(یەکێتیی) نوێ و کۆسپەکانی بەردەم نوێبوونەوە
نیاز سەعید عەلی

(یەکێتیی) لەدوای کۆنگرەی (٤)ەوە ؛ وەرچەرخاوە بۆ مۆدێلێکی تازەی پەیکەری ڕێکخراوەیی و بۆ قۆناغێکی جیاوازی پڕ لەئەرک و ناکۆکیی و ململانێ و بەرەنگاربوونەوە و بەخۆداچوونەوە و دەستپێشخەریی نوێ.
(یەکێتیی)ی نوێ لەدوای کۆنگرەی (٤)، چەندین پەیام و پرانسیپ و ئامانجی نوێی کردۆتە بەرنامەی کار و بە پراکتیکیی هەنگاوی بۆ ئەنێت، ئەیەوێت (یەکێتیی)ەکی جیاوازتر، لەڕووی کاری سیاسیی و میکانیزمەی کارکردن و ناوەندی بڕیار و داڕشتنی هەڵوێست و بەرێوەبردنی ناکۆکیی و ململانێ، لەناو پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا پیشانبدات.
مانیفیستۆی (یەکێتیی)ی نوێ
لەناو (یەکێتیی)دا ؛ بەهۆی سەرهەڵدان و کەڵەکەبوون و تەشەنەسەندنی چەندین کێشە و گرفت، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەهەناویدا ئاراستەیەکی ڕادیکاڵی یاخیی خۆڕسک لەدەرکەوتن و لەگەشەکردندا بوو، ئەم ئاراستەیە لەبنەڕەتدا کاردانەوە و دەرەنجامی شێوازی کارکردن و بەڕێوەبردنی تاڕادەیەک خراپی (یەکێتیی) بوو ؛ لەقۆناغی دوای کۆنگرەی (٣)، تاکو سازدانی کۆنگرەی (٤). لەهەگبەی ئەم ئاراستەیەدا ؛ پەیامەکانی نوێبوونەوە و بووژانەوە و دادپەروەریی و گێڕانەوەی هاوسەنگیی و گرتنەبەری سیاسەتی سەربەخۆی دوور لەهەژموون و کاریگەریی و پێگەی دەرەکیی ؛ بوونە دیفاکتۆ و پێویستییەکی قۆناغی تازە، ئەوەبوو ئەم ئاراستەیە بووە هێزی زۆرینە و کاریگەر لەسەر ڕووداوەکانی کۆنگرە. (یەکێتیی)ی نوێ ؛ پێویستە بۆ بەرجەستەکردنی پەیامەکانی، هەنگاوی جدیی و کۆششی زۆر، لەپێناوی دروستکردنی چەندین گۆڕانکاریی و ڕووداو و وەرچەرخان بنێت، هەروەها هەڵسەنگاندن و فیدباک بۆ ڕابردووی خۆی بکات، خەبات بکات بۆ ئەوەی خۆی بکاتەوە بە هێزە بزوێنەر و یەکلاکەرەوە و نەخشەداڕێژەکەی ڕابردوو، کە لەسەر بنەمای پێویستییبوونی بابەتیی و مێژوویی ؛ چەندین جڵەو و جوومگەی گرنگ و بەهێزی بەدەستەوە بووە و هێزەکانی تر لەدوایەوە بوون، یان خۆی پەلکێشی ئەکردن. ئەگەر (یەکێتیی) پابەند بێت بە پەیامە نوێکان و پرۆگرامە تازەکەی و کاری جدییان لەپێناودا بکات، ئەوا زەمینەی بووژانەوە و بەهێزبوونی جەماوەریی و گەشەکردنی ئاراستەی گۆرینی هاوسەنگیی هێز ؛ لەبرەودا ئەبێت، هەروەها ئەگەر (یەکێتیی) پابەند بێت بە کارکردن بە پەیڕەوی ناوخۆی تازەوە و پشتگوێی نەخات و نەیکاتە قووربانیی ئیجتیهاد و کۆششی تاکە کەسەکان ؛ ئەوا لەلایەک لەڕووی ناوخۆیی و ڕێکخراوەییەوە ؛ تۆکمە و بە دیسپلین ئەبێت و ئەبووژێتەوە ؛ لەلایەکی تریش بە ناڕاستەخۆ، کاریگەریی و ڕۆڵی ئەبێت ؛ لەزیاکردنی متمانەی جەماوەر بە (یەکێتیی) و پشتبەستن پێی و ئومێد هەڵچنین لەسەری.
مۆدێلێکی نوێی پەیکەری ڕێکخراوەیی
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی تازەی دوای کۆنگرەی (٤) ؛ میکانیزمی کارکردن و ناوەندی بڕیار و دابەشکردنی ئەرک و دەسەڵاتەکان و شێوازی بەڕێوەبردنی ناکۆکیی و ململانێ و داڕشتنی سیاسەت و گەڵاڵەکردنی هەڵوێست، لەناو (یەکێتیی)دا ؛ ئەبێت لەڕووی چۆنایەتییەوە زۆر جیاوازتر بێت، لەقۆناغی پێش کۆنگرەی چوار. لەناو پەیڕەوی ناوخۆی تازە ؛ پەیکەرێکی مۆدێرن و جیاواز هەیە، بۆ دیارییکردنی ئۆرگانەکان و دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتیی و دەسەڵاتەکان، ئەویش بۆ چەندین ئۆرگان و پۆست، کە زۆر جیاوازترە لەپەیکەری هەموو پارتە سیاسییەکانی تری کوردستان و عێراق و وڵاتانی تری ناوچەکە بەگشتیی، تەنانەت زۆر جیاوازتر لەڕابردووی خودی (یەکێتیی). ئەم پەیکەرە نوێیە جیاوازتر لەپەیکەرە کلاسیکیی و تەقلیدییەکان، (یەکێتیی) ئەپارێزێت لەهەژموونی گرووپ و دەستەگەریی و تاکڕەویی و سەپاندنی ئەجێندای تاکەکان ؛ بەسەر ئەجێندای گشتیی (یەکێتیی)دا. لەم پەیڕەوەدا دەسەڵات و ئەرکەکان ؛ لەسەر بنەمای پسپۆڕیی ئۆرگان داڕێژراوە،لەم سۆنگەیەوە ئەتوانم بڵێم پەیڕەوی نوێ ڕێگریی ئەکات لە بەپیرۆزکردنی سەرکردەکان و لێپرسراوان و پاوانکردنی دەسەڵاتەکان، لەخوارەوە بە خاڵ، ئاماژە بە چەند بڕگەیەکی گرنگی پەیڕەوی ناوخۆ ئەکەم، کە بریتیین لەمیکانیزمە و ڕێبازی کارکردنی تازە و جیاواز لەڕابردوو : ١- بەگوێرەی بڕگەی (ئەلف) و (بێ) و (جیم)ی خاڵی (٧)ی مادەی (٢٥)، کە تایبەتە بە ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ؛ ئەم ئەنجوومەنە ئەتوانێت بەشێوەیەکی ڕەها و بەبێ بێبەرییکردنی هیچ هەڤاڵێک، هەموو ئەندام و هەڤاڵ و لێپرسراوێکی هەر ئۆرگانێکی ڕێکخراوەیی ناو (یەکێتیی)، لەسەرەوە بۆ خوارەوە و هەر ئەندام و لێپرسراوێکی پەرلەمانیی و حکومەتیی لەبەرکەوتەی (یەکێتیی)، لەسەر داوای (٣١) ئەندام لەکۆی گشتیی (١٢٤) ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ؛ بانگهێشتی ئەنجوومەن بکات بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر پرسی گرنگ و لێپرسینەوە لێیان، ئەگەر کەمتەرخەم بووبن و شایەنی سزادان بوون ؛ ئەوا بە دەنگی (٢/٣)ی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی، بەگوێرەی مادەی (١٢) سزا ئەدرێن ؛ کە دوایین جۆری سزا تیایدا، بریتییە لەدەرکردن لەڕیزەکانی (یەکێتیی).
٢- بەگوێرەی خاڵی (٨)، لەهەمان مادەی (٢٥) ؛ هەموو ڕێککەوتنە گرنگەکان و هاوپەیمانێتییەکانی پرۆسەکانی هەڵبژاردن ؛ ئەبێت پێش ڕەزامەندیی هاوسەرۆکەکان، بە دەنگی (٢/٣)ی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پەسەند کرابێت.
٣- بەگوێرەی خاڵی (٩)، لەهەمان مادەی (٢٥) ؛ پێویستە لیستی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنەکان و لیستی بەشداربووان بۆ وەرگرتنی پلە و پۆستەکانی حکومەت، لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە پەسەند بکرێت.
٤- بەگوێرەی خاڵی (١٠)، لەهەمان مادەی (٢٥) ؛ پەیڕەوی کاری هاوسەرۆکەکان و مەکتەبی سیاسیی و...هتد ؛ ئەبێت لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە پەسەند بکرێت.
٥- بەگوێرەی خاڵی (١٢) و (١٦)، لەهەمان مادەی (٢٥) ؛ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئەتوانێت متمانە لەهاوسەرۆکەکان و سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی وەربگرێتەوە ؛ ئەویش بە دەنگی (٢/٣)ی ئەندامان.
٦- بەگوێرەی خاڵی (١٥)، لەهەمان مادەی (٢٥) ؛ (٥١) ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئەتوانن، داواکاریی سەندنەوەی متمانە لەهاوسەرۆک بخەنە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنەوە.
٧- بەگوێرەی خاڵی (١٣)، لەمادەی (٣٧) ؛ هاوسەرۆک ئەبێت پارێزەری سامان و موڵک و داهاتی (یەکێتیی) بێت و نابێت بۆ بەرژەوەندیی خۆیان و کەسوکاریان بەکاری بهێنن.
٨- بەگوێرەی خاڵی (١٠)، لەمادەی (٤٠) ؛ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی ناتوانن هیچ پلە و پۆستێکی تری ناو حکومەت و پەرلەمان وەربگرن و ئەبێت بە دیارییکراویی خۆیان تەرخان بکەن، بۆ بەرێوەبردنی کاروباری ناوخۆی (یەکێتیی).
٩- بەگوێرەی مادەی (٦١) ؛ پێویستە لانی کەم ڕێژەی (٢٥٪)ی پلە و پۆست و ئۆرگانەکان، بۆ ژنان تەرخان بکرێت.
١٠- بەگوێرەی مادەی (٦٣) ؛ پێویستە ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی و پەرلەمانتاران و کادیرانی (یەکێتیی) لەناو حکومەت، لەبەڕێوەبەری گشتییەوە بۆ سەرەوە و پارێزگار و جێگری پارێزگار و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا و سەرۆکی شارەوانییەکان لەسەر پشکی (یەکێتیی) ؛ فۆرمی تۆماری موڵک و سەرمایە و بەرژەوەندییە داراییەکانیان، پڕ بکەنەوە و پێشکەشی (دەزگای دەستپاکی و چاودێریی دارایی)ی (یەکێتیی) بکەن. پرشنگەکانی پێش خۆرهەڵاتن هەرچەندە بەهۆی سەرقاڵییەکانی داڕشتن و خوێندنەوە و پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی تازە ؛ لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی و بەهۆی هەڵبژاردنەکانی هاوسەرۆک و دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەب و مەڵبەند و بۆردەکان، لەلایەکی تر بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ؛ دەرفەتێکی گوونجاو و پێویستی لەبار نەڕەخساوە، بۆ (یەکێتیی)ی نوێ، تاکو بە پراکتیکیی بکەوێتە سەر باری سەقامگیریی و سروشتیی خۆی ؛ بۆ خستنەڕووی هەنگاو و سیاسەتە تازەکانی، بۆ ڕیفۆرم و گۆڕانکاریی و پیاچوونەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ؛ ئەتوانم بڵێم لەدوای کۆنگرەی (٤)ەوە ؛ پرشنگەکانی سیاسەتی تازەی (یەکێتی)، بەتایبەتیی لەناو پرۆسەی سیاسیی و فەرمانڕەواییدا ؛ بەشێنەیی ڕوویان لەئاسۆ کردووە و بەشێکی بەرچاوی جەماوەر، چاوی هیوایان لەسەر هەڵاتنەوەی خۆری هەمیشە گەشاوە و درەوشاوەی (یەکێتیی)ە، بێجگە لەوانەی کە دژی پرشنگەکانن و کار بۆ گەڕانەوە، بۆ ناو تونێڵە تاریکەکە ئەکەن و ئەیانەوێت (یەکێتیی) پەراوێز بخەنەوە. لەدەسپێکی کاری (یەکێتیی)ی نوێدا ؛ لەم ڕەهەندانەوە درک و پێشبینیی، بە جیاوازییەکان لەسیاسەت و ڕێبازی کارکردندا ئەکرێت :
١- خۆ بەدوورگرتنی ئۆرگانە باڵاکان لەکارکردن بە سیاسەت و جموجۆڵە نمایشکاریی و کەرنەڤاڵیی و بۆنە بەزۆر دروستکراوەکانی دەرەوەی کاری سیاسیی و ڕێکخراوەیی و سەرقاڵنەکردنی (یەکێتیی) پێیانەوە و بەهەدەرنەدانی پارەی زۆر لەو پێناوەدا.
٢- هەنگاونان بۆ دەرخستنی دید و جیهانبینیی و تێڕوانینی جیاوازی تازەی (یەکێتیی)، بەتایبەتیی بۆ بەڕێوەبردنی جوومگەکانی ناو پرۆسەی فەرەمانڕەوایی و دەسەڵاتی کارگێڕیی، هەروەها دارشتنی سیاسەتی جیاواز و هەڵوێست و هەنگاوی سەربەخۆ و جیاواز لەقۆناغی ڕابردوو ؛ دوور لەڕەچاوکردنی سیاسەت و قازانج و بەرژەوەندیی لایەنی دەرەکیی، هەروەها دوور لەسازشکردن و دیزەبەدەرخوونەکردن.
٣- خۆبەدوورگرتن لەکارکردن بە ئیجتیهادی تاکە کەس و تاکرەویی و بەپیرۆزکردنی سەرکردەکان، لەلایەن میدیای فەرمیی (یەکێتیی)ەوە.
٤- خوێندنەوە بۆ ناخ و سایکۆلۆژیای کۆمەڵگە و لەبەرچاوگرتنی خەم و ویست و خواستەکانیان و پشتگیرییکردن لێیان.
٥- گرتنەبەری سیاسەتی میدیایی دەربڕینی کەمترین لێدوان و ڕێگرتن لەدروستکردنی ڕۆشنایی میدیایی ناسروشتیی ؛ لەسەر کێشە و پرس و دیاردە و ڕووداوەکان، بە مەیل و ئارەزوو و بەرژەوەندیی تاکی باڵادەست، لەبەرامبەردا پەیڕەوییکردنی ڕێبازێکی پەرەگماتیکیی و پراکتیکیی ڕوون و هێمن و نەرم، دوور لەهاشوهووش و پەرچەکردار، دوور لەخۆ سەرقاڵککردن بە بابەتی لاوەکیی و ناسەرەکیی.
کۆسپەکانی بەردەمی نوێبوونەوە پرۆسەی نوێبوونەوە بۆ (یەکێتیی) ؛ لەناوەرۆکدا چەندین پەیام و پرانسیپ لەخۆ ئەگرێت ؛ ئەم پرۆسەیە ئەرکێکی دژوارە و فەرشی سووری لەبەردەمدا ڕانەخراوە و هەمووان بە گووڵ پێشوازیی لێ ناکەن، بەڵکو چ لەناوخۆی (یەکێتیی)، چ لە دەرەوەی (یەکێتیی)، نەیار و ناکۆک و دژ و بەرەنگاری بۆ دروست ئەبێت. پێویستە هەموو یەکێتییەکان بەگشتیی و هاوسەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ؛ کە ئۆرگانی پەیوەندییدارن بە بەڕێوەبردنی (یەکێتیی) ؛ بۆ ڕێکخستنەوەی (یەکێتیی)ەکی پتەو و بە دیسپلین، کە مەرج و پێویستیی یەکەمی کارکردن و تێکۆشانە بۆ نوێبوونەوە، ئەم خاڵانەی خوارەوە بە هەند وەربگرن و کاری لەسەر بکەن :
١- (یەکێتیی)ی نوێ پابەند بێت بە جێبەجێکردنی دەقاودەقی پەیرەوی ناوخۆ، بەتایبەتیی ئۆرگانە باڵاکان پەیرەوی ناوخۆ نەخەنە لاوە و کار بە ئیجتیهادی تایبەتیی خۆیان نەکەن و سازشیشی لەسەر نەکەن.
٢- (یەکێتیی)ی نوێ ببێتە هێزی کۆکەرەوە و ڕێکخەرەوەی هەمووان، لەسەر بنەمای ئەزموون و شارەزایی و پسپۆڕیی و کارامەیی و شایستەیی و دڵسۆزیی ؛ هەمووان ساز بدات و بیانخاتەوەگەڕ، هەروەها کار بە ڕێبازی پاکتاوکردن و پەراوێزخستن و نادیدەکردنی ئەوانی تر نەکرێت، لەبەرامبەردا سیاسەتی چەپکە گووڵەکەی جەنابی مامی نەمر پەیڕەو بکرێت.
٣-ڕێگریی بکرێت لەکەڵەکەبوونی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکان و کێشە بە کێشە نەسپێردرێت.
٤- هەڵسەنگاندن و فیدباکی بەردەوام ؛ بۆ سیاسەت و هەنگاو و کار و ئۆرگان و چالاکییەکانی خۆی بکات.
٥- بیروباوەر و پرۆسەی هوشیارکردنەوە و پەروەردەکردنی کادیر ببووژێنرێتەوە ؛ لەمڕووەوە هەنگاوی جدیی و پلانی ورد و پرۆگرامی پەروەردەی ڕێکخراوەیی ؛ بە سوود وەرگرتن لەئەزموونەکانی ڕابردووی پەیمانگای کادیران و خستنەوەگەڕی، ئەویش بە پێشکەشکردنی وانەی ئەکادیمیی و زانستیی پێویست و گرنگ، بەتیۆریی و بە پراکتیکیی، نەک بە پێشکەشکردنی چەند سیمینارێکی دیارییکراو، بە بەشداربووان و لەبەرامبەردا پێدانی بروانامەی تەواوکردنی خولی ئەکادیمیی بوونە کادیر پێیان، کە ئەمە دەرهاویشتەی خراپ دروست ئەکات.
٦- (یەکێتیی) نوێ ڕێگریی بکات ؛ لەدروستبوونی دەسەڵاتی سەرتاپاگیر و خۆ بەڕەهاکراو لەناو ئۆرگان و مەکتەب و بۆرد و دامودەزگاکانیدا؛ چونکە تاکرەویی و خۆسەپاندن و قۆستنەوەی توانا مەتریالییەکان و بەکارهێنانی ئامراز و گووشار و فشارە جۆراوجۆرەکان لەسەر هێزی مرۆیی ناو ئۆرگانەکان ؛ بۆ حەز و مەرام و ئەجێندا تایبەتییەکان، (یەکێتیی) بەرەو داخووران و داکشان و پەرت پەرتبوون و پاشەکشە ئەبات.
٧- (یەکێتیی) نوێ ئەبێت بەرەنگاری دیاردەی دەستەگەریی و هەژموونی گرووپ ببێتەوە و سازشی لەسەر نەکات.
125 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Monday, June 1, 2020
زیاتر
بۆچی شەپۆلی كۆرۆنا، لە کەناری سلێمانی لەنگەری گرت؟
د. زاهیر سوران
پسپۆری نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان، سلێمانی
پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگەکەی دەبێ چۆن بێت؟
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە گێژاودایە
نووسینی: مەها یەحیا
وەرگێرانی: حسێن ئەحمەد حسێن
هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لە ئیکیگای
ڕازی یابانی بۆ تەمەنێکی درێژی بەختەوەرئامێز
ئا: هەرێم عوسمان*
ئەنجومەنی دادوەری دەبێ یاسا جێبەجێ بکات
حاكم شێخ له‌تیف
دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتیی سەرکردەکان لە خەڵک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
مایكل رۆبن
بە رۆژوبون لە مەعریفە!
د. سه‌ردار عه‌زیز
چاوپێکەوتن لەگەڵ نوام چۆمسکیی لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا
چاوپێكه‌وتن: كریس بڕووكس
وەرگێڕانی: سەنگەر حەسەن
لێكەوتە ئابوورییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ئەكیرا كاوامۆتۆ
بژاردە قورسەكانی خوێندن لە سایەی پەتای كۆڤید 19
د.سەڵاح عەزيز
تا ئێستا یەكلانەبووتەوە كۆرۆنا سەربەچ حزبێكە؟
محەمەد نوری
سۆشیالیزم‌و جۆرەکانی
نوسینی :ریچارد داگەر و تێرنس بۆڵ
لەئینگلیزیەوە: دانا نازەنین
سامانی ئاو وەکو فشارێکی سیاسی
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
تۆڵەی دەوڵەتی رووخاو بە قۆستنەوەی لێكەوتەكانی كۆرۆنا*
چاكسازیی ڕاگوزەر
هەردی مەهدی میکە
“غەزای ڕەمەزان” وەك وێستگەیەكی دەركەوتنەوەی داعش
یاسین تەها
بۆچوونی یۆرگن ھابرماس سەبارەت بە كۆرۆنا
و: هەورامان فەریق
هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان یان کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەپێی دەستوور
سەرکەوت جەلیل
گرنگى عەفرین بۆ کورد و تورکیا لە ڕووى سەربازیى و سیاسیەوە
نوسینی: د.ئومێد رفیق
دەسەڵاتی پێترۆدۆلاری کوردی و نەفرەتی نەوت
د. دارا محەمەد
ھەولێر لە بەغدا و بەغداش لە کەنداو
سەربەخۆیی بە کێ دەکرێت
حەسەن هەمزە
بکەری مێژوویی تاكڕەو!
رزگار عومەر
لامەرکەزیەت یان فیدراڵیەت بۆ ناوچەی سلێمانی
حەبیب محەمەد جاف
بە تەنیا لە دەرەوەی مێژوودا
کامەران قازی
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، متمانه‌ و چاره‌نووسی نادیار!
د .زاهیر سوران، پسپۆری نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی.
بیرکردنەوەی ڕەخنەیی
لەشکر قادر ڕەسوڵ
کۆرۆنا و دەستەخوشکەکانی لەبەرەبەیانی ھەزارەی سێیەمدا:
وریا ئەحمەد
بڕیارێكی نا به‌رپرسانه، زیانێكی فره‌ مه‌ترسیدار
د. زاهیر سوران پسپۆڕی
نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی .
گرفتی بوونی خراپە لە فەلسەفەدا
دلشاد عبدالرحمان
کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟
عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب
لە غیابی مەعنەویەتدا جیهان ڕووبەڕووی كارسات دەبێت
سەلمان نادر
پەیوەندی نێوان خۆپیشاندان و گەنجان: ئاگادارکردنەوەیەک بۆ دەستەڵات
ڕێبوار ڕەوف ساڵەح
ئەو چیرۆکانەی دەبێت بزانرێن
(بە دیدار شادبوونی کوردۆلۆژی مەزن تۆفیق وەھبی)
محەمەد ئەمین پێنجوێنی
گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان: پەیمانی کۆمەڵایەتیی
مەریوان وریا قانع
ژەنەڕاڵی پاییز، شیعری "ئێوارەی پاییز"ی بۆ کێ نووسیوە؟
بەرزان هەستیار
مەم و زین:
بەردی بنچینەی ناسنامەی کوردە،
وەک خەیاڵێکی نادیار نەتەوە و دەوڵەت نمایش دەکا
عەلی ئەلشامی
وەرگێڕانی:فەریاد فازیل
مزگه‌وته‌كانیان بۆ بكه‌نه‌وه‌
ئیسماعیل حمە ئەمین
ئالنگاریكردنی (چالێنجی) قەرزەكانی حكومەت
د. نیاز نەجمەدین
بۆ مێژوو.. یادەوەری و دوو بەسەرهات..!!
سەلام سابیر
کاشکا کاسپەر (Casper) بوومایە!
ماجد خەلیل
ئایا ئەو کونەی لە چینی ئۆزۆندا هەبوو هێشتا ماوە؟
ئا: دیارکۆ جەلال
برینی (زۆرینە)ی پەرلەمانی و جوڵەی بەرەنگاربوونەوە!
عەدالەت عەبدوڵڵا
ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرمایە و سیستم
د.دارا محەمەد
پێشنیارێک بۆ گۆڕینی حوکمداری لەهەرێمدا
حەبیب محەممەد دەروێش
چى بكه‌م؟ ئیتر كولتووره‌
د. تۆڵە فەرەج
ئــــــــــاه ونـــــــزولـــــــەی مــەولــــەوی
حەبیب محەمەد دەروێش
كۆرۆنا و ژینگه‌
سدیق سه‌عید ڕواندزی
ژنان لە نێوان خواستی بەشداریی سیاسی و بەربەستەكاندا
شاناز هیرانی
مرۆڤبوون له‌ ناو سیستمدا
حسەین لەتیف
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010