-1-
قسه‌كردن و نوسین له‌باره‌ی بیروڕاو بۆچوونی كه‌سایه‌تیه‌كان و مرۆڤه مه‌زن و خاوه‌ن قهڵهمهدیارهكان (ئه‌وانه‌ی كه‌سنوری جوگرافی و ته‌نانه‌ت مێژوویش) تێده‌په‌ڕێنن، بێگومان كارێكی ماندوكهروپێویستی به‌ناسین و ووردبونه‌وه‌ی زیاترهه‌یه، مرۆڤ به‌رپرسیارده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌م كاره. هه‌میشه هه‌روایه خاوه‌ن هزروكهسه مهعنهویهتگهراو مهعریفهگهراو حه‌قیقه‌ت ویسته‌كان به‌ته‌نها نابنه موڵكی گه‌لێك و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌ڵكو هه‌مووان به به‌شێك له‌خۆیانیان ده‌زانن و له‌وه‌ش زێدهتردهبنه جێگه‌ی قسه‌ی زیاتری به‌رامبه‌ره‌كانیان، لێره‌وه نووسین له‌م بواره‌دا جورئه‌تی ده‌وێت ئه‌ویش به‌بۆچوونی به‌نده له‌به‌ردوو هۆكاره:
یه‌كه‌م: بوونی شاره‌زایی و به‌ته‌واوی ماناقووڵبوونهوه له‌مه‌به‌ست و هزر و دونیای چه‌مك و زاراوه به‌كارهاتووه‌كان له‌هزری نووسه‌ردا.
دووه‌م: ره‌نگه له‌گه‌ڵ بوونی خاڵی یه‌كه‌میشدا، مرۆڤ نه‌توانێت مافی ته‌واو (وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته) به‌و له‌سه‌رنوسین و لێكۆڵینه‌وه بدات، به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت بوه‌ستین، چونكه ده‌بێت (ئاو) ئاسا هه‌میشه سیفه‌تی رۆیشتنمان هه‌بێت..!
له‌م كورته هه‌وڵه‌دا جورئه‌تم بهخۆمداوه و له‌روانگه‌ی دیدوزانینی خۆمه‌وه به‌هاوكاری چه‌ند نوسینێكی دی تیشك بخه‌مه‌سه‌ر به‌شێك له دونیای فیكری و مه‌عریفی یه‌كێك له‌گرنگترین و ناسراوترین و به بهرههمهترین عاریف و شیعرناس و فه‌یله‌سوف و له‌هه‌مووشیان زیاتر (حه‌قیقه‌ت ویستێك) ی دونیای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواش كه ئه‌ویش (دكتۆر عبدالكریم سروش) ه، و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌شێك له‌سه‌رزه‌مینی ئه‌م پیاوه رووناك بكه‌ینه‌وه و پیشانی بده‌ین.
به‌هۆی زمانی پاراوی و قوڵی هزر و چالاكیه زۆر و به‌رفراوانه‌كانی (د.سروش) ههرزووبووبه یه‌كێك له‌گرنگترین ووتاربێژ و ئیلاهیاتناس و ئاییناس و شیعرناس و بیرمه‌نده پڕبهرههمهكانی سه‌رده‌م، ئه‌م پیاوه زۆرترین جێكه‌وتی له‌سه‌ر رۆشنبیری ناخۆی ووڵاته‌كه‌ی هه‌یه و له‌جیهانیشدا ده‌نگ و سه‌دای دیاری هه‌یه، بۆ نموونه : له‌ساڵی (2007) له (100) كه‌سایه‌تیه جیهانیهكاریگهرهكانی ساڵ له‌پله‌ی ریزبه‌ندی (14) دا هه‌ڵبژێردرا، كه به‌راستی بۆ فه‌یله‌سوفێك و سۆفیه‌ك جێگای تێڕامانه.! ئه‌مه‌ش ناسراوی ئه‌م پیاوی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌رده‌خات.
-2-
(سروش) كێ یه؟
سروش، پیاوێكی ئایینیه له‌ده‌ره‌وه‌ی حه‌وزه‌ی ئایینی‌دا، خاوه‌نی دیدوبۆچوونی جیاوازه بۆ چه‌مكه‌كانی (دونیا و ئایین و ئایینداری و مرۆڤ) هه‌ویرێكه له (مه‌ولانای رۆمی) و (ئیمامی غه‌زالی) كه هه‌ردووكیان (سوننه‌مه‌زهه‌بن) و خۆی به مه‌له‌وانی نێودهریای ئه‌م دوو پیاوه ده‌زانێت، سروش تێكه‌ڵێكه له زانستی نوێ و شه‌ربه‌تێكی شیرین، كه به‌راستی تام و چێژی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه به‌تایبه‌ت (مه‌وله‌وی) له‌خۆیدا پیشانداوه، هه‌ربۆیه سروش ناسان ناویان ناوه (مه‌وله‌وی سه‌ده‌ی بیسته‌م) به‌ده‌ر له‌كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی رۆژهه‌ڵات وه‌ك: (سوكرات، سعدی شیرازی، حافڤ، شریعتی، مگهری، جمال ا‌لدین اسدابادی، اقبال لاهوری، بازرگان) هه‌روه‌ها ئه‌وروپییه‌كانی وه‌ك (كارل پۆپر، جان هیك، پلینتێنجا...هتد) به‌ڵام ئه‌م چواركهسایهتیه له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی هزری و مه‌عریفی سروش وه جێكه‌وت و كاریگه‌رییان هه‌بووه ئه‌وانیش : (سوكرات، سعدی شیرازی، مه‌ولانا جلال ا‌لدین رۆمی وئیمامی غه‌زالی) سروش ئایینناسه و بیرمه‌ندێكی ئایینیه، خاڵی له‌هه‌رجۆره په‌یوه‌ست بونێك و به‌گوته‌ی سروش ناس (سید بهنام عربی زنجانی) سروش عه‌بایه‌كی سه‌وزی له‌به‌ركردووه و ئایین ناسه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ بیرمه‌ندان و نووسه‌رانێكی وه‌ك (د. علی شه‌ریعه‌تی و مگهری) شیعه هه‌مووشتێك بێت، ئه‌وا بۆ سروش هه‌مووشتێك نییه، به‌ڵكو شتێكه، سروش روانینێكی (فه‌لسه‌فی–مه‌زهه‌بی) بۆ ئایین هه‌یه، بیرمه‌ندانه قسه‌ده‌كات و ده‌یبیستێت و ره‌خنه‌گره و بهسهبروخۆراگرییهوه رهخنهدهبیستێت و وه‌رده‌گرێت، دڵی فیدای عه‌قڵ و خه‌ڵك كردووه، حیره‌ت زایهو له‌دونیادا مرۆڤ بهجێگایهكی نوێ ی مه‌زهه‌بی ئاشناده‌كات، سروش به‌جوڵه‌ی مرۆڤه‌كان رازی یه له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه، واته (ده‌یه‌وێت مرۆڤه‌كان بۆ سه‌ره‌وه به‌رزبنه‌وه)، سروش مرۆڤه‌كان بۆ قوڵ بیركردنه‌وه بانگ ده‌كات و له‌بیركردنه‌وه‌ی دوگماو داخراوانه ئاگاداریان ده‌كاته‌وه و پێی وایه دوگمایی لهئافاتهكانی عه‌قڵ و ئاینیشه، دونیاشی له‌عه‌قڵ و تێگه‌یشتنێكی ئایندهداره و ئاینی له‌دڵیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ره‌ش و سپی و سور و سه‌وز و زه‌رد... هتد، ناناسێت، ئایینی سروش ئایه‌تی (62) ی سوره‌تی (البقره) یه، كه ماناكه‌ی ده‌فه‌رموێ : بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له (ئومه‌تی محمد "ص") ئه‌وانه‌ش بونه‌ته جوله‌كه (شوێنكه‌وته‌ی راسته‌قینه‌ی مو‌سا)ن گاوره‌كانیش كه‌شوێنكه‌وته‌ی راسته‌قینه‌ی عیسان (صابئه) ش كه (شوێنكه‌وته‌ی راسته‌قینه‌ی داود) ن، ئه‌وانه ههردهستهیهكیان باوه‌ری دامه‌زراوی هێنابێت به‌خواو رۆژی دوایی و كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت، جائهوانه پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، نه‌ترس و بیمیان ده‌بێت، نه‌غه‌م و په‌ژاره‌ش رویان تێده‌كات) (ته‌فسیری ئاسان،ن: بورهان محمد امین).
سروش ژیانی ئاسایی خۆی له‌ووڵاتی خۆیدا تێكداوه و لهسهرزهمینێكدا ژیان به‌سه‌رده‌بات كه‌نیشتمانی خۆی نییه، ئه‌مه‌ش پێنانه به‌خودی خۆی و له‌پێناو ئه‌وانی دی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌جێگه‌ی هه‌ڵكردنی چرایه‌ك بۆ چه‌ند كه‌سێك، ده‌یه‌وێت زۆرترین شوێن رووناك بكاته‌وه و ته‌نانه‌ت وه‌چه‌كانی دواتر به‌و رووناكییه بگه‌ن.
ره‌نگه له‌م سه‌ده‌ی كۆتاییدا هیچ كه‌س هێنده‌ی (د. شه‌ریعه‌تی و د. سروش) خه‌وی ئاسوده‌ی ژماره‌یه‌ك له (فقیه) كان، كه په‌رده‌ی ناسكی بیركردنه‌وه‌یان به‌سه‌رخۆیاندا كێشابوو، لانه بردبێت.
سروش به‌گوته‌ی (حسین كاجی) قوتابی سروش ناس (مرۆڤ دۆست و زانست دۆسته) هه‌روه‌ها (ته‌حسین حمه غریب) گوته‌نی : ئه‌م پیاوه (گێڕه‌ڕه‌وه‌ی حورمه‌ته بۆ ئه‌خلاق له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا)، رۆژ به‌رۆژیش زیاتر روو له‌م چه‌مكه گه‌وره و پیرۆزهدهكات و قسه‌و نوسین له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه و گوتارهنوێیهكانی لهئهروپادا له‌سه‌ر (عه‌داله‌ت و مافی مرۆڤ و مه‌عنه‌وییه‌ت) شاهێدی و پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن.
كاركردنی ئه‌م پیاوه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی (40) ساڵ له‌بواری جۆراوجۆری مه‌عریفه‌دا (ههرلهرهخنه لهماركسیهوه تاكو دهگاتهراڤهی ده‌قه عیرفانییه‌كان و وانه‌كانی فه‌لسه‌فه و زانست و زانسته مرۆییه‌كان و تیۆریای نوێ له‌باره‌ی فقهو ئایین و ئه‌خلاق... هتد، وامان لێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی (سروش) بناسین ده‌بێت شاره‌زای ناسینی لایه‌نه‌كانی كاركردنی بین، چونكه به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی له‌چه‌ندین بواردا وه‌ك (ئه‌خلاق و عیرفان، ئه‌ده‌بیات و شیعر، فیكر و فه‌لسه‌فه، سیاسه‌ت و زانست و زانسته‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان) و به‌رهه‌مه چڕ و زۆره‌كانی له‌هه‌ریه‌ك له‌وبوارانه‌دا و به سه‌ركه‌وتویش (ئه‌وه ته‌نها گوته‌ی من نییه، به‌ڵكو قسه‌ی بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفه‌كانی ئه‌وروپاشه)، ناچارمان ده‌كات زۆربه‌وردی و شێلگیرانه بچینه خزمه‌ت نوسینه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانی و لهههربوارێكیشدا به‌دڵنیاییه‌وه كاتێ لهدهرگادهدهین و پێ ده‌خه‌ینه ئه‌و بواره‌وه وامان لێده‌كات به‌دوایدا بڕۆین تاكو بگه‌ینه قوڵاییه‌كان، ئه‌وه‌ی كهپهی پێ بردوو و له‌هه‌مانكاتدا تینوترمان ده‌كات له‌ومه‌یدانه‌دا كهدهچینه نێویه‌وه كه به بۆچوونی به‌نده (زمان پاراوی و قوڵی هزری و ئاگاداربوون له‌زانست و له‌ئاییندا و جوان پیشاندانی چه‌مك و ماناكان) هۆكاری سه‌رنج راكێشانی خوێنه‌رن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی.
هه‌روه‌ك چۆن به‌داخه‌وه له‌نیشتمانی خۆیدا به‌پێی پێویست رێز له‌ماندوبوون و كارهمهزنهكانی ئه‌م پیاوه ناگیرێت(ته‌نانه‌ت لهبهركۆتا نوسینی كه نامه‌یه‌كه ئاراسته‌ی خامنه‌ئی رێبه‌ری شۆرشی ئیسلامی كردووه فتوای له ئایین ده‌رچوونی بۆ ده‌ركراوه) خه‌ریكه له‌رۆشنبیری كوردیشدا كه (هێشتاش زۆری ماوه بناسرێت، چ جای ره‌خنه‌و قسه‌كردن له‌سه‌ربۆچوونه‌كانی، چ وه‌رگێڕانی نوسینه‌كانی) كه‌چی هه‌ست ده‌كرێت هه‌ندێك نوسه‌ر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و رۆشنبیری روكه‌ش كاره‌كانی ئه‌م نوسه‌ره به‌هه‌ند وه‌رناگرن، ئه‌مه‌ش یاخود له‌به‌ر (ماددیگه‌ری و سیاسه‌تاوی بوونی فه‌زای رۆشنبیری كوردی) یه یاخود (به‌مه‌به‌ست) ئایدۆلۆژییانه و بیری ماددی ته‌سكه‌وه و هه‌ندێجار ناوبانگ په‌یداكردن، هه‌ندێك له ووتاره‌كانی وه‌رده‌گێڕدرێن به‌بێ ئاگاداربوون له‌دونیای فراوانی هزر و نوسینه‌كانی دی، له‌بابه‌تێكدا یاخود ووتارێكدا عه‌قڵ گه‌وره‌ی و دڵی پڕ لهمهعنهویهت پیشان ده‌ده‌ن و بچوكی ده‌كه‌نه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه و وێنایه‌كی گشتی ئه‌م نووسه‌ره‌مان لهلانهبێت، (بۆ هه‌موو نوسه‌رێكی دیش هه‌روایه) ئه‌وا زۆر به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چین و به‌پێچه‌وانه‌وه له‌جیاتی خزمه‌تكردن به‌وپیاوه و پاشان خودی خۆمان و فه‌زای رۆشنبیرییهكهشمان دووچاری هه‌ڵه ده‌بین و زیانمان لێده‌كه‌وێت و له‌قاڵبێكی ته‌سكی ئایدۆلۆژییانهدا رایدهگهێنریت، چونكه وه‌ك خودی سروش له‌كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌یدا (گه‌وره‌تر له ئایدۆلۆجیا) ئاماژه‌ی پێده‌كات (ئایدۆلۆژیا حیجابی عه‌قڵ و دوژمنی ژیری و وهه‌ڵه‌ی سیستماتیكی عه‌قڵه).
به‌داخه‌وه فه‌زای رۆشنبیری كوردیمان، كه به‌بۆچوونی بهندهفهزایهكی (ئایدۆلۆژی) و (سیاسه‌تاوی) یه له‌جیاتی فه‌زای (نائایدۆلۆژی و حه‌قیقه‌ت و یستی) وه گرنگی دان به‌هه‌ندێ كاری وه‌رگیران و تێزی هه‌ندێك لهنوسهرهكانی ده‌ره‌وه، كه زۆرجار بێجگه‌له‌وه‌ی نووسه‌ری (پله‌دوو، پله‌سێ) ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هزر و بیریان زۆر خزمه‌تی فه‌زای رۆشنبیری و مه‌عریفی مان ناكه‌ن، كه‌چی جێگای گرنگی پێدانن..!؟ به‌و ئومێده‌ی له‌داهاتوودا و له‌ئێستاوه گرنگی بهوتێز و هزر و تێڕوانینی ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه مه‌عریفه‌و رۆشنبیریان خزمه‌ت به‌رۆشنبیری و فه‌زای كوردی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ هزر و رۆحی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا دێنه‌وه.
به‌پێویستی ده‌زانم له‌كۆتاییدا سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆم بۆ سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری (كۆچ) ده‌رببڕم كه بیریان لهمهلهفێكی تایبه‌ت به (سروش) كردوه‌ته‌وه و به‌وهیوایه‌ی وه‌ك چۆن چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر گۆڤاری (هه‌ژان) په‌نجه‌ره‌یه‌كیان له‌سه‌ر دونیای ئه‌م پیاوه كرده‌وه و تاڕاده‌یه‌ك بۆ یه‌كه‌مجار ناساندیان، ئه‌وانیش بتوانن په‌نجه‌ره‌یه‌كی دی بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها بۆ نوسه‌رێك، به‌ڵكو وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی پێكرا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ رۆحی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و فه‌زای رۆشنبیریمان دێنه‌وه به‌هه‌موومانه‌وه له‌خزمه‌تیاندا بین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی رۆحی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین.
دوو دڵۆپی كۆتایی ئه‌م پێشه‌كیه:
1-ئه‌م نوسینه پاش خوێندنه‌وه و وردبونه‌وه‌ی نزیكه‌ی (4) ساڵی به‌رهه‌مه‌كانی سروش نوسراوه و بانگه‌شه‌ی گه‌وره‌ش ناكات ته‌نها تیشكێكه بۆ روونكردنه‌وه‌ی جیهانی هه‌مه‌ڕه‌نگی نوسه‌ر.
2-هه‌وڵدراوه زۆرترین زانیاری له‌م نوسینه‌دا به‌كاربهێنرێت.
-3-
نوسینه‌كانی سروش دابه‌ش ده‌بن بۆ چه‌ند بوارێكی جیاوازی مه‌عریفی هه‌وڵده‌ده‌ین لێره‌دا ته‌واوی نوسینه‌كان بهێنین له‌گه‌ڵ ناساندنی به‌رهه‌مێك له هه‌ریه‌ك له‌و بوارانه‌دا تاكو وێنایه‌كی گشتی بۆهه‌ر بوارێكی كاركردن و بۆچونه‌كانی سروش بۆ خوێنه‌ری ئازیزدهربكهوێت.
یه‌كه‌م: زنجیره‌ی ئه‌خلاق و عیرفان
ئه‌م زنجیره باس له‌بابه‌ت و چه‌مكه ئه‌خلاقیه‌كان ده‌كه‌ن و به‌دیدێكی عیرفانی قوڵ وبه‌پشت به‌ستن به‌ئایه‌ت و فه‌رمووده و ووته‌و شیعری عاریفان ده‌وڵه‌مه‌ند كراون و به‌بۆچوونی به‌نده جوانترین و ناسكترین نوسین و ووتاره‌كانی (سروش) ن، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی خودی (سروش)ن، بۆ هه‌ندێك ده‌ق و ووتار و ئه‌وكه‌سانه‌ی كه كاریگه‌رییان به‌سه‌ریه‌وه هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌بۆچوونی به‌نده (سروش) زۆرژیرانه و بلیمه‌تانه له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه ده‌قێكه قسه‌و بۆچوونی خودی خۆیشی ده‌ربڕیوه.
ئه‌م زنجیره‌یه له‌م كتێبانه پێك دێت:
1-اوصاف پارسایان (سیفه‌تی پارێزگاران) چاپی یه‌كه‌م 1370 چاپی هه‌شته‌م 422،1388 لاپه‌ڕه.
2-حكمت و معیشت (حیكمت و مه‌عیشه‌ت) به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی یه‌كه‌م 1373 شه‌شه‌م 1384، 417 لاپه‌ڕه.
3-حكمت و مه‌عیشه‌ت (حیكمت و مه‌عیشه‌ت) به‌رگی دووه‌م، چاپی یه‌كه‌م 1375 سێ یه‌م 1384، 348 لاپه‌ڕه.
4-حدیپ بندگی و دلبردگی ( گفتوگۆی به‌ندایه‌تی و دڵبهرایهتی) چاپی یه‌كه‌م 1374، چاپی پێنجه‌م، 1385.
5- علم اخلاق (بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه).
6- اینه سوم(ئاوێنه‌ی سێ یه‌م) (راڤه‌ی مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌وی) بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی (حدیپ بندگی و دلبردگی)
ناوی كتێب: گوته‌و گفتوگۆی به‌ندایه‌تی و دڵبهرایهتی.
نوسه‌ر : عبدولكه‌ریم سروش.
بابه‌ت: نزا.
ساڵی چاپ : 1385
نۆبه‌ی چاپ: پێنجه‌م.
قه‌باره: 292 لاپه‌ڕه‌ی گه‌وره.
له‌بڵاوكراوه‌ی دامه‌زراوه‌ی رۆشنبیری (صراگ)
ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له‌جوانترین و ناسكترین و عیرفانیترین نوسینه‌كانی سروش له‌بواری ئه‌خلاق و عیرفاندا، چونكه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌بابه‌تێكی عیرفانی ئیسلامی و ته‌نانه‌ت عیرفانی ئاینه‌كانی دیكه‌شه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش بریتیه له بابه‌تی (نزا- پاڕانه‌وه).
كتێبه‌كه له (8) هه‌شت ووتارپێكهاتووه و هه‌ریه‌كه‌یان له‌بۆنه‌ی تایبه‌تی رۆحی و فه‌زای رۆحی داوتراون، هه‌رچه‌نده ناونیشانه‌كانی جیاوازن، به‌ڵام هه‌موویان باس له‌په‌یوه‌ندی مرۆڤ (عاشیق) به‌خوداو و(مه‌عشوق) ی حه‌قیقیه‌وه ده‌كه‌ن، مه‌عشوقێك كه‌هه‌مووی رازه، چونكه خودارازێك نییه بهفهیلهسوفان و عاقڵان ئاشكراببێت و ئه‌وان لێی تێناگه‌ن، به‌ڵكو ئهوهكاری عاشقیانه و پێغه‌مبه‌ران و عاریفانیش گه‌وره‌ترین عاشقان و گفتوگۆكهرانن له‌گه‌ڵ مهعشوقیاندا.
نزا‌و دوعا پێش ئه‌وه‌ی ده‌رخه‌ری ژیان بێت، واته: بۆژیانی ماددی بێت، ده‌رخستن و پیشاندانی به‌ندایه‌تیه، پێش ئه‌وه‌ی خواست و ویستی جهستهبهێنێتهدی، پێویستی دڵ ده‌هێنێته‌دی (نزا) مه‌نه‌لۆگ نییه، به‌ڵكو دیالۆگ و گفتوگۆیه، پارانه‌وه له‌نێوان دوولایه‌ن دا رووده‌دات كه یه‌كێكیان (مرۆڤ) ه و ئه‌وی تریان (خودا- خالیق)ه.
ئه‌م نوسینه قسه‌كردنه له‌سه‌ر راڤه‌ی چه‌ند نزایه‌كی عیرفانی و پاشان ماناكانی چه‌مكی (توبه) و دواتر فه‌لسه‌فه‌ی نزاوچیهتی و كات و چۆنیه‌تی پاڕانه‌وه، هه‌روه‌ها باس له‌و رازهدهكات كهبهفهیلهسوفهكان هه‌ڵنایه‌ت و دواتر باس له‌چه‌مكی دڵنیایی (یقین) ده‌كات كه یه‌كێكه له كه‌م وێنه‌ترین به‌خششه‌كانی خودا كه به‌مرۆڤه‌كانی به‌خشیوه و ده‌یبه‌خشێت، دواتر باس له‌دوعای عاریفان ده‌كات كه به‌رزترین و قه‌شه‌نگترین نزا‌و پاڕانه‌وه‌ن و مه‌عنه‌ویه‌تیان لێ ده‌چۆڕێت و رۆحانیه‌تیان تێدابهرجهستهبووه.
كۆتا بهشش هه‌ندێ نزای بهرزوجوانن و مرۆڤ عاشیقی ههرجوانیهك بێت له‌راستیدا عاشقی خودا بووه و گه‌وره‌ترین جیاوازی فه‌یله‌سوف و عاریفیش لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، فه‌یله‌سوف ده‌زانێت یاخودبۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه جیهان روخسار و شێوه‌ی (جمال وجلال) ده‌بینێت و دهیچهژێت.
له‌بنه‌ڕه‌تدا نزاگهورهترین چێژه له‌جیهانی مرۆڤدا، چونكه چێژی هاونشینی و قسه‌كردن و گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ خودا‌و جوانترین وێنه‌و دیمه‌نێك له‌م جیهانه‌دا ئه‌وه‌یه كهبهندهكان (خودا) ده‌خوێنن، و ناسكترین دڵۆپهكانیش ئه‌وانه‌ن كه له‌چاوانی عاشقان و عابیدانهوه ده‌كه‌ونه خواره‌وه به‌هۆی (خۆشه‌ویستی وترس له‌وزاته) و خودا‌ش خۆی فێری ئه‌م گفتوگۆیه‌ی كردوین و خودی خۆیشی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی نزا‌و گفتوگۆكانمانه و دوعا ته‌نها مه‌یدانی خوێندنی خودانیه، به‌ڵكو مه‌یدانی ناسینی خودایه‌و گفتوگۆی دوولایه‌نه و ووتنی راز و نهێنیه تایبه‌تیه‌كانه.
ئه‌م كتێبه‌م چه‌ند جارێك خوێندوه‌ته‌وه (هه‌ڵبه‌ته خوێندنه‌وه به‌تێڕامانه‌وه) به‌ڵام هێشتاش نهم توانیوه مافی خوێندنه‌وه‌ی ته‌واو به‌خۆم بده‌م، چونكه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا یه‌كێكه له‌و نوسراوه مه‌عنه‌وی و عیرفانیهكان و باس له‌چه‌مكێكی مه‌عنه‌ویش ده‌كات و به‌پشت به‌ستن به‌قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده و نزای عاریفان و شیكردنه‌وه و راڤه‌كردنیان، بۆیه گوته‌ی كۆتام بۆخوێنه‌ری ئازیز خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین جاری ئه‌م كتێبهپڕگهوههرهیه بهئامادهگیهكی رۆحی و رامان له‌ووشه و ماناكانی بۆ ئه‌وه‌ی له چێژی خوێندنه‌وه‌ی زێده‌تر و ده‌ركی قوڵتره‌وه ده‌رك به‌ماناو سه‌ده‌ف و گه‌وهه‌ره‌كانی نێو ئه‌م په‌راوه‌ی بۆ نومایان بێت و چێژی بچهژیت.
دووه‌م: زنجیره‌ی كۆمه‌ڵگه و سیاسه‌ت.
ئه‌م زنجیره‌یه باس له‌كۆمه‌ڵگه ده‌كات و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌وه‌دا واته له‌گه‌ڵ (سیاسه‌ت) هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له‌و چه‌مكانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه، وه‌ك: عه‌داله‌ت، ماف، ئازادی راده‌ربڕین، زانست و به‌كارهێنانی، پیشه‌سازی ئایدۆلۆژیا و ئایین و مه‌زهه‌بی كۆمه‌ڵگا و كۆمه‌ڵێك نامه‌ی نووسه‌ره كه‌له دووكتێب پێكهاتوون بۆ سه‌رۆكی ووڵات و كه‌سه پله‌به‌رزه‌كانی نێوسیاسه‌تی ووڵاتی ئێرانی نوسراون.
ئه‌م زنجیره‌یه له‌م كتێبانه پێك دێت:
1-فربهترازایدولوژی (گهورهترلهئایدۆلۆژیا)چاپی هه‌شته‌م، 1384- 381 لاپه‌ڕه.
2-ایدئولوژی شیگانی(ئایدۆلۆژیای شه‌یتانی) چاپی یه‌كه‌م، 1359، 1384 نۆیه‌م ، 191 لاپه‌ڕه.
3-مداراومدیریت (هه‌ڵكردن و به‌ڕێوه‌بردن) چاپی سێ یه‌م، 1371، 560 لاپه‌ڕه.
4-تفرج صنع (له‌باره‌ی زانست و پیشه‌سازی) یه‌وه، چاپی یه‌كه‌م، 1367، پێنجه‌م 1374، 568 لاپه‌ڕه.
5-ادب قدرت، ادب عدالت (ئه‌ده‌بی ده‌سه‌ڵات، ئه‌ده‌بی عه‌داله‌ت) چاپی یه‌كه‌م 1385 – سێ یه‌م 1387، 378 لاپه‌ڕه.
6- سیاست نامه (سیاسه‌ت نامه) به‌رگی یه‌كه‌م، 1377، چاپی چواره‌م ، 1384، 385 لاپه‌ڕه.
7-سیاست نامه (سیاسه‌ت نامه) به‌رگی دووه‌م، چاپی یه‌كه‌م، 1379دووه‌م، 1384، 449 لاپه‌ڕه.
8-غربنشاسی و توسعه (رۆژئاواناسی و فراوان بوون) (چاپنه‌كراوه).
9-حدیپ أزادی (داستانی ئازادی) (چاپنه‌كراوه).
10-حكایتها و شكاتیها (چاپنه‌كراوه و به‌پێی زانیاری به‌نده، ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێكه ئاماده‌یه و رێگای بڵاوبونه‌وه‌ی نادرێت).
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی (ایدئولوژی شیگانی)
ناوی كتێب: ئایدۆلۆژیای شه‌یتانی
نووسه‌ر : د. عه‌بدولكه‌ریم سروش
بابه‌ت: ئایدۆلۆژیا – فیكر – ره‌خنه
ساڵ و نۆره‌ی چاپ : 1384 – نۆیه‌م
تیراژ : 3000 دانه
قه‌باره 191 لاپه‌ڕه‌ی گه‌وره
له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای رۆشنبیری (صراگ)
ئه‌م كتێبه له‌ساڵی (1359) دا، واته له‌سه‌ره‌تای شۆڕشدا بڵاوبوه‌ته‌وه و له‌سێ ووتاری سه‌ره‌كی پێكهاتووه، هه‌رچه‌نده كۆتا ووتاریان بهنامیلكهیی جیاواز و بهتیراژێكی زۆر و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا (7) حه‌وت جار چاپ و بڵاوبوه‌ته‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ دووبابه‌تی سه‌ره‌تادا و بهوناونیشانی یه‌كێك له‌م سێ ووتاره بڵاوبوه‌ته‌وه و ئه‌م كتێبه‌ش هه‌روه‌ك كتێبه‌كانی دی نووسه‌ر چه‌ندین جار كه (9) جاره چاپكراوه.
بابه‌ته‌كانی ئه‌م كتێبه تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌پێی ئه‌و بارودۆخه نوسراون كه فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری وسیاسه‌تی ووڵاتی ئێرای پێداتێپه‌ڕیوه و ئه‌ویش ئایدۆلۆژیای ماركسی و ئه‌ڵمانی و حیزبه چه‌په‌كان كه له‌و كاته‌دا رۆڵیان هه‌بووه.
سروش به‌هه‌مان هه‌ناسه‌ی نوسینه‌كانی دیكه‌ی سه‌ره‌تای شۆڕشی كه هه‌ناسه‌یه‌كی فیكری قوڵ و زانستی یه‌وه باس له‌ئایدۆلۆژیا ده‌كات و هزر و فیكری فه‌لسه‌فی ماركس هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به سه‌رچاوه و خودی نووسینه‌كانی ماركس و هاوبیره‌كانی هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ئه‌و ئایدۆلۆژیانه ده‌داته‌وه به‌وه‌ی كه چۆن ته‌نانه‌ت یه‌كێك له به‌هێزترین و فه‌لسه‌فی ترین كتێبی ماركس و ئه‌نگلس به‌ناوی (ئایدۆلۆژیای ئه‌ڵمانی) كه‌پێی وایه به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندێشه‌و چه‌مك و ئاگایی په‌یوه‌ستن به‌چالاكی ماددی و په‌یوه‌ندی ماددی نێوان مرۆڤه‌كان و باس له‌رۆڵی فریوكارانه‌ی ئایدۆلۆژیا ده‌كات و بهپهردهو ده‌مامك وه‌سفیان ده‌كات و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ش كه‌ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن به‌دواكه‌وتنی پێشكه‌وتوانه‌ی ناوده‌بات، پاشان له‌ووتاری كۆتاییدا باس له‌جیهانی مرۆڤه‌كان ده‌كات و وه‌ڵامی پرسیاری ئێمه له‌كام جیهاندا ده‌ژین؟ به‌وردی ده‌داته‌وه و جیهانبینی ئیسلامی خۆی له‌م ووتاره‌دا پیشان ده‌دات و بینای جیهانبینیه‌كی نوێ ده‌كات، له‌راستیدا ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له‌كتێبه فیكری و فهلسهفهییهكان، بۆیه پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌ی ووردههیه.
سێه‌م : زنجیره‌ی مه‌عریفه‌ت ناسی.
ئه‌م زنجیره‌یه باس له‌بابه‌ته فه‌لسه‌فی و چه‌مكه هزریه‌كان ده‌كات و به‌فه‌لسه‌فی ترین دانراوه‌كانی سروش داده‌نرێن (هه‌ڵبه‌ته فه‌لسه‌فه‌ی ووشك نا..!) چونكه یه‌كه‌مین كتێبێك له‌م باره‌وه نوسیویه‌تی ده‌توانین بڵێین مه‌به‌ستی خۆی له‌به‌كارهێنانی چه‌مكی فه‌لسه‌فه روون ده‌كاته‌وه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه باس له فه‌لسه‌فه‌ی بابه‌ته‌كانی مێژوو، زانست، ئه‌خلاق، زانسته مرۆییه‌كان و هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌ی شه‌ریعه‌ت و ئایین...هتد ده‌كات، ئه‌مه‌ش به جیهانبینییه‌كی ئایینی و باگراوندێكی زانستی و ئه‌كادیمی قوڵه‌وه باس ده‌كات .
ئه‌م زنجیره‌یه له‌م كتێبانه پێك دێت:
1-علم چیست؟ فلسفه چیست؟ (زانست چیه؟ فه‌لسه‌فه چیه؟) چاپی یه‌كه‌م،1357 پانزه‌هه‌م، 1382 – 223 لاپه‌ڕه.
2-گرقهای مستقیم (رێگا راسته‌كان) چاپی یه‌كه‌م، 1378، پێنجه‌م،1384 ،333 لاپه‌ڕه.
3-قبچ و بسگ تئوریك شریعت (كشان و داخرانی تیۆریای شه‌ریعه‌ت) ،چاپی یه‌كه‌م، 1369 ، نۆیه‌م 1386 ، 683 لاپه‌ڕه.
4-دانش وارزش (زانست و به‌ها) چاپی یه‌كه‌م 1358 هه‌شته‌م، 1361.
5-نهاد نا أرام جهان (لانكه‌ی نا ئارامی جیهان)، چاپی یه‌كه‌م، 1357 پێنجه‌م، 1384 -115 لاپه‌ڕه.
6-فلسفه علوم اجتماعی (فه‌لسه‌فه‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان)، چاپی یه‌كه‌م، 1374 چاپی چواره‌م، 1384 حه‌وته‌م، 1386- 494 لاپه‌ڕه.
7-رازدانی وروشنفكری و دینداری (رازئامێزی و رۆشنبیری و ئاینداری)، چاپی یه‌كه‌م، 1370 ،حه‌وته‌م 1386 ، 340 لاپه‌ڕه.
8-فلسفه علم تاریخ (چاپ نه‌كراوه).
9-فلسفه علم اخلاق (چاپ نه‌كراوه).
.10فلسفه مالكیت، چاپی یه‌كه‌م – كۆتایی (په‌نجاكان) بڵاوبوه‌ته‌وه و مێژووی له‌سه‌رنیه.
11- محك تجربه (چاپنه‌كراوه).
12- فلسفه علوم تجربی (چاپنه‌كراوه)
13-بسگ تجربه نبوی (كشانی ئه‌زموونی پێغه‌مبه‌رایه‌تی)، چاپی پێنجه‌م، 300 لاپه‌ڕه.
14- اخلاق خدایان (ئه‌خلاقی خودایان)،چاپی پێنجه‌م، 290 لاپه‌ڕه.
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی (زانست چییه؟ فه‌لسه‌فه چییه؟)
ناوی كتێب: علم چیست؟ فلسفه چیست؟
نووسه‌ر: عه‌بدولكه‌ریم سروش
بابه‌ت : زانست – فه‌لسه‌فه
ساڵی چاپ: 1382
نۆره‌ی چاپ : پانزه‌هه‌م
قه‌باره: 223 لاپه‌ڕه‌ی مام ناوه‌ند
تیراژ : 5000 دانه
له‌بڵاوكراوه‌كانی دامه‌زراوه‌ی رۆشنبیری (صراگ)
مێژووی نووسینی ئه‌م كتێبه بۆ ساڵی 1357 ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام تاكوئێستا كه‌ئه‌م ناساندنه‌ی بۆ ده‌كه‌ین نوێترین چاپه تاكو ساڵی (1382) پانزه (15) جار چاپكراوه‌ته‌وه بۆ ههرچاپێكیش (5000) دانه‌ی لێ بڵاوكراوه‌ته‌وه، واته ئه‌م چاپه‌ی كه ئێستا ئێمه ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ی بۆ ده‌كه‌ین چاپی پانزه‌هه‌مین و نزیكه‌ی (75000) هه‌زار دانه له‌م كتێبه پڕبایه‌خه ده‌رده‌خات، كتێبه‌كه له‌چه‌ند بابه‌تێك پێكهاتووه و به‌خێرایی چاوپیاخشاندن بهبابهتهكاندا ده‌كه‌ین و كتێبه‌كه له‌دووبه‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت :
به‌شی یه‌كه‌م : نیوه‌ی كتێبه‌كه‌ی بۆخۆی بردووه و باس له‌چییه‌تی زانست و چییه‌تی فهلسهفهدهكات، هه‌روه‌ك له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئه‌م كتێبه به‌مه‌به‌ستی كتێبی وانه (خوێندن - ئه‌كادیمی) ئاماده‌كراوه و نوسراوه، بۆیه ئامۆژگاری ده‌كات له‌لای مامۆستایه‌ك بۆ خوێندنی سوود وه‌ربگیرێت.
ئه‌م به‌شه باس له‌زانست و فهلسهفهدهكات و وه‌ڵامی چییه‌تی ئه‌م دووچه‌مكه ده‌داته‌وه و بهڕوانینێكی زانستیانه و میتافیزیكیانه ده‌یانخوێنێته‌وه و نه‌ك به فه‌لسه‌فه‌ی ووشك و عه‌قڵی رووت، پاشان باس له‌چه‌مكی میتافیزیك ده‌كات و پێكهاته‌ی روون ده‌كاته‌وه و وه‌ڵامی پرسیارێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌داته‌وه كه ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی (ئایا ده‌توانرێت لهمیتافیزیك بێ نیازبین و پێویستمان پێی نه‌بێت؟) و دواتر گرنگترین بابه‌ته‌كانی میتافیزیك و په‌یوه‌ندی زانست بهمیتافیزیك و جیاوازی نێوان رێسا و یاسا زانستیه‌كان و فه‌لسه‌فییه‌كان روونده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها باس له‌دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی چاره‌ی بابه‌تێك ده‌كات كه ده‌بێت چۆن بێت.
به‌شی كۆتایی ئه‌م به‌شه باس له (زانست و زانا له‌بیركردنه‌وه و جیهانبینی ئیسلام) دا ده‌كات و له‌م به‌شه‌دا زۆرپشتی به‌قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده و به‌یته شیعرییه‌كانی مه‌ولانای رۆمی و سعدی و حافڤ ... هتد به‌ستووه.
به‌شی دووه‌م: ئه‌م به‌شه له‌سێ ووتاری وه‌رگیراوی سێ فه‌یله‌سوفی زانست و فه‌لسه‌فه پێكهاتووه كه رۆڵی كاریگه‌رییان له‌زانست و فه‌لسه‌فه و روونكردنه‌وه‌یان كراوه له‌ئه‌وروپادا له‌نوسینی (كارل پوپر k.r.popper) و (The knowldage and philosophy به‌ناوی زانست وفه‌لسه‌فه)و (ا.ن . وایتهاد A.N.whitehead) به‌ناوی (فیزیا و میتافیزیك – The physic and metaphysic) له‌نووسینی (بیرودوئیم - Pierre duhem) هه‌روه‌ها كۆتا ووتاریش به‌ناوی (كه‌شكۆڵ و فانۆس) كه دوو تیۆره (نڤریه) سه‌باره‌ت به‌مه‌عریفه له‌نوسینی (كارل پوپر) و وه‌رگێڕدراوه و ره‌خنه یه له‌تیۆری بڵاوسهبارهت به ئامانجه‌كان و رێگاكانی زانستی سروشتی و پێشنیاری تیۆرێك له‌م باره‌وه به‌ناوی :
The Baket and The Searchlight, Two Theories of Knowkdage (K.R.popper, objective Knowlslage.pp.341-361
ره‌نگه له‌م ناساندنه كورته زیاتر نه‌توانین بچینه نێودرێژهوباسی كتێبه‌كه‌وه، له‌به‌رئه‌وه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد، ئه‌م كتێبه به‌هه‌ناسه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستیه‌وه نوسراوه و پێویستی بهمامۆستایهك هه‌یه‌و له‌كورته خوێندنهوهیهكیشدا ناتوانرێت راڤه‌ی دوو ووتاره میتافیزیكی و زانستی بكرێت.
چواره‌م: زنجیره‌ی داستانی ئه‌ربابی مه‌عریفه‌ت.
ئه‌م زنجیره‌یه باس له‌وكه‌سانه ده‌كات كه كاریگه‌رییان بهسهرهزر و مه‌عریفه‌ی (د. سروش) ه وه هه‌بووه له‌قۆناغی فیكری و مه‌عریفیدا وه‌ك: (مه‌ولانای رۆمی و حافڤ و سعدی و شریعتی، جماالدین افغانی و اقبال و غزالی و مگهری... هتد) هه‌روه‌ها خوێندنهوهیهكیشه بۆ هزرو كاره‌كانی ئه‌م پیاوه مه‌زنانه و له‌هه‌مانكاتدا بۆشاییه‌كانی فیكری یان باس ده‌كات و ره‌خنه له‌هه‌ندێ له بۆ چوونه‌كانیان ده‌گرێت به‌شێوه‌یه‌كی جوان و قوڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له‌وه‌ده‌كات كه هه‌ریه‌كه له‌م مه‌زنانه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی لهچیداكاری كردووه و ویستویه‌تی چی بڵێت و چ كارێك ئه‌نجام بدات، زنجیرهوتارێكن له‌شوێنی جیاوازله ووڵاته جیاوازه‌كاندا وتراون.
ئه‌م زنجیره‌یه له‌م كتێبانه پێك دێت:
1-قصه ارباب معرفت (چیرۆكی ئه‌ربابی مه‌عریفه‌ت) (لێكۆڵینه‌وه‌یه لهسهرهزری مه‌ولانا، غزالی، حافڤ)، چاپی هه‌شته‌م، 1384، 467 لاپه‌ڕه.
2-از شریعتی ( له‌شه‌ریعه‌تی) یه‌وه، چاپی یه‌كه‌م، 1384، 269 لاپه‌ڕه.
3-قمار عاشقانه (قوماری عاشیقانه)،چاپی یه‌كه‌م،1379 هه‌شته‌م 1385، 330 لاپه‌ڕه.
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی (قمار عاشقانه)
ناوی كتێب: قوماری عاشیقانه.
نووسه‌ر: د. عه‌بدولكه‌ریم سروش.
بابه‌ت: ئه‌خلاق و عیرفان.
ساڵی چاپ: 1385 .
نۆره‌ی چاپ: هه‌شته‌م.
تیراژ: 5000 دانه.
قه‌باره: 330 لاپه‌ڕه.
له‌بڵاوكراوه‌كانی دامه‌زراوه‌ی رۆشنبیری (صراگ)
ئه‌م كتێبه‌ش به‌یه‌كێك لهههرهكتێبه نایابه‌كان داده‌نرێت چاپكردنه‌وه‌ی (8) هه‌شت جار و له‌ماوه‌ی ته‌نها (7) حه‌وت ساڵداو به‌و تیراژه زۆره‌وه شایه‌دی ئه‌م گوتهیهن، هه‌روه‌ك گه‌لێك لهنوسینهكان و به‌تایبه‌ت نوسینه عیرفانیهكانی چێژێكی زۆر به‌خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت و قوڵتر مرۆڤ دهباتهنێو دونیای عیشق و عیرفان و مه‌عنه‌وییه‌ته‌وه و ره‌نگه هه‌رگیز به‌جارێك خوێندنه‌وه مرۆڤ تێرنهبێت، به‌ڵكو تینووتر ده‌بێت، كتێبه‌كه له پێشه‌كییه‌ك و (10) ده‌به‌ش پێكهاتووه و هه‌ربه‌شێك ووتارێكه له بۆنهوكاتی جیاوازدا وتراون.
دوووتاری یه‌كه‌م و دووه‌م باس له‌كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی مه‌وله‌وی ده‌كه‌ن و ناوداری و بلیمه‌تی ئه‌م عاریفه له‌گه‌ڵ شاعیره‌كانی دیكه‌ی وه‌كو (حافڤ) باس ده‌كات و به‌گوته‌ی خودی سروش له‌ته‌مه‌تی (16-17) ساڵیدا ئاشنابووه به‌مه‌وله‌وی له (دوو)دههفتهری(مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌وی) یه‌كه‌ی به‌ئاگابووه و یه‌كێك لهوچواركتێبهی كه له‌ساڵی (1973) له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵی گرتوون و بهرهوبهریتانیا بهرێككهوتووه (مه‌سنه‌وی و مه‌عنه‌وی) مه‌ولانا بووه، كتێبه‌كه باس لهدووتهوهری گرنگ ده‌كات:
یه‌كه‌م: مه‌وله‌وی چۆن بوو به (مه‌وله‌وی) ده‌نوسێت: مه‌وله‌وی به قوماربازێك (عاشقێك) داده‌نێت كه له‌به‌رامبه‌ر (شهمس تهبریزیدا) هه‌رچی هه‌بووه، هه‌مووی دۆڕاندووه و له‌وه‌ش زیاتر حه‌زی لهقومارێكی دیكه‌بووه و تینوتربووه.
دووه‌م: باس لهتهسهوفی عیشقی ده‌كات لای مه‌ولاناو چه‌مكی عیشق و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌لای ئه‌م عاریفهگهورهیهی مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌كۆمه‌ڵێك سیفه‌ت وه‌سفی ده‌كات كه له‌مه‌وله‌وی دابونیان هه‌بووه، وه‌ك كوری كات (ابن الوقت) بوون، هه‌میشه نوێ و بۆ (رابردوو) نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سروش پێی وایه مه‌وله‌وی بونیادی ته‌سه‌وفی لهسهرعیشق بونیادناوه نه‌ك لهسهرترس و زوهد، ئه‌مه‌ش جیاكه‌ره‌وه‌ی مه‌وله‌وی یه‌و به‌دامه‌زرێنه‌ری یاخود نوێنه‌ری ئه‌م تهرزهعیرفانیهی ده‌زانێت.
ووتاری چواره‌م و پێنجه‌م به‌ناوه‌كانی (غه‌می عاشقی و خه‌نده‌ی مه‌عشوق) و (خه‌نده‌ی چێژداری خودا) باس له‌جه‌ژن ده‌كات و مانای عیرفانی لێكده‌داته‌وه و له‌دیدێكی عیرفانی و به‌پشت به‌ستن بهبهیته شیعرییه‌كانی پیری به‌ڵخ (مه‌وله‌وی) ماناكانی جه‌ژن لێك ده‌داته‌وه.
له‌دیدی عاریفانه‌وه كه‌له‌لای ئه‌وان هه‌موو رۆژێك جه‌ژنه یاخود مانای جه‌ژن (نوێبوونه‌وه) یه، ئیدی ئه‌و رۆژه بۆی ده‌بێته جه‌ژن ومانای قوربانی له‌جه‌ژنی قوربانی و جه‌ژنی ره‌مه‌زان بههاوماناو هاوواتان، چونكه قوربانیكردن هیچ نییه جگه له لابردنی په‌رده (حیجاب) و دراندنی په‌رده‌یه‌ك كه بهسهرئێمهی راسته‌قینه دادراوه.
وتاری پێنجه‌م باس له (شهمس) و (مه‌ولانا) ده‌كات و ئه‌م شیعره به‌ئاوێنه‌ی ته‌واوی حاڵی مه‌ولانا ده‌زانێت پاش به‌یه‌كگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ی (شهمس).
خنك ان قماربازی كه بباخت انچه بودش
بنماند هیچش الاهوس قماردیگر
واته خۆش ئه‌و قوماربازهی كه هه‌رچی هه‌بوو دۆڕاندی، هیچی نه‌مایه‌وه، ته‌نها ئاره‌زوو و هه‌وه‌سی قومارێكی دیكهنهبێت.
وتاری (6) چه‌مكی (تأویل) لهمهسنهویدا شیده‌كاته‌وه و باس له‌وه‌ده‌كات هه‌ندێك لهبهیتهكانی (مه‌سنه‌وی) پێویستیان به (تأویل) نیه، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان پێویستیان به (تأویل) ده‌بێت، وه‌سێ بنه‌ما بۆ (تأویل) داده‌نێت و بۆ هه‌ریه‌ك لهوبنهماو رێگایانه چه‌ند به‌یتێك ده‌هێنێته‌وه.
وتاری (7) باس له (حسین كوری عه‌لی) و (مه‌ولانا) ده‌كات، لێكچونێك له‌م نێوه‌نده‌دا (نێوان ئه‌م دووكه‌سه‌دا) دیاری ده‌كات، ئه‌ویش بریتیه له‌چه‌مكی (عیشق) و به‌م چه‌مكه‌ش ئه‌ودوو كه‌سایه‌تیه ده‌خوێنێته‌وه و به‌مانایه‌كی تر و دواتر باس له‌رووداوی (كه‌ربه‌لا) ده‌كات له‌دیدی مه‌ولاناوه كه (حه‌زره‌تی حسین) نه‌ك ههرگیانی به‌ختكرد به‌ڵكو له‌هه‌موو ماف و شته دونیایی و پلهوپایهكانیش خۆی بوارد، ئه‌مه‌ش نه‌ك به‌ووته، به‌ڵكو به‌كرداریش سه‌لماندی، هه‌روه‌ها له‌دیدی مه‌ولاناوه ئه‌م رووداوه جیاوازه له (خوێندنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی شیعی) بۆ ئه‌م رووداوه، به‌ته‌عبیری مه‌وله‌وی ئه‌م رووداوه بریتی بوو له رووداوی شكاندنی ده‌رگای زیندان، رووداوی شكاندنی ده‌رگای خه‌زێنه كۆمه‌ڵێك بۆ چوونی دیكه كه‌كات رێگای ئه‌وه‌مان نادات پیشانیان بده‌ین.
ووتاری هه‌شته‌م : چیرۆكی موسی و شوان و رازهپهنهانهكان، مه‌وله‌وی له (مه‌سنه‌وی) یه‌كه‌یدا چیرۆكێكی به‌ناوبانگی هه‌یه، به‌ناوی چیرۆكی (موسی و شوان) مه‌به‌ست له (حه‌زره‌تی موسی) یه، كه چیرۆكێكی فه‌لسه‌فی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م چیرۆكه باس ده‌كات، كورته‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م چیرۆكه‌ش بریتیه‌له‌وه‌ی خوای گه‌وره به‌پێی عه‌قڵی مرۆڤه‌كان، گوێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تیان لێوه‌رده‌گرێت، زانا وهكوزانایهك و كه‌سی نه‌زانیش به‌پێی تێگه‌یشتن و نه‌زانینه‌كه‌ی خۆی، پاشان چه‌ند خاڵێكی گرنگ له‌م چیرۆكه‌وه وه‌رده‌گرێت (سروش) زیاتر له (80) به‌یتی مه‌سنه‌وی په‌یوه‌ست به‌م چیرۆكه راڤه‌ده‌كات.
ووتاری نۆیه‌م: دهریاوخۆر له‌شیعری مه‌وله‌وی دا:
سهرهتاباس له‌وه‌ده‌كات كه ده‌توانرێت زیاتر له‌زمان، مرۆڤه‌كان له‌رێگی هونه‌ریانه‌وه بناسرێن و فراوانی دونیای هونه‌رمه‌ندان به‌هێنده‌ی فراوانی هێماونیشانهكانیانه، پاشان كه‌باس له‌جیاوازی دونیای چه‌ند شاعیرێكی وه‌ك : سه‌عدی شیرازی و حافڤ ده‌كات و دواتر به‌فراوانی باسی مه‌وله‌وی ده‌كات.
(سروش) زاراوه‌كانی دهریاوخۆر له‌شیعره‌كانی (حافز) و (سعدی) و ده‌كات و ده‌ڵێت: حافز نزیكه‌ی (70) جار ئه‌م زاراوه‌یه‌ی به‌كارهێناوه، به‌ڵام (مه‌وله‌وی) زیاتر له (1000) هه‌زار جار ووشه‌ی ئاو، ده‌ریا، خۆری به‌كارهێناوه، ته‌نانه‌ت ده‌نوسێت خودی مه‌وله‌وی هه‌ندێ جار خۆروههندێ جار دهریابووه و بۆ هه‌ریه‌كه له‌م دوو چه‌مكه‌ش چهندمانایهكی قوڵی پێ به‌خشیون وچه‌ندین گه‌وهه‌ری له نێو ماناكانیاندا دۆزیوه‌ته‌وه. نزیكه‌ی (350 – 400) به‌یت ده‌هێنێته‌وه له (مه‌سنه‌وی) یه‌كه‌یدا كه ههردووچهمكی (ده‌ریا) و (خۆر) یان تێدا به‌كارهاتووه، هه‌ریه‌ك له‌و به‌كارهێنانه‌ش وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا بۆ مه‌به‌ست و مه‌رام و هێمای جیاواز و ئاماژه‌ی قوڵتر و جوانتر له‌خۆده‌گرن.
ووتاری ده‌یه‌م: چیرۆكی (معاویه و ئیبلیس)
ئه‌م ووتاره یه‌كێك له‌ووتاره درێژه‌كانی كتێبه‌كه‌یه و به‌پشت به‌ستن بهبهیته شیعریه‌كانی مه‌وله‌وی نوسراوه و خوێندنه‌وه و راڤه‌ی زیاتر له (200) به‌یته، ئه‌مانه‌ش تایبه‌تن بهداستانێكهوه و خودی (مه‌ولانا) ئه‌م داستانه‌ی دروستكردووه، كورته‌ی داستانهكهش وتووێژێكی نێوان (معاویه) و (شه‌یتان) ه، (معاویه) ره‌مزی مرۆڤه، باس له قه‌ده‌ر و چۆنیه‌تی بوون به‌شه‌یتانی شه‌یتان و پرسیار وه‌ڵامه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی فه‌لسه‌فی دیكه كه‌ئاسان نییه له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا كورت بكرێنه‌وه و بنوسرێن، به‌و هیوایه‌ی خوێنه‌ر ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه بكات بهدهرگایهك بۆ چوونه نێودونیای ئه‌م كتێبهمهزنه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌گه‌وره‌یی زیاتری ئه‌م كتێبه بكات.
پێنجه‌م: كتێبههاوبهشهكانی له‌گه‌ڵ نوسه‌ران:
د.سروش تائێستا دووكتێبی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نوسه‌رانی دیكه‌دا به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه وهه‌رچه‌نده له‌یه‌كێك له‌م دووكتێبهدا كه قه‌باره‌كه‌ی زیاتر له 430 لاپه‌ڕه‌یه، بابه‌تی (سروش) نیوه‌ی كتێبه‌كه‌ی بۆ خۆی بردووه، ئه‌وانیش:
1. سنت و سكولاریسم (سوننه‌ت و سیكولاریزم) له‌نوسینی (د. عه‌بدولكه‌ریم سروش، د. محمد مجتهد شبتری، د. مصگفی ملكیان، د. محسن كدیوهر.) چاپی دووه‌م، 1384، له‌بڵاوكراوه‌كانی دامه‌زراوه‌ی رۆشنبیری (صراگ).
2. اندرباب اجتهاد (له‌مه‌ڕ چه‌مكی ئیجتیهاد) به‌هاوبه‌شی چه‌ند نووسه‌رێك، چاپی دووه‌م 1384 ، 128 لاپه‌ڕه، له‌بڵاوكراوه‌كانی (گرح ن‌و).
شه‌شه‌م: كتێبه وه‌رگێڕدراوه‌كان:
د.سروش له‌بواری كاری وه‌رگێڕاندا چه‌ندكارێكی جوانی كردووه و ئه‌وكتێبانه‌ی كه هه‌ڵی بژاردوون هه‌م له رۆژئاوا‌و هه‌م له‌رۆژهه‌ڵاتیش كتێبی بنه‌ڕه‌تی و بناغه‌ین و باس له‌بابه‌ته زانستی و بنچینه‌ییه‌كانی وه‌ك : زانستی كۆمه‌ڵناسی و میتافیزیك...هتد ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له:
1. مبادی مابعد الگبیعی علوم نوین The metaphysical foundation of modern science .
ن: ادوین أرتوربرپر (بنه‌ماكانی میتافیزیكی زانستی نوێ)
ت: د. عبدالكریم سروش.
انشارات علمی و فرهنگی،چاپ اول، 1367 ،چاپ چواره‌م، 1380،345 لاپه‌ڕه.
2. تبین درعلوم اجتماعی Variaties of social explanation
درأمدی به فلسفه علم الاجتماع An Introduction to the philosophy of social science
اپر: دانیل تیل writtenby , Daniel Little
ت: عبدالكریم سروش شیكردنه‌وه (رونكردنه‌وه) له‌زانستی كۆمه‌ڵناسی دا.
موسسه فرهنگی صراگ – 434 لاپه‌ڕه.
3. فلسفه علوم اجتماعی The philosophy of social
ن: ألن راین Sciences
ت: د. عه‌بدولكه‌ریم سروش written by, Alan Ryan
چاپ اول: 1370 – سوم 1382
حه‌وته‌م: شیعر و ئه‌ده‌بیات:
سروش كاریگه‌ری زمانی شیعری و ئه‌ده‌بی به‌ته‌واوی به‌سه‌ر ووتار و نوسینه‌كانیدا زاڵه، ته‌نانه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ن كهووشك و فه‌لسه‌فین، كه‌چی له‌لای سروش به‌ئاوی شیعر و ئه‌ده‌بیاتی جوان پاراویان ده‌كات، هه‌رچه‌ند شاعیر نییه، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌وه‌ی دیاربێت (3) سێ پارچه شیعره كه له‌سایتی كتێبه‌كانیدا بڵاوی كردوونه‌ته‌وه(له نوێترین هه‌وڵی سایتهتایبهتهكهیدا ئهوهراگهێنراوه كه كاری مۆسیقا له‌سه‌ر یه‌كێك له پارچه شیعره‌كانی كراوه) و ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی له‌هه‌ندێ له نوسینه‌كانیدا پارچه‌یه‌ك شیعری به‌كارهێناوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له‌نوسینی خۆیه‌تی، به‌ڵام گرنگترین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ئه‌م پیاوه ( لێكدانه‌وه و راستكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و پێشه‌كی) دانراوه به‌ناوبانگه‌كه‌ی مه‌ولانای رۆمی (مپنوی معنوی) یه كه له (2) به‌رگدا بڵاوبۆته‌وه و بێجگه‌له پێشه‌كیه‌ك لهههرلاپهڕهیهكدا به‌پێی پێویست ووشه‌كانی لێكداوه‌ته‌وه و راڤه‌ی كردوون، هه‌روه‌ها له (75) كاتژمێردا شه‌رح و راڤه‌ی (ده‌فته‌ری دووه‌م) به‌ناوی (أئینه دوم) ده‌كات هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر (CD) تۆماركراوه و به‌ڵام به‌شێوه‌ی كتێب بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه بێجگه له‌خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری شیعره‌كانی مه‌ولانا كه بریتین له‌م سێ كتێبه قه‌باره گه‌وره‌یه:
1. مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌وی (2500) بیست و پێنج هه‌زار به‌یت.
2. دیوانی گه‌وره‌ی شمس (35000) سی و پێنج هه‌زار به‌یت.
3. لب لباب.
شایه‌نی باس (سروش) به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی هه‌یه‌و به‌رۆح و چێژێكی زۆره‌وه ئه‌م شیعرانه ده‌خوێنێته‌وه.
هه‌شته‌م: زنجیره‌ی (سروش سخن):
ووتاره نوێیه‌كانی (سروش) له‌م زنجیره‌یه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه و هێشتا نهخراونهتهسهر شێوه‌ی نوسین و ته‌نها به‌شێوه‌ی (CD) و (كاسێت) بڵاوبونه‌ته‌وه، له‌نوێترین كتێبی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه ده‌خرێنه بازاڕه‌وه به‌شێوه‌ی چه‌ند كتێبێك و ده‌زگای رۆشنبیری (صراگ) بڵاویان ده‌كاته‌وه.
ژ نــــاونیشـــــــان كــــات
1 پدیده پیامبری (دیارده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی). 41 كاتژمێر
2 دین و تجدد (ئایین و نوێگه‌ری). 43 كاتژمێر
3 دین و هویت (ئایین و شوناس). 45 كاتژمێر
4 دین و سیاست (ئایین و سیاسه‌ت). 38 كاتژمێر
5 روش نقد اندیشهها (رێگه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ندێشه‌كان). 34 كاتژمێر
6 به‌سوی فهم مپنوی (بهرهوتێگهیشتن له مه‌سنه‌وی) 45 كاتژمێر
7 اخلاق زیبای عارفان (ئه‌خلاقی جوانی عاریفان) 47 كاتژمێر
8 در حچور حچرت مولانا ( له‌حوزوری حه‌زره‌تی مه‌ولانا) 50 كاتژمێر
9 سلسله احیاگران (زنجیره‌ی زیندوكهرهوان) 70 كاتژمێر
10 در محچر عدالت (سه‌باره‌ت به عه‌داله‌ت) 26 كاتژمێر
نۆیه‌م: ووتاره‌كان (زنجیره CD ی سروشگان)
ئه‌م ووتارانه كاته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی (1) یه‌ك كاتژمێره و له‌شوێن و كاتی جیاوازدا وتراون، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ووتاره‌كانی (CD) ین و خراونه‌ته سه‌ر زمانی نوسین و له‌سه‌ر (CD) یاخود (كاسێت) داهه‌ن.
1-خشیت نامه قرأن. 14- حكمت و خشیت.
2- شرح غزل حافڤ. 15-انحگاگ و بازگشت بهخویشتن.
3- جبرعرفانی واختیار اخلاقی. 16- ازشریعتی.
3- بهار و چند غزل حافڤ. 17-نقد اخلاقی قدرت.
4- جامعهدینی، جامعه اخلاقی. 18-دینداری درجهان جدید.
5- تجدید تجربه اغزال. 19-مسیحیت واسلام.
6- حج الگوی زندگی دینی. 20- نسبت توسعهودین.
7- قصه زندگی، ماندن ورفتن. 21- نسبت میان دین وعقلانیت وعرفان.
8- احتجاج باپاپ، احتجاج باخداوند. 22- گلستان مپنوی.
9-گفتوگویی درباب أزادی،عدالت و صدق. 23- قیامت عشق.
10- ماهیان دریای حق. 24- مولانا.
11-كارنامهروشنفكری دینی و اینداری. 25- رحلت پیامبر (ص).
12-عبادت علی وار درشب قدر. 26- بهمناسبتی درگزشت مرحوم احمد بورقانی.
13- خاموش پرگفتار. 27- گفتوگویی درباب عدالت.
28- شادی نوروز.
29- تماشای جان.
30- بازرگان و روحانیان. 36- سكولاریزم ستیزهگر.
31- درجستجوی وحدت (تشیع و تسنن فرزندان یك پدر). 37تفسیر سوره حدید
32- جوانان وزندگی درغرب. 38- علی و عدالت.
33- سخن درباب (شرم). 39- ایمان و عمل.
34- شرح غزل مولوی. 40- ماهیت مرگ (كاسێت).
35- لقمهو لقمان.
تێبینی: ئه‌م ووتارانه هه‌موویان له‌سه‌ر (CD – MP3) تۆماركراون.
سروش سایتێكی له‌سه‌رتۆڕی ئینته‌رنێت هه‌یه‌و یه‌كێك لهوپێگهفیكریانهیه كه بووه‌ته‌مه‌یدانی نوسینی بۆچوونه‌كان (ته‌نانه‌ت بۆ چوونه جیاوازه‌كان) له‌لایه‌ن بیرمه‌ندان و پیاوه ئاینییه‌كانه‌وه و خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانێت سه‌ردانی ئه‌و سایتهبكات كه ووتارگهلێكی (سروش) ی تێدایه و لێره‌دا به‌پێویستمان نه‌زانی هه‌موو ئه‌و ناونیشانانه بنووسین، ئه‌مه‌ش ناونیشانی ئه‌و پێگه‌یه: www.drsoroush.com
(حسین كاجی) یه‌كێكه له قوتابیه‌كانی سروش و خاوه‌نی كتێبێكه له‌باره‌ی سروشه‌وه ئه‌م كتێبه تایبه‌ته‌به (ئه‌خلاق و ئه‌خلاقناسی) له‌دیدی سروش و نوسراوهكانیهوه، له پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات كهنوسین له‌باره‌ی (سروش) ه‌وه، ره‌نگه زۆرئاسان نه‌بێت له‌به‌رچه‌ند هۆكارێك ئه‌وانیش:
1. سروش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه مێژوویه‌كی فیكری نزیكه‌ی (40) ساڵی هه‌یه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له‌بیرمه‌ندان و رۆشنبیرانی دیكه (به‌تایبه‌ت رۆژئاوا) كه شوێنی خۆیان دیاریكردووه له‌وبوارانه‌ی كه‌كاریان تێداده‌كه‌ن، ئه‌و شوێنی خۆی له‌بواره جیاوازه‌كانی كاركردنیدا دیاری نه‌كردووه.
2. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كهبیرمهند و رۆشنبیره، ووتاربێژ و ئهدیبیشه، ئه‌مه‌ش هه‌ندێ جار ته‌نانه‌ت لهبابهتههزری و فهلسهفیهكانیشدا ره‌نگ ده‌داته‌وه و كهمترمهبهستهكانی روونده‌كاته‌وه.
3.ئه‌و فهزاسیاسیه تایبه‌تیه‌ی كه نزیكه‌ی (23) ساڵ لهمهوبهروتاكو ئێستاش دژی دروستبوو، زۆربه‌ی ئهورهخنانهی كه‌له (سروش) گیراون، له‌جیاتی ره‌نگ و بۆنی مه‌عریفی و فه‌لسه‌فی زیاتر مه‌به‌ست و ئه‌نگێزه‌ی سیاسیان له‌پشته‌وه‌یه.
4. نه‌بوونی فه‌زای ره‌خنه له‌ئێراندا، چونكه سروش له‌به‌رئه‌م هۆیه زۆر زیانی لێكه‌وتووه (ههڵبهتهكهسانی وه‌ك : مسته‌فا مه‌له‌كیان) هه‌ن كه حه‌قیقه‌ت ویستانه كاریان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و فهزاڵێڵهوه یان بڵاویان ناكه‌نه‌وه یاخود بێده‌نگ ده‌بن.
ده‌یه‌م: ره‌خنه له‌سروش:
گومانی تێدانیه، ره‌خنه به‌شێك لهتهواوكاری و جوانكردنی ههركارێكه دیاره ئه‌و ره‌خنه زۆرانه‌ی كه له‌سروش ده‌گیرێن (چ له‌لایه‌ن دۆست و لایه‌نگرانیه‌وه چ له‌لایه‌ن دژهكانیهوه) به‌شێكی بۆ گه‌وره‌یی و پڕبه‌رهه‌می و كاریگه‌ری نوسینه‌كانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.. به‌هه‌رحاڵ (سروش) به‌ده‌رنییه له‌ره‌خنه‌و ره‌خنه‌كاری، به‌تایبه‌ت كه خودی خۆی ره‌خنه‌گرێكی زۆرجدی و ره‌خنه‌كانیشی جێگای بایه‌خن (چ ره‌خنه فیكریه‌كان یاخود مه‌زهه‌بی و سیاسیه‌كانی بن).
سروش ناسێك چهندخاڵێكی له‌كتێبه‌كه‌یدا هێناوه و لێره‌دا به‌كورتی ده‌یانهێنن و ره‌نگه كورته‌ی ئه‌و رهخنانهبن له‌م نوسهرهدهگیرێن:
1. هه‌ندێك كه‌س كه مۆدێرنه گه‌رایانه بیرده‌كه‌نه‌وه، عیرفانگه‌رایی سروش به به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م رێگه‌ی عه‌قڵی مۆدێرن و ده‌ركه‌وتنی مۆدێرنه نوێ ی ده‌زانن.
2. ئه‌و كه‌سانه‌ی كهنیگهرانی ئایین و ئاینداری موسوڵمانن، ئه‌ندێشه‌كانی سروش به‌جۆرێك له‌لادان و دابڕان له‌ئایین ده‌زانن.
3. هه‌ندێكی تر كه ره‌خنه له‌نوسینه فه‌لسه‌فیه‌كان ده‌گرن له‌و رووه‌وه‌یه كهرێگهی فه‌لسه‌فی رووتی نه‌گرتووه و له‌م رووهدڵیان پێی خۆش نیه.
4. هه‌ندێكی دی باوه‌ڕیان وایه كه‌به‌هۆی وه‌رگرتنی نوسخه‌ی شارستانیه‌تی رۆژئاوا كه‌متر سه‌رنج له‌مه‌رج و بارودۆخی كۆمه‌ڵگه‌و فه‌رهه‌نگی خۆمانه‌ی داوه.
5. هه‌ندێك ره‌خنه له‌به‌رپرسیارێتی سروش ده‌گرن له‌سه‌ره‌تاو پاش شۆڕش، به‌تایبه‌ت رۆڵی له‌دامه‌زراندنی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی ئێران‌دا.
6.(سروش) له‌گه‌ڵ گوتنی ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌ڵه‌م كرد) كێشه‌ی زۆری هه‌یه و له‌هیچ شوێنێكدا نییه ئه‌م گوته‌یه‌ی بهزمانداهاتبێت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه شوێن و پێگه‌ی له‌به‌رامبه‌ر مێژووی هزری خۆیدا دیارنییه.
7. كاركردن له‌بواری جیاواز و به‌رفراواندا بونهتهرێگر له‌به‌رده‌م ته‌رحكردن و هه‌بوونی تیۆر و قسه‌ی تایبه‌ت و دیاریكراو له‌سه‌ر بابه‌تێك و بوارێكی دیاریكراو، هه‌ڵبه‌ته‌ئه‌م ره‌خنانه‌ش ده‌بێت به‌ڵگه‌یان بۆ بهێنرێته‌وه، چونكه:
1. سروش نهفهیلهسوفێكی رووت و نهزانایهكی ئایینی ووتاربێژێكی رووته، به‌ڵكو ئه‌و رۆشنبیرێكه (رۆشنبیر به‌مانای وردی ووشه) واته (پێكهاته‌یه‌ك له‌زانست دۆستی و مرۆڤ دۆستی).
2. له‌میهره‌بانی و تاقانه‌یی سروشدا ناتوانرێت گومانمان هه‌بێت، مومكینه كه‌سێك به‌مه‌به‌ست ره‌خنه‌ی گرتبێت، به‌ڵام ناتوانرێت ئه‌وه له‌به‌رچاونه‌گیرێت كه له‌گه‌ڵ رۆشنبیرێكدا رووبه‌رووین هه‌موو هه‌وڵ و كۆششی خۆی راستگۆیانه له‌پێناو چاره‌سه‌ری گرنگترین كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه و فه‌رهه‌نگ (به‌تایبه‌ت ئێران) دا به‌كارهێناوه.
3. ئه‌و له‌نێوان هه‌موو بیرمه‌ندان و رۆشنبیرانی ئایینی ئێران‌دا، كه‌م وێنه‌یه، هه‌م ووتاربێژ هه‌م وه‌رگێڕ، هه‌م ئه‌دیب، هه‌م نووسه‌ر و شاعیر، هه‌م ره‌خنه‌گر و بیرمهندوتوانای له‌راده‌به‌ده‌ر له‌ووتنه‌وه‌ی وانهداو شوێنی تایبه‌تی له‌نێو رۆشنبیران و بیرمه‌ندانی دیكه‌ی ئێران‌دا هه‌یه.
4. توانای به‌سه‌ر بابه‌ته جۆراوجۆره‌كاندا (ئه‌ده‌بیات، فیكر و فه‌لسه‌فه، ئه‌خلاق و عیرفان، سیاسه‌ت و زانسته مرۆییه‌كان) جێگای سوپاس و ستایشه.
هه‌رجۆرێك بێت مرۆڤ به‌حوكمی مرۆڤ بوون هه‌ڵه و كه‌م و كورتیشی هه‌یه‌و (سروش) یش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌توانێت بڵێین زۆرترین قسه‌ی له‌زۆرترین بواردا كردووه ده‌كرێ زۆرترین ره‌خنه‌شی لێبگیرێت، هه‌روه‌ك چۆن جێگای مشتومڕی زۆرێك لهرۆشنبیرانه له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ووڵات، ئیدی له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانیه‌وه بێت یاخود له‌لایه‌ن دۆسته‌كانیه‌وه.
كۆتایی:
ئه‌م نوسینه هه‌رچه‌نده وهكوپێشتر ئاماژه‌ی بۆكراوه به‌رهه‌می خوێندنه‌وه‌ی به‌نده‌یه بۆ هزری سروش، به‌ڵام پاش خوێندنه‌وه‌ی نوسراو وتار و ته‌نانه‌ت ئهوبۆچوون وكتێبانهش كه‌له‌سه‌ری نوسراون و گرنگترینیان كه‌له‌م نوسینه‌دا به‌كارهاتوون دووكتێبن ئه‌وانیش:
1. اخلاق شناسی سروش ، ن: (حسین كاجی)
أنتشارات روزنه، چاپ أول، 1384
2. شریعت و سروش (بررسی أرائی (شریعتی) و (سروش)
ن: سید بهنام عربی زنجانی (نشر اخوان) چاپ اول، 1385
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه به‌نده‌ش له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌و ره‌خنانه‌یه كه‌لێی ده‌گیرێت یه‌كێك له گرنگترین ئهورهخنانهش كه له‌رۆشنبیری كوردی خۆمان له‌م پیاوه گیراوه (ره‌خنه‌یه له‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین تێزه‌كانی به‌ناوی (داخران و كشانی تیۆریای شه‌ریعه‌ت) و رۆشنبیر (ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب) له ژماره (19) ی گۆڤاری هه‌ژاندا له‌سه‌ری نوسیوه.
خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌توانێت بۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ههمووئهمانهشدا به‌بڕوای نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته (سروش، پیاوێك له‌عه‌قڵانیه‌ت و مه‌عنه‌ویه‌ت) شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م یه‌كه‌م كتێبی وه‌رگێڕدراو بۆ زمانی كوردی وبڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ساڵی (2007) دا له‌لایه‌ن به‌نده‌وه بوو به‌ناوی (ئێمه له‌كام جیهاندا ده‌ژین؟) به‌و ئومێده‌ی هه‌مووان به‌چاوی توانا و له‌روانگه‌ی بهههندوهرگرتنهوه سوود له‌نوسینه‌كانی وه‌ربگرین، چونكه به‌راستی خزمه‌ت به فه‌زای رۆشنبیریمان ده‌كات و بیر‌و هزری له‌گه‌ڵ رۆحی ئێمه‌ی كوردادێتهوه.
تێبینی :
ئه‌وكتێبانه‌ی كه وه‌رگێڕدراون له‌لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن : هه‌رچه‌نده بهوجۆرهنین، به‌ڵام وه‌كو هه‌نگاوێك بۆكاری زێده‌تر و بهونیازومهبهستهی نوسینه‌كانی تری وه‌ربگرم ههڵبهتهبهپێی كات و گونجان (خودایاربێت).
1. ئێمه له‌كام جیهاندا ده‌ژین؟ ن. سروش - و: مصعب ادهم، ساڵی 2007 ، 90 لاپه‌ڕه.
2.عه‌قڵ و ئیمان (كۆمه‌ڵه ووتار) ن.سروش، و: مصعب ادهم، ساڵی 2009 له‌بڵاوكراوه‌كانی چاپ و په‌خشی رێنما، 200 لاپه‌ڕه.
3.چیه‌تی مه‌رگ؟ (ن.سروش، مصعب ادهم) له‌بڵاوكراوه‌كانی نێوه‌ندی سایه، ساڵی 2009، 66 لاپه‌ڕه."ئه‌م نامیلكه‌یه ووتاره و هێشتا به‌زمانی فارسیش له‌شێوه‌ی كتێبدا بڵاونه‌بوه‌ته‌وه."