www.govarikoch.com
زانینی كۆلیسترۆڵ وەك ژمارەی نهێنیت
وەرگێڕانی: شایی یاسین
خەڵك لە ئێستادا كۆلیسترۆڵ و ڕێژەی خوێنیان وەك بانقی ژمارەی نهێنیان ئەزانن چونكە ژیانیان ڕزگار دەكات . ئەم ڕێژانە سەرەتای دەستپێكی نەخۆشیەكانی دڵا دەردەخەن ,كە ئەكرێت ببێتە هۆی جەڵتەی دڵا . چل ڕێكخراوی هۆشیاری تەندروستی یەكیان گرتووە كە هانی خەڵك بدەن بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ پشكنینی بەردەوام ( ) هەروەها ڕێكخراوەكانیش دەڵێن ئەو نەخۆشانەی بارودۆخیان خراپە دەبێت زوو چارەسەربكرێن . لەچوار حاڵەتی مردن حاڵەتێكی بەهۆی نەخۆشیەكانی دڵەوەیە لە وڵاتی ئینگلترا ,بەپێی داتاكانی ڕێكخراوی ( ) و وەزارەتی تەندروستی ئینگلترا . ... لاواز وكێشە لە شادەمارا دەبنە هۆی سستی دڵا و نەخۆشیەكانی گورچیلە و سستی شادەمارەكان و بیرچونەوە . لایەنە پەیوەندی دارەكان هەموو هەوڵێكی خۆیان خستۆتەكار بۆ بەرەو پێشبردنی دەستنیشان كردن و چارەسەركردنی سێ‌ حاڵەتی نەخۆشیەكانی دڵا وەك تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان ـ بەرزی پەستانی خوێن و بەرزی ڕێژەی كۆلسترۆڵا لە 10 ساڵی داهاتووتدا . ئەم حاڵەتانە زۆربەی كات هیچ نیشانەیەكیان نییە بو هۆیەشەوە پسپۆڕەكانی بواری تەندروستی پێیان باشە ئەو كەسانەی سەرو 40 ساڵن پشكنینی ( ) بكەن . ئەمانە ئەكرێت لەشێوەی نەشتەرگەری () بكرێن وەهەروەها لەدەرمانخانەكان و بازاڕەكان دەست بكەون ( ) وەزارەتی تەندروستی ئینگلترا پێشنیاریان كردووە كە ناوچەكەی خۆت بگەرێیت و بزانیت ئەو پشكنینە لەكوێ‌ ئەكرێت . ئەو كەسانەی تەمەنیان سەرو 30 ساڵە پێداگریان لێدەكرێت كە پشكنینی تەمەنی دڵا بكەن . ((پێویستی كرد واز لەكارەكەم بهێنم )) كیپ وێڵسون خەڵكی ( لیڤەر پول ) ە لەتەمەنی 37 ساڵیدا لەناكاو تووشی جەڵتەی دڵا بووە كیپ دەڵێت من هیچ نیشانەیەك و هۆكارێكم نەبوو بۆ ئەوەی كەباوەڕ بكەم كە نەخۆشم لە هیچ لایەنێكەوە. باوكیشی بەهەمان شێوە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لەكۆتاییەكانی ساڵی 60 تەكاندا گیانی لەدەست داوە بۆیە وایزانیوە ئەمە حاڵەتێكە كەتەنها كەسە بەتەمەنەكان ڕووبەڕوی دەبنەوە . كیپ دەڵێت بەهیچ شێوەیەك نەم زانی كەتووشی ئەو حاڵتە دەبم دوای دووەم جەڵتەی دڵا كیپ سێ‌ بۆ چوار ساڵی تەمەنی بەڕێگای نەخۆشخانەوە چارەسەركردنەوە بردووە پێویستی كرد كەدەست لەكار هەڵبگرێت و ئەمەش كاریگەریەكی زۆری هەبوو بۆ سەرخێزانەكەی و كوڕە بچوكەكەی . ئیستا كیپ شەست ساڵە , گرنگی زۆر بەتەندروستی خۆی دەدات ئاگاداری خواردن و خواردنەوە و ڕاهێنانەكانی خۆیەتی هەروەها دوای ئەو جەڵتانەی كەدووچاری بووە وازی لە جگەرە كێشان هێناوە . ڕێژەی بەرزی كۆڵیسترۆڵا چی یە : كۆلیسترۆڵا دەگوازرێتەوە لەخوێندا لە ڕێگەی پڕۆتینەوە هەروەها ئەگەری هەیە كۆبێتەوە لەدیوارەكانی خوێنبەرەكاندا ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پەمپدانی خوێن بۆدڵا مێشك و بەشەكانی تری لەش . دەكرێت لەڕێگەی پشكنینی خوێنەوە ڕێژەكە بزانرێت . ڕێژەی تەواوی كۆلیسترۆڵ دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە بێت ( )یان كەمتر بۆ كەسێكی تەندروست ( ) یان كەمتر بۆئەو كەسانەی ناتەندروستن تۆ كاتێك ناتەندروستی ئەگەر نەخۆشی دڵا لەخێزانەكان تاندا هەبووبێت جەڵتەی دڵا یان ئەو كەسانەی كە كێشیان زۆرە یاخود پەستانی خوێنیان زۆرە . بەرزی پەستانی خوێن چییە ( ) پەستانی خوێن بەدوو ژمارە هەژمار دەكرێت یەكەمیان ( ) كە لێرەدا دڵا خوێن پەمپ دەكات بۆ هەموو لەش دووەمیان ( ) كە ڕێژەی جوڵەی خوێن هەژمار دەكات لە دەمارەكاندا . ـ بەرزی پەستانی خوێن زۆرجار لە بەینی 90/ 140 یان زیاتر
ـ پەستانی خوێنی گونجاو زۆرجار لەبەینی 60/ 90 و 80/ 120 دایە .
ـ نزمی پەستانی خوێن كەمتر لە 60/ 90
زۆربەی حاڵەتەكانی دەكرێت چارەسەر بكرێن لەڕێگای پشكنینەوە وەزارەتی تەندروستی ئینگلترا پێشنیاری ئەوە دەكات كە خەڵك پێویستە : ـ وازلە جگەرە كێشان بهێنن .
ـ خواردنی تەندروست بخۆن .
ـ ژیانێكی تەندروستیان هەبێت .
ـ خواردنەوەی بابەتە كحولیەكان لەڕادەیەكی كەمدا بێت . ئەم ڕاپۆرتە داوا لەپسپۆڕانی تەندروستی دەكات كە شێوازی پشكنین و چارەسەركردنی نەخۆشەكانی ( ) بەرەو پێش بەرن . تاكو ساڵی 2029 وەزارەتی تەندروستی ئینگلتەرا و ڕێكخراوی ( ) دەیانەوێت : ـ لە 80% ئەو كەسانەی كە پەستانی خوێنیان بەرزە پێیان بزارێت و چارەسەر بكرێن ـ كەلە ئێستادا ڕێژەكەی لە 57% لە 75% ی ئەو كەسانەی تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 74 ساڵە ڕێژەی كۆلیسترۆڵیان بپشكنرێت كەلە ئێستادا كەمتر لە 50% . لە 45% ی ئەوكەسانەی كەتەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 74 ساڵدایە و ئەگەری تووشبونیان بۆ نەخۆشیەكانی دڵا هەیە چارەسەر بكرێن لە ڕێگای دەرمانی تایبەتەوە كە چەری خوێن كەم دەكاتەوە كەلە ئێستادا لە 35% ە ڕێژەكەی . ئەم ئامانجانە یارمەتی ئەوە دەدەن كە 150000 جەڵتەی دڵا و نەخۆشی بیرچوونەوە ڕابگیرێت ئەمە ئامانجی چەند ساڵی داهاتووی حكومەتی ئینگلترا یە بۆ ڕێكخراوی ( ) . بەڵام هیچ بڕەپارەیەكی تازە تەرخان نەكراوە بۆئەم ئامانجە تازانە . ئێمە لەمەترسیداین () دەن كان سێڵبی وەزیری تەندروستی ئینگلتەرا دەڵێت ئێمە ژمارە نهێنیەكانمان دەزانین ژمارانە نازانین كە ژیانمان ڕزگاردەكەن . ((بەهەزارەها جەڵتەی دڵا دەكرێت ڕێگەی لێ‌ بگیرێت تەنها بەوەی كەخەڵك پەستانی خوێن و ڕێژە كۆلیسترۆڵی خۆیان بزانن و زوو یارمەتی بدرێن )) . پرۆفیسۆر ستێفن پاوس بەڕێوەبەری ڕێكخراوی ( ) دەڵێت كەم كردنەوەی نایەكسانی لەخزمەتگوزاری تەندروستیشدا ئامانجێك بووە چونكە ئەوكەسانەی كەبارودۆخ و گوزەرانیان باش نەبووە زیاتر دووچاری مردن بوونەتەوە بەهۆی نەخۆشیەكانی دڵەوە . پسپۆڕی تەندروستی ئینگلترا دەڵێت: زۆرینەی ئەو كەسانەی كەپەستانی خوێنیان بەرزە ژیانی ڕۆژانەی خویان بەسەر دەبەن بەبێ‌ ئەوەی پێی بزانرێن و چارەسەر بكرێن . (( ملێۆنەها
Tuesday, February 5, 2019
 Print