www.govarikoch.com
‎چی بخورێت پێش ڕاهێنانكردن
وەرگێڕانی: سەفین سەعید
‎زانایان لە مێژە دەزانن كە ئەو خواردنەی پێش ڕاهێنان كردن دەی خۆیت سودی ڕاهێنانەكەت ناهێڵێت یاخود كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ڕێكی لەشت ٠
‎كەواتە خۆراكناسان پێشنیاری چیمان بۆ دەكەن؟ ‎بە پێی وتەی پسپۆڕانی خۆراك كار بۆهیدرات بۆ پێش ڕاهێنان و مەشق كردن گرنگە و پڕۆتینی بێ چەوری بۆ دوای ڕاهێنان كردن گرنگە ٠ ‎نانسی كۆ هین مامۆستا لەبەشی پێك هاتەكانی خۆراك لە زانكۆی ماسچوستس لە ئامرست وتی پێش ڕاهێنان كردن پێویستە بەرهەمە كاربۆهیدراتیەكان بخورێت بەڵام زۆر نا٠
‎ئەو بەكار هێنەرانی ڕاسپارد نۆ بەكار هێنانی یەك بۆ چوار گرام لە كاربۆهیدرات بۆ هەر ٢.٢ پاوەندێكە لە كێشی لەش، ‎ئەگەر تۆ پلانت وایە كە لە سەعاتێك زیاتر مەشق بكەیت وە بە تێڕوانین مۆزێكی ناوەندی ٢٧ گرام كاربۆهیدراتی تێدایە٠
‎بەپێی بڵاو كراوەكەی بنكەی تەندروستی مایۆ ڕێنمایی خۆراكی بۆ ڕاهێنەرە ئەمریكیەكان هەیە و دەڵێت ئەگەر تۆ ڕۆژی دوو هەزار كالۆریت دەست خوارد ئەوا دەبێت ئامانجت ئەوە بێت كه(‌ ٢٢٥_٣٢٥ )گرام كاربۆهیدرات بەكار بێنی ٠
‎چی كاتێك گونجاوە بۆ خواردن؟ ‎كۆهین وتی ” لە سەعاتێكەوە بۆ چوار سەعات پێش ڕاهێنان كردن باشترین كاتە بۆ خواردن” ‎پەڕەیەك بلاو كرایەوە لە گۆڤاری پێك هاتەكانی خۆراك لە ٢٠١١ وە پێداچونەوەی بۆ كرا لە لایەن توێژەرانی زانكۆی سیدنی لە ئوسڕاڵیا، پێشنیاری ئەوەیان كرد بەكارهێنانی كاربۆهیدرات دەتوانێت بەرهەڵستی ڕاهێنانی باشتر بكات ٠
‎كۆهین وتیشی ئەوە زۆر گرنگە كە كە بەسكی بەتاڵەوە مەشق و ڕاهێنان نەكەین٠
‎مامۆستای زانكۆ ستیوارت فلیپ مامۆستا له‌ زانكۆی مك ماسته‌ر له‌ كه‌نه‌دا و هه‌روه‌ها توێژه‌ری ته‌ندروستی وتی" هه‌موو ڕۆژێك پێش نانی به‌یانی من ڕاهێنان ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ من حه‌ز به‌ ڕاهێنان كردن ده‌كه‌م , له‌ كوپێك قاوه‌ یان پارچه‌یه‌ك خۆراكی برژاو هیچی تر ناخۆم پێش ڕاهێنان كردنم ,به‌ڵام خواردنی سه‌ره‌كیم له‌ دوای ته‌واو كردنی ڕاهێنانه‌وه‌ ده‌بێت, هه‌رچه‌نده‌ من ناتوانم به‌م كاره‌ بڵێم باش یان خراپ , ئه‌وه‌ ته‌نها ئه‌و كاره‌یه‌ كه‌ من له‌ ژیانمدا به‌كاری ده‌هێنم"٠
Tuesday, February 5, 2019
 Print