مێژووه‌ نادیاره‌كه‌ی په‌یكه‌ری ڤینۆس دی میلۆ
وه‌رگێڕانی: چۆڤین علی

وه‌ك یه‌كێك له‌ هونه‌ره‌ په‌یكه‌رتاشیه‌ گرنگه‌كان ڤینۆس دی ملیۆ به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌رنجراكێشانی خه‌ڵك، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ مۆزه‌خانه‌ی لۆڤری، ئه‌م شاكاره ‌هونه‌ریه‌ به‌ناوبانگه‌ به‌ جوانی و قۆڵه‌ نه‌بوه‌كانی، هه‌روه‌ها به‌و هونه‌ره‌ی كه‌ پێی دروستكراوه‌ كه‌ (هیلنستیه‌) ئه‌م په‌یكه‌ره‌ وه‌ك هونه‌ره‌ گه‌نجینه‌ییه‌كانی تره‌ ، ئه‌و چیرۆكه‌ی كه‌ له‌ پشتیه‌وه‌یه‌تی به‌ ته‌واوه‌تی نه‌زانراوه‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌ی 19 بونی هه‌یه‌،به‌ڵام ئه‌مرۆ هه‌رچۆنێك بێت مێژووناسانی هونه‌ری و شوێنه‌وارناسان خۆیان چیرۆكێكیان بۆ دروستكردووه‌ كه‌ ده‌كرێ ببێته سبیرێكی بنچینه‌یی. هه‌روه‌ها ئه‌م په‌یكه‌ره‌ ی خواوه‌ندی ژنه‌ به‌ شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌ و ناسراویشه‌ به‌ خواوه‌ندی خۆشه‌ویستی ، په‌یكه‌رێكی مه‌رمه‌ره‌ له‌ لایه‌ن ئه‌لیكساندرۆسه‌وه‌ دروستكراوه‌له‌ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی دووه‌می پێش زایین.
ئه‌م په‌یكه‌ره‌ له‌ شێوه‌ی ئافره‌تێكی نیمچه‌ رووت دروستكراوه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی ستونی شه‌ش پێیه‌ و هه‌شت ئینجیشه‌هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌ی كه‌وانه‌یی دروست كراوه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شێوه‌كار لۆڤری ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لاشه‌كه‌ی پێكدێت له‌ دوو پارچه‌ مه‌رمه‌ر و به‌شه‌كانی تری به‌ جیا دروست كراوه‌ وه‌كو ( سنگ، قاچ، باڵی چه‌پ ، پێیه‌كانی). زیاد له‌وه‌ش ئه‌م په‌یكه‌ره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌نگین نیگار كێشراوه‌ به‌ خشڵ رازێنراوه‌ته‌وه‌ هه‌روه‌ها به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ ماده‌یه‌كی ره‌نگی و كانزایی تیا به‌كارنه‌هاتووه‌ تا ئێستاش وه‌ك مه‌رمه‌ر ماوه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هۆی رووتی و ئالۆزی شێوه‌ی له‌ شیه‌وه ‌دانراوه‌ به‌ خواوه‌ندی خۆشه‌وستی جوانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م په‌یكه‌ره‌ به‌(ئه‌م ڤیتی) ناسێنراوه‌ كه‌ خواوه‌ندی ده‌ریایه‌ ، ئه‌و خواوه‌نده‌ییه‌ كه‌ گرنگی تایبه‌ت ده‌گرێته‌خۆی له‌و دورگه‌یه‌دا كه‌ ئه‌م په‌یكه‌ره‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.
57 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, February 6, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010