێویستی سواڵکەرانی وەهم. لەم ڕوانگەیەوە، ئەگەر لە سەد ساڵی داهاتوودا باس لەوە بکرێت کێ دەستپێشخەری ئەو نەریتە بوو، ئەو پەنجانەی ئاڕاستەی (تاڵەبانی) دەکرێن، زۆرترین دەبن. دیارە من دەستەڵاتی (تاڵەبانی) بە تیرۆرکردنی (عەلی بۆسکانی) تۆمەتبار ناکەم و ئیشی فیکریش تۆمەتبارکردنی هیچ کەسێک نییە، بەڵام ئەو بینینە پێمان دەڵێت، کە خۆ دزینەوە لە گوێگرتن لە تارمایی (عەلی بۆسکانی) ئەنجامی ئەوەیە، کە شتێک لەنێوان زیندووە دەستەڵاتدارەکانی ئەو کات شاردراوەتەوە. سەیر نییە ئەو حەشامەتەی بۆ مردنی (نەشیروان مستەفا) شین دەکات، هەمان ئەو حەشامەتەیە، کە لە ئاست گیانی (عەلی بۆسکانی) بێدەنگ دەبێت. سەیر نییە هەمان ئەو حەشامەتە وەهمی سلێمانیبوون دەکەن بە بیانوو بۆ وەستانەوە لە دژی وەهمی بە بارزانیبوون. ئەو وەهمە یەکێکە لەو پۆخڵەواتانەی (نەشیروان مستەفا) زەقتری کردنەوە. کار گەیشتووەتە ئەوەی نووسەرانی و ئەدیبانیشی بە خۆیەوە سەرقاڵکردووە، ئەویش بە تیۆریزەکردنی جیاوازییەکانی سلێمانی و هەولێر. بەم دوایانەی (کاروان کاکەسوور) لە بەرهەمی (ڕاگەردان)، کە یەکێکە لە بەرهەمە ڕووکەشە ئەدەبییەکانی نێوەندی ئێمە، دواکەوتنی خۆی بە دوای ئەو وەهمە پێشکەش کردینەوە ئەویش بانگەشەی ئەوەی، کە جیاوازیی گەورەی لەنێوان ئەو دوو شارە دۆزیوەتەوە، بەبێ ئەوەی لەوە بە ئاگا بێت، کە دوای وەهمێک کەتووە، کە بۆی دروست کراوە. تا دێت ئەو وەهمەی جیاکاریی لەنێوان سلێمانی و هەولێر زەقتر دەبێت و بێئگایی ڕۆشنبیر و ئەدیبەکانیشمان خزمەتی گەورە بەو وەهمە دەکەن. ئەگەرنا بە ئاسانی دەمانبینی چۆن ئاسمانی ژێر دەستەڵاتی (بارزانی)، ئیلهامێکی گەورەیان لە تیرۆرکردنی (عەلی بۆسکانی) لە ناوچەی ژێر دەستەڵاتی (تاڵەبانی) وەرگرت، بۆیە لێرەدا وەهمی سلێمانیبوون و هەولێریبوون ناتوانن ڕێگە لە کارلێکردنی سرووشتیانەی ڕووداوەکان بگرن، مادام ئێمە لە هۆشیارییەکی گشتیی ناو زمان و شوناسی هاوبەشدا دەژێین. دیارە ئەو جۆرە ڕۆشنبیرییە دووبارە گەڕانە بە دوای پێزانینی ئەوانی تر بە دروستکردن یان گەورەکردنی وەهمەکان. بۆیە یەکێک لەو نەریتانەی (کاکەسوور) لە نووسینی کوردیدا دایهێناوە، وەستانەوەیەکی زۆر توندوتیژکارانەی ئەوانەیە، کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕەخنەیان لێی گرتووە و (دەستکەوت!)ەکەیان ڕووبەڕووی پرسیار کردووەتەوە، ئەویش بە (چەمکباران)کردنیان و پێشاندانی دەستەڵاتی خۆی لە دروستکردنی وەهمی گەورەتر بۆ گەورەکردنی وەهمی داهێنەربوونی خۆی. ئەم نەریتە لە سیاسییەکانەوە بۆ ڕەهەندییەکان و لەوانیشەوە بۆ نەوەی دوای ئەوان و ئێستایش درێژ بووەتەوە. هەمان ئەو نەریتە ئاگایی ئێمەی پڕ کردووە لە پۆخڵەواتی هۆش، کە هیچ جۆرە دەرگایەکی ئاگایمان بە ڕوودا ناکەنەوە، جگە لە دروستکردنی زیندانی تر لەناو زمان و بیرکردنەوەماندا، مادام لە بنچینەدا ئەو جۆرە بیرۆکانە لەسەر پیرۆزکردنی وەهمی مردن، کەسی مردوو و نەریتی بیرکردنەوەی مردوو دامەزراون.
لێرەدا بۆ ئەوەی پێناسی من بۆ مردن ڕۆشنتر بکەم، ئەوا پێویستە بڵێم مردن وەهمە و پیرۆزکردنی مردن یەکسانە بە پیرۆزکردنی وەهم. هەر شتێک گوزراشت نەبێت لە واقیعی سرووشتیانەی بوون، ئەوا وەهمی ئافریدەی هۆشە. ڕووداوگەلی کوشتنی دەنگە ئازادەکان لەوە دەردەچێت وەهم بێت، مادام ئەو دیاردەیە نەریتێکی گەورەی لە شێوەی ژیانی هۆشیارییدا داگیر کردووە. بۆیە ئەو دەنگانەی، کە لە ژیان دوور خراونەتەوە، هێشتا شتگەلی بێسنووریان هەیە بۆ گەیاندن بە ئێمە و گونێنەگرتن و تێنەگەیشتن لێیان، لە نائاگایدا زیاتر قووڵمان دەکەنەوە. بۆ ئەوەی قسەکەی (مارشێلۆ) لە (هاملێت)ی (شکسپێر)دا بگۆڕم بۆ کوردستان، ئەوا پێویستە بڵێم “شتێک لە هۆشیاریی ئێمەدا بۆگەنی کردووە.” تاکو ئەو شتە و ئەو شتانە نەدۆزرێنەوە، مەودایەک بۆ ژیانکردنی نموونەیی و ئازادانە دروست نابێت. ژیان لە هۆشیاریی کوردیدا هێشتا دروست نەبووە لەبەر وەهمە بۆگەنەکانی هۆش. ئیشی دادگای هزری دۆزینەوەی ئەو شتانەیە تاکو لەدوایدا پێویستیمان بە دادگا و زیندانەکانی ناو بیرکردنەوەی خۆمان نەبێت. شتەکان لەگەڵ مردندا لە لای ئێمە کۆتاییان پێ نایەت، مادام ڕووداوی مردن یەکسان نییە بە ڕووداوی نەمانی وەهم.
435 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, July 20, 2017
زیاتر
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"
شاهۆ حوسێنی
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
مەزرای قاتڵەکان
مەنسوور یەیفووری
كاتێك داعش بەناوی ئایینەوە لە مەغۆل خراپتر دەكات،
مرۆڤ ناتوانێت نەیەتەگۆ
ئیسماعیل حاجی زەڵمی
ئەو کاتەی ژنان دەچنە شەڕی داعش
لە ئینگلیسیەوە: سەما.ش
لە فارسیەوە: ئ.ب
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
توێکاریی دەسەڵاتدارێتی
نووسینی: ڕۆبێرت بینگهام داونز (1903-1991)
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: ئازاد وەڵەدبەگی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
سیاسەتى ئابوورى چییە؟
عیسام ئه‌لخوری
وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: چرا عومه‌ر
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی
مشتێک لە خەرمانی بیری نالی
توندوتیژی و ئایینداری
نووسینی: دكتۆر عەبدولكەریم سروش
وەرگێڕانی: ئەرسەلان تۆفیق
ڕۆڵی دەستەبژێری ڕۆشنبیر لە قەیرانەکاندا
د. عەبدولڕەزاق محەمەد – دکتۆرا لە کۆمەڵناسی
فەلسەفە و زانست لای ئارسەر ئادنجتون
د.حەسەن حسێن سدیق
مامۆستای زانست ‌و لۆجیك لە زانكۆی راپەڕین/ بەشی فەلسەفە
بۆچی ده‌بێت ترامپ پشتیوانی له‌ ده‌وڵه‌تی كوردی بكات؟
ئامیتایی ئەتزیۆنی
پاشماوەی ئاسەواری فەرهەنگی مادەكان
لەبەردەم لیكۆڵینەوەكانی شوێنەوارناساندا
كەمال نوری مەعروف لەفارسییەوە گۆڕیوێتی و لەسەری نووسیوە
شێوازی‌ ده‌ربڕینی‌ قبووڵكردنی‌ شكست له‌ دیموكراسیدا
نووسینی‌: پۆڵ كۆركۆران*
وه‌رگێڕانی‌: ته‌حسین ته‌ها به‌هائه‌دین
هونەری جەنگی كورد لەچیادا
محەممەد بەكر
ھەستیاری ئۆجەلان نەبووایە پەکەکەش نەدەبوو
نیاز حامید
هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداوی عەرەب لە تەرازووی هێزدا
نووسینی: نەجمەدین فارس حەسەن
سەنتەرەکانى بیرکردنەوە و قەیرانی دروستکردنی بڕیار
هۆگر ئیبراهیم حەکیم (ماستەر لە زانستە سیاسییەکان)
باشووری كوردستان لەكاتی دوورخستنەوەی شێخ مەحمودو
سەرهەڵدانی چالاكی توركەكان بە سەرۆكایەتی ئۆزدەمیر پاشا 1919- 1922
ئەحمەد باوەڕ
زانكۆی گەرمیان – كۆلێژی پەروەردە
باکوور: گۆڕین لە کوێوە دێت؟
مەنسوور تەیفووری
سمكۆی شكاك، وەرچەرخانێكی گرنگ
لە ناسیۆنالیزمی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان
نووسینی: سامان مستەفا رەشید
ماستەر لە مێژووی نوێ و هاوچەرخدا
لەئایندەیەکی نزیکدا ناوەندی کولتوری "کۆچ"
کتێبی: سوننەکانی ئێران
"چەند سەرنجێکی مێژوویی سۆسیۆ سیاسییە دەربارەی رەوشی گشتیی سوننەکانی ئێران"
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
پ. د. خەلیل عەلی موراد ناساندوویەتی
چاپ و بڵاویدەکاتەوە
ریشەی رەوتی ئیسلامی سیاسی لە باشووری كوردستان
لە ئیسلامگەرای ئیخوانەوە تا سەلەفیزمی جیهادیی(*)
نووسینی: د. محەممەد شەریف
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ماجید خەلیل
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
کتێبی (مشتێک لە خەرمانی بیری نالی) لە چاپخانە دەرچووە وبەمزوانە لە کتێبخانەکان دەبێت.
سیستەمى ئایینى یان سیکۆلاریزم !!
عبدالرحمن رسول
حه‌له‌ب ...دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی حه‌ما
هێدی هه‌ولێری
بۆچی ئاتەئیست و ئینسان دۆستم
تەسلیمە نەسرین
بۆشایی فیکری و فەلسەفی لە نێو کورددا..
ئاشتی برایم ئەفەندی
لە بارەی ڕاپرسییەکەی تورکیاوە
حەمە غەفور
زمانی كوردی له‌ناو كه‌له‌پووری ئیسلامی دا
هێمن عومه‌ر خۆشناو
لە نێوانی حەللاج و ئەخۆل
هەڵمەت عوسمان
سنوره‌كانى نێوان فیقه و ئه‌ده‌ب؛ ئیبن حه‌زم وه‌ك نمونه‌
د.ئیسماعیل به‌رزنجى
سیكۆلاریزم سیسته‌مێكى گونجاو بۆ پێكه‌وه‌ ژیان
یاسین له‌تیف
کەسایەتی و چارەنووس
نوسینی: د. محمود سریع القلم، پڕۆفیسۆری زانکۆی تاران
وەرگێرانی: ناصح برزنجى
ڕه‌خنه‌ی ده‌روونناسانه‌ی ده‌ق و ئوستووره‌ی کەسیی نووسه‌ر
به‌همه‌ن ناموه‌ر مووتڵه‌ق
وەرگێڕ : سوله‌یمان سۆفی ساڵحی
یه‌ك دوو وشه‌ له‌ سه‌ر مرۆڤ و په‌یوه‌ندیيه‌كانى
ئیبراهیم حاجی زەڵمى
ئایا سەروەریی سنووردار هەیە؟
د. بڕیار شێرکۆ بابان
کورد و دیوه‌ شاراوه‌کانی شه‌ڕی جه‌رابلوس
ئومێد مەحمود
نالی شاعیری شاعیرەکان
کەژاڵ ئەحمەد
نوێنەری تراژیدیا نەک کوردبوون
تێگەیشتنێکی جیاواز لە نادیە موراد
ئەحمەد ڕەسول
چەمکى دەوڵەتى مۆدێرن؛
خوێندنەوەی ناوەڕۆک و هۆکارەکانى سەرهەڵدان
د. حیسامەددین عەلى گلى، سەرۆکى بەشى زانستە سیاسییەکان/
زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێر
حکومەت هی کێیە؟
ناسک ئەحمەد
مێژوو و ڕووداوەکانى ڕۆژى جیهانیى ئافرەتان
وه‌رگێڕانی: چرا عومه‌ر
ئاماده‌کردنی: شیفا جومعه‌
ناسیۆنالیزم بۆ گەلێکی چەوساوە
بەهرۆز جەعفەر
کورته باسێک له سه‌ر شێعری ئه‌رمه‌نی
صد سال شعر ارمنی (احمد نوری زاده )
وه‌رگێڕان و پێداچوونەوە: سمکۆ مه‌عڕووفی
شکستی سۆسیالیزم و ئەزموونی سۆڤیەت
میران قادر ئەحمەد
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
govari koch| All rights reserved © 2010