داعش له‌ بێشكه‌وه‌ تا گۆڕ
بورهان شێخ ڕه‌ئوف

ڕۆژى 23/ئازار 2019 وته‌بێژى هه‌سه‌ده‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كه‌ له‌ زۆرینه‌ى كورد پێكهاتوون و ئه‌مریكا پشتیوانى یان ده‌كات مژده‌ى سه‌ركه‌وتن و كۆتایى هاتنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق و شام ڕاگه‌یاند، له‌دوا پێگه‌یان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى فورات و به‌ دیاریكراوى له‌ شارۆچكه‌ى باغۆز له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى دیرزۆر هه‌موو بنكه‌ و باره‌گاكانیان ڕزگاركراو تارومار كران.
بۆیه‌ پێم باش بوو له‌م كاته‌دا كه‌ ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تى ئیسلامى داعش سه‌ره‌نگوم بوو پانورامایه‌كى خێراى چۆنیه‌تى سه‌رهه‌ڵدان و نه‌شونماكردنى و فه‌رمانڕه‌وایى چوارساڵى پڕله‌ كاره‌سات و ماڵوێرانى و تاوانى گه‌وره‌ گه‌وره‌و هه‌تك كردنى حورمه‌تى مرۆڤ و كوشتن و له‌ناوبردنى هه‌ركه‌سێك كه‌ له‌گه‌ڵیاندا نه‌بێت و تا جینوۆسایدى ئێزیدییه‌كانى شه‌نگال و به‌ سه‌بایاو كه‌نیزه‌ك كردنى كچ و ژنانه‌كانى یان. ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت له‌ 29/حوزه‌یرانى 2014 تاقم و گروهه‌ چه‌كداره‌كانیان ده‌وڵه‌تى ئیسلامى یان له‌ عێراق و شام ڕاگه‌یاند له‌ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ له‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتیاندا بوو، له‌ تۆمارێكى ده‌نگى كه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ره‌مه‌زانى ئه‌و ساڵه‌دا ناوه‌كه‌یان گۆڕى بۆ (( ده‌وڵه‌تى ئیسلامى )) به‌م گۆڕانكاریه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار دواى نزیكه‌ى سه‌د ساڵ ڕێككه‌وتنامه‌ى سایكس _ بیكۆ یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ قووله‌ كانى سنوورى نێوان عێراق و سوریایان تێكداو ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیان وه‌كو خه‌لیفه‌ى ئیسلام ڕاگه‌یاند داوایان له‌ خه‌ڵكى كرد په‌یمان و سۆز و موبایه‌عه‌ى بكه‌ن.
ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ 10ی حوزه‌یران 2014 ده‌ستیانگرت به‌ سه‌ر شارى مووسڵ دووه‌م گه‌وره‌ پارێزگاى عێراق دواى ئه‌ووه‌ى سوپاو هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق شه‌ڕییان نه‌كردو هه‌مووچه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و كه‌ره‌سه‌ سه‌ربازییه‌كانیان دا به‌ ده‌ست چه‌ند سه‌د چه‌كدارێكى داعشه‌وه‌ كه‌ به‌و چه‌كو ته‌قه‌مه‌نى و كه‌ره‌سانه‌ سێ یه‌كى خاكى عێراقیان داگیركرد دواتر.
هه‌رچه‌نده‌ پێشتریش له‌ ساڵى 2013 شارى ڕه‌قه‌و دێر زور و به‌شێك له‌ شارى حه‌له‌ب ى سوریایان داگیركردبوو به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ردوو شارى مووسڵ و ڕه‌قه‌ بوون به‌ پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تى ئیسلامى.
له‌ 5 ته‌مووزى 2014 بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ده‌ركه‌وت له‌ تۆمارێكى ڤیدیۆیى داواى له‌ موسڵمانان كرد سۆزى پێ بده‌ن و موبایه‌عه‌ى بكه‌ن.
بۆیه‌، ئیتر له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستیانكرد به‌ جێبه‌جێ كردنى شه‌ریعه‌تى ئیسلام به‌ دیدو بۆچوونى خۆیان بۆ ئایین و بۆ ئیسلام كه‌ هه‌زارو چوارسه‌د ساڵى ڕابردووى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ئایینه‌ ئه‌مه‌ شێوازێكى نوێ ى توندوتیژى و له‌ ناوبردن بوو چ به‌ جێبه‌جێكردنى حوكمى ئیعدام به‌ سه‌رخه‌ڵكێكى زۆردا به‌ تاوانى خیانه‌ت و به‌كرێگیراوى بۆ بێگانه‌و زینا و به‌گشتى هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ وه‌كو ئه‌وان بیریان نه‌ده‌كرده‌وه‌ مه‌حكوم بوون به‌ ئیعدام.
جگه‌ له‌ به‌ كه‌نیزه‌كردنى ئافره‌تانى یه‌زیدى و كڕین و فرۆشتن كردن پێیانه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانى ڕقه‌ و مووسڵ ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤیش تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به‌ پاكتاوكردنى ڕه‌گه‌زى و ئتنیكى و جینۆساید و ئه‌شكه‌نجه‌دانى زیندانیان، له‌مانه‌ش مه‌ترسیدارتر و دڕندانه‌تر ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى چه‌ندین پرۆسه‌ى كوشتن و سه‌ربڕین و سووتاندنى تۆماركردو به‌ فیدیۆیى و له‌ تۆڕه‌كانى ئه‌نته‌رنێت و تۆڕكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ په‌خشیان ده‌كرد هه‌روه‌ها چه‌ندین كرده‌وه‌ى خۆكوژى و ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمب و بۆمبڕێژكردنى ئۆتۆمبیل و داهێنانى چه‌ندین شێوازى نوێ یان داهێنا و به‌فه‌رمى به‌رپرسیارێتى خۆیان لێى ڕاده‌گه‌یاند، له‌ عێراق و سوریا كه‌ خه‌ڵكێكى زۆرى سڤیل یان ده‌كرده‌ ئامانج و ده‌بوونه‌ قوربانى.
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ ناوبردنى داعش
له‌ دواى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م ڕه‌وته‌ توند ئاژۆ و تاوانباره‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ ناوبردنى داعش پێكهات له‌ حه‌فتا ده‌وڵه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا و هه‌ر ئه‌مریكا خۆى به‌ته‌نها 5000 سه‌ربازى ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كه‌ كردو له‌ مانگى ئه‌یله‌لى 2014 یه‌كه‌م په‌لامارى ئاسمانى بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ سوریا ده‌ستپێكرد دواى ئه‌وه‌ى پێشتر له‌ عیچراق په‌لامارى دابوون. سه‌ره‌تاى تێكشكان و پاشه‌كشه‌ى داعش له‌ 26كانوونى دووه‌مى 2015 هێزه‌ كوردییه‌كانى سوریا به‌ پشتیوانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش شارى كۆبانى یان له‌ داعش ڕزگارو پاك كرده‌وه‌ . له‌ 31 ئازارى 2015 سوپاو هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق پارێزگاى سه‌لاحه‌دین كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ى شارى تكریته‌ له‌ داعش پاككرده‌وه‌ دواتریش شاره‌كانى ڕومادى و فه‌لووجه‌ و شه‌نگال ڕزگاركران له‌ تیرۆریستانى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت.
له‌ ئابى 2016 هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) شارى مه‌نبه‌ج یان ڕزگاركرد له‌ داعش و گروهه‌كانى ئۆپۆزه‌سیۆنى سوریاى سه‌ر به‌توركیا ده‌ستیان گرت به‌ سه‌ر شارى جه‌رابلس و باب ى سه‌ربه‌ پارێزگاى حه‌له‌بى سوریا له‌ مانگى شوباتى 2017.
له‌ 10 ته‌مووزى 2017 حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕزگاركردنى ته‌واوى شارى مووسڵى ڕاگه‌یاند دواى نۆ مانگ هێرش و شه‌ڕو ئۆپه‌راسیۆنى به‌رده‌وام به‌ پشتیوانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش . له‌ 17 / تشرینى یه‌كه‌مى 2017 هه‌سه‌ده‌ شارى ڕه‌قه‌ى پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تى ئیسلامیشى له‌ بنده‌ستیان ده‌رهێنا.
له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2017 سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكاتى عێراق عه‌بادى سه‌ركه‌وتنى ته‌واوى به‌سه‌ر هێزه‌كانى داعش له‌ عێراقدا ڕاگه‌یاند.
له‌ گۆڕنانى داعش دوا وێستگه‌ له‌ 23 ئازارى 2019 هه‌سه‌ده‌و ئه‌مریكاش له‌لاى خۆیه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنى ته‌واویان به‌سه‌ر سوپاى جه‌هل و ڕه‌شپۆشى داعشدا ڕاگه‌یاند له‌ دوا پێگه‌یان له‌ باغۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا.
له‌ كۆتاییدا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دوا بنكه‌و باره‌گاو پێگه‌ى ئه‌و هێزه‌ وه‌حشیگه‌ره‌ كۆنترۆڵ كرا له‌ عێراق و سوریا به‌ڵام ئێستاشى پێوه‌بێت له‌ بیابانه‌كانى عێراق و بادییه‌ى شام خۆیان حه‌شارداوه‌و شانه‌ى نووستوویان له‌ زۆر شوێن هه‌یه‌ مه‌ترسى جدییان هه‌یه‌بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌ , چونكه‌ هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ى كه‌ زه‌مینه‌یان خۆش كرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م ڕه‌وته‌ توندئاژۆیه‌ هێشتا ماون , بۆیه‌ ئه‌ركى هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ناوچه‌كه‌شه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ قوورسه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ ئه‌ویش چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و ئاریشه‌ ئاڵۆزه‌كانى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ چ له‌ دابینكردنى دادپه‌روه‌رى و یه‌كسانى هاوسه‌نگى و شه‌فافیه‌ت و خزمه‌تگوزارى و دابینكردنى هه‌لى كارو ئازاداى و نانو خۆشگوزه‌رانى.
42 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, April 3, 2019
زیاتر
هزری پوچگەرایی
سابیر بۆکانی
گەورەترین ئاگر هەتاوەکو ئێستا لە کالیفۆرنیادا کەوتبێتەوە
ئاکام ئومێد
چەمکی ئازادی لە هزری حوکمڕانی کوردیدا
سیروان مەحمود
پەیكەرێك ئازادی بەدەست دەهێنێت
نووسەر: ئالیس یوو
وەرگێڕانی: چۆڤین محمدئەمین
تەماتە:سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراک و تەندروستیە
ڤارین ساڵح
حه وت ھونەری خەیالی ڤاتگۆ لەسەرگوڵەبەرۆژە
وەرگێڕانی:شانیا بورهان
پێویستە چەند ئاو بخورێتەوە لە ڕۆژێکدا؟
وەرگێڕان: شادیار ھۆشیار
داعشەکانی مێدیای کوردی
ئامانج شاکەلی
تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
کەیوان دروودی
لە بارەی وتاری ئەدەبی و وتاری رۆژنامەوانیەوە
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ئه‌ردۆغان و هاوڕێكانی
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
وتاری ئەدەبی و ڕۆشنگەری
ژینۆ عەبدوڵڵا
بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ك پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مێنانه‌وه‌ی شوناس
نوری بێخاڵ
بووکە تەمەن ٢٩ ساڵەکەی داعش گەڕایەوە بەریتانیا
وەرگێڕانی: ڤارین سالح
بە ھەڵە دیاریکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن
وەرگێڕانی:هێرۆ ماهیر
چۆن پارێزگاری لە تەندروستیت دەکەیت
وەرگێڕانی:یۆنان مقداد
زانینی كۆلیسترۆڵ وەك ژمارەی نهێنیت
وەرگێڕانی: شایی یاسین
خەوتن و ئارامی تەندروستبوون
زێوار ئەحمەد
سیستەمی ئابووری هەرێمی كوردستان
ئابووری هەرێم نێچیرێكی باشی ئابوورییە دەرەكییەكانە
سەردار عەزیز
چەمکی ئازادی لە هزری حوکمڕانی کوردیدا
سیروان مەحمود
ئابوری سلێمانی‌و مەترسی هەرەسهێنان
هونەر تۆفیق
هزری سیاسی ئەکادیمیا
د.فایەق گوڵپی
کیم جۆن ئون کۆریای باشوری بە جیهێشت بۆ ڤێتنام بە شەمەندەفەر
وەرگێرانی:شادیار هۆشیار
خۆشەویستی کۆن و نوێ
شانیا بورهان
بۆچی ئەو پیاوانەی کە توانای ٤٠شناویان هەیە تەندروستی دڵیان باشترە؟
وەرگێڕانی: ڕێژین ئیبراهیم
ئاڵاو نیشتمانپەروەری
وەرگێڕانی: بژار ئاوات
‎چی بخورێت پێش ڕاهێنانكردن
وەرگێڕانی: سەفین سەعید
چۆن موزیک دەتوانێت لە هەست و ڕەفتاری مرۆڤدا گۆڕانکاری بکات؟
وەرگێڕانی:ڕێبەر عەبدووڵڵا
"ئەگەر بخزێت، دەکەوێت، ئەگەر بکەوێت، دەمرێت"
وەرگێڕانی: هێڤار هیوا
لەبارەی تەندروستییەوە
وەرگێڕانی: لاڤە یوسف
تەلسکۆپی زەبەلاحی ماجەلان GMT
وەرگێڕانی: زیوار ئەحمەد
کەشتیەکی فریاگوزاری ئەڵمانی ناوی لێنرا (ئالان کوردی)
وەرگێڕانی: ڕەوا فەرمان
بەرنامەی فەیس بووک بەکارهێنراوە بۆ سیخوریکردن
وەرگێڕان:هەرێز تارق
تۆماس ئیسدۆری نوێل سانكر کێیە؟
وه‌رگێڕانی: چۆڤین علی
چین بەخێرهاتنی ساڵی نوێ بەراز دەكات
وەرگێڕانی: دلارا حەمید ڕەشید
چین و هندستان دونیا سەوز دەکەن
وەرگێڕانی: ڕەوا فەرمان
پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرسی ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌ك قوربانی
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
مێژووه‌ نادیاره‌كه‌ی په‌یكه‌ری ڤینۆس دی میلۆ
وه‌رگێڕانی: چۆڤین علی
دیموكراسى كوردى خۆماڵییه‌
یوسف له‌تیف
ڕوسیا لە جیهانی ئینتەرنێت دا دەبڕێت
وەرگێڕانی : هەرێز طارق
رۆژی جیهانی زمانی دایکی و حکوومەتی ئێران
ئیسماعیل ئیسماعیل زادە
هۆشیاریی و ئاگایی
نووسەر: ئیلیان ماگرا
وەرگێڕانی: سایە بەهادین
چۆن لە ژیاندا کۆتای بە بێزاری دەهێنین؟
نووسینی:دەیڤد جی ئایلان
وەرگێڕانی: ڕێبەر عبدلڵە
گەندڵی پەتا کوشندەکە
نەوزاد موهەندیس
زەوی تەختە؟
وەرگێرانی: ڕەوا فەرمان
بنەمای ئایندەسازیی كوردستان لە ڕێگەی ئابووریی سیاسییەوە
د. سامان سۆرانی
‎هێلكه‌یه‌ك ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار كرد
وەرگێڕانی: سەفین سەعید
کوڕان و کچانی ماڵەوە، سەردەمی قەیرانی خانوبەرە
وەرگێڕانی: ڕوخۆش عبداللە حسین
تەقەکردنی لە دەمی چاوپێکەوتندا
وەرگێران: ڤارین سالح
ڕەخنە و تێڕوانینی ئێمە بۆ ڕەخنە
زانیار بەهاری
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010