رۆژهه‌ڵاتناسی.. ده‌ركه‌وتن و ئامانجه‌كانی نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا مامۆستای زانكۆ
|
بهرایــی:
رۆژهه‌ڵاتناسی وه‌ك جووڵانه‌وه‌یه‌كی زانستی و فكری و رۆشنبیری, مێژوویه‌كی دێرین و پانتاییه‌كی فراوانی له هزری مرۆڤایه‌تیدا داگیركردووه و خاوه‌ن كۆمه‌ڵێكی ئێجگار زۆر له توێژینه‌وه و كتێب و گۆڤار و فه‌رهه‌نگ و رۆژنامه و ئه‌كادیمیای زانستییه, به‌ڵكو خوێندنه‌وه و دیراسه‌كردنی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن رۆژئاواییه‌كانه‌وه له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی مێژوودا, بووه زه‌روره‌تێكی زانستی و ته‌نانه‌ت سیاسی و ئابوری و ئایینیش, چه‌ندین توێژه‌ر و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م به هه‌موو توانایانه‌وه له‌م بواره‌دا كاریانده‌كرد.
بزووتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی كاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی له سه‌ر مێژوو و شارستانییه‌تی رۆژهه‌ڵات هه‌بووه, ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له نووسه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی گۆڕی, ئیدی نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به هه‌مان ئاراسته‌ی رۆژهه‌ڵاتناسان هه‌نگاوی نا, بۆ نموونه: (ته‌ها حسێن) له كتێبی (ئهلئهدهب ئهلجاهیلی)(اڵادب الجاهلی) راسه‌وخۆ كه‌وتووه‌ته ژێركاریگه‌ری رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی (مهرجلیۆس), (ئه‌حمه‌د ئه‌مین) له كتێبه‌كانیدا (فهجرولئیسلام، زوحالئیسلام)(فجر الاسلام, چحی الاسلام) بیروبۆچوونی رۆژهه‌ڵاتناسی هێناوه و كه‌وتووه‌ته ژێركاریگهرییانهوه بۆ .............
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته به فایلی (pdf) كلیك لێره بكه
|
Saturday, March 12, 2011
|
|
|