رۆژی جیهانی زمانی دایکی و حکوومەتی ئێران
ئیسماعیل ئیسماعیل زادە

"زمان ناسنامەیە. مرۆڤ لە سیگناڵەکانی زمان کەڵک وەردەگرێت بۆ ئەوەی بزانێت کێیە، چی دەوێت، دەچێتەوە سەر کام گرووپی کۆمەڵایەتی و ناسنامەی کام گرووپ لەخۆ دەگرێت." دەرونزانەکان بە گشتی پێیان وایە کە ناسنامە (identity) لەو وێناکردنانە پێکدێت کە تاک وشیارانە یان ناوشیارانە لەبارەی خۆیەوە بەدییان دێنێت. زمان یەکێکە لەو توخمە گەوهەرییانەی ناسنامە ساز دەکات. زمان پرسێکە ناسنامەی مرۆڤی تایبەت بەو زمانە دادەڕێژێت و هەڵگری کولتووری داهاتووەکەیەتی. بەو واتایە کە ئێمە لە نیشانە و شەپۆلەکانی زمان کەڵک وەردەگرین بۆ ناسینی خۆمان کە ئێمە کێین و چی و چۆنمان دەوێت، سەر بە کام گرووپی کۆمەڵایەتیین و بە کام گرووپی کۆمەڵایەتیی پێناسە دەکرێین.
لێرەدا زمان هەمیشە بەو جۆرە نییە کە دەیناسین، واتە لە ئاساییترین توانستی زمانەوە واوەتر دەچین. زمان تەنیا بۆ پێوەندی لەگەڵ ئەویتردا نییە، بەڵکو لە ناخیدا ئەو فەلسەفەیەی هەڵگرتووە کە وڵاتێک نا، با وردتر و راستتر بڵێین هەموو نەتەوەیەک خاوەنی زمانی تایبەت بە خۆیانن کە بە زمانی دایک ناسێندراوە. زمانێک کە پاشخان و میراتێکی مەزنی ئەدەبی و کولتووریی پێیە و مرۆڤەکان بە شێوازی جۆراوجۆر رێکی دەخەن. بەڵام لە چ کات و قۆناغێکدا زمان وەک هەڵگرێکی ناسنامە سەرنجی پێ دەدرێت، ئەمە پرسێکە دەمانخاتە ناو بازنەی کاتێک کە تایبەتمەندییەکانی تری ناسنامە کاڵ دەبنەوە، واتە ئەو تایبەتمەندییانەی گرێمان دەدەنەوە بە کولتوورێکی تایبەت و ئێسته زیندوو نین و فەوتاون، بۆیە گرینگی زمان وەک هەڵگری ناسنامە دەردەکەوێت. ئەم پرسە کەمێک وردتر دەکەینەوە؛ زۆر شت هەن لەسەر ناسنامەی ئێمە و چۆنییەتی تێگەییشتنی دیتراندا شوێن دانەرن. دەشتوانن یاریدەدەرێکی باش بن بۆ راکێشانی سەرنجی خەڵکی. بۆ نموونە جۆری جلوبەرگ، جۆری خواردن، گۆڕینی پرۆفایلی لاپەڕەی كهسی لە تۆڕەكانی کۆمەڵایەتیدا. لە جلوبەرگدا رەنگێکی دیاریکراو و بەردەوام دەتوانێ کەسێکی پێ بناسرێتەوە. لە خواردندا دەکرێ کەسێک بۆ نموونە بە رووەکخۆر ناوبانگی هەبێت. یان پرۆفایلی ئینتێرنێتی کەسێکی شانۆیی لەگەڵ کەسێکی سیاسی جیاوازیی هەبێت. بەڵام کاتێک هەمان خەڵک زار دەکەنەوە بە تایبەتمەندیی جیاوازەوە مانا بەرهەم دێنن. کات چ کورتخایەن بێت یان درێژخایەن، بەڵام تۆماری دەکەن. لەو دنیای بچوک و گەورەی کە تێیدا دەژیین دەناسرێن و بە بایەخ دەگەن، هەمووی واتاکان هەڵگری تایبەتمەندیی جیاوازن. هەڵگری توخمی جیۆگرافیی تایبەتن، واتاکان دەکرێ بچنەوە سەر هۆکارگەلێکی سیاسی و مێژوویی دیاریکراو، یان ئاماژە بکەن بە لایەنی ئابووری و چینایەتی، لایەنی کولتووری و.. ئەمانە هەموو لە تایبەتمەندییەکانی زمانی دایکن.
بە واتایەکی تر، زمانی دایکی ئێمە تا ئاستێك پێمان دەڵێت ئێمە کێین، لە کوێوە هاتووین و چیمان گوێ لێ بووە و هەستمان بە چی کردووە. ئەمە درکێکی تایبەتمان تێدا دەئافرێنێ و هۆگرمان دەکات. لەبەرئەوە گرینگی زمانی دایکی، حاشاهەڵنەگرە.
بۆ هەموو کەسێک گرینگە کە ناسنامەیەکی هەبێت و بەهۆی ناسنامەکەیەوە رایبگەیەنێت کە ئەوە ئەوە، ئەگینا تووشی تهنگژهیهك دەبێت کە لە سەرلەبەری هەبوونیدا رەنگ دەداتەوە. تهنگژهی بێ ناسنامەیی و لە ئاکامدا جۆرێک سەرگەردانیی. کورد کە بەهۆی ژێرچەپۆکبوونەوە حاشای لێ دەکرێت یان لە گەشبینانەترین حاڵەتدا بووهتە پاژێکی کاڵی ناسنامەی نەتەوەی زاڵ، پێویستی بە خۆپاراستنە بۆ مانەوە. لە رێگەی زمانی دایکیەوە دەتوانێ یەکێک لە کۆڵەکەکانی ئەو پێویستییە بنیات بنێت. پێوەندییەک بە رەچەڵەک و شوێنێک بۆ هاتن. ئێمە دەتوانین بەهۆی زمانی دایکییەوە ئاستێک لە سەربوردە و مێژووی خۆمان بگێڕینەوە. گێڕانەوە رۆحی لە گیران نەهاتووی زمانە. بەسەرهاتی ئەوەی ئێمە لە کوێوە هاتووین و چۆن بووینەتە ئەوەی کە هەین و دەشمانەوێ ببین بە چی و هەروەها شانازیشی پێوە بکەین، هەتا ئەو ئاستەی کە بگەینە هاوشانی گەلانی دیکە. ئەگەر سووکە ئاوڕێک لە ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئێران بدەینەوە، سنوورێکی داسەپێندراوی سیاسیی دەبینین کە چەندان کۆمەڵگای زمانیی تێیدا دەژین، وەک کۆمەڵگای زمانی ئازەری، کوردی، فارسی، عەرەبی و.. بە ملیۆنان کەس بەو زمانانە قسە دەکەن، بەڵام لە چوارچێوەی سیاسی ئێراندا تاکە زمانێک باڵادەستە. تاکە زمانێک دەرفەتی ئەوەی هەیە لە دەزگا فەرمییەکانی فێرکردن و بارهێناندا پێی بنووسرێت، بگوترێتەوە و گەشەی پێ بدرێت، واتە زمانی فارسی بەپێی سیاسەتی تاکزمانی – تاکنەتەوە، تاکە زمانە لە ئاکاری فەرمی و كارگێڕی ئێراندا بە کردەوە کراوە. بە درێژایی مێژووی ئێران زمانی کوردیی کە یەکێکە لەو زمانانەی بە ملیۆنان کەس قسەی پێ دەکەن، زمانێکی بڤەکراو بووە لە قوتابخانەکاندا. نایاسایی بووە لە فهرمانگهكاندا. بە پێی لێکۆڵینەوەکان پرسی خوێندن و بارهاتن بە زمانی دایکی لە خوێندنگهاکاندا پرسێکی گەلێک گرانە، زمانی دایکیی تاکە زمانێکە کە منداڵ بە تەواویی بە هۆیەوە تێدەگات و کاریگەرترین رێگەیە بۆ فێرکردن و گەشەپێدانی منداڵ. بۆیە ئێرانیش وەک پیشەی وڵاتە داگیرکارەکان هەستی بە گرینگیی زمانی دایکیی کردووە و بە هەموو شیوەیەک هەوڵی سڕینەوەی زمانی کوردیی دەدات و ئەگەر روو بدات لە ئاکامدا دەبێتە هۆی سڕینەوەی ناسنامەی زمانیی.
مەبەست لە سڕانەوەی ناسنامەی زمانی کوردی ئەوە نییە کە خەڵکەکەی لە رووی جەستەییەوە بە تەواویی قڕ بکرێن و ئیتر کەسێک نەمێنێت بە کوردی قسە بکات، کارەساتەکە شتێک لەوە کەمتر نابێ، لەبەرئەوەی گەلێک و لێرەدا کورد ئەگەر زمانەکەی بکوژرێت ئیتر ئەو گەلە هەمان گەلی پێشوو نییە، کولتووری زمانی خۆی لێ دەسێندرێتەوە و کولتووری زمانێکی تری بەسەردا دەسەپێنرێت و دەبێتە ئەو دیترەی کە خاوەنی زمانێکی دیکە و هەڵگری کولتوورێکی ترە. ئیتر وەک کورد دەمرێت.
هەر وەک لە سەرەوە باسمان کرد، زمانی دایکی تەنیا یان باشترە بڵێم بەهێزترین توخمە کە مرۆڤ دەتوانن بەهۆیەوە بە ناسنامەی کۆمەڵایەتی خۆیان بگەن. واتە ئەو توخمە مرۆڤەکان گرێ دەداتەوە بە تانوپۆکانی بنەماڵە و کولتوورەکەیانەوە. بەڵام ئەگەر ئەو توخمە کاریگەرە بمرێندرێت؟ لە ئێراندا زمانی فارسی کە زمانی نەتەوەی زاڵە بەرزترین پێگەی بۆ دانراوە و بە پاڵپشتی هێزەوە توانیویەتی لە هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگا واتە لایەنی سیاسی، کۆمەڵایەتی و كارگێڕیدا خۆی بسهپێنێ. بۆ نموونە هەر لە قوتابخانەوە بگرە کە کراوەتە زمانی فێرکردن و پەروەردە، کاری پێ دەکرێت. کراوەتە زمانی کتێب لە گشت بوارەکاندا، کراوەتە زمانی رۆژنامە، فیلم، مۆسیقا. کاتێک کە زمانی زاڵکراو بە هەموو دەمارەکانی هەبوونی نەتەوەیەکدا رۆ کرا، بە ئاستی پیرۆزبوون دەگات و ئەو مرۆڤانەی بەو زمانە دەدوێین بە بایەخە باڵاکانی مرۆڤبوون دەبیندرێن. با بە شێوەیەکی وردتر بڵێم، کەسانێک کە بە زمانی فارسی نادوێن لە هەموو بوارەکاندا تەنگیان پێ هەڵدەچنرێت بۆ ئەوەی خۆیان قەناعەت بەوە بێنن هەست بە نزمی و چرووکیی لە کەسایەتیی خۆیاندا بکەن.
بە سەرنجدان بەو خەسارانە و نەبوونی هیچ کام لە دەرفەتەکانی فێرکردن و بارهێنان لە کوردستاندا، لە پێشدا پێویستە رادەی زیندووبوونی زمانی کوردی لە نێوان مان و فەوتاندا هەڵبسەنگێنین. گوێ بگرین خەڵک چۆن زمانی کوردیی دەردەبڕن. زمانەکەیان هەتا چەندە کەوتووهتە ژێر کاریگەریی زمانی زاڵکراو. ئەوکاتە بۆمان دەردەکەوێ زمانی کوردیی لە تهنگژهدایە. رۆژ دوای رۆژ لاوازتر دەبێت.
پێموایە کورد تاکە رێگایەکی لەبەرە ئەویش بەرگرییە لە سەرلەبەری هەبوونیدا بۆ مانەوە. بۆ مانەوەش باشترین کار کە دەکرێت، کارکردنە لەسەر وشیاریی نەتەوەیی. وشیاریی نەتەوەیی دەبێت ببێت بە هەوێنی گشت چالاکیی ئەوانەی وا هەست بە لەناوچوونی سڕی زمانی کوردیی دەکەن. ئەوە روون و ئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سوورە لەسەر تواندنەوەی کورد و کوردیش ئیسته ئەو هێزەی نییە خۆی لە چنگی حکوومەت و نەتەوەی سەردەست راپسکێنیت، بۆیە پێویستە بەشی زۆری وزەی چالاکان تەرخان بکرێت بۆ کاری بنچینەیی کولتووریی، ئەمیش نەک بۆ گەشەپێدان بەڵکو لە گەشبینانەترین حاڵەتدا بۆ قڕنەبوونە کە دیارە هەر بەهۆی هەمان بندەستبوون کارێکی ئاسان نییە، بەڵام مەحاڵیش نییە. بۆ نموونە کارکردن لەسەر مێتۆلۆژییەکان، ترادسیۆنی زارەکی، هونەر، مۆسیقا و زمان..
19 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, February 7, 2019
زیاتر
چۆن لە ژیاندا کۆتای بە بێزاری دەهێنین؟
نووسینی:دەیڤد جی ئایلان
وەرگێڕانی: ڕێبەر عبدلڵە
گەندڵی پەتا کوشندەکە
نەوزاد موهەندیس
زەوی تەختە؟
وەرگێرانی: ڕەوا فەرمان
بنەمای ئایندەسازیی كوردستان لە ڕێگەی ئابووریی سیاسییەوە
د. سامان سۆرانی
‎هێلكه‌یه‌ك ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار كرد
وەرگێڕانی: سەفین سەعید
کوڕان و کچانی ماڵەوە، سەردەمی قەیرانی خانوبەرە
وەرگێڕانی: ڕوخۆش عبداللە حسین
تەقەکردنی لە دەمی چاوپێکەوتندا
وەرگێران: ڤارین سالح
ڕەخنە و تێڕوانینی ئێمە بۆ ڕەخنە
زانیار بەهاری
گەورەترین ئاگر هەتاوەکو ئێستا لە کالیفۆرنیادا کەوتبێتەوە
ئاکام ئومێد
نەوت و بودجە دوای گەمارۆکان بۆ سەر ئێران
محەممەد عەلیزادە
پەیكەرێك ئازادی بەدەست دەهێنێت
نووسەر: ئالیس یوو
وەرگێڕانی: چۆڤین محمدئەمین
ئەخلاق و سیاسەت لە روانگەی هێندێک لە فەیلەسوفانەوە
مریەم عەلی پوور
حه وت ھونەری خەیالی ڤاتگۆ لەسەرگوڵەبەرۆژە
وەرگێڕانی:شانیا بورهان
ئۆبامای نوێ. . جەنگ یان ئاشتەوایی دەكات؟
عەبدولڕه‌حمان ئەلڕاشد
داعشەکانی مێدیای کوردی
ئامانج شاکەلی
جولێت بینۆچی دەڵێت هارڤی واینستین بەشی خۆی چەشتووە
وەرگێڕانی:روخۆش عەبدوڵا حسێن
لە بارەی وتاری ئەدەبی و وتاری رۆژنامەوانیەوە
ئه‌رسه‌لان ره‌حمان
ئایا داواکەی یەکێتی دادوەران یاساییە؟
پارێزەر /حبیب محمد درویش
وتاری ئەدەبی و ڕۆشنگەری
ژینۆ عەبدوڵڵا
ئینسكلۆپیدیایەك
د.عیزه‌دین مسته‌فا
بووکە تەمەن ٢٩ ساڵەکەی داعش گەڕایەوە بەریتانیا
وەرگێڕانی: ڤارین سالح
زمانی كوردی لە باكوور
شادمان مەلا حەسەن
چۆن پارێزگاری لە تەندروستیت دەکەیت
وەرگێڕانی:یۆنان مقداد
دروستبوونی زەوقی مۆسیقی
برونۆ دیشان
لە عەرەبییەوە: ئەکبەر حەسەن
خەوتن و ئارامی تەندروستبوون
زێوار ئەحمەد
گۆرانی وەک بکوژ
گۆران ڕەسووڵ
چەمکی ئازادی لە هزری حوکمڕانی کوردیدا
سیروان مەحمود
گۆرانی وەک بکوژ
گۆران ڕەسووڵ
هزری سیاسی ئەکادیمیا
د.فایەق گوڵپی
جۆره‌كانی‌ هزری‌ میدیایی‌
م.كاروان محەمەد
به‌شی‌ راگه‌یاندن – زانكۆی‌ سلیمانی
خۆشەویستی کۆن و نوێ
شانیا بورهان
زمانی كوردی له‌ناو كه‌له‌پووری ئیسلامی دا
و قڕانی له‌ توێژینه‌وه‌و تێزه‌كانی په‌یمانگاو كۆلێجی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان
هێمن عومه‌ر خۆشناو
ئاڵاو نیشتمانپەروەری
وەرگێڕانی: بژار ئاوات
نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
کەریم پەرویزی
چۆن موزیک دەتوانێت لە هەست و ڕەفتاری مرۆڤدا گۆڕانکاری بکات؟
وەرگێڕانی:ڕێبەر عەبدووڵڵا
تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
کەیوان دروودی
لەبارەی تەندروستییەوە
وەرگێڕانی: لاڤە یوسف
عیراق دوای ساڵێك لە شەڕی داعش
بورهان شێخ ڕەئوف‌
کەشتیەکی فریاگوزاری ئەڵمانی ناوی لێنرا (ئالان کوردی)
وەرگێڕانی: ڕەوا فەرمان
پەیوەندییەكانی ئەمریكا- توركیا لە وەرچەرخانێكی مەترسیداردا
فەرید ئەسەسەرد
تۆماس ئیسدۆری نوێل سانكر کێیە؟
وه‌رگێڕانی: چۆڤین علی
کتێبی"لیریکی گۆران لە روانگەی بونیادگەریی کراوەو تەواوکارانەوە" ناوەندی کۆچ بڵاویکردەوە
چین و هندستان دونیا سەوز دەکەن
وەرگێڕانی: ڕەوا فەرمان
ناوەندی کۆچ کتێبی
"مەرگی شۆڕشگێڕێک" بڵاوکردەوە
مێژووه‌ نادیاره‌كه‌ی په‌یكه‌ری ڤینۆس دی میلۆ
وه‌رگێڕانی: چۆڤین علی
کتێبی "ڕۆڵی كوردەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە پێشهاتە سیاسییەكانی ئێران لە (1905-1921ز )"
ناوەندی کەلتوری کۆچ بڵاویکردۆتەوە
ڕوسیا لە جیهانی ئینتەرنێت دا دەبڕێت
وەرگێڕانی : هەرێز طارق
ڕامانێك له‌ ڕاگه‌یاندنی كوردی
لەشکر قادر ڕەسوڵ
هۆشیاریی و ئاگایی
نووسەر: ئیلیان ماگرا
وەرگێڕانی: سایە بەهادین
ئازاری بەندیخانە لای قانع‌ و گۆران
درەو مەهدی
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010