چاكشوێن و به‌دشوێنی شێخ ره‌زا
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

 شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی له‌ بواری هه‌جودا گه‌وره‌ترین شاعیری كورده‌، دواتر ئه‌حمه‌دی ناڵبه‌ندیشمان هه‌یه‌. ئه‌مه‌ جگه‌له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ناچاری هه‌جوی شێخ ره‌زاشیان كردووه‌. هه‌جوه‌كانی شێخ ره‌زا هه‌ندێكیانی لێبترازێ‌ كه‌ جۆرێك له‌ سته‌میان تیایه‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵكێك،  ده‌نا به‌ گشتی نه‌بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ مانای ره‌نجان بڕه‌نجێ‌. ئه‌م بۆچوونه‌ ده‌شێ‌ بۆئێستا تاڕاده‌یه‌ك راستتر بێت، له‌ ده‌م و گاڤی خودی شێخ كه‌ ره‌نگه‌ له‌وسه‌رده‌مه‌دا وانه‌بێ‌، شێخ له‌ شیعره‌كانیا هه‌جوی كه‌سایه‌تی، خه‌ڵك خزم و كه‌سوكاری خۆی، خێڵا و هۆز و بنه‌ماڵه‌، شار و ناوچه‌ی جیاجیای كردووه‌، لێره‌دا من له‌سه‌ر هه‌جو و پیاهه‌ڵدانی شوێن لای شێخ ره‌زا هه‌ڵوه‌سته‌ده‌كه‌م. چه‌ند نموونه‌یه‌كی زۆر كه‌میش له‌ دیوانه‌كه‌ی وه‌رده‌گرم، مه‌رجیش نییه‌ كه‌ یه‌كجار بڕیاری به‌دشوێنی له‌ شوێنیكدا بێت، ئیدی له‌ جیگه‌یدیكه‌ پێیداهه‌ڵنه‌دابێت، شێخ ره‌زا چه‌ن هه‌جووه‌كانی جه‌رگبڕ و كاریگه‌ربوونه‌ هێنده‌ش له‌پیاهه‌ڵدانا زیدای پێوه‌ناوه‌. ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر لێكۆڵه‌رێك بیه‌وێت، به‌وردی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ قسه‌بكات، روونتر ئه‌و پرسه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌ند پێموایه‌ له‌وه‌شدا لێكۆڵه‌ره‌وه‌ و توێژره‌كان تووشی گیروگرفتی خۆیان ده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌باره‌ی شاعیرانی كورده‌وه‌. ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مینی فه‌یزی به‌گ و مامۆستا عه‌لائه‌دینی سه‌جادی و مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و هه‌ندێك ناویدیكه‌ له‌ راڤه‌ و شیكاری ئه‌ده‌ب و شیعری كوردی بینینه‌ده‌ره‌وه‌، ئیدی هیچمان بۆنامێنیته‌وه‌. هه‌رچه‌ند ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی دركده‌كرێت به‌گوڕتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ته‌قه‌ڵای جۆراوجۆر هه‌یه‌، شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی تاڕاده‌یه‌ك ره‌نگه‌ شانسی له‌ شاعیرانی كلاسیكی به‌رله‌خۆی و ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای خۆیشی باشتربێت، یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی شیعره‌كانی به‌سه‌ر زاری خه‌ڵكه‌وه‌ بووه‌ و هه‌ندێجار ئه‌مه‌ خراپه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه‌ هه‌رچی گوتراوه‌ دراوه‌ته‌وه‌پاڵا شێخ ره‌زا. دووه‌م كه‌متر له‌ په‌نجا ساڵا به‌رله‌ مه‌رگیدا یان هه‌ر ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك تێپه‌ڕبووه‌ كاتێك شێخ عه‌لی تاڵه‌بانی دیوانه‌كه‌ی چاپكردووه‌، ئه‌مه‌ چاپی دووه‌می دیوانه‌كه‌یه‌تی و ساڵی 1946 له‌ به‌غدا چاپكراوه‌. سێیه‌م دیوانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ و خوێنه‌وارێكه‌وه‌ چاپكراوه‌، چواره‌م شانسی ئه‌وی هه‌بووه‌ هه‌ر كه‌سێك باسی ئه‌ده‌بی كوردی كردبێت به‌ هۆی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و شاعیره‌وه‌ ناچاربووه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌ویش بكات، ئه‌گه‌رچی خودی شێخ ره‌زای شاعیر جگه‌له‌ لایه‌نی شیعری هه‌جوو له‌ بواریدیكه‌شدا خاوه‌نی توانا و ئاستێكی به‌رزی داهێنان بووه‌. له‌م كورته‌ نووسینه‌دا ئاوڕێكی خێرا له‌ یه‌ك لایه‌نی شیعری شێخ ره‌زا ده‌ده‌مه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ شوێنه‌وه‌ هه‌یه‌، خۆ ره‌نگه‌ لای شێخ ره‌زا چاككه‌س و به‌دكه‌سیش ئه‌وه‌ بهێنێ‌ كه‌ قسه‌ی له‌سه‌ربكرێت،  بۆنموونه‌ له‌كوێدا كێی پێچاكه‌ و له‌كوێدا پێیخراپه‌، چۆن جارێك به‌سه‌ر مامیدا هه‌ڵده‌دات و جارێكیدیكه‌ ده‌یه‌وێت وردوخاشی بكات، ئه‌مه‌یان بابه‌تێكی دیكه‌یه‌، شێخ ره‌زا به‌مجۆره‌ باسی كه‌ركوك ده‌كات كه‌ لێیتوڕه‌ده‌بێت:
 
  به‌م حاڵه‌ ئه‌گه‌ر جارێكیتر بچمه‌وه‌ كه‌ركووك
   مه‌علومه‌ به‌ مه‌ردی له‌سه‌رم نه‌ڕواوه‌ تووك
  بۆ چ بچمه‌وه‌ كه‌ركوكی قوڕمساغ كه‌ له‌گه‌ڵا من
   ئه‌هلی هه‌موو ناسازه‌ وه‌كو ئاوی حه‌مامووك
 
 شێخ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌ركوك ده‌ژێت و تاڕاده‌یه‌كی زۆریش زیاتر كه‌ركوك به‌ شوێًنه‌زای حیسابه‌. له‌ قرخ له‌دایكبووه‌ و قرخیش سه‌ر به‌ كه‌ركوكه‌ یان سه‌ر به‌ چه‌مچه‌ماڵه‌ و چه‌مچه‌ماڵیش سه‌ر به‌ كه‌ركوكه‌. كه‌چی كه‌ تووڕه‌ده‌بێت وه‌كو شوێنێكی زۆر به‌د لێیده‌ڕوانێ‌ و ده‌ڵێ‌ پاش ئه‌و هه‌موو ده‌ردیسه‌رییه‌ی له‌ كه‌ركووك به‌سه‌رم هات، ئه‌گه‌ر جارێتر بچمه‌وه‌ ئه‌وێ‌ دیاره‌ به‌ مه‌ردی له‌سه‌رم نه‌ڕواوه‌ تووك، ئه‌م به‌شه‌ر هه‌جووكردنی خۆیه‌تی. لای شێخ ره‌زا كه‌ركوك به‌دشوێنه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م شوێنێكی قورمساغه‌، دووه‌م ئه‌هله‌كه‌ی له‌گه‌ل شێخ ناسازن، سێیه‌م كه‌س به‌لایدا ناچێ‌ و لێیناپرسێ‌. به‌مجۆه‌ داخی دڵی خۆی به‌ كه‌ركوك ده‌ڕێژێ‌ و رووده‌كاته‌ كۆیه‌ بۆ لای شێخ غه‌فوری مامی گه‌رچی دواتر سه‌روگوێلاكی ئه‌ویش ده‌كوتێته‌وه‌.
له‌ شێوێنێكیدیكه‌دا هه‌ر له‌سه‌ر به‌دشوێنی كه‌ركوك ده‌بێژێ‌:
 
  كه‌بابی گۆشتی بزن فاكیهه‌ی به‌ری خڕنووك
   له‌ من بپرسه‌ سه‌فای شاره‌ حیزه‌كه‌ی كه‌ركووك
 ده‌بی ئه‌وه‌ش بڵێین شێخ ره‌زا له‌پێشوودا كه‌ هه‌جووی خۆی ده‌كات كه‌ نه‌چێته‌وه‌ كه‌ركوك، به‌ڵام دووباره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركوك. ئه‌و پێشتر ئه‌گه‌ر بچمه‌وه‌ به‌ مه‌ردی لێمنه‌ڕواوه‌ تووك، به‌ڵام له‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا ده‌ڵێ‌:
 
  هه‌ر چه‌ند ره‌زا باعیسی به‌دنامییه‌ عه‌دوت
   له‌م سووكی و به‌دنامییه‌ سه‌رفی نه‌زه‌رم كرد
 
 شێخ ره‌زا سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی پته‌وی به‌ كه‌ركوكه‌وه‌ و هه‌میشه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و شاره‌،  به‌ڵام له‌ چه‌ندین شوێن وه‌ك به‌دشوێنێك لێیده‌ڕوانێ‌ و هه‌جووی ده‌كات. ئه‌مه‌ دیاره‌ سه‌باره‌ت به‌ شاری سلێمانیش وایه‌.
 
 شێخ ره‌زا له‌ چاكشوێنیدا بۆ سلێمانی ده‌ڵێ‌:
 
  مه‌ربووته‌ حه‌یاتم به‌ سلێمانی و خاكی
   خۆزگه‌م به‌ سه‌گی قاپێكه‌ی ئه‌حمه‌دی كاكی
 
 ده‌بینی ئه‌و هه‌موو ژیانی خۆی گرێده‌دا به‌و شاره‌وه‌ و ته‌نانه‌ت خۆزگه‌ به‌ سه‌گی قاپێكه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ ده‌خوازێ‌. هه‌رسه‌باره‌ت به‌م سلێمانییه‌ شێخ له‌ چه‌ندین شوێنی وه‌كو به‌دشوێن لێیده‌ڕوانێ‌ كه‌ ره‌نگه‌ یه‌ك نموونه‌ی زۆر دیار به‌سبێت بۆ راستی بۆچوونی ئێمه‌، شێخ ره‌زای شاعیر له‌ شوێنێكدا سه‌باره‌ت به‌ سلێمانی ده‌ڵێ‌:
 
  هه‌ر مه‌تاعێ‌ كه‌ ته‌ڵه‌بكه‌ی له‌ سلێمانی هه‌یه‌
   ئیلا كوزی بیكر و كونی نا موسته‌عمه‌ل
 
 شێخ ره‌زا زۆرجار به‌پێی دۆخی خۆی بڕیاری له‌ چاكشوێنی یان به‌دشوێنی جێگه‌یه‌ك داوه‌، ئه‌گه‌ر كه‌ركوك له‌گه‌ڵا به‌ختی شێخ بگه‌ڕێ‌ كه‌واته‌ كه‌ركوك چاكشوێنه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ندێجاریش، هۆیدیكه‌ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌دی و چاكی شوێنێ‌ نیشانبدرێت. بۆنموونه‌ كه‌ بڕیاری چاكشوێنی به‌غدا ده‌دات هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ شوێ و ته‌رگه‌ی غه‌وسی گه‌یلانی و كه‌رخی و ئیمامی ئه‌عزه‌مه‌. ئه‌وه‌تا بۆ به‌غدا ده‌ڵێ‌:
 
  گه‌ر بڵێم به‌غدا له‌ جه‌ننه‌ت خۆشتره‌ هێشتا كه‌مه‌
    چونكه‌ سوكنای غه‌وسی و كه‌رخی و ئیمامی ئه‌عزه‌مه‌
 
 وه‌ك چۆن له‌ شوێنێكیدیكه‌شدا هۆی چاكشوێنی سلێمانی بۆ كاك ئه‌حمه‌دی شێخ ده‌گێڕێته‌وه‌.
 به‌گشتی شێخ ره‌زای شاعیر زۆر شوێن له‌ تیری تیژی ئه‌و ده‌ربازی نه‌بووه‌ و شه‌نی خۆی پێكردووه‌، هه‌روه‌ك شانازی به‌ زۆر شوێنیدیكه‌شه‌وه‌ كردووه‌، من به‌و نیازه‌ ئه‌م لایه‌نه‌م له‌ شیعری شێخ ره‌زا هه‌ڵبژارد تا كه‌سانیدیكه‌ زیاتر له‌باره‌یه‌وه‌ بدوێن. ده‌بێ‌ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ من به‌ته‌نێ‌ چه‌ند نموونه‌یه‌كی كه‌می شیعره‌ كوردییه‌كانیم هێنا، گه‌رنا نموونه‌یدیكه‌شی چ به‌ كوردی و چ به‌ زمانه‌كانیدیكه‌ هه‌یه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و له‌سه‌ر كۆیه‌ و سنه‌ و هه‌ولێر و شوێنیدیكه‌ش قسه‌یكردووه‌، لێ‌ ئێمه‌ هه‌ر نموونه‌ی سلێمانی و كه‌ركوكمان هێنایه‌وه‌،  جگه‌له‌ تاكه‌ شیعره‌كه‌ی كه‌ بۆ به‌غدای وتووه‌.. ئێمه‌ ده‌بێ‌ دان به‌و راستییه‌دا بنێین كه‌ شێخ ره‌زای شاعیر وه‌كو پێشه‌نگ و رابه‌ری شیعری هه‌جووی كوردی، هه‌ندێكجار به‌مه‌به‌ست،  ره‌نگه‌ زۆر به‌مه‌به‌ستیش هێرشیكردبێته‌ سه‌ر لایه‌ك،  ئه‌مه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ شاعیری و پایه‌به‌رزی شێخ ره‌زا كه‌مناكاته‌وه‌، به‌ڵام جۆرێك له‌ لایه‌نگری پێوه‌دیاره‌. من وایبۆده‌چم ئه‌مه‌ش هۆی خۆی هه‌یه‌،  به‌ڵام جارێ‌ بۆ ئێمه‌ رووننییه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ به‌سه‌ كه‌ شێخ ده‌ستی له‌ برا و مام و ئامۆزا و برازای خۆیشی نه‌پاراستووه‌ و هه‌رچی به‌ خه‌ڵكیدیكه‌ی گوتووه‌ به‌ كه‌سوكاری خۆی زیاتری گوتووه‌. ئه‌و كه‌ به‌ مامی خۆی بڵێ‌: "مامه‌كه‌م قه‌حپه‌ژنه‌" ئیدی هیچ بۆ كه‌س نامێنێته‌وه‌.
***

22556 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Monday, October 28, 2013
زیاتر
شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی كێیه‌ ؟
هێمن ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
خوێندنه‌وه‌ی كتێبی
(الفكر العربی و صراع الاضداد)
شیروان كه‌ریم محه‌ممه‌د
باسوخواسواسێكی شێخ ره‌زا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا
حه‌كیم مه‌لا ساڵح
رۆژئاوا ناسی
حه‌بیب محه‌ممه‌د ده‌روێش
شێخ ره‌زا شایه‌تحاڵێكی وریای سه‌رده‌می خۆی
ئه‌مین شوان
له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسیدا
د. مه‌حمود زه‌قزوق
وه‌رگێڕانی: سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
هاوكێشه‌كانی ده‌سه‌ڵات
كاتێك شـــــیعر هاوكێشه‌كان لاســــه‌نگده‌كات
شێخ ره‌زای سه‌ركز
شێخ ره‌زا و هێستره‌كه‌ی میر
ع. باخانی
ئاركۆن و ره‌خنه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی
ن. مه‌حمود عه‌زه‌ب
و. ئومێد تۆفیق
جیهانگیری ‌و جیۆئه‌تنیكی ئێران
مامه‌ند رۆژه‌
رۆژهه‌ڵاتناسی.. ده‌ركه‌وتن و ئامانجه‌كانی
نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا
مامۆستای زانكۆ
دیموكراسییه‌ت و پرسی مافی كه‌مایه‌تییه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان
جه‌لیل مرادی
چینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتناسان

كۆكردنه‌وه‌ی: عه‌بدولغه‌ففار حه‌میده‌
و: ئامانج عه‌بدولكه‌ریم
چه‌مكی كه‌مایه‌تی و پێناسه‌ی له‌ په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
نووسنی: موه‌فه‌ق محه‌ممه‌د
وه‌رگێڕانی: بلال اسماعیل
له‌ ئیسلامی شوناسه‌وه‌ تا سیاسه‌تی باو
و: هه‌ردی مه‌هدی
كه‌مینه‌كان وه‌ك چه‌مكێكی كۆمه‌ڵناسی
ئه‌رسه‌لان تۆفیق
بیندیتۆكرۆچه ‌و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو
ئاماده‌كردنی: محمودسید عبدالله
بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیانه‌ ده‌رباره‌ی كه‌مایه‌تییه‌كان
سه‌ید محه‌ممه‌د حسێن فه‌زلوڵڵا
و / كارۆ عه‌لی
هیگڵ و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو
كریم مجتهدی
و:رۆژان سیفور
كه‌مینه‌ ره‌گه‌زییه‌كان له‌ نیشتمانی عه‌ره‌بدا
نووسینی: نورانی هه‌دیه‌
و. له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هێمن مه‌حمود
موحسین محه‌مه‌د حسێن
و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو
ئاماده‌كردنی: كۆچ
كێشه‌ی كه‌مینه‌كان له‌ نیشتمانی عه‌ره‌بی
نووسینی: محه‌مه‌د مێرگه‌سۆری
فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو لای تۆینبی
له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌: كارزان عه‌لی
كورد:
ته‌وه‌ری جیۆپۆلیتیكی خۆرئاوای ئێران
به‌ ته‌ركیزكردن له‌سه‌ر روانگه‌ جیۆپۆلیتیكییه‌كان
م. رۆژه‌
رۆڵی تۆبۆگرافیاله‌ ئاڕاسته‌كردنی
ره‌وتی مێژوولای ڤه‌رنان پرۆدیل
ئاماده‌كردنی: سامان حسین ئه‌حمد
كێشه‌ و گرفتی كه‌مینه‌كان له‌ جیهاندا
هێمن ئیبراهیم ئه‌حمه‌د*
كورد و
پێویستی به‌ زانستی رۆژئاواناسیی

حه‌بیب محه‌ممه‌د ده‌روێش
كێشه‌ی كه‌مینه‌ ره‌گه‌زی و ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ن/ حسقیل قوجمان
و: هێمن مه‌حمود
پیاویك له‌ عه‌قڵانیه‌ت و مه‌عنه‌ویه‌ت
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ هزری سروش
پێشه‌كیه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌ی هزری سروش
موسعه‌ب ئه‌دهه‌م زه‌ڵمی
که‌مینه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
له‌نێوان خۆسه‌لماندن و په‌راوێزخستندا
حه‌سن حسێن
خوێندنگه‌ رۆژهه‌ڵاتناسییه‌كان
‌و: سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم
ژیاننامه‌ی مه‌حوی
ئاماده‌كردنی: گۆڤاری كۆچ
كوردناسی لای ئینگلیزه‌كان
سه‌ركه‌وت شه‌ریف ئیسماعیل
كاره‌كته‌ره‌ ئایینییه‌كان له‌نێوان تێڕوانینی مه‌حوی وحافزی شیرازیدا
حه‌بیب محه‌ممه‌د ده‌روێش
ساتێك له‌سایه‌ی
حه‌زره‌تی (مه‌ولانا خالید) دا
مه‌لا نه‌وزاد
پرۆفیسۆر دوكتۆر(ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شــــــوان) :
ســــه‌ره‌تا كه‌"دیوانی مه‌حوی"م خوێنده‌وه‌ ده‌تگوت ده‌قێكی بێگانه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌ و
گه‌ر راڤه‌كه‌ی مامۆستای موده‌ڕیس نه‌بوایه‌ تێینه‌ده‌گه‌یشتم.
له‌یادی (233) ساڵه‌ی له‌دایك بونی
مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی شاره‌زووری دا
سه‌رنوسه‌ر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010