سه‌ره‌تا
مافپێدانێك به‌م شاعیره گه‌وره‌یه‌مان
كاتێك كه دێینه‌سه‌ر قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م شاعیره مه‌زنه نابێت له جێگه‌ی هیچ وشه‌یه‌كیدا (نوخته نوخته) دابنرێت و ده‌بێ سانسۆر بخرێته كه‌ناره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا خوێنه‌ر چێژ له شیعره‌كان وه‌رناگرێت و شیعره‌كانیش هونه‌ری به‌رزی خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و نه‌زۆك ده‌كه‌ون.
ئه‌م شێخه باڵا هه‌ڵچووه‌ی شیعری كوردی كاتێك كه شاعیرانی پێش خۆی خوێندووه‌ته‌وه، دیتویه به‌شی هه‌ره زۆری شیعره‌كانیان بریتییه‌له په‌سنی (ئافره‌ت، میرخاس، شێخ، سه‌ید و هاوڕێكانی خۆیان) له‌به‌رئه‌وه لێنهویوه ئه‌م په‌سن و پیاهه‌ڵدانه بگۆڕێته‌وه به زمانی (داشۆرین) و توانیشی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی تێدابهدهستبێنێت.
لهوڕۆژگاره تهلبهندكاری و داخراوه‌دا ههرایهكینایهوه كه شیعره‌كانی ده‌خوێنینه‌وه ئه‌م پرسیاره‌مان لهلادروستدهبێت و ده‌ڵێین: ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م شێخه ئازاد و ئازایهمان نه‌بوایه گۆشه‌یه‌كی ئه‌ده‌به‌كه‌مان بۆشنهدهبوو؟ له وه‌ڵامدا ده‌بێ بڵێین: به‌ڵێ واده‌بوو. هه‌روه‌ك له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا (جریر و فرزدق)و له فارسی‌دا (عوبه‌یدی زاكانی)و به‌دوایدا (ایرج میرزا) هه‌بوون و ده‌ستی خۆیان له ئه‌ده‌بی گه‌له‌كه‌یاندا وه‌شاندووه، ئه‌میش هونه‌رێكی گه‌وره‌ی به‌خشی به گه‌له‌كه‌مان.
له شیعری كوردیدا راسته به‌ر له ئه‌م (خانای قوبادی، نالی، سالم و حاجی قادری كۆیی) شیعری داشۆرینیان تۆماركردووه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌م ته‌رزه شیعره‌یان نه‌كردووه‌ته پیشه و درێژهیپێبدهن، واته وه‌ك ئه‌م خه‌رمانه‌كه‌یان سوورنییه.
دووه‌م: نه‌یانتوانیوه وه‌كو ئه‌م دهمنهپارێزن له به‌شیعركردنی گه‌لێ وشه‌ی زهقوڕهق و ئهمتهزێن و ئهوبهزێن.
سێیه‌م: ئه‌م له‌و بواره‌ی خۆیدا هه‌ر به زمانی كوردییه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو به‌هه‌مان هێز و تواناوه به زمانه‌كانی (عه‌ره‌بی، فارسی و توركی)یش شیعری هه‌یه و ئه‌وه‌ش شایه‌تی (شا)یه‌تی ئه‌م ده‌دات له پایته‌ختی شیعری رۆژهه‌ڵاتدا. بۆخۆی له خۆڕا نه‌یگوتووه:
(شێخ ره‌زام و به فه‌ساحه‌ت له جیهانا مه‌شهور)
چواره‌م: راده‌ی داشۆرینهكهی به ئاستێك گه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵا هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌موئه‌ودا به خۆیشیدا هه‌ڵداوه: وه‌ك ده‌ڵێ:
له‌خه‌وهه‌ستام خورابوو گوێزه‌بانه
هه‌ڵیدا ئاگری جوعم زهبانه
ده‌هات ده‌نگی تڕم هه‌روه‌ك ته‌رانه
سهحهرگاهان كه مهخموربێ شه‌بانه
(جوع = برسێتی، زهبانه = بڵێسه، ته‌رانه = گۆرانی، سهحهرگاهان = به‌ره‌به‌یان، شه‌بانه = پاسه‌وانی شه‌و).
پێنجه‌م: ختوكه‌ی هه‌ندێ شاعیریدیكهی داوه و ئه‌وه‌نده به‌سه‌ریاندا داباریوه ئه‌وانیشی هێناوه‌ته‌ده‌نگ و فێری شیعری داشۆرینی كردوون، ئه‌و شاعیرانه‌ش وه‌كو (شوكری فه‌زڵی، مه‌ستی ئه‌فه‌ندی، حاجی سه‌لیم خان، پیرۆز خانمی حه‌سه‌ن كهنۆش، كه‌یفی جوانڕۆیی، وه‌ستا شهفێی سنه‌یی) مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیشی له‌مه‌دا ئه‌وه‌بووه كه كۆڕی شیعری داشۆرین گهرموگهرمتر بكات.
شه‌شه‌م: نالی و سالم و حاجی دژی نه‌یارانی خۆیان ئه‌و شیعرانه‌یان نووسیوه، به‌ڵام ئه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرتر سه‌ر و دڵی هاوڕێ و دۆسته خۆشه‌ویسته‌كانی گرتووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه لهڕقهوه نه‌یگوتوون، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ی كردووه كه بره‌و به‌م شێوه شیعره بدات.
حه‌وته‌م: زۆر ئازادانه شووڵی له‌م و له‌و هه‌ڵكێشاوه و بێپهردهپۆشكردن قسه‌ی خۆی كردووه. كورد واته‌نی هیچی تیانه‌هێشتۆته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵا (ایرج میرزا) هاوده‌وره‌ی خۆیدا كه فارسه‌كان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌بینین تای ترازووی هونه‌ره‌كه زۆرتر به لای ئه‌مدا ده‌نه‌وێ، چونكه ئه‌و هه‌ندێكی زۆر له شته نه‌وتراوه‌كانی نه‌گوتووه.. با بڵێین شێخه‌كه‌مان ئازادی زاڵبووه به‌سه‌ر خۆپارێزیدا. ئه‌و به شێوه‌ی ئه‌م پڕ نه‌یداوه له بنی هه‌مانه‌كه.
هه‌شته‌م: ئه‌م بلیمه‌ته جگه‌له‌وه‌ی كه خۆی و باوانی تهكیهنشین بوون، له‌گه‌ڵیدا زانسته ئیسلامییهكانیشی ته‌واوكردووه، واته (مه‌لا شێخ) بووه. كه‌چی بێگوێدانه یاسا و رێسای سهپیوی ئه‌وڕۆژگاره به كامی دڵی خۆی ریشه‌ی شه‌رمی خێمهكهن كردووه و له هیچ شتێ نه‌سڵه‌میوه‌ته‌وه.
نۆیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌لا شێخه شیعراوییه ده‌ستیشی نه‌دایه‌ته شیعری داشۆرین ، ئه‌وا له شیعری په‌سن و پیاههڵدانیشدا هه‌ر یه‌كێك ده‌بوو له شاعیره سه‌ركه‌وتووه‌كان. بۆئه‌مه‌ش هه‌ندێ شیعری لێبه‌جێماوه كه ئه‌و راستییه مۆرده‌كه‌ن. وه‌ك نموونه‌ی خه‌رمانێك لاگوێلی به‌یتێ له‌مباره‌وه ده‌نووسینه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند ده‌سه‌ڵاتداربووه له شیعری پهسندا.
له پیاهه‌ڵدانی شۆڕهسوارهكانی جاف‌دا ده‌ڵێ:
چونكه ره‌سه‌نن ورد و درشتیان هه‌موو جه‌نگیین
مه‌ی سارییه نه‌شئه‌ی چ له (دورد)ا، چ له (ساف)ا
وا بێخه‌م و په‌روا ده‌چنه عه‌رسه‌یی ههیجا
تۆ ناچیه سه‌ر دۆشه‌كی بووكی له زهفاخا
ره‌حمێ بكه با (شێخ ره‌زا) بێته‌وه گوفتار
حه‌یفه بڕزێ تیغی موجه‌وهه‌ر له غیلافا(1)
كارێ كه غه‌م و ده‌ردی فیراقی به منی كرد
سه‌رما به هه‌تیو، با به ده‌واری شڕی ناكا
دێوانه‌یه شه‌خسێ كه به غه‌یری له‌بی له‌علی
وه‌ك شاهی (سكه‌نده‌ر) ته‌ڵه‌بی ئاوی بهقاكا(2)
ده‌یه‌م: یهكێكیدیكه له هونه‌ره به‌رزه‌كانی ئه‌م كه‌ڵه شاعیره ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵا داشۆریندا بابه‌ته‌كانی رهوانبێژیشی داڕشتووه، له گه‌لێ شوێندا هونه‌رمه‌ندانه (ته‌ورییه، كینایه، ئیستیعاره، جیناس، تیباق، حوسنی ته‌علیل، ته‌شبیه و مه‌جاز)ی به‌كارهێناوه، واته زمانی داشۆرینهكهی به (موحهسسیناتی به‌دیعی) ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ زهوقكردووه.
شێخ ره‌زا دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستی به‌تینی له‌گه‌ڵا هه‌ردوو پاشای جاف (مه‌حمود وه‌سمان)دا هه‌بووه. به‌و (بۆن)و بۆنه‌وه گه‌لێجار سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه و له كۆشكی پاشادا رێزی ته‌واوی لێگیراوه، ته‌نانه‌ت وه‌ك پێویست خه‌ڵات و بهراتیشیان كردووه. له‌مڕووه‌وه ده‌بینین له دیوانه‌كه‌یدا ئه‌و شارانه‌ی داشۆریوه كه تێیاندا ژیاوه یا سه‌ردانی كردوون، وه‌كو (سنه، كۆیه، كه‌ركوك و سلێمانی) كه‌چی هه‌ڵه‌بجه‌ی بواردووه و هیچی به‌سه‌ردا هه‌ڵنه‌داوه. جگه‌له‌و شارانه‌ی كه ناومانبردن له به‌یته شیعرێكیدا (سه‌قز) و (سابڵاخ)یشی پێزیادكردووه، هه‌روه‌ك گوتوویه:
حیزه ئه‌و شاره‌ی ئه‌وه‌ڵی (سین)ه
سلێمانی و سه‌قز، سابڵاخ و سنه(3)
كۆیه له‌و شارانه‌یه كه چه‌ندجار لای شێخ ناویهاتووه و له دژی خودی شاره‌كه و هه‌ندێ له خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌نگه‌ری گرتووه. ئه‌م به‌یته‌ی بڵاویده‌كه‌ینه‌وه یه‌كێكه له‌و شیعرانه‌ی كه له‌سه‌ر زاری پیره‌مێردێكی هه‌ڵه‌بجه‌ییدا مابوویه‌وه ده‌ڵێ:
كۆیی تا ماون بمێنن به مه‌منوونیی ئێمه‌وه
ئاوی (سوور)ی ئێمه‌یه ده‌ڕژێته (زێ)ی ئێوه‌وه(4)
ئاوی (شیوه سوور) تێكه‌ل به زێی نزیك كۆیه ده‌بێت. شاعیر له‌م به‌یته‌دا وشه‌ی (سوور)و (زێ)ی به شێوه‌ی كینایهش به‌كارهێناوه. سوور = كێر، زێ = كوز.
**
چوار نوكته
خستنه‌ڕووی ئه‌م نوكتانه و هیدیكهشی باشتر رۆشنایی ده‌خه‌نه‌سه‌ر ژیانی ئه‌م شێخه‌مان و نزیكن له دنیای شیعره داشۆرینهكانیهوه. ئه‌م چوار نوكته‌یه له بیره‌وه‌ری خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دا مابوونه‌وه، وائێمه‌ش له‌م گۆشه‌یه‌دا تۆماریدهكهین به هیوای ئه‌وه‌ی خزمه‌تێك بن به جیهانه پڕ سه‌مه‌ره‌كه‌ی ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه‌مان.
شێخ ره‌زا و وه‌سمان پاشا ده‌كه‌ونه شهڕهشیعرهوه. شێخ به تیغی زمانی به‌رده‌بێته گیانی پاشا و له مه‌یداندا ده‌یبه‌زێنێ. پاشایش هیچی بۆ نامێنێته‌وه ئه‌وه نه‌بێ ده‌ڵێ: شێخ ره‌زا.. شێخ ره‌زا من ئه‌وه‌نده سه‌رم له شیعر و میعر ده‌رناچێ و كوردی ههردووگونم وهقنگت.
ههندێكهس نیوه‌ناته‌واو شیعره‌كانی ده‌خوێننه‌وه. ئه‌ویش دهدابهگوێیاندا و ده‌ڵێ: هه‌ركه‌سێ شیعرێكم بخوێنێته‌وه و نه‌یكات به چه‌ند دانه‌یه‌ك، ئه‌وا گوی من كڵاویبێ، پڵاویبێ.
كه‌سێك ده‌ڕواته مێوانی شێخ ره‌زا و ده‌دا له ده‌رگا. شێخ ده‌ڵێ: ئه‌وه كێی؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئه‌وه منم. شێخ‌یش ده‌ڵێ: كێرت به كوزی ژنم.
ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێ: هه‌یڕۆ نامبارك ئه‌وه چتگوت؟. ئه‌میش ده‌ڵێ: ئێ قابیله له‌به‌ر خاتری تۆ قافیه تێكبده‌م.
جارێكیان له‌گه‌ڵا وه‌سمان پاشادا دامهدهكهن، واڕێدهكهوێ چه‌ندجارێ وه‌سمان پاشا داش ده‌جووڵێنێ و ده‌ڵێ: سوارم. دواجار شێخ ره‌زا ده‌وه‌ستێ و پاشا پێیده‌ڵێ: بجووڵێ. شێخ‌یش ده‌ڵێ: جا چی بجووڵێم.. تۆ ئه‌وه‌نده سورام بوویت بڕستت لێبڕیم.
* *
سێ روونكردنه‌وه
پارچه شیعری (خزمینه مه‌ده‌ن په‌نجه له‌گه‌ڵا عه‌شره‌تی جافا)(5) نیشانه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی شێخ ره‌زایه بۆ ئه‌و عه‌شره‌ته و سه‌رانی، شه‌ڕه‌كه له‌نێوان عه‌شره‌تی (جاف) و (فه‌یزوڵڵا به‌گی) ناوچه‌ی سه‌قز و موكریان‌دا بووه و شێخ‌یش ئه‌م پارچه شیعره‌ی بۆ (حاجی سه‌لیم خان)ی شاعیر و یه‌كه پیاوی عه‌شره‌تی فه‌یزوڵڵا به‌گی نووسیوه.
به‌سه‌رهاتی ئه‌م شه‌ڕه و وه‌ڵامه شیعرییه‌كه‌ی حاجی سه‌لیم خان له لایه‌ن كاك (عومه‌ری فارقی)یه‌وه له یه‌كێك له ژماره‌كانی گۆڤاری (سروه)دا بڵاوكرایه‌وه. پاش چه‌ند ساڵێ (حه‌مه‌ی حه‌مه باقی) بێئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و سه‌رچاوه‌یه بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگوینی له داردا دۆزیبێته‌وه بڵاویكرده‌وه. ئێسته له دیوانه‌كه‌ی شێخدا – ئاماده‌كردنی ئومێد كاكه‌ڕه‌ش – باسه‌كه به‌ناوی (حه‌مه)وه تۆماركراوه و ناوی (عومه‌ر) له گۆڕێ‌دا نییه كه ئه‌وه ئه‌مانه‌تی مێژووییه و پێویسته راستبكرێته‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌و ژماره‌یه‌ی گۆڤاری (سروه)م له به‌رده‌ستدا نییه تا دیاریبكه‌م و خوێنه‌ر بچێتهوهسهری.
پارچه شیعری (میر به سه‌د میننه‌ت هه‌ناردی ئێسترێكی رووتوقووت)(6)، هۆی دانانی ئه‌م پارچه شیعرهیش ئه‌وه‌یه كه شێخ ره‌زا مه‌حمود پاشای جاف ئاگاداردهكات كه هێسرێكی بۆبنێرێ. پاشایش داواكه‌ی به‌جێدێنێ و له ترسی ئه‌وه‌ی شێخ ره‌زا ده‌می لێنه‌كاته‌وه هێسرێكی باشی باره‌به‌ری بۆ ده‌نێرێ، كاتێك كه ده‌گاته ده‌ستی له باتی سوپاس و پێ‌زانین ئه‌م شیعهری بۆ ده‌نێرێ كه جارێكیدی لێره‌دا ده‌ینووسینه‌وه چونكه له‌گه‌ڵا چاپكراوهكهدا هه‌ندێك جیاوازییان هه‌یه.
(میر) به سه‌د میننه‌ت هه‌ناردی ئێسترێكی رووتوقووت
دهستوپا سست و زه‌عیف مانه‌ندی تاری عهنكهبووت
خاوه‌نی ناڵێم كه پێینه‌داوه ئالیك موتڵه‌قا
داویه‌تی، ئه‌مما وه‌كو بیستوومه قووتی لایه‌مووت
پووش له‌لای حه‌ڵوایه، حه‌تتا گه‌ر پهڵۆشهی چنگكهوێ
بایده‌دا، لوولیدهدا، قووتیدهدا، مانه‌ندی حووت
گه‌رچی ناتوانێ ببزوێ هێند له‌ڕ و كهمقووهته
ده‌نكه جۆییهكی نیشانده‌ی تا قیامه‌ت دێ له‌دووت
پشتی رێش و، شانی زامدار و جدهوبوو، ناعیلاج
چه‌ند قروشێكم هه‌بوو بۆمدا به نه‌وت و عهنزهرووت
مه‌سڵه‌حه‌ت وایه هه‌تا نهیخواردووم بینێرمه‌وه
زۆر ده‌ترسم ده‌فعه‌یه قووتمبدا بمكا بهقووت
(سه‌ی فه‌تاح)ی مه‌یته‌رم رۆژێ به قووه‌ت لێینهوی
كلكی ده‌رهێنا له‌بن، ئینجا به ئاسته‌م گوێی بزووت
گه‌ر قهڵهوبێ ئه‌م ئه‌جیننه لێَره تهسخیرناكرێ
غه‌یری چه‌ند ده‌روێشێ (رهففاعی) به‌زۆری جه‌لجه‌لووت
ئه‌م مهتاعه چاكه، هه‌ر لایه‌ق به (حاجی ئه‌حمه‌د)ه
جووتبكا پێی هه‌روه‌كو (جووت) هه‌ردوو لنگت كرد به‌جووت
لایه‌قی شه‌ئنی من و شایانی شانی تۆ نه‌بوو
چاوه‌كه‌م چیت پێ‌بڵێم؟ چارم نییه غه‌یر سكووت
گه‌ر (ره‌زا) رازیدهكهی خه‌لعه‌تی شاهیی ده‌وێ
نه‌ك ئێسترێكی چه‌مووش و سك قوپاوه و كه‌لله‌پووت
(زه‌عیف = لاواز، مانه‌ند = وه‌كو، تاری عهنكهبووت = داوی جاڵجاڵۆكه، موتڵه‌قا = هه‌رگیز، قووتی لایه‌مووت = خواردنی مه‌مره‌ومه‌ژی، په‌ڵۆشه = گیایه‌كه لاسكه‌كه‌ی ده‌كه‌نه پووش، جده‌و = وڵاخی پشت بریندار، قروش = پاره‌یه‌كی كۆنه، عهنزهرووت = شیله‌ی دارێكی دڕكاوییه بۆ ده‌رمان به‌كارهاتووه، قووت = خواردن، مه‌یته‌ر = ئه‌سپ به‌خێوكه‌ر، بزووت = جووڵا، ئه‌جیننه = جنۆكه، ته‌سخیر = رام، كهویی، رهففاعی = شێخێكی به‌ناوبانگ بووه، شه‌ئن = شان و شكۆ، غه‌یر سكووت = جگه بێده‌نگی، خه‌لعه‌ت = خه‌ڵات، شاهی = شاهانه، چه‌مووش = هێسری جووته‌وه‌شێن، پووت = پووچ وخاڵی).
به‌یته شیعری
ئهسبای ته‌ڕه‌ب (زیر)و (به‌م)ه ئه‌ی به‌گی جافان
به‌زمێ بگێڕین چاكه له من زیر و له تۆ به‌م(7)
ئه‌م به‌یته بۆ داشۆرینی وه‌سمان پاشای جاف وتراوه.. جارێكیان شێخ میوانی وه‌سمان پاشا ده‌بێت و پێیده‌ڵێ: شێخ ره‌زا حه‌زده‌كه‌م شیعرێكم به‌سه‌ردا هه‌ڵبده‌ی. شێخ‌یش دوای تاوێ بیركردنه‌وه ئه‌و به‌یته‌ی پیادهڵێت.
زیر = ده‌نگی نزمی مۆسیقا، به‌م = ده‌نگی به‌رزی مۆسیقا، شێخ جگه‌له واتا راستییه‌كه‌ی زیر و به‌م، (زیر)ی له‌باتی (ت‌س)و (به‌م)ی له‌باتی (تڕ) به‌كارهێناوه. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه كه له‌و به‌زمه‌دا ده‌یگێڕن من ت‌س لێده‌ده‌م و تۆیش تڕ.
هه‌روه‌ها (له تۆ به‌م) به‌سه‌ر یه‌كه‌وه واتای (له تۆ ببه‌م) ده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌سمان پاشا كاتێ سه‌ر له مه‌به‌سته‌كه‌ی شێخ ده‌رده‌كات ده‌داته قاقایپێكهنین و ده‌ڵێ: ماڵاوێران ئه‌مجاره‌ش ده‌ستی خۆت وه‌شاند.
له دیوانه‌كه‌یدا هه‌ندێ شیعر و نوكتهیدیكهی هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌یه، ئێمه نامانه‌وێت لێره‌دا بچینهوهسهریان و خوێنه‌ر ده‌توانێ بیانخوێنێته‌وه.
**
له كۆتایی ئه‌م باسه‌دا به چاكمزانی كه ئه‌م شیعره بڵاونه‌كراوه‌ی بكه‌مه دیاری. شیعره‌كه له‌ڕووی ده‌ستنووسێكی كۆن نووسراوه‌ته‌وه و له شیعری شێخ ره‌زا به‌ولاوه له هی كه‌سیدیكه ناچێت، ده‌ڵێ:
براگه‌ل عیلم غهڕرایه به هه‌ر مانگاملی ناده‌ن
شه‌ریعه‌ت جه‌وهه‌رێ پاكه به پیاوی رهنگگولی ناده‌ن
ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندییه سوننه‌تی بوبهكری سیدیقه
به سۆفی دووفلیقانه و به شێخی زگزلی ناده‌ن
شیعاری شێوه‌یی غه‌وسه كه یه‌عنی قوتبی گه‌یلانی
به دێوانه‌ی قورمساغ و خه‌لیفه‌ی كه‌رملی ناده‌ن
له ده‌شتی وهحدهتا عه‌نقا شكا باڵی نه‌ما قووه‌ی
به كاروانی بهلگدار و قه‌تار و مهحمهلی ناده‌ن.
***
ژێده‌ر
1. دیوانی شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی، ئاماده‌كردنی: ئومێد كاكه‌ڕه‌ش (1999) له بڵاوكراوه‌كانی پرۆژه‌ی هاوسه‌ر، ل/ 49
2. هه‌مان سه‌رچاوه ل/54
3. له زاری خوایار (ره‌حیم پاوه‌یی) هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌رگیراوه له دیوانه‌كه‌یدا نییه
4. له زاری مامۆستا شه‌فیق ره‌شید هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌رگیراوه له دیوانه‌كه‌یدا نییه
5. ژێده‌ری (1) ل/ 49
6. هه‌مان سه‌رچاوه ل/67
7. هه‌مان سه‌رچاوه ل 233.