بە ھەڵە دیاریکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن
وەرگێڕانی:هێرۆ ماهیر

دوای ئەوەی باوکی کیم نیوکەمەر لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا دەرکەت نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆنی ھەیە بۆیە کیم زانیاری زۆری لە سەر نەخۆشیەکە ھەبوو. دوای گەڕانەوەی لە گەشتێکی بۆ کۆماری دۆمینیکان لە ساڵی ٢٠٠٨، کیم ھەستی بە قەبزی کرد و سەری سوڕما کاتێک دوای ڕاوێژکردن بە پزیشکەکەی حەپێکی ڕەوانی پێدا و ناردیەوە بۆ ماڵەوە بێ ئەوەی پشکنینی شێرپەنجەی بۆ بکات. کیم وتی '' بۆ ماوەی چەند مانگێک سەردانی پزیشکم دەکرد تاکو نەخۆشیەکەم دیاری بکەن. لە مانگی یەکەمدا بە نزیکی شەش دکتۆری جیاواز بینیومی، بەڵام نەیاندەتوانی شتێکی خراپ لە مندا بدۆزنەوە. ھەرچەندە من نیگەران بووم لەوەی کە لە نێو خێزانەکەم مێژووی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە ھەیە. پزیشکەکان پێیان وابوو من ھێشتا زۆر گەنجم بۆ ئەو نەخۆشیە. کیم وتی لە مانگەکانی داھاتوودا توشی کۆکەیەکی بەردەوام بووە ھەر بۆیە تیشکی سەر سنگی گرتووە کە تێیدا دەرکەوت کە زیان بە سیەکانی و یەک مەمکی کەوتووە. کیم وتیشی دوای ١٢ مانگ لەو دەرکەوتانە دیاریکرا کە توشبووم بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە قۆناغی ٤. بە پێی لێکۆڵینەوەیەک بە ھەڵە دیاریکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی كۆڵۆن لە سەرەتادا، بوەتە کێشەیەکی باو. لێکۆڵینەوەکە ١١٩٥ نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆنی چارەسەر کرد کە تەمەنیان ٢٠ بۆ ٤٩ ساڵ دەبوو، زۆربەیان خەڵکی ئەمریکا بوون کە کیم یش یەکێک بوو لەوانە. لێکۆڵینەوەکە دەریخست کەوا ٥٧٪‏ ی نەخۆشەکان لە تەمەنی ٤٠ بۆ ٤٩ ساڵی نەخۆشیەکەیان دیاریکراوە. سێ یەکی نەخۆشەکان لە تەمەنی ٣٠ بۆ ٣٩ ساڵیدا نەخۆشیەکەیان دیاریکراوە. ھەروەھا نزیکەی ٪‏١٠ لە پێش تەمەنی ٣٠ ساڵیەوە نەخۆشیەکەیان دیاریکراوە. لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی دەرخست کە زۆربەی نەخۆشەکان و ڕزگاربووەکان لە ٣ منگ ھەتا ١٢ مانگ چاوەڕێی پزیشکیان کردووە، چونکە نیشانەکانی پەیوەست بە نەخۆشیەکەیان نەزانیوە. ھەروەھا بە ڕێژەی ٦٧٪‏ نەخۆشەکان گوتیان کەوا بە لایەنی کەمەوە سەردانی دوو پزیشکیان کردووە بەر لەوەی بە ڕاستی نەخۆشیەکەیان دیاریبکرێت. نیشانەکانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە ئەستورە نیشانەکانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە ئەستورە پێکدێت لە سکچوون و قەبزی، ھەستکردن بەوەی ڕیخۆڵەت بەتاڵ نەبووە، ھەبوونی خوێن لە دەرچەی کۆم، ھەبوونی غازات و کۆڵنج کردنی بەردەوام، لە دەستدانی کێش بە بێ ھۆکار، ماندوو بوون، لەگەڵ گێژبوون یا ڕشانەوە. ئەو خەڵکانەی کە لە خێزانەکەیاندا ئەم نەخۆشیە ھەیە پێویستە لە تەمەنێکی کەمدا پشکنین ئەنجامبدەن. ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە کە ئەگەر خزمی دەرەجە یەکت ئەم نەخۆشیەی ھەبووە ئەوا پێویستە ١٠ ساڵ پێش ئەو تەمەنەی ئەو پشکنین بکەیت کە نەخۆشیەکەی تێدا دەرکەوتوە. بە پێی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی"شێرپەنجەی ڕیخۆڵە ئەستورە بە سێھەم جۆری شێرپەنجە دادەندرێت کە دەبێتە ھۆی مردن" بۆیە تۆ ئەگەر نیگەرانی دەربارەی نیشانەکانی نەخۆشیەکە، یاخود نیگەرانی دەربارەی پزیشکەکەت و نیشانەکانی نەخۆشیەکە بەردەوامە ئەوا ھەوڵبدە ڕای پزیشکێکی تر وەربگرە. ھەمیشە خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن.
30 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Tuesday, April 2, 2019
زیاتر
زانینی كۆلیسترۆڵ وەك ژمارەی نهێنیت
وەرگێڕانی: شایی یاسین
خەوتن و ئارامی تەندروستبوون
زێوار ئەحمەد
سیستەمی ئابووری هەرێمی كوردستان
ئابووری هەرێم نێچیرێكی باشی ئابوورییە دەرەكییەكانە
سەردار عەزیز
چەمکی ئازادی لە هزری حوکمڕانی کوردیدا
سیروان مەحمود
ئابوری سلێمانی‌و مەترسی هەرەسهێنان
هونەر تۆفیق
هزری سیاسی ئەکادیمیا
د.فایەق گوڵپی
کیم جۆن ئون کۆریای باشوری بە جیهێشت بۆ ڤێتنام بە شەمەندەفەر
وەرگێرانی:شادیار هۆشیار
خۆشەویستی کۆن و نوێ
شانیا بورهان
بۆچی ئەو پیاوانەی کە توانای ٤٠شناویان هەیە تەندروستی دڵیان باشترە؟
وەرگێڕانی: ڕێژین ئیبراهیم
ئاڵاو نیشتمانپەروەری
وەرگێڕانی: بژار ئاوات
‎چی بخورێت پێش ڕاهێنانكردن
وەرگێڕانی: سەفین سەعید
چۆن موزیک دەتوانێت لە هەست و ڕەفتاری مرۆڤدا گۆڕانکاری بکات؟
وەرگێڕانی:ڕێبەر عەبدووڵڵا
"ئەگەر بخزێت، دەکەوێت، ئەگەر بکەوێت، دەمرێت"
وەرگێڕانی: هێڤار هیوا
لەبارەی تەندروستییەوە
وەرگێڕانی: لاڤە یوسف
تەلسکۆپی زەبەلاحی ماجەلان GMT
وەرگێڕانی: زیوار ئەحمەد
کەشتیەکی فریاگوزاری ئەڵمانی ناوی لێنرا (ئالان کوردی)
وەرگێڕانی: ڕەوا فەرمان
بەرنامەی فەیس بووک بەکارهێنراوە بۆ سیخوریکردن
وەرگێڕان:هەرێز تارق
تۆماس ئیسدۆری نوێل سانكر کێیە؟
وه‌رگێڕانی: چۆڤین علی
چین بەخێرهاتنی ساڵی نوێ بەراز دەكات
وەرگێڕانی: دلارا حەمید ڕەشید
چین و هندستان دونیا سەوز دەکەن
وەرگێڕانی: ڕەوا فەرمان
پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرسی ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌ك قوربانی
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
مێژووه‌ نادیاره‌كه‌ی په‌یكه‌ری ڤینۆس دی میلۆ
وه‌رگێڕانی: چۆڤین علی
دیموكراسى كوردى خۆماڵییه‌
یوسف له‌تیف
ڕوسیا لە جیهانی ئینتەرنێت دا دەبڕێت
وەرگێڕانی : هەرێز طارق
رۆژی جیهانی زمانی دایکی و حکوومەتی ئێران
ئیسماعیل ئیسماعیل زادە
هۆشیاریی و ئاگایی
نووسەر: ئیلیان ماگرا
وەرگێڕانی: سایە بەهادین
چۆن لە ژیاندا کۆتای بە بێزاری دەهێنین؟
نووسینی:دەیڤد جی ئایلان
وەرگێڕانی: ڕێبەر عبدلڵە
گەندڵی پەتا کوشندەکە
نەوزاد موهەندیس
زەوی تەختە؟
وەرگێرانی: ڕەوا فەرمان
بنەمای ئایندەسازیی كوردستان لە ڕێگەی ئابووریی سیاسییەوە
د. سامان سۆرانی
‎هێلكه‌یه‌ك ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار كرد
وەرگێڕانی: سەفین سەعید
کوڕان و کچانی ماڵەوە، سەردەمی قەیرانی خانوبەرە
وەرگێڕانی: ڕوخۆش عبداللە حسین
تەقەکردنی لە دەمی چاوپێکەوتندا
وەرگێران: ڤارین سالح
ڕەخنە و تێڕوانینی ئێمە بۆ ڕەخنە
زانیار بەهاری
گەورەترین ئاگر هەتاوەکو ئێستا لە کالیفۆرنیادا کەوتبێتەوە
ئاکام ئومێد
نەوت و بودجە دوای گەمارۆکان بۆ سەر ئێران
محەممەد عەلیزادە
پەیكەرێك ئازادی بەدەست دەهێنێت
نووسەر: ئالیس یوو
وەرگێڕانی: چۆڤین محمدئەمین
ئەخلاق و سیاسەت لە روانگەی هێندێک لە فەیلەسوفانەوە
مریەم عەلی پوور
حه وت ھونەری خەیالی ڤاتگۆ لەسەرگوڵەبەرۆژە
وەرگێڕانی:شانیا بورهان
ئۆبامای نوێ. . جەنگ یان ئاشتەوایی دەكات؟
عەبدولڕه‌حمان ئەلڕاشد
داعشەکانی مێدیای کوردی
ئامانج شاکەلی
جولێت بینۆچی دەڵێت هارڤی واینستین بەشی خۆی چەشتووە
وەرگێڕانی:روخۆش عەبدوڵا حسێن
لە بارەی وتاری ئەدەبی و وتاری رۆژنامەوانیەوە
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ئایا داواکەی یەکێتی دادوەران یاساییە؟
پارێزەر /حبیب محمد درویش
وتاری ئەدەبی و ڕۆشنگەری
ژینۆ عەبدوڵڵا
ئینسكلۆپیدیایەك
د.عیزه‌دین مسته‌فا
بووکە تەمەن ٢٩ ساڵەکەی داعش گەڕایەوە بەریتانیا
وەرگێڕانی: ڤارین سالح
زمانی كوردی لە باكوور
شادمان مەلا حەسەن
چۆن پارێزگاری لە تەندروستیت دەکەیت
وەرگێڕانی:یۆنان مقداد
دروستبوونی زەوقی مۆسیقی
برونۆ دیشان
لە عەرەبییەوە: ئەکبەر حەسەن
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010