www.govarikoch.com
دوور لەسیاسەت، نزیک لە دادوەری
حەبیب محمد دەروێش
هەمیشە دادگای فیدراڵی عێراق کاریگەری لایەنی خاوەن هێزی لەسەر بووە لە دەرکردنی هەر حوکم وبڕیارێکدا ، بۆ نمونە لە رووی یاساییەوە دەکرێت بە بونی داوایەکی ئاسایی کە دەرئەنجامەکەی کاریگەری هەبێت لە سەر مافی لایەنێکیتر (مادەکانی 151 ,152´153 مرافعات)، دەکرێت فەرمانی ویلائی دەربکرێت و ئیجرائێک رابگیرێت ،فەرمانی ویلائی ئیجرایەکی کاتیە تا ئەو کاتەی داوا ئەسڵیەکە دەبینێت وبڕیاری کۆتایی تیادا دەدات، بەڵام دادگای فیدراڵی لە مەسەلەی ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردندا لەبەر ئەوەی حکومەت و پەرلەمان وهەرای میدیاش لەگەڵ ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانە ،بۆیە فەرمانە ویلائیەکەی دەرنەکرد و رەدی داواکەی دایەوە بە بیانوی ئەوەی ئەمە ڕای پێشوەختە لە داوایەکدا پێشتر تۆمارکراوە کە نابێت دادگا بیدات ، لەکاتێکدا فەرمانی ویلائی پەیوەندی بە ئەسڵی حەقەکەوە نیە و بەڵکو لە کارە بەپەلەکانە و لایەنی بەرامبەریش دەبێت کەفالەت پێشکەش بکات ئەگەر لایەکەیتر زەرەرمەند بوو پێبژاردنی بۆ بڕیاربدات ، بەڵام پێشتر هەر ئەم دادگایە بوو فەرمانێکی ویلائی دەرکرد بۆ راگرتنی ریفراندۆمەکەی هەرێم لەسەر بنەمای داوایەک کە تۆمارکرابوو بە نادەستوری بوونی ریفراندۆمەکە ، ئەو داوایەش دادبینی تیادا نەکردبوو کەچی لەو داوایەدا نەیوت رای پێشوەختەیە ونابێت دادگا بیدات و فەرمانە ویلائیەکەی دەرکرد ، ئەم دژیەکیە لەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەریدەخات ئەم دادگایە هەمیشە بڕیارەکانی بۆنی سیاسەتی لێدێت نەک یاسا ، سەرۆکەکەیشی سەرەڕای ئەوەی زانایەکی گەورەی بواری یاسایە بەڵام پیاوێکە بەوە ناسراوە هەمیشە حساب زۆر دەکات بۆ لۆژیکی هێز وهەژمونی سیاسیەکان ولایەنە سیاسیەکان ،نەک لۆژیکی یاسا ودادوەری.
Thursday, June 7, 2018
 Print