www.govarikoch.com
پەیوەندی نێوان "پێناسەكردن" و هزر و بیری ناسیۆنالیستی
سەلاح بایەزیدی
بە چاوخشاندنێك بەسەر مێژووی هاوچەرخی پرۆسەی پەرەسەندنی هزر و بیری نەتەوەیی ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە شێوە و چۆنێتی‌ ناولێنان لە لقێكی‌ زانست یان هونەر (nomenclature) ڕۆڵیكی‌ گرنگی‌ لە بیروكەی‌ ناسیۆنالیزمدا هەبووە. ئەو ولاتانەی‌ كە لەدوای‌ خەباتێكی‌ دوور و درێژ سەربەخۆییان مسۆگەر كردووە یان بە سەردەمێكی‌ شۆڕشی‌ ناسیۆنالیستدا تێپەر بوون، زۆربەی‌ كاتەكان بەپێی‌ هەلومەرجی‌ شۆڕشگێڕانە ناوەكەیان دەگۆڕێن و تەنانەت بەشە جیاوازەكانی‌ وڵاتیش ناوی‌ تایبەت بە خۆیان وەردەگرن. وەك نموونە هەر دوو لایەنی‌ شەڕی‌ ناوخۆیی‌ سپانیا نزیك بە نۆ یان دە ناویان هەبوو كە هەركام بەپێی‌ ئاستی‌ جیاواز لە ئەڤین و قینی‌ نیوانیان، كەڵكیان لێوەردەگرت. هەندیك لەو ناوانەیش(وەك نموونە "نیشتمان پەروەر" بۆ لایەنگرانی‌ فرانكۆ یان «وەفاداران» بۆ لایەنگرانی ڕژێم) تەنیا یەك لایەن بە فەرمی‌ دەیناسی‌ و تەنانەت یەك ناویش نەبوو كە هەر دووك لایەن لەسەر بەكارهێنانی‌ كۆك بن.
هەموو ناسیۆنالیستەكان ئەوە بە ئەركی‌ خۆیان دەزانن لەپێناو زیان گەیاندن بە زمانی ڕكا‌بەرەكانی‌ دیكە، هەر چۆنێك بێت زمانی‌ خۆیان بە شێوەیەكی‌ چڕتڕ بڵاوبكەنەوە و لەناو ئەوانەی‌ كە بە ئینگلیزی‌ قسە دەكەن، ئەو كێشەیە بە شاراوەیی‌ ماوەتەوە و بە ئەستەم هەستی‌ پێ‌دەكرێ‌ و تەنانەت زۆرتر وەك كێشەی‌ پەرەپێدان بە زاراوەكان پێناسە دەكرێت. وەك نموونە، تاوەكوو ئەم ساڵانەی كۆتایی سەدەی بیستەمیش، ئەو ئەمریكاییانەی‌ كە رق و قینیان لە زاری‌ ئینگلیزی‌ بریتانیا هەبوو، (Anglophobe)هێشتایش خۆ لە بەكارهێنانی‌ ئەو وشە و دەستەواژانە دەپاراست كە ڕەگ و ڕیشەیان بۆ ئینگلیزی‌ بریتانیایی‌ دەگەڕاوە، هەروەها دەكرێت ناسیۆنالیزم وەك هێزی‌ پاڵ پێوەنەر لە كێشەی‌ نێوان بەكارهێنەرانی‌ زمانەكانی‌ لاتین و ئاڵمانی‌ دەستنیشان بكرێت. ناسیۆنالیستە سكاتلەندیەكان جەخت لە گرنگی‌ و سەروەریی‌ "لۆلاند سكاتس(Lowland Scots)دەكەنەوە، تەنانەت سۆسیالیستی‌ سكاتلەندیش كە كاریگەری‌ ناسیۆنالیزمی‌ پێوە دیارە، لەژێر ناوی‌ رق و قینی‌ چینایەتی‌ وتاری‌ دوور و درێژ لە دژی‌ شێوە زاری‌ "بی‌ بی‌ سی‌" دەنووسیت.
Sunday, August 2, 2020
 Print