www.govarikoch.com
بۆچی ئەو پیاوانەی کە توانای ٤٠شناویان هەیە تەندروستی دڵیان باشترە؟
وەرگێڕانی: ڕێژین ئیبراهیم
بۆچی ئەو پیاوانەی کە توانای ٤٠شناویان هەیە تەندروستی دڵیان باشترە؟ بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، توانای ئەنجامدانی شناوی زۆر هەر بە مانای ئەوە نایەت کە بەهێزیت، بەڵکو هەروەها کە تەندروستی دڵت باشترە. توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەی لە کۆمەڵێک پیاوی ئاگرکوژێنەوەی تەمەند مامناوەند کرد. ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە ئەو پیاوانەی کە توانای زیاتر لە ٤٠ شناویان هەیە بەسەر یەکەوە، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ بە لە %٩٦ کەمترە یان توشوو بوون بە کێشەی تری دڵ بۆ ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوو بە بەراورد بەو پیاوانەی کە کەمتر لە ١٠ شناویان دەتوانی بکەن.
هەرچۆنێک بێت، لەبەر ئەوەی توێژینەوەکە تەنها لەسەر پیاوانی ئاگر کوژێنەرەوە بوو، کە کارەکانیان چالاکی زۆری تیادایە، ڕوون نیە کە ئایە ئەم دەرئەنجامانەش بەسەر کەسانی تری ئاسایش دەسەپێنرێت. بەڵام جەستن یەنگ، نوسەری سەرۆکی توێژینەوەکە کە پزیشکێکی پیشەگەری دامەزرێنراوە ' سکوڵی تەندروستی گشتی لە بۆستن لە ڕاگەیەندراوێکیدا وتی. Harvard T.H Chanلە کە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژەی ئەنجامدانی شناو کرد ڕێگەیەکی ئاسانە و هیچ تێجوویەکی نیە بۆ یارمەتیدانی خەمڵاندنی مەترسیەکانی نەخۆشێ دەماری دڵی.
ئەم توێژینەوە نوێە لە بەرواری ١٥/شوباتدا لە ڕۆژنامە "جاما نێتۆرک ئۆپن" بڵاو کرابۆیەووە.
تاقیکردنەووەیەکی سادە
پزیشکەکان ئەوە دەزانن کە گەر باری جەستەیت تەواو بێت ئەوا پەیوەندی هەیە بە تەندروستی دڵتەوە کە باشە. بەڵام ئەکرێت قورس بێت بۆ دکتۆرەکانیش کە بە ڕێکی و وردی ئاستی لیاقەی جەستەیت بخەمڵێنن لە کاتی سەردانکردنی ئاسایدا. هەندێک جار دکتۆرەکان 'تاقیکردنەووەی ترێدمێل' بەکار دەهێنن بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی لیاقەی جەستەیی ئەو کەسە. لەم هەڵسەنگاندنەدا، خەڵکی بەسەر ئامێری 'ترێدمێل'ەکەدا ڕادەکەن هەتا لێدانی دڵیان دەگاتە ئاستێکی دیاریکراو. بەڵام ئەم تاقیکردنەووەیە کاتێکی زۆر دەبات و ئامێری گرانبەهاشی پێویستە، لەبەر ئەوە بە بەردەوامی ئەنجام نادرێت.
توێژینەووە نوێکە تاقیکردنەووەی لەسەر ئەوە دەکرد کە ئایا ماشقکردنێکی سادەی وەک شناو کردن دەتوانێت زانیاری ببەخشێت دەربارەی تەندروستی دڵ؟ بۆ زانینی ئەمە، توێژەران تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا لەسەر زیاتر لە ١١٠٠ ئاگرکوژێنەرەوەی وڵاتی هندستان( کە تێکرای تەمەنیان ٣٩ ساڵ دەبوو) کە تاقیکردنەووەی شناویان ئەنجامدا لە سەرەتای توێژینەووەکەدا. دوای ئەوە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ چاودێری بەژداربووەکان کرا بۆیی بزانن کە ئایا توشی هیچ نەخۆشیەکیی دەماری دڵ دەبن. وەک توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەرەکانی دڵ یان دڵ کەوتن یان وەستانی دڵ.
لە ماوەی دیاری کراوی توێژینەوەکە، ٣٧ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی دەماری دڵ بینرا لە نێوان بەژداربوانی توێژینەووەکە، بەڵام تەنها یەک حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی دەماری دڵی بینرا لە نێوان ئەو پیاوانەی کە توانیبویان ٤٠ شناویان زیاتر ئەنجام بدەن. توێژینەوەکە ئەوەی دۆزیبۆیەوە کە، کە ئەوانەی توانیبوویان ١١ شناو یان کەمێک زیاتر بکەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دەماری دڵ کەمتر بوو، بە بەراورد بە تەنها توانیبویان ١٠ شناو یان کەمتر بکەن. و ئەو پیاوانەی کە ٤٠ شناویان زیاتر لە توانادا بوو ئەنجامی بدان، زۆر کەمتر لە مەترسیدا بوون توێژەرەوان وتیان: هەرجۆنێک بێت، توێژەرەوەکان بە ئاگا بوون لەوەی کە ڕێژەی شناو کردن 'پێشبینیکەرێکی جێگیر' نیە بۆ مەترسیەکانی نەخۆشی دڵ. ئەکرێت هەندێک فاکتەری تریش هەبن پەیوەست بن بە مەترسیەکانی نەخۆشی دڵ کە هەروەها ئەوانیش پەیوەندیان هەبێت بەوەی کە کەسێک چەند شناو دەتوانێت بکات. ئەو فاکتەرانە ئەکرێت بریتیبن لە، تەمەنی کەسەکە، کاریگەری قەبارەی جەستە، ئاستی تەمرین کردنی لیاقەی جەستەیی،. بەلام بە گشتی ڕێژەی شناو کرد ئەکرێت نیشاندەری تێکرای لیاقەی جەستەیی بێت.
نووسەری سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، ستێفانۆس کەیڵس کە پرۆفیسۆرە لە بەشی تەندروستی ژینگەیی لە زانکۆی " هارڤەرد تی ئێچ" لە ڕاگەیەندراوێکیدا وتی، توێژینەوەکان ئەوە دوپاتی گرنگی لیاقەی جەستەیی دەکەنەووە بۆ تەندروستی و کە بۆچی پزیشکی کلینیکەکان لیاقەی جەستەی هەڵدەسەنگێنن لە میانەی سەردانکردنیان.
توێژەرەوان لە توێژینەوەکەیان ئەوەشیان نوسیووە کە، لە ئێستادا توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ تاقیکردنەووەی پەیوەندی نێوان توانای شناو کردن و نەخۆشیەکان دڵ لە خەلکی گشتیدا، کە ئافرەتان و پیاوانی کەمتر چالاکتریش پێویستە لا خۆ بگرێت.
Wednesday, February 13, 2019
 Print