موحسین محه‌مه‌د حسێن و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو ئاماده‌كردنی: كۆچ
پرۆسه‌ی شێواندنی وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پاڵه‌وان له مێژوودا حاڵه‌تێكی ئاساییهونامۆ نییهوله قوڵایی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بوونی چه‌سپاوی خۆی هه‌یه. ڕه‌نگه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دۆزه‌ش بریتیبێت له‌وه‌ی كه پاڵه‌وان به‌زۆری بانگه‌شه بۆ هزرگهلێك ده‌كات، كه دابڕاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێڕوانینوترادیسیا وهستاوانهی كه جه‌ماوه‌ر نه‌وه به‌دوای نه‌وه وه‌ك میراتییك پێكیانهێناوهوپارێزگارییان لێكردووه.
جا كاتێك ئه‌و كهسانانه(پاڵه‌وانان) ئه‌و واقیعه تێدهپهڕێننوبانگهشه بۆ هزرگه‌لێكی نوێ دهكهنوكار بۆ فه‌راهه‌مهێنانی ئامرازوشێوازی جۆراوجۆر ده‌كه‌ن بۆ گۆڕینی واقیعی كۆمهڵایهتیوپاككردنهوهی له چه‌مكه په‌كخه‌ر(تعگیل)ومردووهكانی نێو كۆمه‌ڵگه، بێگومان ئه‌وه‌ش شهپۆلگهلێكی گه‌رده‌لولیی لێپهیدا ده‌بێت كه هه‌ژانی كۆمه‌ڵایه‌تی قوڵ دهوروژێنێتودۆخی بێدهنگیووهستاوی ده‌شڵه‌قێنێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته به فایلی (pdf) كلیك لێره بكه
|
55646
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Wednesday, February 23, 2011
|
|
|