ڕوانگەی ئۆجەلان بۆ كورد
شاتوو محمد كریم

لەم بابەتەدا ئاماژە بە ڕوانگە و ڕوانینی (ئۆجەلان) بۆ كورد دەكەم، كە تیایدا ئاماژەم بە بوونی چەمكی سۆسیالیزم و بوونیادنانی مرۆڤی سۆشیالیست كردووە، وە لە هەمانكاتدا باس لەو گفتوگۆ و خاڵە گرنگەكانی نێوان ماكارنیكۆڤایم و سەرۆك ئاپۆ (عەبدوللە ئۆجەلان) دەكەم، وە تیایدا باسی گرنگی كێشەی كورد و دیدی ئۆجەلان بۆ چارەسەركردنی دەكەم.
ڕوانگەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەبارەت بە كورد:
سۆسیالیستی بونیادنراو هەموو كارێكی بۆ بەهێزكردنی دەوڵەتە لە جیاتی ئەوەی دەوڵەت سنووردار بكات و ئازادی تاك و كۆمەڵ فەراهەم بكات و دینامیكییەتی كۆمەڵگا بخاتە گەڕ، وە فەرامۆشكردنی لایەنی ڕۆحی و مۆڕاڵی مرۆڤ كە ئەمە یەكێكە لە لاوازی مەزن و گەورە. بەڵام لەهەمانكاتدا ئێمە سۆسیالیستی زانستیمان هەیە. سەرۆك ئاپۆ دەڵێ‌ "سۆسیالیزم زانستی مرۆڤە" سۆسیالیزم زانستێكە كە بەردەوام باوەڕ و هیوا و مۆڕاڵ بە مرۆڤ دەبەخشێت، ئەوەیە مرۆڤ لە قاڵبە كۆنەكان ڕزگار دەكات و لە قسەی مرۆڤ زیاتر گەوهەر و چالاكی مرۆڤ بە بنەما دەگرێت سۆسیالیزمی زانستییە، كە لە میانەی تێكۆشانێكی چڕی ئایدیۆلۆژی و ڕێكخستنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و كلتووری و .......هتد بەردەوام لە هەوڵی گۆڕینی ئەو كەسایەتی و ژیانە كۆنەدا بووە. لە میانی پەیڕەوكردنی ڕێبازێكی ڕاستی سۆسیالیستی لەو تێكۆشانەدا، ئەوەی سەلماندووە سۆسیالیزم تا چ ڕادەیەك توانای گۆڕینی مرۆڤی هەیە.
لە دونیایەكدا كە بە تەكنیك دەورە دراوە. لە هەلومەرجێكدا دەیەوێت گەوهەری پێشكەوتنی مرۆڤایەتی بخنكێندرێت، پەیڕەوكردنی ئایدۆلۆژیا و ڕێبازی سۆسیالیزمی زانستی لەلایەن (پ.ك.ك)وە بێ‌ ئەوەی ڕێگا بە هیچ لادانێك بدات، لە تێكۆشانی سۆسیالیزمی نوێدا هەناسەی قۆناغێكی نوێیە. ئەمە نەك لە ئاست سنووری نەتەوەیی و چینایەتی، بەڵكو لە ئاست و سنووری نێونەتەوەییشدا وەكو هێزی بانگەشەی سۆسیالیزمێكی نوێ‌ دەركەوتە مەیدان. هەر لەبەر ئەوەشە نەك تەنها لە توركیا بەڵكو تەواوی وڵاتانی ئیمپڕیالیزمیش، پ.ك.ك وەكو هێزێكی مەترسیدار دەبینن بۆ خۆیان و هەر لەبەر ئەوەشە پەسەندی ناكەن.
پ.ك.ك لە میانەی ئەو تێكۆشانەی بۆ خوڵقاندنی مرۆڤ و ژیانی نوێ‌ بەڕێوەی دەبات. جارێكی تر چەمكەكانی ئازادی و یەكسانی گەڕاندەوە پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان و پێوانەی نوێ‌ و تۆكمەی لە نێوان مرۆڤەكان جێگیر كرد. باش دەزانرێت ئەوەی لە مێژوو و ئەمڕۆدا ئاڕاستەی بە سەركەوتن و بن كەوتنی شەڕەكان داوە چیین؟ هەڵبەتە ئەوەی لەسەر بنكەوتن و جێگەنەگرتن بەگوێرەی ستراتیژی و تاكتیكی دوژمن قووڵ نەبێتەوە، ئەوا لە بنكەوتن ڕزگاری نابێت، پێویستە ئەو مرۆڤە بخوڵقێنرێت كە ڕۆڵ بگێڕێت و قەدەر دیاری بكات، مەرجی سەركەوتن پێكبهێنێت و هەلومەرجی بنكەوتن هەرەس پێبێنێت‌. مرۆڤ و باوەڕی سۆسیالیستانەن ئاڕاستەی پێشكەوتن دیاریدەكەن و بەلای سەركەوتندا دەیشكێنێتەوە، مەگەر تەكنیك لەو جێگایەدا ئەنجام بگرێت كە مرۆڤی ئازاد و بەهێزی تیا نەبێت.
چۆن سۆسیالیزمی بونیادنراو ڕووخا؟ پ.ك.ك چۆن قازانج دەكات؟ لە میانەی بەكارهێنانی ئەو تەكنیكەی كە لە ئەوروپای ڕۆژئاوادا پێشكەوتووە بەشێوەیەكی چەوت و نامرۆڤانە بۆتە هۆی لەنێوبردنی ئیرادە و باوەڕ و مۆڕاڵی مرۆڤ، تەكنیكی دەستی سەردەستەكان مرۆڤی تێشكاندووە. یەكێك لە هۆكارەكانی ئەو تاكڕەوییە بێسنوورەی لە ئەوروپای ڕۆژئاوا پێشكەوتووە و وای لە مرۆڤ كردووە كە بە هیچ شێوەیەك بەكێشەكانی مرۆڤایەتییەوە خەریك نەبێت، ئەمەیە كە ئەو تەكنیكەی لەلایەن سەردەستەكانەوە پێش دەخرێت. ڕووخساری مرۆڤی هەنوكەیی حوكم دەكات و بێ‌ ئیرادەی دەكات. تەنها بە گوتنی بەسە و بە شێوازی قەبە ناتوانین كۆكوژی ئیمپڕیالیزم و داگیركەری بەربەست بكەین، چونكە شێواز و ڕێبازی ئیمپڕیالیستی و داگیركەری قەبە ئاشكرا بووە و بێ‌ ئەنجام ماوەتەوە. ئیمپڕیالیزمیش بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی ڕێبازی جیا جیا پەیڕەو دەكات. ئەوەی گرنگە بینینی شێواز و ڕێبازە وردەكانە. مرۆڤ بە ئەندازەی پێویستی بۆ نان و ئاو پێویستی بە سۆسیالیزم هەیە. واتە "تاكە ئایندەی مرۆڤایەتی سۆسیالیزمە" ئامانجی هەرە بنچینەیی پ.ك.ك ئەوەیە كە مرۆڤێكی نوێ‌ و ژیانێكی نوێ‌ بخوڵقێنێ‌. هەڵبەتە خودی ئەو ژیانەش لەلایەن مرۆڤەوە ئاوا دەكرێت. ئەو تایبەتمەندییانە بە ڕوونی لەو تێكۆشانەدا دەبینرێت كە لە كوردستاندا بەڕێوە دەبرێت. ئەو شەڕ و تێكۆشانەی هەیە لەپێناو ژیاندا بەڕێوە دەبرێت، لەم ڕێگایەوە ژیانێكی نوێ‌ و ئازاد دەردەخرێتە مەیدان. سەركەوتن و پێشكەوتنەكانیش لەسەر ئەم بنەمایە پێك دێت. بێگومان قوڵ بوونەوە لە گۆڕەپانی مرۆڤ و ژیان، باشترین ڕێگای شەڕە لە بەرامبەر ئیمپڕیالیزم و داگیركەران. بەردەوام بوونی ئەو شەڕ و تێكۆشانەش بێ‌ هیچ گومانێك سەركەوتن مسۆگەر دەكات. ئەو شیكردنەوانە بەسن بۆ ئەوەی كەسایەتیەك بخوڵقێنرێت لەڕووی هزر و پڕاكتیكدا بتوانێت سەركەوتنی مەزن بەدەست بهێنێت. سەد ساڵی تریش تێپەڕێت تێكۆشان و خوڵقاندتی مرۆڤی نوێ‌ و نوێبوونەوە بە گوێرەی تایبەتمەندی هەر قۆناغێك و وەچەرخاندنی لە شۆڕشی كوردستاندا پێویستییەكی ژیانییە. لە دەرەوەی ئەمەش زەحمەتە باس لە سەركەوتنی بكرێت. بە خوڵقاندنی مرۆڤی بەباوەڕ و خاوەن مۆڕاڵ و كەسایەتی سۆسیالیستی، سەرەڕای هەموو بەربەستێكی ئیمپڕیالیزم و داگیركەران، شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی و سۆسیالیستی بە سەركەوتن دەگەیەنێت، كە دونیا بهەژێنێت و بەرەو پێشەوە بچێت.ژیانێكی نوێ‌ بۆ تەواوی مرۆڤایەتی فەراهەم بكات، بەمەش دەگوترێت سەركەوتنی سۆسیالیزمی زانستی كە بەربەست ناكرێت. سۆسیالیزمی زانستیش ڕێبازێكە بۆ گەلی كورد و گەلانی ناوچەكە و مرۆڤایەتی، ئازادی و دیموكڕاسی و خۆشگوزەرانی دەئافرێنێ‌. قاڵبە دۆگما و زهنییەتە پاشڤەڕۆكانی ناوچەكە بێ‌ كاریگەر دەكات و لە دژی ئیمپڕیالیزمی چەوسێنەرانەی ڕۆژئاواش دەبێتە هێزێكی وەڵامدەرەوە. ئەمڕۆش لە هەر كاتێك زیاتر مرۆڤایەتی پێویستی بە ساڕێژكردنی برینەكانی هەیە كە چینی باڵادەست و شارستانییەتی چینایەتی دروستیان كردووە، سۆسیالیزم خەون و خەیاڵە پاك و جوانەكانی مرۆڤایەتییە، بۆ گەیشتن بەوانەش چەكی هەرە كاریگەر تێكۆشانی سۆسیالیستییە، گشت بەهاكانی مرۆڤایەتیش لەم ڕێگەیەوە دەپارێزرێت و ئایندەی شكۆمەندی مرۆڤایەتیش گەرەنتی دەكات.
لە ڕۆژنامەی "نۆڤۆڤێرما" ماكارنیكۆ ڤایم لەگەڵ سەرۆكی نەتەوەیی سەرۆك ئاپۆ ڕیپۆرتاژێكی ئەنجامداوە، كۆمەڵێ‌ خاڵی گرنگ باس دەكات و دەخاتە ڕوو لە گفتوگۆكەدا."خوڵقاندنی مرۆڤێكی سۆسیالیست لە دامەزراندنی دەوڵەت گرنگترە" ماكارنیكۆ ڤایم- بەو ئەندازەیەی تێیگەیشتوومە ئامانجی پ.ك.ك، تەنیا ڕزگاركردنی خەڵك نییە، هاوكات خوڵقاندنی شێوەیەكی نوێی مرۆڤیشە، ئایا مرۆڤی نوێ‌ چۆن دەخوڵقێنن؟ عەبدوڵڵا ئۆجەلان- بیانووی بنەڕەتی شەڕی ئێمە، خوڵقاندنی كەسایەتی مرۆڤی نوێیە، ئێمە تەنیا بۆ پارچە خاكێك یان بۆ گەلێك تێناكۆشین. لەبنەمای ئایدیۆلۆژیای ئێمەدا، خوڵقاندنی كەسایەتی مرۆڤی نوێ‌ بنچینەییە.
لە یەكێتی سۆڤیەتدا، لە میانەی سۆسیاسیزمی بونیادنراودا لەم خاڵەدا كەم و كورتی جدی دەبینین و گرنگی زۆریان بە سنوورەكان داوە. لەشێوەدا ئەنتەرناسیۆنالیزم بوو، بەڵام لە گەوهەردا (لە ناوەوەدا) نەتەوەپەرستی بە قورسایی سەقامگیربوو. سۆسیالیزم نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی نوێ‌ دەكات، دەبێ‌ سۆسیالیزم بۆ مرۆڤایەتی بكرێتە شێوازێكی ژیان و ئەمە بڵاو بكرابوایەوە. مرۆڤی نوێ‌، مرۆڤی ڕاست، مرۆڤی جوان، مرۆڤی سۆسیالیست. بۆچی مرۆڤ لە نێو سنوورەكان زیندانی بكرێت؟ بۆچی خۆی حەشار بدات؟ دژی تەواوی ئەمانەم. ئێمە لە كوردستاندا مرۆڤی نوێ‌ دەخوڵقێنین. بەجۆرێك بەتەواوەتی بەدوور بێت لە بەرژەوەندی كەسایەتی و تاكەكەسی. هیچ كەسێك بە زۆر لەنێو پارتیدا ناهێڵرێتەوە. هەر هەڤاڵێكی ئێمە وەكو فیداییەكە. پارتی نەك لەسەر بنەمای فشاری دیسیپلینی، بەڵكو لەسەر بنەمای دڵخوازی بەڕێوە دەچێ‌. ئەگەر بەم جۆرە نەبێت، ئەوا ناكرێ‌ لە بەرامبەر دەوڵەتی توركیا شەڕ بەڕێوە ببەین. ناكرێ‌ شەڕ و شۆڕش لە ڕێگای فشاری دیسیپلینی و سەنترالیزمەوە، بەڕێوەبچێ‌.
پێویستە هەندێ‌ دڵنەرم (موتەوازی) بن، ئەگەر مرۆڤێك كەم و كورتییەكانی خۆی باس بكات، شتێكی خراپ نییە. منیش ڕاستییەكەی خۆی زێدە مەزن ناكەم. تا ئێستاكە من نەچوومەتە نێو گەلی كورد، بەڵام من وەكو سەرۆك و سەركردەیەك گەورە دەبینن. ئەمە چۆن دەبێت؟ بەتەواوەتی نوێنەرایەتی ئایدۆلۆژیای سۆسیالیست دەكەین و پارچەیەكی گەورەی دونیا دەخەینە بەرامبەر خۆمان؟ ئاخۆ چۆن ئەم گەلە بەم ڕادە لە هێڵێكی ئاگریندا مەیسەر دەبێ‌ و بەم ڕادەیە هەڤاڵ لەگەڵ من بەڕێوە دەچن ؟ پێویستە هەڵوەستە لەسەر ئەمانە بكرێت. لەنێو پارتیدا لەسەر خوڵقاندنی مرۆڤی نوێ‌ بە چڕوپڕی هەڵوەستە دەكەم. چونكە خوڵقاندنی مرۆڤێكی نوێ‌ لە دامەزراندنی پارتی و دەوڵەتێك گرنگترە.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەڵێت - گەلی كورد گەلێكی دواكەتووە، بەڵام بە ڕێگای شەڕكردن فێری گوزەران دەبن. قۆناغەكانی مان و نەمانی تێپەڕاند. لێرە بەدواوە بەڕێوەبردنی شۆڕش ئاسانترە. ئێمە بەقووڵی كەڵكمان لە ئەزموونەكانی سۆڤیەت وەرگرت. ئەو نەخۆشیانەی كە لە شۆڕشی سۆڤیەت دەركەوتن، بۆ ئەوەی لە شۆڕشی كوردستانیشدا هەمان نەخۆشی پارتی كۆمۆنیستی سۆڤیەت خۆیان زۆر لە سەرووی گەلەوە دەبینی. نەك سۆسیالیزم، بەڵكو بیرۆكراسی پێكهێنرا. سنوورەكانی دەوڵەت پیرۆزكران (فەتیشیزم). پێویستە تاكەكان خۆیان لە سەرووی گەل نەبینن. پێویستە ببنە خزمەتكاری گەل و سۆسیالیزم. من هەموو ڕۆژێ‌ ئەو هەستە خۆمەزن دیتنانە، لە خودی خۆمدا دەكوژم. ئەگەر من ئەم هەستە خۆمەزن دیتنانە نەكوژم، ئەو شتەی بەسەر ڕووسیادا هات، پێش ئەوەی ببین بە دەوڵەت بەسەر ئێمەشدا دێت. گەلێ‌ شت پشتگوێ‌ خران و بە شێوەیەكی كلاسیك خەبات بەڕێوەبردرا، بە تەواوەتی دیموكڕاسی و سۆسیالیزمی زانستیان پێكنەهێنا. ماكارنیكۆ ڤایم– سەرۆكی بەڕێز، بوژانەوەی ئابووری گەلی كورد چۆن دەبێت، هەروەها ئێوە چۆن دیاردەكانی پارتی و دەوڵەت هەڵدەسەنگێنن؟
عەبدوڵڵا ئۆجەلان- بە بوژاندنەوەی ئابووری گرێدراو سیاسەتێكی ڕاستە. كاتێ‌ ئێمە دەستمان بە شۆڕشی كوردستان كرد، ئێمە بە قەرزەوە دەستمان پێكرد. من خۆشم لادێیەكی هەژار بووم. بەڵام ئێستا ئەوانەی كە هەم لەڕووی ئابووری و هەم لە ڕووی سیاسەت بەهێزن، ئێمەین. من باوەڕم بە تواناكارییەكانی مرۆڤ هەیە. گەلی كورد گەلێكی زەحمەتكێشە، خاوەنی خاكی دەوڵەمەندە. لە ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە كوردستانیان دەگوت "بەهەشت" ئێستاش دەبێتە بەهەشت بەڵام دوژمن 100% گەلەكەمانی دووچاری بێكاری و لاوازی كردووە و، سەرچاوە دەوڵەمەندە ژێرخان و سەرخانەكانی تاڵان دەكات، تەواوی دەوڵەمەندییەكانی گەلی كورد یان لەژێر زەوی هێشتۆتەوە یان هەموویانی تاڵان كردووە. گەل لەنێو دەوڵەت و لەنێو پارتیدا توایەوە. بۆ ئەمەش ئێمە پارتی لەنێو دەبەین. من زێدە گرنگی بە دەڵەت نادەم. بەڵام من دەخوازم میللەتێكی سەربەخۆ و ئازاد بخوڵقێنم. ئەگەر بخوازرێ‌ گەلێك ئازاد بكرێ‌، پێش هەموو شتێك دەبێ‌ كادیرەكانی پارتی بەهێز بكرێن. هەموو شتێك یۆ پارتی و دەوڵەت نییە. بەڵكو بەپێچەوانەوە، هەموو شتێكی بۆ باڵابوونی مرۆڤایەتییە. ئەوەی گرنگە، خەباتەكان بەڕێوە بچن. بە ڕاستیش ئێمە تێكۆشانێكی مەزن بەڕێوە دەبەین. ئەگەر دەوڵەتێكی دیكە لە بەرامبەر ئەم دوژمنە شەڕی بكردایە، ئەوا هەر لە زووەوە شكستی دەخوارد. بەڵام ئێمە شكستمان نەخوارد، بەڵكو سەركەوتنمان بەدەستهێنا.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان – كەم و كورتییە جدییەكانی ئێمەش هەن. لە بەرامبەر ئەوانە ڕۆژانە تێدەكۆشم. من مرۆڤێكی خۆخواز نیم. پێویستە كەسایەتی سۆسیالیستی دڵنزم (متەوازی) بێت. پێویستە بە پێداگریەوە لەسەر ئەم بابەتانە هەڵوەستە بكەین. لێرەدا سۆسیالیزم یان كۆمۆنیزم تاوانبار نین. تاوانبارەكان، تاكە كەسەكانی خۆیانن. پێویستە سۆسیالیزم نەبێتە دیاردەیەكی دووری سروشتی مرۆڤ. سۆسیالیزم لەسەر سروشتی مرۆڤ ئاواكراوە ( پێكهاتووە ). ئەمەش ڕاستییەكی حاشا هەڵنەگرە. ئەوە سۆسیالیزمە كە لە سروشتی مرۆڤ دوور بێ‌، پەرش و بڵاو دەبێتەوە. (هەڵدەوەشێتەوە). ئەو هۆكارەی كە لە مێژوودا گەلێك دەوڵەت بەهۆیەوە هەڵنەوەشاونەتەوە، دووركەوتنەوەیانە لە سروشتی مرۆڤەكان. سۆسیالیزمی بونیادنراو، لەبەر ئەوەی كە لە سروشتی مرۆڤ دوور دەكەوتەوە، دووچاری هەڵوەشانەوە هاتووە. لێرەدا كێشەی ئایدۆلۆژیا و مۆڕاڵ دەردەكەوێتە پێش. ماكارنیكۆ ڤایم – سەرۆكی بەڕێز، من لە ژیانی ئێوەدا گەلێك دەوڵەمەندی دەبینم، سەرچاوەی ئەمە لە كوێوە ڕێچكە دەگرێت؟ عەبدوڵڵا ئۆجەلان – ژیانی ئێمە زۆر دەوڵەمەندە. ئەو تیۆریانەی پێشدەخرێن، پێویستە خزمەتی ژیان بكەن، نەك ژیان مەحكوم بكەن، لە هەندێ‌ بابەتدا، تیۆری وەكو ئەوەیە مرۆڤ بەچاوی ئەسپێ‌ سەیری شتەكان بكات. من هێندە (بە ئەندازەی) ئەوەی كە مرۆڤەكان تێبگەن تیۆری دروست دەكەم. دەبێ‌ تیۆری بەئەندازەی ئەوەی لە ژیاندا بتوانرێ‌ هەنگاو بۆ پێشەوە بهاوێژرێن ئەنجام بدرێ‌. جگە لەوە تیۆری بەكاربراو نییە، بەڵكو من پێناسەی سادە دەكەم، بەڵام ئەمە شێوازی منە. تا دوا ڕادە لەسەر پێشكەوتنی مرۆڤ هەڵوەستە دەكەم. هەوڵدەدەم كێشەكانیان تێبگەم و چارەسەرییان بۆ بدۆزمەوە. ئەمە بە پەرتوكەكان چارەسەر ناكرێت. پەرتووكی هەرە مەزن ژیان خۆیەتی. ماكارنیكۆ ڤایم – من دەمەوێ‌ پرسیارێكی جیاواز بكەم. ئەوەندەی دەیزانم ئێوە میتۆدی سۆکرات بەكاردەهێنن؟ عەبدوڵڵا ئۆجەلان – سوکرات بەخۆشی ئەكادیمیانی سەربازی خوێندووە. ئێمەش وەكو ئەفڵاتۆن میتۆدێك واتە شێوازی دیالۆك پێكدەهێنین. كێشەی كورد و ئەو چارەسەریانەی دەتوانرێت جێبەجێبكرێن لە دیدی ئۆجەلان
لەوانەیە كێشە سەرەتاییەكانی كۆمەڵگا بە شارستانییەتی چیناییەتی دەستیپێكردبێت، ئەمەش پەیوەندیدارە بە ڕەسەنایەتی كوردەوە. لە بڵندبوونی شارستانییەتی سۆمەریدا، زیاترین سەرچاوە كە دەكەوێتە پێشمان كۆرتی – هۆری – گۆتی، ئاری هەمان سەرچاوەمان بە بیردا دێت. ئەم دەستەواژەیە بەواتای "چیایی"، "خەڵكی چیایی" دەناسرێن، بۆ كوردەكانی ئەمڕۆش وەكو ناونیشانێكە. شارستانی سۆمەر وەكو دژەتیری كۆمەڵگای نیۆلۆتیك پێشكەوت. بە گوتنێكی تر، خەڵكی دەستەی میزۆپۆتامیای خواروو، دیجلە – فوڕات. لە بەرامبەر خەڵكی چیای – بەرزاییەكان، لە بەرامبەر میزۆپۆتامیای سەروو وەكو ئەڵتەرناتیڤ گوزارشت لە پێشكەوتنەكەی دەكات. كێشەكانی كۆمەڵگای نیۆلۆتیك پەیوەستە بەم پێشكەوتنەوە. بێگومان باسكردنی كۆمەڵگای نیۆلۆتیك و كوردبوونی ڕۆژی ئەمڕۆمان بەتەواوی وەك یەكە، دەستنیشانكردنێكی زانستییانەیە. بەڵام لە نێوان ئەو میراتەی كۆمەڵگای نیۆلۆتیك و كە هێشتا ژیان دەكات و كۆمەڵگای پێش "10000" ساڵی، ئەو لێكچواندنەی هەن ڕێكەوت نین. مێژووی كۆمەڵگا دەڵێت: پێویستە پەیوەندی نێوانیان زۆر بەهێز بێت. شوێنەوارناس "ئاركۆلۆژی" و زمانناسی "ئیتیمۆلۆژی"باسی ئەو لێكچوونەی نێوانیان زۆر بەهێزترە. ئەو كۆمەڵگایەی لە بناری زنجیرە چیایەكانی زاگرۆس. تۆڕۆس داشیمانەیەكی بەهێزە كە تایبەتمەندییەكانیان هی كوردی سەرەتا بێت.
ئەو قۆناغەی "5000"ساڵ پ.ز هەتاكو بڵاوبوونەوەی ئیسلامیەت تێپەڕدەبێت، مرۆڤ دەتوانێت وەكو قۆناغی سەرەتا هەڵیسەنگێنێت. دەتوانرێت لە كۆمەڵگای ئەو كاتدا، لە سەروویاندا، پلەداری، خانەدانی، دەوڵەت، شار، چین، بازرگانی، كشتوكاڵ، پیشەوەری، خێزان، ژن، كۆیلایەتی، ئاین، نووسین، زانست، وێژە، پەیكەرسازی، بیناسازی و پیشەسازی، دەزگاكانی پەیوەست بە شارستانیەتەوە، وەكو لافاو پێشدەكەون. پێشكەوتنەكانیشی لەم لایەشەوە، بەو واتایە دێت كە كێشەكانی كۆمەڵگاش وەكو لافاوێك گەورە ببن. كوردەكانی سەرەتا لە ناوەندی ئەو كێشانەدان. ڕێگا چارەی سەرەكیش کە پەیدایان كردووە، بەرەو بەخێوكردنی ئاژەڵ و كشتوكاڵكردن چوون و بۆ ئەوەی لە دوژمنەكانیشیان ڕزگاریان ببێت، پشتیان بەستووە بە لوتكە پیرۆزەكەی چیا، ئەم دوو تایبەتمەندییە ئەمڕۆش بە كاریگەرن لەسەر هەبوونی كورد. پلەداریەتی دەستڕۆیشتووی كوردە سەرەتاكان، بەردەوام لەناو شارستانیەت و دەوڵەتاندا تواونەتەوە بەو شێوەیەش كێشەی چینایەتی و كۆمەڵایەتییەكانیان چارەسەر كردووە، ئەو كۆمەڵە ڕەنجدەرانەی كە ماون لە شاخەكاندا بەشێوەی خێڵ و تیرە لەنێوان دەشت و چیادا، هەوڵیانداوە بە كۆچەرایەتی و كشتوكاڵ و بەخێوكردنی ئاژەڵ لە شەڕی لەناوبردندا خۆیان بپارێزن. ئەوەی لە چیادا ماوەتەوە و زیاتر بە كشتوكاڵ و بەخێوكردنی ئاژەڵدا خەریك بووە كورد بووە "زۆر بەكەمی یاساكانی خراپ دەكات". پیشەوەری و بازرگانیكردنی شارەكانیش پیشەی ئەرمەنی و سوریانیەكانیانی ئەمڕۆ بووە. بەشێوەیەكی سروشتی كار دابەشكرابوو. خەڵكە ڕەسەنەكەی دیجلە-فوڕات، بە دیالێكتێكی ژیانی وەها پێكەوە گرێدرابوون.
سەرچاوەكان :
1 . نەخشە ڕێگای ئۆجەلان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد.
2 . سووربوون لەسەر سۆسیالیزم – سووربوونە لەسەر بە مرۆڤ بوون.
216 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Monday, June 8, 2020
زیاتر
ێشتا پێش كۆرۆنا وپاش كۆرۆنامان نه‌دیوه !
د . زاهیر سوران*
نوێترین توێژینەوەی ستاندەر لێكەوتەكانی كۆرۆنا لەسەر دەسەڵاتی كوردستان و ئایندەی ئاشكرادەكات
مردن چییە؟
لە کتێبی "چەمکی مردن لە زمانی کوردیدا"
لالە مدحت
له‌ بانگه‌شه‌ی ئابوری سه‌ربه‌خۆوه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
دانا مه‌نمی
كاریگه‌رییه‌كانی‌ «هونه‌ری‌ شه‌ڕ» به‌ سه‌ر مێژوو و سیاسه‌تی‌ جیهانی‌ دا
سه‌لاح بایه‌زیدی
هێشتا گەورەكان ماف ‌و چێژی منداڵان زەوت دەكەن
بارزان شێخ عوسمان
شەڕ لە سنووی زاخۆ، هەڕەشەكردن لە سلێمانی
لەتیف نێروەیی
مەرگ بە کۆرۆنا یا بە برسییەتی؟
دانا هەڵەبجەیی
ئەی رەفیق و ئەی رەقیب، کۆرۆناش بڕوا
ستران عەبدوڵا
هزری سیاسیی كوردی
ئاراز رەمەزان
ڕەهەندی دەرونشیکاری لە چیرۆکی خانمی قەڵەو
لالە مدحت
(یەکێتیی) نوێ و کۆسپەکانی بەردەم نوێبوونەوە
نیاز سەعید عەلی
دەوری تەکنەلۆجیا لەناسینەوەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
به‌ختیار ئه‌مین
بۆچی شەپۆلی كۆرۆنا، لە کەناری سلێمانی لەنگەری گرت؟
د. زاهیر سوران
پسپۆری نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان، سلێمانی
ساڵی نوێی خوێندن لەگەڵ ڤایرۆسی کرۆنادا به‌ختیار ئه‌مین*
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە گێژاودایە
نووسینی: مەها یەحیا
وەرگێرانی: حسێن ئەحمەد حسێن
جۆرج ئۆروێڵ و چەند تێبینییەك لە بارەی چەمكی ناسیۆنالیزم
وەرگێڕان و پێداچوونەوە: سەلاح بایەزیدی‌
ئەنجومەنی دادوەری دەبێ یاسا جێبەجێ بکات
حاكم شێخ له‌تیف
کەسێتی رەفیق حلمی لەکتێبخانەکەیەوە
نەوزاد جەمال
بە رۆژوبون لە مەعریفە!
د. سه‌ردار عه‌زیز
جەستەی بێدار و درکی خەوتوو!
مەحمود شێرزاد
لێكەوتە ئابوورییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ئەكیرا كاوامۆتۆ
کۆرۆنا لە نەخۆشییەکی تێپەڕەوە بەرەو پەتا دەچێت، ئێستە چی بکەین؟
چاوپێکەوتن لەگەڵ: ئالان م نوری
تا ئێستا یەكلانەبووتەوە كۆرۆنا سەربەچ حزبێكە؟
محەمەد نوری
تەعریب بەو شێوەیە راناگیرێت !
شوان داودی
سامانی ئاو وەکو فشارێکی سیاسی
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
هەندێک لە کەلتووری‌ ژیانی‌ کۆچەری‌ کوردەواری‌
د. ئاراس محمد صالح
چاكسازیی ڕاگوزەر
هەردی مەهدی میکە
کوردستانی عێراق لە سیاسەتی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران
هه ردی مهدی میکه
ئه ژی ئازاد ئه بوبه کر
بۆچوونی یۆرگن ھابرماس سەبارەت بە كۆرۆنا
و: هەورامان فەریق
له‌ باره‌ی بوێرییه‌كه‌ی مسته‌فا زه‌ڵمییه‌وه‌
د.عرفان مستەفا
گرنگى عەفرین بۆ کورد و تورکیا لە ڕووى سەربازیى و سیاسیەوە
نوسینی: د.ئومێد رفیق
لەنێوان من و تۆدا ئەی دۆست
حەسەن هەمزە
ھەولێر لە بەغدا و بەغداش لە کەنداو
ئه‌و ڕۆژه‌ هات، كه‌‌ ترسمان لێی ھەبوو!
د . زاهیر سوران
پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان، سلێمانی
بکەری مێژوویی تاكڕەو!
رزگار عومەر
گەورەم خەڵک چی بکات؟
زه‌به‌نگ به‌هادین
بە تەنیا لە دەرەوەی مێژوودا
کامەران قازی
دەسەڵاتدارێتی بەھێز کامەیە؟
مه‌ریوان وریا قانع
بیرکردنەوەی ڕەخنەیی
لەشکر قادر ڕەسوڵ
دوای دانپیانان چارەسەر چیە؟
د. یوسف محەمەد سادق
بڕیارێكی نا به‌رپرسانه، زیانێكی فره‌ مه‌ترسیدار
د. زاهیر سوران پسپۆڕی
نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی .
مەلا نەوزاد .خاوەنی لۆژیکی زانستی !....
پرسەنامەی ناوەندی کەلتوری کۆچ بۆ کۆچی دوایی مەلا نەوزاد ئەندامی دامەزرێنەر و هاوکاری بەردەوام
کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟
عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب
پانۆڕامای نه‌وت
د. محمد امین
پەیوەندی نێوان خۆپیشاندان و گەنجان: ئاگادارکردنەوەیەک بۆ دەستەڵات
ڕێبوار ڕەوف ساڵەح
فاشیزمی تورکی لە لوتکەی مەترسیدا
سەلاح خدر
گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان: پەیمانی کۆمەڵایەتیی
مەریوان وریا قانع
هه‌ڵه‌كانى پارتى كوردستانيان وێرانكرد
شێرزاد شێخانى
مەم و زین:
بەردی بنچینەی ناسنامەی کوردە،
وەک خەیاڵێکی نادیار نەتەوە و دەوڵەت نمایش دەکا
عەلی ئەلشامی
وەرگێڕانی:فەریاد فازیل
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010