مەزرای قاتڵەکان
مەنسوور یەیفووری

کارێکی گرنگی ئەدەب، بێ ئەوەی خۆی بیەوێت یان بەشێکی حەتمی بێت لە ناوەرۆکەکەی، بەدیکاریی بووە. ئەمە بەتایبەت ژانری رۆمان دەگرێتەوە. چەند نموونەیەک ئەمەمان بۆ روونتر دەکاتەوە بۆ ئەوەی لێیانەوە بێینە سەر حەکایەتێکی هەڵبەستراوی دەسەڵاتێک لە دەسەڵاتە درۆزنەکان. وەک نموونەی یەکەم دەتوانین رۆمانێکی کورتی میخاییل بۆلگاکۆف وەربگرین: لە رۆمانی هێلکەی شووم (١٩٢٥) دا رەوەیەک ماری ئاناکۆندا لە باتیی هێلکەی مریشک دەنرێنە ژێر تیشکێک کە پرۆفیسۆر پێرسیکۆفی بەناوبانگ دۆزیویەتەوە بۆ ئەوەی هێلکەکان زووتر هەڵبێن و کەمیی مریش و گۆشتی وڵاتی سۆڤیەت قەرەبوو بکرێتەوە.
لە ژێر تیشکی سێحراویی پرۆفیسۆردا، کە بە ئەمری حیزب دەدرێتە دەست وەرزێرێک، هێلکەی مار پەیتا پەیتا دەترووکێن، خێرا گەورە دەبن و رەوەی مار لە هەر لایەکەوە بەردەبنە وڵاتی سۆڤیەت، لەشکر و تانک و تۆپ دەرەقەتیان نایەن و تا نزیکی مۆسکۆ دەڕۆن، بەڵام لە دواییدا ئەوە سروشتە کە لە شێوەی سەرمادا فریای مرۆڤ دەکەوێت، مارەکان رەق دەبنەوە و مرۆڤ رزگار دەبن. رۆمانی ١٩٨٤ (١٩٤٩) نموونەیەکی دیکەی ژیانی بەڕێوەبراوە کە دۆخی ناکاو و پۆلیسیی هەنووکەی دنیا نیشان دەدات، دۆخێک تێیدا هەر کەسێک بە سروشت تیرۆریستە و مەترسیدار، مەگەر ئەوەی کە پێچەوانەکەی بسەلمێت. پێچەوانەکەیشی ئەوەیە با زینداندا تێپەڕیبێت و هەرچی لە سەر خەلکانی دیکە دەیزانێت بیڵێت و لە دواییدا بتوانێت بە بینینی وێنەی "برای گەورە" بگری و " برای گەورەی خۆش بوێت".
نموونەیەکی دیکە بەرازەکان (١٩٥٩)ی ئووژێن یوونێسکۆیە، کە تێیدا مرۆڤی شارێکی پەراوێزیی فەرەنسا دەبنە بەراز، تەنیا یەک کەس ماوەتەوە(بێرێنژێر) کە نەبوەتە بەراز، کەسێک کە هەمیشە لەبەر خاو و خلیچکی، خواردنەوە و شیوە ژیانی هێواشی سەرکۆنە دەکرێت. نموونە هێشتا ماوە، لەم ساڵە مۆنە مەزنەدا بەرهەمی ئاندرێئی پلاتۆنۆف، کە تێیدا شۆفێری قەتار کوێرە و چەند هێمای مەترسیی تێپەڕاندووە و نە خۆی بەم کوێرییە دەزانێت و نە کەس. لە پلاتۆنۆف دەتوانین ئاماژە بە بنچینەی تەلار بکەین، کە تێیدا کۆمەڵێک کرێکار خەریکی دانەوەی خەندەکن بۆ درووستکردنی تەلارێک، کەچی نازانن لە راستیدا خەریکن گۆڕی بە کۆمەڵی خۆیان هەڵدەکەنن. هەر لەم نموونە دەتوانین ئاماژە بە چیرۆکی درێژی لۆکۆمۆتیوی سەرخۆش ی دیسان بۆلگاکۆف بکەین کە بەرەو جەهەننەم دەچیت. نموونەیەکی ساکارتر لەمانە کە بەردەوام باس دەکرێت، بەڵام لە ئاستی ئەدەبیی ئەم بەرهەمانەی دیکەدا نییە و کەچی پێش هەموو ئەم نەرهەمانەی دیکە کراوەتە کوردی( هەشتاکان- چاپخانەی شاخ، وەرگێڕانی دوو پێشمەرگەی یەکیەتی نیشتمانی) و کەچی لە دنیای ئێمە نزیکترە مەزرای ئاژەڵەکان(١٩٤٥) ی جۆرج ئۆروێلە، کە ئەگەرچی بە وتەیەک بۆ رەخنەی ستالینیسم نووسراوە، بەڵام ناوەرۆکی حەقیقیی رۆمانەکە لە ئۆروێلیش تێدەپەڕێنێت و دەگوێزرێتەوە بۆ سەردەمانی دواتر، بۆ هەر کوێ تێیدا بەرازەکان ببن بە ئینسان.
بەڵام ئەم کەوڵگۆڕکێیەی بەرازەکان بۆ ئینسان دەتوانێت شێوەی دیکەشی هەبێت: گۆڕانی ئینسانەکان بۆ بەراز، لە سووڕیکی بێکۆتاییدا، تا ئاستێک کە نەتوانیت لە یەکیان جوێ بکەیتەوە. بۆ سەلماندنی ئەمەی کە ئەدەب توانای بەدیکارانەی هەیە، پێویست ناکات بزانین کە چەندین ساڵ دوای هێلکەی شووم ئەوە سەرمای سیبریایە کە دەتوانێت لەشکری ئاڵمانی نازی رابگرێت؛ پێویست ناکات جارێک پۆلیس گرتبێتمانی بۆ ئەوەی تێبگەین چۆن "برا گەروە" کەی ١٩٨٤ دەتوانێت لە شێوەی جۆراوجۆردا خۆی دووپات بکاتەوە و هەر لە گووڕێژی زیندانەوە تاکوو قاوەچیی دادگا هەموویان ببنە سێبەری "برا گەورە"؛ پێویست ناکات کە بۆمبی ئەتۆمیمان ناسیبێت تاکوو بزانین لە لانکەی پشیلە دا کۆرت ڤۆنێگات باسی ئەوە دەکات کە چۆن دەکرێت زانستوانەکان کاتی مردنی لایەک لە مرۆڤایەتی خەریکی یاریی بن بە پەتێک؛ زانایی گەورە پێویست نییە بۆ ئەوەی بزانین چۆن ئەو کۆشکەی ستالین ویستی هەڵیچنێت دواتر بووە گۆڕستانی کرێکاران؛ یان قەتاری بەرەو کۆمۆن بە دەوڵەتی پۆلیسیی گەییشت و شۆفیڕەکەی کوێر بوو؛ ئاگاشمان لێیە قەتاری چەند شۆڕش بەرەو جەهەننەم بران و دەبرێن.
لێرەدا زیاتر ئێمە بەدیکردنی شێوەگۆڕکێمان مەبەستە و لەسەر ئەوە دەمانەوێت بگەینە باسێکی دوایین چیرۆکێک لە ئێستەدا نەک رۆماننوسانی گەورە بەڵکوو میشکی بچووک درووستیان کردبێت، مێشکگەڵیک کە هیچ لە نەریتی ئەدەب نازانن ئەگینا درۆیەکی لانیکەم ئاڵۆزیان رێکدەخست، ئەویش کردنی قاتڵی رۆژنامەنووس شوکری ئامیدییە بە بەراز، بە پێی راگەیاندنی پۆلیس کە خۆی تاکە کەسێکە بتوانێت توندوتیژیی رێک بخات. ئەم کەوڵاوکەوڵ و شێوەگۆڕکێیە، ئێستە لە هەموو شوێنیک دەبینیت. دوانموونەی ئەمە گۆڕانی راستەوخۆی پیاوکوژانی پۆلیسی نهێنییە بۆ بەراز لە کوردستان، یان رەنگە بە پێچەوانەکەی راستر بێت، واتە بەرازەکان بوون بە بەشێک لە دەزگای کوشتن و بێدەنگکردنی هەر خەڵکێک لە هەر کوێیەک. لە هەر دوو حالەتیشدا حاڵەتی یەکەمدا بەرازەکان زەرەیان کردووە. لە حاڵەتی یەکەمدا، کاتێ بەرازەکان دەبنە مرۆڤ، زەرەر دەکەن، چونکو لەم کاتەدا کوشتن دەبێتە گەورەترین تایبەتمەندییان. ئەگەر پێشتر بەرزاەکان دەیانتوانی لە کەنارێکدا، لە شاخ و کیوێک بۆ خۆیان بژین، ئێستە ئەوە مرۆڤەکانن کە ئەو پەراوێزەیان لێ دەستێننەوە و دەستکاریی سرووشتیان دەکەن. راستە لە ئەفسانە و بڕوای میللەتاندا بەراز وەک نموونەی رەقی و بێرەحمیی سەیر کراوە، بەڵام ئەمجارە مرۆڤ دەیانەوێت تایبەتمەندییەکی دیکەیان پێوەببەستن، ئەویش کوشتنی رێکخراوە. پێشتر بەراز بە غەزیزەی خۆی و لە کاتی ترسدا پەلاماری مرۆڤی دەدا، کەچی لەم حاڵەتە تازەدا دەبینین بەراز بوەتە فەرمانبەر، واتە یەکەمجارە سرووشت یان حەیوانێک بخرێتە خزمەتی ئینسانەوە و بێ ئەوەی برسی کرابێت یان هاندرابێت، وەک بەشێک لە ماشینێکی گەورەی کوشتن بتوانێت کەسانێک دەستنیسان بکات و جۆرێکی رێکخراو بیانکوژێت. پێشتر بەراز مەترسیدار بووە، بەڵام وامان نەزانیوە کە توانای ئەوەی هەیە فەرمانی پێبدرێت و بتوانێت کەسانێک بناسێتەوە و بیانکوژێت، بۆیە بەراز لە ئێستەدا بەشێک لە سرووستی خۆی دۆراندووە و زەرەری کردووە.
بەڵام لە حاڵەتی دووهەمدا، ئەوەی کە ئینسانەکان بنە بەراز، تەنیا بۆ ئەوە کورت نابێتەوە کە یەک کەس ببێتە بەراز. ئەگەر بەوە قایل بین کە هەر سیستمێک جۆرێک روانینی بۆ مرڤ هەیە، گۆڕانەکەی ئەم جارەی مرۆڤ بۆ بەراز لە کەسیی خوێنی شوکری ئامێدیدا، ئەوە نیشان دەدات کە ئەو سیستمەی هەیە بە تەمای کارێکی بنچینەییترە، واتە کارێک لەو لای کوشتتنەوە، ئەویش دەستکارییەکی بنچینەیی مرۆڤ خۆیەتی، واتە ئەگەر وێنای باو بۆ مرۆڤ ئەوە بێت کە ناتوانێت ببێتە بەراز، واتە کوشتن ببێتە بەشێک لە غەریزەی، ئەوە لە نموونەی ئەمجارەدا دەبینین کە مرۆڤی ئاسایی بەرنامەی پێدەدرێت و لە رەوتێکدا دەکرێت بە بەراز، مەترسیی ئەمەش ئەوە نییە کە بەراز بکریتە ناوێک بۆ شاردنەوەی قاتڵێک، بەڵکوو مەترسیی قوڵتر لەوەدایە سیستمێک هەیە تێدا یەک جۆر وێنا بۆ ئەگەری بوونی مرۆڤ هەیە، ئەویش بەراز بوونە، بوونەوەرێک کە چیدی بیرناکاتەوە و رەحمی نییە و کەی پیویست بێت گوێ بە فەرمانی سەرۆک دەکوژێت، ئەمەیە ئەو پلانە مەترسیدارەی لە پشتی ئەم دوا چیرۆکەوەیە. لێرەدایە دەبینین ئەگەرەکەی نێو ئەدەب وەک خۆی ئامادەیە و دەسەڵاتداران بەنیازن هەموو ئینسانەکان بۆیان ببنە بەراز، هەم قابیلی ئەوەی کەسیان بۆ بکوژن و هەم قابیلی ئەوەی مادام بەرازن راوبکرێن و بکوژرێن؛ بەراز ئەو مەترسییە دوو دەمەیە کە بە هەردوو سەردا دەبڕێت، هەم بکوژ بیت و هەم قوربانی، یان دەتکەنە بکوژ وەک بەراز، یان وەک بەراز راوت دەکەن، بەراز لەم چیرۆکەدا ناوی روانینی داهێنەری ئەو چیرۆکەیە بۆ مرۆڤی ئێمە، مرۆڤێک کە بڕیارە بە زۆر و برسیکردن بکرێتە بەراز، بە هەر دوو مانا، راوکەر و راوکراو. بەڵام هیچ یەک لەو بەرهەمانە تا سەر رەشبین نەبوون، هەمیشە سرووشت فریا دەکەوێت، سرووشت لێرەدا بە مانایەک واتە بیرکردنەوە و بەخۆداهاتنەوە و هاتنی هێزیكی نوێ بۆ تێکدانی کایەی داڕیژراوی گۆڕینی کۆی کۆمەڵگایەک بە بەراز، ئەو هێزە نوێیە لە هیچ کوێوە نایەت، هەمیشە لێرە بووە، تەنیا دەبێ بە توانای خۆی بزانێت، هێزیك کە بە رێکەوت نەک تاکەکەسیی بەڵکوو بەکۆمەڵە. لە هێلکەی شوومی بۆلگاکۆفدا ئەوە تانک وتۆپ نین کە دەتوانن مارەکان( بەرازەکان) بشکێنن، بەڵکوو ئەوە سروشتە فریا دەکەوێت. ئەم سرووشتە بە جۆرێک لای هانا ئاڕینت وێنا کراوە: مەرج بەستن لە سەر توانای مرۆڤ بۆ چاکە. قاتڵەکانی ئەم ناوچە یەکیان گرتووە، بکوژەکەی ئومید نیک بین دەگوڕێت بۆ بکوژەکەی زەردەشت عوسمان، ئەوەی زەردەشت عوسمان دەگوڕێت بۆ بکوژەکەی سۆرانی مامە حەمە، بکوژەکەی سۆران بۆ بکوژەکەی شەنگالییەکان، ئەوەی شەنگالییەکان بۆ بکوژەکەی وەدات حسێن، بۆ بکوژەکەی شوکری و... . ئەم ریزە کۆتایی نایەت، ناوی کوژراوەکان دەگۆڕێت، بەڵام قاتڵەکە وەک خۆی دووپات دەبێتەوە. قاتڵەکان یەکیان گرتووە. تێگەییشتنی ئێمە لەوەی کە خەریکن دستکاریی شوێنیکی قووڵمان دەکەن، کە خەریکن وێنامان بۆ مرۆڤ بوون بگۆڕن، سەرەتای سەرەتاکانی ئەو توڕەبوون و راتەکانەیە کە پێویستە، بۆ ئەوەی نەبین بە بەراز. -
247 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, March 9, 2017
زیاتر
ئەو کاتەی ژنان دەچنە شەڕی داعش
لە ئینگلیسیەوە: سەما.ش
لە فارسیەوە: ئ.ب
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی
بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟(1)
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ(2)
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
توێکاریی دەسەڵاتدارێتی
نووسینی: ڕۆبێرت بینگهام داونز (1903-1991)
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: ئازاد وەڵەدبەگی
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
سیاسەتى ئابوورى چییە؟
عیسام ئه‌لخوری
وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: چرا عومه‌ر
تورکیا لە شەڕی داعشدا، دەوری پاکستان لە بەرابەر تاڵیبان دەبینێ؟
شێرکۆ جیهانی
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی
مشتێک لە خەرمانی بیری نالی
تورکیا لە دوو ڕێیانی شەڕو ئاشتیدا
نووسینی : بورھان شێخ رەئوف
ڕۆڵی دەستەبژێری ڕۆشنبیر لە قەیرانەکاندا
د. عەبدولڕەزاق محەمەد – دکتۆرا لە کۆمەڵناسی
ئەزموونی شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی
عەبدولخالق یەعقووبی
بۆچی ده‌بێت ترامپ پشتیوانی له‌ ده‌وڵه‌تی كوردی بكات؟
ئامیتایی ئەتزیۆنی
ێڕانەوە له‌ نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‎دا
سه‌یدقادرهیدایه‌تی
شێوازی‌ ده‌ربڕینی‌ قبووڵكردنی‌ شكست له‌ دیموكراسیدا
نووسینی‌: پۆڵ كۆركۆران*
وه‌رگێڕانی‌: ته‌حسین ته‌ها به‌هائه‌دین
هزری نوێخوازانه‌ له‌ شیعری بێكه‌سدا
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
ھەستیاری ئۆجەلان نەبووایە پەکەکەش نەدەبوو
نیاز حامید
عەقڵی كوردی و هزری رۆژئاوایی!
عادل قادری
سەنتەرەکانى بیرکردنەوە و قەیرانی دروستکردنی بڕیار
هۆگر ئیبراهیم حەکیم (ماستەر لە زانستە سیاسییەکان)
ليبراڵيزم و ڕيشه‌ى قه‌يران و بارگرژييه‌كان
نوسينى: سه‌مير ئه‌مين
وه‌رگێڕانى: ناجى ئه‌فراسياو
باکوور: گۆڕین لە کوێوە دێت؟
مەنسوور تەیفووری
نیولیبراڵيزم پێشه‌كيی كتێبی "كورته‌مێژووی نیولیبراڵیزم"
داڤید هارڤه‌ی
وه‌رگێڕانى: هاوار محه‌مه‌د
لەئایندەیەکی نزیکدا ناوەندی کولتوری "کۆچ"
کتێبی: سوننەکانی ئێران
"چەند سەرنجێکی مێژوویی سۆسیۆ سیاسییە دەربارەی رەوشی گشتیی سوننەکانی ئێران"
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
پ. د. خەلیل عەلی موراد ناساندوویەتی
چاپ و بڵاویدەکاتەوە
نيوليبراڵيزم چيه‌؟
ئه‌ليزابێت مارتێنز/ئاڕنۆڵدۆ گارسيا
و: وه‌ليد عومه‌ر
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
کتێبی (مشتێک لە خەرمانی بیری نالی) لە چاپخانە دەرچووە وبەمزوانە لە کتێبخانەکان دەبێت.
قه‌یرانه‌ ئابوری و فیكريیه‌ جیهانییه‌كانی نیولیبراڵیزم
نوسینى: دكتۆر سه‌باح قودورى
و. ئه‌يوب حه‌سه‌ن
حه‌له‌ب ...دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی حه‌ما
هێدی هه‌ولێری
زمان و دەوڵەت
عەتا قەرەداغی
بۆشایی فیکری و فەلسەفی لە نێو کورددا..
ئاشتی برایم ئەفەندی
ڕۆڵ و گرینگی زمانی زگماکیی بۆ نەتەوەی کورد!
ئاریتما موحەممەدی
زمانی كوردی له‌ناو كه‌له‌پووری ئیسلامی دا
هێمن عومه‌ر خۆشناو
کۆمەڵگەی کوردیی فەیسبوك..
پێوەندییە نوێیەکانی مرۆڤی کوردی بە دیموکراسیەوە
دکتۆر عادل باخه‌وان*
سنوره‌كانى نێوان فیقه و ئه‌ده‌ب؛ ئیبن حه‌زم وه‌ك نمونه‌
د.ئیسماعیل به‌رزنجى
زمانی ئاماژە،
یان زێدەڕۆیی لێکدانەوەو ھەڵواسینی تیۆر بەدەقدا
مەحمود عبداللە
کەسایەتی و چارەنووس
نوسینی: د. محمود سریع القلم، پڕۆفیسۆری زانکۆی تاران
وەرگێرانی: ناصح برزنجى
ژمارەی ئایندەی گۆڤاری کۆچ
یه‌ك دوو وشه‌ له‌ سه‌ر مرۆڤ و په‌یوه‌ندیيه‌كانى
ئیبراهیم حاجی زەڵمى
فەلسەفەی نزا
ئاگایی، عیشق، نیاز و جیهاد لە نزادا
نووسینی: د. عەلی شەریعەتی
وەرگێڕانی: لیان ســـەییدی
کورد و دیوه‌ شاراوه‌کانی شه‌ڕی جه‌رابلوس
ئومێد مەحمود
(شەریعەتی) كێ بوو، چی وت؟
گفتوگۆ لەگەڵ (د. سروش دەباغ)
نوێنەری تراژیدیا نەک کوردبوون
تێگەیشتنێکی جیاواز لە نادیە موراد
ئەحمەد ڕەسول
(شەریعەتی)، بیرمەندی ئازادی
نووسینی: د. ئیحسان شەریعەتی
حکومەت هی کێیە؟
ناسک ئەحمەد
(شەریعەتی) بت نییە
گفتوگۆ لەگەڵ (موجتەبا موتەههەری)
كوڕی مورتەزا موتەههەری
وەرگێڕانی: رێبوار كوردستانی
ناسیۆنالیزم بۆ گەلێکی چەوساوە
بەهرۆز جەعفەر
لە (شەریعەتی)یەوە لەبارەی مردنی شەریعەتی
نووسینی: عــەبدولكەریم سروش
شکستی سۆسیالیزم و ئەزموونی سۆڤیەت
میران قادر ئەحمەد
تەنیایی یان جیایی؟
نووسینی: د. عەلی شـەریعەتی
خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان له‌ هه‌موو کاتێک دوورتر ده‌نوێنێت
ده‌یڤید گاردنر
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
عەلی شەریعەتی ..
ئەو كەسەی هەموو رۆژێك تیرۆر دەكرێت!
نووسینی: حەبیب محەممەد دەروێش
لەیادی (233) ساڵەی لەدایك بونی مەولانا خالیدی نەقشبەندی شارەزووری دا
نوێخوازێك لەئاییندا و عەدالەت خوازێك لە ژیاندا
مەولانا لەسلێمانیەوە بۆ هندستان
حبیب محمد دەروێش
رۆڵی ( شەریعەتی )
لە خەباتی ئیسلامی پێشەوتووخوازی لە ئێران 1965 - 1977
نووسینی: وەلید محمود عەبدونناسر
وەرگێڕانی: بـــەرزانی مەلا تـەها
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
govari koch| All rights reserved © 2010